بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله و الصلاة و السلام علی رسول الله و علی آله و اصحابه و اتباعه اجمعین الی یوم ا‌لدین
مرۆڤ به هۆی به‌هره‌مه‌ندی له تایبه‌تمه‌ندی گه‌لێكی وه‌ك ڕوحی خوایی، ئاوه‌ز، ئاخاوتن، مافی هه‌ڵبژاردن و... پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌نێو بهدیهێنراوهكاندا هه‌یه و ئافراوێكی تایبه‌ته؛ مرۆڤ به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی بوونهوهرهكانیتر، به هۆی سروشتی كامهرانیخواز و ژیری ئامرازسازی كه هه‌یه‌تی توانای گۆڕانكاری له جیهانی دروستكراو و پێشكه‌وتنی ژیار و هه‌روه‌ها تیكنهلۆژیدا هه‌یه و له ده‌ره‌نجامدا، «هه‌بووه‌كانی» ئه‌و، هه‌م له ڕووی چه‌ندییه‌تی و هه‌م له ڕوانگه‌ی چۆنیه‌تییه‌وه، به‌رده‌وام له كامڵبوون و ڕوو له زۆربوون دایه. شێوازی كاردانه‌وه‌ی ئه‌م فاكته‌رانه (لێهاتووییه‌كان، كه‌ره‌سته‌كان و بههرهوهرییهكان) له ژیان و چاره‌نووسی مرۆڤدا، به چۆنییه‌تی «هه‌بووه‌كانی» ئه‌و پێوه‌ندی هه‌یه و گرێ دراوه. «هه‌بووه‌كانی» ئێمه‌ی مرۆڤ به‌رهه‌می میرات، خۆمان و ده‌ورووبه‌ره كه كۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌كان حه‌ول ده‌ده‌ن به فێركاری و په‌روه‌رده و ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌كان، ڕه‌وتی په‌روه‌رده‌ی مرۆڤ و ئه‌و سێ فاكته‌ره‌ی كاریگه‌ر له‌سه‌ر به‌دیهێنانی كه‌سایه‌تی مرۆڤ، به‌ره‌و ئامانجه خوازراوه‌كان ڕێنوێنی بكه‌ن تا له كۆتاییدا به په‌روه‌رده‌ی كه‌سانێكی لێهاتوو و گه‌شه‌كردوو و كۆمه‌ڵگایه‌كی هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه خوازراو و باشه‌كان، ژیانی تاكه‌كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ ئاویته‌ی ڕه‌واقی گه‌شه‌پێدان، ئاسوده‌یی و پێشكه‌وتن بكه‌ن.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، تاقمێك له زانایان و بیرمه‌ندانی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران، له كۆتایی چاخی په‌هله‌ویدا، له ژێر كاریگه‌ری ئامۆژه‌كانی قوڕئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صل الله علیه وسلم) و ئاریكاری بزوتنه‌وه‌ی جیهانی بێداری ئیسلامی، دوای ڕاوێژ و هاوبیری زۆر، به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتن كه بۆ به‌ئاكامگه‌یاندنی ژیانی دنیایی و پاراستن و گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تی و هه‌روه‌ها به‌جێهێنانی ڕۆڵی پۆزیتیڤ له كۆمه‌ڵگادا، بیروڕا و هه‌نگاوه‌كانی خۆیان هاوده‌نگ بكه‌ن و هاوئاواز له‌گه‌ڵ گه‌ردوونی نزاكار، ئاوازی ڕوح لاوێنی (ایاك نعبد و ایاك نستعین) هه‌موو به‌یانییان و ئێواران وه‌ك سروودی ژیان به گوێی هه‌موو جیهان بگێنن. له ده‌ره‌نجامدا بڕیار درا كه به سه‌رچاوه‌یی ڕێبازی ئاسمانی ئیسلام و جه‌خت له‌سه‌ر چه‌مكه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی «تاكه په‌رستی له جیهان بینی، ڕه‌وشت به‌رزی له ژیانی تاك و ئازادی و دادپه‌روه‌ری له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی»دا له‌سه‌ر تیشكی تێگه‌یشتن له چه‌مك و ئامانجه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام، تێگه‌یشتن له ڕاستییه‌كان و یه‌كه‌مینه‌كان، به پشت به‌ستن به خوای به‌دیهێنه‌ر، به‌ره‌و كرده‌وه هه‌نگاو هه‌ڵێننه‌وه و له‌ڕێی په‌روه‌رده‌ی تاكی موسوڵمان، خێزانی موسوڵمان و كۆمه‌ڵگای موسوڵمان له‌سه‌ر ئه‌ساسی زانستییه ڕۆشنا به‌خشه‌كانی قوڕئانی پیرۆز ، ئامانجه‌كانی خۆیان به ئاكام بگێنن. به‌رهه‌می به‌رچاوی ئه‌و ڕاوێژ و هاوكارییانه، پێكهاتنی ڕێكخراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به سه‌رچاوه‌یی ئیسلام بوو كه ئه‌وڕۆ له‌ژێر ناوی «جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح» له هه‌موو ناوچه‌كانی سوننی نشینی وڵاته‌كه‌ماندا چالاكی ده‌نوێنن.
