04 اردیبهشت 1403

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

کلتوور و کۆمه‌ڵگا

  • سەرەتا: ئەگەر ڕۆژانە سەردانێکی سۆشیاڵ میدیا بەگشتی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەتایبەتی بکەین، دەبینین ئەگەر یەکێک هەر بە مەبەست بیەوێ هەواڵێک لەهەر بوارێک بڵاو بکاتەوە، هەمووان بە بایەخەوە لێی وەردەگرن، بێ ئەوەی لێکۆڵینەوەی لێ بکەن و بەدواداچوون بۆ سەرچاوەکەی بکەن و زانیارییەکی ئەوتۆیان لەبارەیەوە هەبێ و بێ ئەوەی ئاوڕێک لە یاساکانی شەرع بدەنەوە و بزانن تا چەند ئەو کارە لەگەڵ بنەما و ڕێکارە شەرعییەکاندا گونجاوە و کێ لە پشتی ئەو کارەوەیە و مەبەست لێی چییە و تا چەند خزمەت بە ئاوەدانی وڵات و پێشکەوتنی خەڵک و پەرەپێدانی ئاستی زانستی و گەشەکردنی بواری ئابووری و دۆزینەوەی هەلی کاری ڕاستەقینە بۆ لاوان دەکا و بەرهەم و داهاتی ئەو کارە دەچێتە گیرفانی کێوە؟!

    نووسه‌ر:
    پڕۆفیسۆر. د. خالید موحەممەد ساڵح
  • سوپاس گەورەم، سوپاس ڕێزدارەکەم

    ئەگەر کۆچ نەبوایە، کێ دەیزانی ئازاری ستەم چەنێ گرانە.

    ئەگەر کۆچ نەبوایە، کێ دەیزانی نانبڕین و برسیکردن چ ستەمێکی تاڵ و دژوارە.

    ئەگەر کۆچ نەبوایە، کێ دەیزانی پشت بەخوابەستن چەنێ غەم و نیگەرانی و خەفەت دەڕەوێنێتەوە و مرۆڤ دروست دەکا.

    ئەگەر هجرەت نەبا، کێ لە خۆشەویستی خوای گەورە بۆ بەندەکانی حاڵی دەبوو.

    گەر کۆچ نەبا، کێ دەیزانی فیداکاری هاوەڵان یانی چی. کۆچ مانای کەڕامەتی بۆ ئافرەت گێڕایەوە و لە زیندەبەچاڵیەوە، کردیە بەشدار لەبنیادنانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

    نووسه‌ر:
    د. عومه‌ر زه‌ڵمی
  • با دیندار و بێ‌دین و باوەڕدار و بێ‌باوەڕ و ڕەش و سپی و... بەیەکەوە بژین و ڕێز لەیەکتری بگرین و دوژمنایەتی یەکتر نەکەین و زۆریش ئاساییە ھەر یەکەمان چەسپاو و دامەزراو بین لەسەر مەبادییەکانی خۆمان و ھەر یەکەمان باوەڕی بە بیروڕاکانی خۆی ھەبێ و دەرگای گفتوگۆ و وتووێژ بکەینەوە بەسەر یەکتردا. ئەم ئایەتە لوتکەی بەیەکەوە ژیانە: «يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا» (حوجوڕات/١٣) ئه‌ی خه‌ڵکینه بێگومان ئێمه هه‌مووتانمان له‌ نێر و مێیه‌ک دروست کردووه (که ‌باوکه ‌ئاده‌م و دایکه حه‌وایه‌) و کردوومانن به‌ چه‌نده‌ها گه‌ل و تیره و هۆزی جۆربه‌جۆر، تا یه‌کتر بناسن و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێ به‌یه‌که‌وه.

    نووسه‌ر:
    م. سه‌لاحه‌ددین ئه‌حمه‌د
  • خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا موحەممەد باقری بالک کوڕی شێخ حوسێن خان، لە ساڵی ١٢٧٤ی هەتاوی، لە ئاوایی نزار لە ناو خێزانێکی ناسراو کە پێیان گوتووە «ئاغا گەورە» کە لە بنچینەدا دەگەڕێنەوە سەر بنەماڵەی ئەردەڵانییەکان چاوی بە دونیا هەڵێناوە. 

    مامۆستا مەلا موحەممەد باقری بالک وەک سەرجەم زانایانی ئاینیی سەردەمی خۆیی لە تەمەنی مناڵی چۆتە حوجرە و درێژەی بە خوێندنی زانستە ئیسلامییەکان داوە و لە کۆتاییدا، ساڵی ١٩٢٠ی زایینی لە شاری سنە لەسەر دەستی سێ زانای ناوداری ناوچە بە ناوی «عەلامە مەلا موحەممەدی مولانا وچەی عەلامە نۆتشی، مامۆستا عەبدوڵڵای موفتی دەشێ، مامۆستا حەمەڕەشید بەگی مەریوانی» ئیجازەی زانستە ئیسلامییەکانی پێدراوە.