وێڕای كێشه و گرفتی زۆر، به‌خته‌وه‌رانه له ئێستادا جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، به‌یارمه‌تی خوا و له ده‌ره‌نجامی تێكۆشانی دڵسۆزانه‌ی ئه‌ندامان و هاوكاران، له هاوڕێیی كۆمه‌ڵێك له چاكه‌خوازان و ئاییندۆستانی ئه‌هلی سوننه‌تی وڵات كه له چینه جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك زانایانی ئایینی، مامۆستایانی زانكۆ، ڕۆشنبیران، وانه‌بێژان، قوتابییانی زانكۆ، خوێندكارانی ئایینی، كاسبكاران، كرێكاران و... پێك هاتوون، به‌هره‌مه‌نده و شانازی پێوه ده‌كا و هه‌روه‌ها تێكۆشاوه كه له به‌جێهێنانی ئه‌ركی ئایینی-ئینسانی خۆی له گشت بواره‌كانی وه‌ك بانگه‌شه و ڕاگه‌یاندنی بنه‌ما ڕه‌سه‌نه‌كانی ئیسلام به حیكمه‌ت و ئامۆژگاری چاكه‌خوازی، په‌روه‌رده‌ی ئاكاریی و ئایینیی قوتابییان و خوێندكارانی زانكۆ، حه‌ولدان بۆ ئاماده‌كردنی مزگه‌وت و خوێندنگاكانی زانستی ئایینی، نووسین، وه‌رگێڕان، چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی وتار و په‌ڕتووكی هه‌مه چه‌شنی باوه‌ڕداری، فیقهی، مێژوویی و... له ئاستی وڵات‌دا، به‌رگری له ئازادی و دادپه‌روه‌ری له وڵات و به تایبه‌ت هه‌وڵدان بۆ گشتیكردن و به‌رچاو خستنی ماف و داخوازییه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران، یارمه‌تی پرۆژه‌ی گه‌شه‌ی سیاسی و ڕه‌خساندنی هه‌لی به‌شداری و ڕكه‌به‌ری سیاسی بۆ ته‌واوی شارۆمه‌ندان، یارمه‌تی بۆ یه‌كگرتوویی و نزیكی نێوان په‌یڕه‌وانی ئایینزا ئیسلامییه‌كان به جه‌خت له‌سه‌ر قه‌بووڵكردنی جیاوازییه‌كانی یه‌كتر وه‌ك پێش مه‌رج و بناغه‌ی یه‌كگرتوویی، پاراستنی ئاسووده‌یی كۆمه‌ڵگا و... به توانای خۆی به‌شداری بكات. له هه‌مانكاتدا كه جه‌ماعه‌ت زۆر به باشی ئاگاداری گرینگی و پایه‌به‌رزی ئه‌ركی ئایینی خۆی و لێهاتوویی و شه‌ڕافه‌تی به‌رزی هاوڵاتییانه، ته‌نیا شانازییه‌كه‌ی به‌و پاشكه‌وته كه‌مه نییه، به‌ڵكوو به‌وه‌یه كه هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌نه كه له ئاستی وڵاتی ئێران‌دا چالاكی ده‌كا، هیچ هه‌نگاوێكی به پێچه‌وانه‌ی شكۆ و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه.
جه‌ماعه‌ت له قۆناغی نوێی چالاكی خۆیدا، بڕیاری دا كه به مه‌به‌ستی ناساندنی باشتر و زۆرتری خۆی و ڕه‌خساندنی به‌ستێنی شیاو بۆ سازان و ئاریكاری، ڕێدۆز و بۆچوونه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خۆی له نووسراوه‌یه‌كی كورت به ئاگاداری گشت هاوڵاتیان و به‌تایبه‌ت چالاكوانانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بگێنیت تاكوو هه‌م مافی شارۆمه‌ندان بۆ ناسینی هێزه‌كانی چالاكی كۆمه‌ڵگا بپارێزرێت و هه‌م جه‌ماعه‌تیش هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ی كه خۆی بڕوای پێیه و خوازیاره، به به‌رده‌نگه به‌ڕێزه‌كانی بناسرێت.
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، به‌هۆی ئه‌وه‌یكه ته‌نیا به‌رنامه‌ی خۆی به ڕاڤه‌یه‌كی ڕاست له ئیسلام نازانێت، پێشوازی له هه‌موو پێشنیار و ڕه‌خنه‌ی بیرمه‌ندان و دڵسۆزانی ئایینی و كۆمه‌ڵگا ده‌كا و ئاواته‌خوازی ڕۆژێكه كه تاكه‌په‌رستی له جیهانبینی، ڕه‌وشت به‌رزی له ئاكاری تاك و ئازادی و دادپه‌روه‌ری له هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، له ئاستێكی شیاودا جێگیر بێت، تاكوو مرۆڤه‌كان بتوانن به ڕه‌زامه‌ندی و ئاسووده‌یی، له دونیایه‌كی ئاوه‌داندا، سه‌رقاڵی په‌رستشی خوای به‌دیهێنه‌ر و خزمه‌ت به به‌دیهێنراوه‌كان بن. و ما ذلک علی الله بعزیز.
نوقم بوونی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه له گرینگیدانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به پێداویستییه ماددی و سروشتییه‌كان، چ له ڕووی هه‌ژاری یان له ڕووی ئاواته‌خوازی، بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه تووشی جۆرێك نه‌خۆشی و ته‌نانه‌ت قه‌یرانێك بێت كه «قه‌یرانی مه‌عنه‌وییه‌ت» و یا «كه‌مایه‌سی مه‌عنه‌وی» پێ ده‌گوترێت و به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بڵێین كه ئه‌و بابه‌ته، ڕێخۆشكه‌ری زۆرێك له گوشاری ڕوحی و ته‌نانه‌ت شه‌ڕ و جهنایهتهكان بووه. سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕه ڕه‌گه‌زی، ئایینزایی و قهبیلهییهكان، سهرشوماری به‌رزی ئاڵۆزییه ده‌روونییه‌كان و دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی و له ده‌ره‌نجامدا گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاو و هه‌مه‌لایه‌ن كه بۆته هۆی لاوازی پێگه‌ی خێزانی و زۆر بوونی تاوان و جنایه‌تی ته‌نانه‌ت دژ به منداڵانیش، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ڕاستی ئه‌و ئیددیعایه.
به بڕوای ئێمه هه‌رچه‌ند مرۆڤ به حه‌ول و تێكۆشان و ده‌كاركردنی ژیری خۆی، ده‌ستكه‌وتی گه‌وره و به‌نرخی له زانست و پیشه‌سازی به‌ده‌ست هێناوه و به‌ستێنی «ئازادی» به ڕاده‌ی پێویست ڕه‌خساندووه، به‌ڵام له به‌ده‌ست هێنانی «جوامێری» خوازراو، به ئهكام نه‌گه‌یشتووه و به‌هۆی به‌هره‌مه‌ندنه‌بوونی شیاو له «مه‌عنه‌وییه‌ت»، مرۆڤایه‌تی و شوناسی مرۆڤی كه‌وتۆته مه‌ترسی و به‌م چه‌شنه به‌دوور نییه كه ده‌ره‌نجامی هه‌موو تێكۆشان و ده‌ستكه‌وته‌كانی، دژ به مرۆڤایه‌تی و شوناسی ئینسانی ده‌كار بكرێت.
«مه‌عنه‌وییه‌ت خوازی» له دنیای ئه‌وڕۆدا، ته‌نیا گرینگی‌دان به پێداویستییه ده‌روونی و نامادییهكان، به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی كه‌ماڵی مرۆڤایه‌تی و له ده‌ره‌نجامدا، ئامانجداركردنی ژیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی بۆ ژیانه و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی مه‌عنه‌وییه‌ت له ژیانی ئینسانی ئه‌وڕۆدا حه‌ولی زۆر دراوه. زانستییه ده‌روونناسییه‌كان، ڕه‌وانده‌رمانی و ڕاوێژكاری، ئایینه‌كانی هێندی، ڕێبازه‌كانی جۆراوجۆری خواناسی و سۆفیگه‌ری، یانه و ڕێكخراوه وه‌رزشییه‌كانی ڕه‌زمی و... هه‌موویان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی مه‌عنه‌وییه‌ت حه‌ول ده‌ده‌ن؛ به‌ڵام ده‌ستكه‌وت و ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و تێكۆشانه، پێداویستییه‌كانی ئاماژه پێكراوی به باشی دابین نهكهدووه؛ چونكه هه‌ر كامیان ته‌نیا سه‌رنجیان داوه‌ته قوژبنێك له‌و پێكهاته ئاڵۆز و تێكهاڵاوهی مرۆڤ و له گرینگی‌دان به هه‌موو به‌شه‌كانی كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی له گه‌ردووندا و پێوه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ڵ بوونهوهرهكانیتری جیهان، ناكام ماونه‌ته‌وه. به ڕای ئێمه ئه‌و كاره ته‌نیا له چوارچێوه‌ی زانست و هێزی به‌دیهێنه‌ری مرۆڤ و جیهاندا قه‌راری گرتووه.
ئیسلام وه‌ك یه‌كێك له ئایینه گه‌وره‌كانی جیهان و ته‌نیا ئایینێك كه خاوه‌ن چه‌مكی ڕه‌سه‌ن و ده‌ستلێنه‌دراوه، به به‌رچاوگرتنی هه‌موو لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی مرۆڤ و هه‌روه‌ها تێڕوانینێكی ڕاسته‌قینه، به‌رده‌وام له ڕاستای په‌ره‌دانی «مه‌عنه‌وییه‌ت» و «مه‌عنا به‌خشین به ژیان» هه‌نگاوی هه‌ڵێناوه‌ته‌وه و مرۆڤ به‌ره‌و گه‌شه‌ی لێهاتووییه‌كانی و گه‌یشتن به لووتكه‌ی به‌رزی مرۆڤایه‌تی، هان ده‌دات و ته‌نانه‌ت فه‌رمانیش ده‌كات و گرینگی دانی زۆرتر له ڕاده‌ی پێویست به ڕواڵه‌ته‌كانی ژیان و «ڕازیبوون به ئێره و ئێستا»ی قه‌ده‌غه كردووه.
«مه‌عنه‌وییه‌ت» له ئیسلامدا، ته‌نیا یه‌ك ئه‌زموونی ده‌روونی یا هه‌ستێكی ئایینی تاكه‌كه‌سی نییه كه بكرێ له «كاته ده‌گمه‌نه‌كان» و به «ئهدهبییاتێكی شاعیرانه» و چه‌ند ده‌سته‌واژه‌ی «دڵگر» و «شیرین» و یا «هه‌وڵی هاوسه‌نگ» له هۆڵه وه‌رزشییه‌كان و گوێگرتن بۆ وتاری مه‌عنه‌وی و یا دووره‌په‌رێزی و جه‌زمه، به‌ده‌ست بهێندرێت؛ به‌ڵكوو خوودی ژیان و تێكۆشانی ئاسایی و ڕۆژانه‌یه؛ به مه‌رجێك كه تێكه‌ڵاوی زیكر و یادی خوا بێت و به چاكه‌خوازی و به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی و ئاكاربه‌رزی بڕازێته‌وه. له‌بیركردن و یان ته‌ركی یادی خوا له ژیاندا، هۆكاری سه‌ره‌كی له‌بیركردنی خۆی و له ده‌ره‌نجامدا بێئامانجی و سه‌رلێشێواوی مرۆڤه.
به‌ڵێ ته‌وه‌ری مه‌عنه‌وییه‌ت له ئیسلامدا، «ئیمان»ه و گرینگ‌ترین ده‌ستكه‌وته‌كانی ئیمانیش بریتین له:
الف) په‌ره سه‌ندن به تێڕوانینی مرۆڤ و ئامانجداركردنی ژیانی به:
١- هست به بوونی خوا له ته‌واوی گه‌ردووندا و چاودێری ئه‌و به‌سه‌ر ئاكار و جموجوڵی هه‌موو بوونه‌وه‌ر و هه‌موو چه‌شنی گۆڕانكاری و ئاڵوگۆڕیدا كه له هه‌ر ساتێك‌دا ڕوو ده‌دا و هه‌روه‌ها ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌یكه مانه‌وه و ژیانیش به به‌رده‌وامبوونی چاودێری خوا په‌یوه‌سته. ئه‌و خوایه‌ی كه بهدهیهێنهر و ڕۆژیدهری بهندهكانییهتی، نزا و پاڕانه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌بیستێت و به‌هاواریانه‌وه ده‌چێت؛ جگه له‌وه‌یكه ئامراز و كه‌ره‌سه‌ی گه‌شه كردنیان بۆ دابین ده‌كات، له‌مپه‌ڕ و خه‌ساره‌كانی سه‌ر ڕێگاشیان بۆ لاده‌دات. ئه‌و خوایه‌ی كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه مرۆڤی له هێزی ئاوه‌ز و ئیڕاده به‌هره‌مه‌ند كردووه، له ڕووی لوتف و به‌زه‌یی خۆیه‌وه، كۆمه‌ڵه مرۆڤێكی وه‌ك په‌یامهێنه‌ر هه‌ڵده‌بژێریت و له‌گه‌ڵ «كۆمه‌ڵێك ڕوونكردنه‌وه و ڕێكارنامه» به نێوی «په‌راوی ئاسمانی» بۆی ده‌نێریت تا به‌ڵكوو به ویست و حه‌ولی خۆی، ڕێگای به‌خته‌وه‌ری و كامه‌رانی خێراتر و ئاسانتر بناسێت و بیگرێته‌به‌ر.