    نووسه‌ر:
    عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەد ئەحمەدئاوایی - ماستەر لە تەفسیری قوڕئان
  • بەردەوام هەموو ڕۆژێك سەلماندنی زانستیی نوێ‌ و بەهێز لەسەر هەنگوین‌ و توانای هەنگوین لە چارەسەری نەخۆشیدا دەدۆزرێتەوە، كۆتا دۆزینەوەش بریتییە لەوەی كە هەنگوین دژەزیندەی زۆر بەهێز (ئەنتی بایەتیك)... لەخۆی دەگرێت. لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا كە زانكۆی (سیدنی ئوستوڕالی) ئەنجامی داوە، ڕوونی كردەوە كە هەنگوین توانایەكی سەرسوڕهێنەری بۆ لەناوبردنی ئه‌و ڤایرۆس‌ و بەكتریا دڕندانه‌ هه‌یه‌، كە بەرگرییان به‌رامبه‌ر دژە زیندەكان (ئەنتی بایەتیك) هه‌یه‌.

    نووسه‌ر:
    عه‌بدوددایم ئه‌لكۆحه‌یل
  • خەڵکێکی زۆر دەڵێن ترس شتێکی راست نییە، بەلای منەوە ئەمە بێمانایە، ھەریەک لە ئێمە شتگەلێک ھەیە لێی دەترسێ، ھەر ترسە وای لێ کردوویین کە چەندین کار کە پێویست بوو بیکەین نەمان کردووە، ترس دەتوانێ ڕێگر بێ لەبەردەم زۆر شتدا، پێویستە ئەوە بزانیت کە ترس شتێکی ڕاستییە و دەبێ زاڵبیت بەسەریدا. خاتوونی نووسەر و ڕاھێنەری ئەمریکی بەناوبانگ (مێلڕ ڕۆبینز)

    نووسه‌ر:
    سارا تاهیر و وه‌فا تاهیر
  • وەک زۆرینەی موسوڵمانان منیش هەر لە تەمەنێکی زووەوە ئاشناییم لەگەڵ ژیاننامەی پێغەمبەردا دەست پێ کرد، هەر لە منداڵییەوە سروودی “طلع البدر علینا”م لەبەربوو، لەگەڵ وردەوردە هەڵکشانی تەمەنمدا بەسەرهاتی فەتحی مەککە و پێشتریشی ڕێکەوتنامەی حودەیبییە شارەزا بووم، هەروەها ئاشنا بووم بە بەسەرهاتی کیسڕا، ئەو کەسەی کە پێغەمبەر نزای لێ کرد: “خوا دەسەڵات و فەرمانڕەواییەکەی پارچەپارچە بکات” و پاش چەند مانگێک پارچەپارچە بوو، بەڵام نەمدەزانی بەڕاستی چۆن خوا دەسەڵات و فەرمانڕەواییەکەی پارچەپارچە کرد؟ ئەی سیاق و ناوکۆی ڕووخان و هەرەسی دەسەڵاتەکەی چی بوو؟ ئەمە سەرەڕای زۆر لەو چیرۆک و بەسەرهاتانەی کە وەک ئاوودۆ لەبەرم بوون و باسی بەسەرهاتی ئیسلام و پێغەمبەرەکەی دەگێڕنەوە کە خوا وەک ڕەحمەت بۆ جیهانییانی ناردووە و لەلایەن خۆیەوە پاڵپشت و پشتگیریی دەکات.

    نووسه‌ر:
    فه‌ره‌یدوون ئه‌حمه‌د پێنجوێنی
  • ئەقڵی كەسی سیاسی تاكڕەو جۆرەها ئێش و ئازار بەرهەم دێنێت و خۆی لەم دیمەنانەدا دەبینێتەوە:

    1- هێرشكردنە سەر پیرۆزییەكان و ئایینی ئەوانیتر، ئەوەش بە مەبەستی دواخستنی هەرجۆرە چاكسازییەكی ڕاستەقینە كە شایستەی بەرپابوونە، هاوكات بۆ داپۆشینی شكستەكانی خۆیەتی.

    2- گۆڕینی دید و ئاراستەی خەڵكی بەرەو ئەو كێشە و گرفتانە كە مۆركی بڕیار و حوكمی لە قوتوونراویان هەیە، واتە حوكمدانی پێشوەختە بە مەبەستی ساختەكردنی هۆشیاریی و بۆ چەسپاندنی نەفامیی و نەزانیی.

    نووسه‌ر:
    د. عه‌لی قه‌ره‌داغی
  • له‌ ده‌سپێكی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێمان باشه‌ تیشكێك بخه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌، پێغه‌مبه‌ری له‌ پێناو ڕه‌وانه‌ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌راوردێك له‌ نێوان واقعی ئه‌وسای جیهانی نه‌فامی‌ و واقعی ئێستای جیهان به‌گشتی‌ و جیهانی ئیسلامی به‌تایبه‌تی بكه‌ین.

    نووسه‌ر:
    یه‌كیه‌تی زانایانی كورد
  • ئایا بیرمان کردۆتەوە بۆچی خوای پەروەردگار کاتێک له ئایەتە پیرۆزەکانی قوڕئاندا باسی حوزن و خەم و پەژارە دەکات، له هەموویاندا مەنعی مرۆڤ و بەتایبەت مەنعی ئافرەتان دەکات له خەمخواردن؟ له سووڕەتی قەسەسدا خوای گەورە ئاوا دڵخۆشی دایکی موسا(ع) دەداتەوە و هێوری دەکاتەوە تاکوو خەم نەخوات:

    نووسه‌ر:
    شه‌هلا ئه‌حمه‌دی