٢- هیوا به به‌رده‌وامی ژیان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕوانگه‌ی فه‌وتانی هه‌میشه‌یی مرۆڤ كه به باوه‌ڕ به جیهانی دوای مردن پێك دێت؛ ئه‌و جیهانه‌ی كه هه‌ر كه‌س به‌پێی كاره چاك و خراپه‌كانی و خزمه‌ت و ناپاكییه‌كانی له ئاست مرۆڤه‌كان، پاداش و سزا ده‌درێته‌وه. ژیان له ئه‌و جیهانه‌دا، به‌بێ كه‌می، ڕك، بێزاری، شه‌ڕ، ماندوویی، نه‌خۆشی، پیری و مردن و له‌ناوچوونه و مرۆڤ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه له دونیادا ده‌بوونه هۆی دڵه‌ڕاوكێ و په‌شێوی، وه‌ده‌ست ده‌كه‌وێت؛ به‌م چه‌شنه‌یه كه هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی و تامه‌زرۆیی بۆ ژیان له ده‌روونی ئینساندا زۆر ده‌بێت و تێڕوانینی بۆ ژیان په‌ره ده‌ستێنیت و له نووقمبوون له ماددیات و ڕۆچوون له تاوان، خۆی ده‌پارێزیت و مه‌عنه‌وییه‌ت له ژیانیدا تاقی ده‌كاته‌وه.
ب) هاوده‌نگ بوون له‌گه‌ڵ گه‌ردوون له نزا و ته‌قدیسی خوای گه‌وره‌دا:
مرۆڤ به تێگه‌یشتن له‌م ڕاستییه، به‌جێی هه‌ستی نامۆیی و دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌ردوون، ئه‌و به زیندوو و هاوڕێ و نیشانه‌ی میهره‌بانی و ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاری ده‌زانێت، كه له ڕێگای به‌ندایه‌تی و گه‌شه‌كردنیدا هاوڕێ و یاریده‌ری ئه‌وه.
«هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌كان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه تیایاندا هه‌ن، ته‌سبیحات ستایشی ئه‌و زاته ده‌كه‌ن، هیچ شتێك نییه له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا كه ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی ئه‌و زاته نه‌كات، به‌ڵام ئێوه له ته‌سبیحات و ستایشی ئه‌و شتانه تێناگه‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه و به‌رده‌وام خۆگر و بهحهوسهلهیه (له به‌رامبه‌ر لادانی خه‌ڵكیه‌وه) لێخۆشبووه و چاوپۆشی ده‌كات (ئه‌گه‌ر ڕووی تێبكه‌ن و باوه‌ڕی پێ بهێنن).» (الإسرا‌ء/44)
ج) به‌جێهێنانی عیباده‌ته‌كان:
هه‌رچه‌ند به واتایه‌كی زۆر جوان و ڕاست، هه‌موو ژیان به مه‌رجی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌ت، عیباده‌ته؛ به‌ڵام گرینگ‌ترین چه‌مكه‌كانی ئیسلام كه پێشانده‌ری ئه‌وپه‌ڕی خواپه‌رستی و كه‌ماڵ خوازین، بریتین له: نوێژ، زه‌كات، ڕۆژوو و حه‌ج.
ئینسانی موسوڵمان پێنج كه‌ڕه‌ت له شه‌و و ڕۆژدا، له هه‌ر شوێن و دۆخێك‌دا بێت، هه‌ر كه گوێبیستی بانگ بوو كه نیشانه‌ی زه‌نگی مه‌عنه‌وییه‌ته، ده‌ست له هه‌موو كار و چالاكییه‌كانی هه‌ڵده‌گریت و به ڕێ و ڕه‌سمی تایبه‌ت و بێ هیچ ناوبژیوانێك، بۆ نزا و پاڕانه‌وه و ئاخاوتن له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاری داده‌نیشێت و به جوانترین وشه و ده‌سته‌واژه، خه‌ریكی سپاس و ستایشی خوا ده‌بێت و هه‌رچه‌ند بۆ چه‌ند ساتێكی كورتیش بێت به‌ڵام به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ژیانی ڕۆژانه‌یدا، سه‌ره‌تا و كۆتایی و ئامانج و پێگه‌ی خۆی له گه‌ردووندا به‌بیر دێنیته‌وه.
مرۆڤی موسوڵمان، هه‌ر كات ماڵ و سامانی گه‌یشته ڕاده‌یه‌كی دیاری كرا‌و، به پێویستی ده‌زانێت كه به‌شێك له ماڵه‌كه‌ی به نێوی «زه‌كات» لێده‌ركات؛ تا له‌و ڕێگایه‌وه، وێڕای به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا، له‌گه‌ڵ هاوچه‌شنانی خۆی هاوده‌ردی بكات و به‌سه‌ر هه‌ستی بزوێنی ته‌ماع و ماڵپهرستیدا زاڵ بێت و خۆشه‌ویستی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ماڵ و سامان، ده‌روونی ڕه‌ش و تاریك نه‌كات و شوناسی مرۆڤایه‌تی خۆی نه‌كاته قوربانی ماڵ و سامانی.
موسوڵمانان، هه‌موو ساڵێ جارێك و بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ، شۆڕشێك له ژیانی تاكی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیاندا پێك دێنن، عادهتهكانیان وه‌لا ده‌نێن و له خواردن و نووستن و خواردنه‌وه و ته‌نانه‌ت له چالاكییه ئاساییه‌كانی چاو و گوێ و زمانی خۆیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و به ڕاهێنانی یه‌ك مانگه له قوتابخانه‌ی ڕه‌مه‌زاندا، بڕوا به‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌توانن به‌سه‌ر هۆكار و پێویستییه ماددی و فیزیولۆژیكییهكاندا سه‌ركه‌وتوو بن؛ ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌یه له هاندانی مرۆڤ بۆ دووركه‌وتنه‌وه له مه‌عنه‌وییه‌ت.
خوای میهره‌بان و دڵسۆز، به مه‌به‌ستی په‌روه‌رده‌ی مه‌عنه‌وی به‌نده‌كانی، له ماوه‌ی ژیانیاندا لانیكه‌م جارێك، بانگهێشتیان ده‌كات كه له ماڵ و منداڵ و نیشتمان و زێدی خۆیان كۆچ بكه‌ن و له سه‌فه‌رێكی درێژخایه‌ن و مه‌عنه‌وی به نێوی «حه‌ج» و له شوێنێكی پیرۆز به نێوی «مه‌ككه» كۆوه‌بن تا له ژێر دۆخی ڕۆحی و مه‌عنه‌ویدا و له پاڵ موسوڵمانانیتر، له نیشتمان، ڕه‌نگ، گه‌ل و ڕه‌گه‌ز و زمانه‌كانی جۆراوجۆر، دڵه‌كان زیندوو بكه‌نه‌وه و چاوه‌كان بشۆنه‌وه و به شێوازێكیتر ببینن و ژه‌نگاری ڕق و كین كه له جیاوازی چینایه‌تی سه‌رچاوه ده‌گرێت، له ڕوح و ده‌روونی خۆیان بسڕنه‌وه.
ته‌واوی ئه‌و دروشم و ڕێوڕه‌سمانه‌ی كه ئاماژه‌یان پێ كرا، ئه‌گه‌ر به شێواڕێكی شیاو و په‌سندكراوی خوا ئه‌نجام بدرێن، ده‌بنه هۆی ئاماده‌بوونی موسوڵمانان بۆ «شه‌ڕ له ڕێی خوادا». جیهادیش بریتییه له‌وپه‌ڕی تێكۆشان و خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ڕه‌زامه‌ندی خوا كه به خاوێنكردنه‌وه‌ی نه‌فس و خزمه‌ت به به‌نده‌كانی خوا له‌ڕێی ڕه‌خساندنی به‌ستێنێكی شیاو بۆ گه‌شه و به‌ره‌و پێشبردنی لێهاتووییه‌كان و ئازادی و ڕزگاربوونیان و هه‌روه‌ها كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ناپاك و سێبه‌ری قورسی گه‌نده‌ڵی، هاڵاوردن و مڵهوڕی له‌سه‌ر سه‌ریان، به‌ده‌ست دێت.
موسوڵمانان، به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی مه‌عنه‌وییه‌تی خۆیان و به یارمه‌تی خواستن له ئه‌نجامی دروشم و عیباده‌ته‌كان، «شێوازێكی تایبه‌ت له ژیاندا» له دوو بواری تاك و كۆمه‌ڵایه‌تی كه پڕه له ئاشتی و ئارامی و مه‌عنه‌وییه‌ت، ده‌خه‌نه به‌رچاو، كه گرینگ‌ترین نماكانی بریتین له: «زیكر»، «سوپاسگوزاری»، «پشتبه‌ستن به خوا»، «ئیخلاس»، «ئاسووده‌یی»، «شه‌هیدبوون» له بواری تاكه‌كه‌سی و «پارێزگاری»، «ئازادی»، «دادپه‌روه‌ری»، «خۆشه‌ویستی»، «چاكه‌كاری»، «هاوكاری»، «لێبورده‌یی و سازگاری»، «له خۆبورده‌یی» و «برایه‌تی» له ژیانی به‌كۆمه‌ڵ و بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
ژیانی مه‌عنه‌وی ئه‌وان له دۆخی تاكه‌كه‌سیدا به «زیكر»، كه بریتییه له یادی خوا و هه‌ست به بوونی خوا له هه‌موو دۆخێك و له هه‌موو شوێنێكدا، ده‌ست پێ ده‌كرێت و به «سوپاسگوزاری»، كه ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری و ئه‌مه‌گناسی له قاپی خوادا و هه‌ستی ده‌روونبه‌رزی و به‌رپرسیاره‌تی به‌هۆی ڕه‌حمه‌ت و سوزی خوایه، به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌وان به «پشت به‌ستن به خوا» و ئهسپاردهكردنی كاره‌كانیان به خوا و یه‌كڕه‌نگی و دڵپاكی له كرداردا، به ڕاده‌یه‌ك له ئارامی و متمانه‌ی دڵ ده‌گه‌ن كه ئه‌ماده ده‌بن ته‌نیا به هێمایه‌ك له ماڵ و گیانی خۆیان بگوزه‌رێن و به‌ره‌و شه‌هیدبوون بڕۆن و وه‌ڵامی ئه‌و بانگهێشتنه‌ی خوا ده‌ده‌نه‌وه كه ده‌فه‌رموێت:
«ئه‌ی خاوه‌نی دڵ و ده‌روونی پڕ له ئارامی * بگه‌ڕێوه بۆ لای په‌روه‌ردگارت كه تۆ له‌م ڕازیت و ئه‌ویش له تۆ ڕازییه * ده بچۆ ڕێزی به‌نده چاكه نازدار و بهڕێزهكانمهوه * بچۆ به‌هه‌شته خۆشه ڕازاوهكهمهوه.» (الفجر/27 الی 30)
ژیانی به كۆمه‌ڵی موسوڵمانان و كۆمه‌ڵگای ئیسلامی، ئه‌و كاته ڕه‌نگی مه‌عنه‌وی به‌خۆوه ده‌گرێت كه یه‌كه‌م: موسوڵمانان له ژیانی تاكی خۆیاندا، هه‌ر وه‌كوو ئاماژه‌ی پێ كرا، پاك و خاوێن بنه‌وه. دوهه‌م: له پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، له به‌رامبه‌ر یه‌كتر، هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی بكه‌ن و له خۆنامۆكردن و كه‌مترخه‌می له ئاست ڕووداو و پێشهاته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆ بپارێزن؛ له ئاست یه‌كتر خۆشه‌ویستی و دڵۆڤانی بنوێنن؛ له كاری خێر و پهسنددا هاوكاریان هه‌بێت، وه‌پێش یه‌كتر بكه‌ونه‌وه؛ به لێبوردن و چاوپۆشی، له هه‌ڵه و تاوانی یه‌كتر ببورێن و به دڵفراوانی و سازان، ناكۆكی و جیاوازییه‌كانیان كه‌متر بكه‌نه‌وه یا له ئاستییاندا خۆڕاگر بن. له دۆخه هه‌ستیار و بێدهڕهتانهكاندا، كه‌سانی تر له‌سه‌رووی خۆیان دانێن و خه‌مخۆریان بن و به پێوه‌ندی «برایه‌تی»، له خه‌م و شادی یه‌كتردا به‌شدار بن و له ده‌ره‌نجامدا، به ئاگاداریی پێشتر و پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی تاكه‌كه‌سی، «من»ه‌كان بۆ «ئێمه»، بگۆڕن و له خۆپه‌رستی و خۆپه‌سندی كه بنچینه‌ی هه‌موو تاوان، زوڵم و ده‌ستدرێژی هه‌مبه‌ر خۆی و كه‌سانی تره؛ خۆبپارێزن و ده‌ستی نزا به‌رز بكه‌نه‌وه و بڵێن:
«په‌روه‌ردگارا؛ له ئێمه و برایانه‌شمان خۆش ببه كه پێش ئێمه ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر و له دڵه‌كانماندا هیچ جۆره بوغز و كینه‌یه‌ك مه‌خه‌ره دڵمانه‌وه له ئاستی ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه، په‌روه‌ردگارا تۆ به‌ڕاستی به‌سۆز و به‌خشه‌نده و میهره‌بانیت»«په‌روه‌ردگارا؛ له ئێمه و برایانه‌شمان خۆش ببه كه پێش ئێمه ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر و له دڵه‌كانماندا هیچ جۆره بوغز و كینه‌یه‌ك مه‌خه‌ره دڵمانه‌وه له ئاستی ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه، په‌روه‌ردگارا تۆ به‌ڕاستی به‌سۆز و به‌خشه‌نده و میهره‌بانیت»(الحشر/10)
كاكڵی مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه «مه‌عنه‌وییه‌ت» له ئیسلامدا، هه‌مان خواییبوونه؛ واته ژیانی مرۆڤ ڕه‌نگ و ڕووی خوایی بگرێت و جگه له ئه‌وینداری ئه‌و و ملكه‌چی فه‌رمان و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی، هه‌موو چه‌شنه پابهندییهكیتر له دڵی ده‌ربكات؛ ته‌نیا بۆ خوا بژیت و بۆ خوا بمریت، شتێك له كه‌سێك بستێنیت یا ببه‌خشێت؛ یا به‌رده‌وامی و پچڕانی له پێوهندییهكانیدا، ته‌نیا به خاتری خوا بێت؛ خاڵی پشتبه‌ستن و هیوای ته‌نیا خوا بێت و ترس و ته‌ماحی جگه له خوا له كه‌س نه‌بێت؛ له ساته وه‌خته‌كانی كاره‌سات و موسیبه‌ت و هه‌ر چه‌شنه دڵه‌ڕاوكێ و دڵتهنگیتر، ته‌نیا ڕوو له‌و بكات و ته‌نیا داوای یارمه‌تی له خوا بكات و به‌تینه‌وه نزا و پاڕانه‌وه‌ی خۆی به‌ره‌و خوا به‌رز بكاته‌وه و بڵێت: كاكڵی مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه «مه‌عنه‌وییه‌ت» له ئیسلامدا، هه‌مان خواییبوونه؛ واته ژیانی مرۆڤ ڕه‌نگ و ڕووی خوایی بگرێت و جگه له ئه‌وینداری ئه‌و و ملكه‌چی فه‌رمان و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی، هه‌موو چه‌شنه پابهندییهكیتر له دڵی ده‌ربكات؛ ته‌نیا بۆ خوا بژیت و بۆ خوا بمریت، شتێك له كه‌سێك بستێنیت یا ببه‌خشێت؛ یا به‌رده‌وامی و پچڕانی له پێوهندییهكانیدا، ته‌نیا به خاتری خوا بێت؛ خاڵی پشتبه‌ستن و هیوای ته‌نیا خوا بێت و ترس و ته‌ماحی جگه له خوا له كه‌س نه‌بێت؛ له ساته وه‌خته‌كانی كاره‌سات و موسیبه‌ت و هه‌ر چه‌شنه دڵه‌ڕاوكێ و دڵتهنگیتر، ته‌نیا ڕوو له‌و بكات و ته‌نیا داوای یارمه‌تی له خوا بكات و به‌تینه‌وه نزا و پاڕانه‌وه‌ی خۆی به‌ره‌و خوا به‌رز بكاته‌وه و بڵێت: كاكڵی مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه «مه‌عنه‌وییه‌ت» له ئیسلامدا، هه‌مان خواییبوونه؛ واته ژیانی مرۆڤ ڕه‌نگ و ڕووی خوایی بگرێت و جگه له ئه‌وینداری ئه‌و و ملكه‌چی فه‌رمان و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی، هه‌موو چه‌شنه پابهندییهكیتر له دڵی ده‌ربكات؛ ته‌نیا بۆ خوا بژیت و بۆ خوا بمریت، شتێك له كه‌سێك بستێنیت یا ببه‌خشێت؛ یا به‌رده‌وامی و پچڕانی له پێوهندییهكانیدا، ته‌نیا به خاتری خوا بێت؛ خاڵی پشتبه‌ستن و هیوای ته‌نیا خوا بێت و ترس و ته‌ماحی جگه له خوا له كه‌س نه‌بێت؛ له ساته وه‌خته‌كانی كاره‌سات و موسیبه‌ت و هه‌ر چه‌شنه دڵه‌ڕاوكێ و دڵتهنگیتر، ته‌نیا ڕوو له‌و بكات و ته‌نیا داوای یارمه‌تی له خوا بكات و به‌تینه‌وه نزا و پاڕانه‌وه‌ی خۆی به‌ره‌و خوا به‌رز بكاته‌وه و بڵێت:
«به ڕاستی من ڕووی خۆم و دڵم له په‌رستندا كردۆته ئه‌و زاته‌ی ئاسمانه‌كان و زه‌وی فه‌راهه‌م هێناوه، له كاتێكدا ڕووم له هیچ شتێكی‌تر ناكه‌م، به دڵارامی ته‌واویشه‌وه (ده‌ڵێم كه): هه‌رگیز من له ڕیزی موشریك و هاوهڵگێڕاندا نیم.» (الا‌نعام/79)
«(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صل الله و علیه و سلم)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: به‌ڕاستی نوێژ و حه‌ج و دروشمه‌كانی و (سه‌رجه‌م چاكه و به‌ندایه‌تیم) هه‌روه‌ها ژیان و مردنم تایبه‌ته بۆ خوای په‌روه‌دگاری جیهانیانه‌وه.» (الا‌نعام/162)
ڕێچاره
په‌روه‌رده و چاكسازی له ڕوانگه‌دا
ئیسلام بۆ تێخستنی نه‌مامی «ئیمان» كه بنچینه‌ی «مه‌عنه‌وییه‌ته» و هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی پته‌وكردن و په‌ره‌سه‌ندنی ئیمان له ژیانی تاكی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، له «په‌روه‌رده» یارمه‌تی وه‌رده‌گرێت.
«په‌روه‌رده» له ڕوانگه‌ی ئێمه‌دا، پێگه‌یاندنی پله‌به‌پله، ڕاستبینانه، هه‌مه‌لایه‌ن، هاوئاهه‌نگ، ئه‌رێنی و به‌رده‌وامی كه‌سایه‌تی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، له‌سه‌ر ته‌وه‌ری قوڕئان و سوننه‌ته. به‌رهه‌می پڕۆسه‌یه‌كی به‌م چه‌شنه، «مرۆڤی چاكه‌كاره»؛ مرۆڤێك كه خاوه‌نی ده‌روونێكی ڕاستیخواز و بهڵگهخواز، هیممه‌تی به‌رز و ئیڕاده‌ی پۆڵایین و هه‌روه‌ها به‌رپرسیار و مرۆڤدۆسته؛ واته ئه‌و، زه‌وی و ئاسمان، مادده و مانا، ئاوه‌ز و هه‌ست و دین و دنیا پێكه‌وه گرێ ده‌دات.
ئه‌م په‌روه‌رده‌یه، له ناخی كۆمه‌ڵگادا، له‌گه‌ڵ چالاكی، به‌شداریكردن، ڕه‌خنه و وتووێژ تێكه‌ڵاوه. زۆرتر له‌وه‌یكه به سه‌پاندن و ئاخاوتن و وتارگوتن بێت، به كرده‌وه و فێركاری و لێكۆڵینه‌وه به‌دی دێت و پێش ئه‌وه‌یكه ڕاسته‌وخۆ و فه‌رمی بێت، ناڕاسته‌وخۆ و نافه‌رمییه و كه‌سانێكیش كه به كاری په‌روه‌رده‌وه هه‌ڵده‌ستن و گرینگی پێ ده‌ده‌ن، پێویسته خۆیان له بیر‌و باوه‌ڕیاندا، نموونه‌ی کرداری و پێشه‌نگێکی به‌رچاو بن. كه ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه نه‌بێت، هه‌وڵی ئه‌و كه‌سانه نه‌ته‌نیا ناته‌واو و بێكهڵك ده‌بێت، بگره ده‌ره‌نجامێكی پێچه‌وانه‌شی لێ ده‌كه‌وێته‌وه؛ چونكه ئێمه نامانهه‌وێت كه‌سه‌كان ته‌نیا له ڕێگه‌ی دروشم و پێكهێنانی دۆخێكی ڕه‌وانی-عاتیفی تایبه‌ت كه جاروبار پێش دێت، بیخه‌ینه ژێر كاریگه‌ری و ته‌نیا به‌سه‌ردا سه‌پاندن بێت؛ به‌ڵكوو ئه‌م په‌روه‌رده‌یه، هۆشیارانه و به ویست و خوازی خۆی ده‌بێت و ته‌نانه‌ت له كاتێكدا كه ئه‌و كه‌سه به قۆناغێك له هۆشیاری و بڕیاردانی دروست و هه‌روه‌ها به قۆناغی خۆناسیش نه‌گه‌یشتبێت، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه به جێگای ئاخاوتن و داسه‌پاندن و ده‌ستووردانی ڕاسته‌وخۆ، حه‌ول بده‌ین بواری گه‌شه‌كردنی تواناكانی و چاودێری و ڕێنماییكردنی بۆ بڕه‌خسێنین.
ئێمه بڕوامان به په‌روه‌رده‌یه‌كی ڕاست و هاوسه‌نگه كه هه‌موو پێداویستییه‌كانی مرۆڤ (فیكری، ماددی و ده‌روونی)، تواناییه‌كان و بێهێزییهكانی و هه‌وڵه‌كانی و هه‌ڵه و بهلاڕێداچوونهكان و پاشگهزبوونهوهكانی، له‌به‌رچاو ده‌گرێت.
نه‌فسی ئینسان «چاكه» و «خراپه»ی پێ سه‌رۆ كراوه. ئاماده‌ی به‌رزی و نزمییه، نه بوونه‌وه‌رێكی ئاژاوه‌گێڕ و سه‌رتاپا خراپه و نه ته‌واو پاک و بێكه‌م وكووڕییه كه هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی لێ ڕوو نه‌دات. به بیانووی به‌رزبوونه‌وه و ته‌ندروستی ده‌روونی، له پێداویستییه ماددی و جه‌سته‌ییه‌كانی چاوپۆشی و یان سه‌رکوت ناكه‌ین و به بیانووی ڕاستبوونی پێداویستییه‌كانی، ئاسۆی گه‌شه و پێشكه‌وتن و ئاڕمانه پاک و مه‌عنه‌وییه‌كانی له‌پێش چاوی ڕه‌ش و وێران ناكه‌ین.
په‌روه‌رده له ڕوانگه‌ی ئێمه‌دا، پڕۆژه‌یه‌ک نییه كه له چوارچێوه‌ی كاتێكی دیاریكراودا ده‌ست پێ بكات و كۆتایی پێ بێت. به‌ڵكوو ڕه‌وتێكه كه له هاتنه دونیاوه تا مردن درێژه‌ی هه‌یه؛ ئه‌م په‌روه‌رده‌یه له دووره‌په‌رێزی و له قوژبنی په‌رستگا و مزگه‌وت و خانه‌قاكاندا به‌دی نایه‌ت و سنووردار به‌وانه‌ش نامێنێته‌وه؛ هه‌روه‌ك چۆن بابه‌تێكی وانه‌یی و ته‌وه‌رێك نییه بۆ باس و لێكۆڵینه‌وه له کۆبوونه‌وه و کۆنگرهكاندا و یان بۆ سه‌ردێڕی وتار و ڕۆژنامه و ڕاگه‌یاندنه‌كانی پسپۆڕانه‌ش نییه، به‌ڵكوو پهروهدهیهكه له درێژایی ژیاندا پێویستیی به تێكۆشان، به‌شداری، ڕه‌خنه و وتووێژه و هاوڕێ له‌گه‌ڵ چالاكییه‌كانی ئاسایی و ڕۆژانهدابوونی هه‌یه.
ئه‌م په‌روه‌رده‌یه یه‌كسان و هاوسه‌نگه؛ واته به‌و ڕاده‌یه‌ی كه گرینگی ده‌دا به سۆز و هه‌ستی ئینسان، به هه‌مان چه‌شنیش ڕووده‌كاته هزر و بیری ئه‌و. به بیانووی سه‌رنجدان به ده‌روون و پاکكردنه‌وه‌ی نه‌فسی، به‌رگری له مرۆڤ ناكات كه بۆ ده‌ره‌وه و گرینگی‌دان به پرس و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئاوڕوو نه‌داته‌وه و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی تاک ناكاته قوربانی كۆمه‌ڵگا یان به‌پێچه‌وانه‌وه، به بیانووی «تاک» بوونی، ده‌ستی له هه‌مبه‌ر هه‌ر چه‌شنه سه‌رپێچی له یاسا و پێودانگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان ناكاته‌وه و ئازادی پێ نادا، هه‌ر وه‌كوو ده‌ڵێن، بۆ ئازادی تاک، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به هێڵی سوور داده‌نێ و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به ڕێخۆشكه‌ری ئازادییه‌كانی ئه‌و ده‌زانێت.
ما به «تربیت مثبتِ» انسان اهتمام میورزیم، به گونهای كه به جاي آن كه در فكر «تخریب» باشد، «سازندگی» را مدّ نظر داشته باشد؛ با كمترین امكانات و در بستهترین فضاها، نقش خویش را ایفا كند و منتظر نماند كه دیگران مشكلات او را حل كنند؛ به بهانه‌ی توطئهی دشمن، كوتاهيها و خطاهايش را توجیه نكند و با امّا و اگرها و یا حیلههای شرعی و مصالح سیاسی، سرنوشت خویش و جامعه‌اش را به دست دیگران نسپارد و با این استدلال كه اوضاع و افراد خراب و فاسد شدهاند، وظیفهی انسانیاش را فراموش نكند و به همراه نقد، پیشنهاد نیز داشته باشد. میخواهیم افراد به جایی برسند كه «بدانند چه میخواهند» و به دنبال «نفی وضع موجود» توانایی «اثباتِ وضع مطلوب» را هم داشته باشند و همان گونه كه به دنبال استیفای حقوق خویش هستند، از تكالیف خود نیز بپرسند.
ئێمه گرینگی ده‌ده‌ین به «په‌روه‌رده‌یه‌کی ئه‌رێنی» ئینسان، به‌شێوازێک كه به جێگای ئه‌وه‌یكه به بیری «كاولكردن» بێت، «ئاوه‌داني» ڕه‌چاو بكات؛ به كه‌مترین كه‌ره‌سته و له خراپترین باروودۆخیشدا ڕۆڵی خۆی بنوێنیت و چاوه‌ڕوان نه‌بێت كه دیتران كێشه و گرفته‌كانی چاره‌سه‌ر بكه‌ن؛ به بیانووی پلانگێڕی دوژمن، پاساو بۆ كه‌مكاری و هه‌ڵه‌كانی خۆی نه‌هێنیته‌وه و به «به‌ڵام و ئه‌گه‌ره‌کانی» و یا فێڵی شه‌رعی و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی، چاره‌نووسی خۆی و كۆمه‌ڵگا به دیتران نه‌سپێریت و به پاساوی گه‌نده‌ڵی و خراپی باروودۆخ و مرۆڤه‌كان، ئه‌ركی مرۆڤایه‌تی خۆی له‌بیر نه‌كات و له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌گرتندا، خاوه‌نی پێشنیاریش بێت. ده‌مانهه‌وێ تاكه‌كان به ئاستێک بگه‌ن كه «بزانن خوازیاری چین» و به‌دوای «حاشا له دۆخی ئاراوه» توانای «جێگیركردنی دۆخی خوازراو»یان هه‌بێت و هه‌ر وه‌ک داكۆکی له مافی خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ش شان بده‌نه ژێر ئه‌ركه‌كانییان.
گشت ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ئاماژه‌یان پێكرا، پێوه‌ندی به پێناسه‌ی دروستی په‌روه‌رده و بنه‌ما و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌یه و به دڵنیایییه‌وه بۆ گه‌یشتن به په‌روه‌رده‌یه‌ک به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه، پێویستیمان به ئامراز و ئه‌سباب و شێوازی گونجاو و سازگار هه‌یه.
ئێمه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئاوه‌ها په‌روه‌رده‌یه‌ک، چاکسازی له تێڕوانین و بۆچوونی تاک له‌مه‌ڕ خۆی، گه‌ردوون و ڕۆڵ و پێگه‌ی له هه‌ستیدا، له سه‌رووی هه‌موو كارێك ده‌زانین و له‌م ڕاستایه‌شدا له‌و «بیروباوه‌ڕه‌ی» كه قوڕئان ئاماژه‌ی پێ ده‌كا كه‌ڵك وه‌رده‌گرین؛ بیر و باوه‌ڕێک كه بوون و كاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی بێبهندووبهستی خوا له هه‌ستیدا ده‌سه‌لمێنێت و ئاسمانه‌كان و زه‌وی له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌وره‌یی و ئامراز و كه‌ره‌سه‌ی كه تێیدایه، له خزمه‌ت مرۆڤ و ڕێخۆشکه‌ری گه‌شه و پێشكه‌وتنی ئه‌و ده‌زانێت و له ده‌ره‌نجامدا به وێناكردنی جیهانێكی تر و درێژه‌دان به ژیان، بێهووده‌یی و بێئاكامی له به‌دیهێناندا، له مێشك ده‌سڕیته‌وه.
دوای چاكسازی له تێڕوانین و بۆچوونه‌كانی مرۆڤ به كه‌ڵكوه‌رگرتن له بڕوا، مرۆڤ به به‌جێهێنانی په‌رستشه‌كانی وه‌كوو: نوێژ، زه‌كات، ڕۆژوو و حه‌ج، ڕاسته‌وخۆ و كرده‌وه‌یی ده‌ست به ڕاهێنان و ئاماده‌كاری ده‌كا و به ڕه‌چاوگرتنی دادپه‌روه‌ری، چاكه‌كاری، خۆبه‌خشی، پێوه‌ندی نێوان خۆی له‌گه‌ڵ دیتران ڕێك ده‌خات.
له‌و ڕووه‌وه كه جۆری وه‌ڵام به پێداویستییه‌كانی ده‌روونی و جه‌سته‌یی ڕۆڵێكی زۆر گرینگ و بنه‌ڕه‌تی له په‌روه‌رده‌ی تاک و كۆمه‌ڵگادا هه‌یه، دابینكردنی هێوری و ئارامی له (هه‌موو بواره‌كاندا)، كار و پیشه، سه‌قامگیری ئازادی، دابینكردنی ئاسوده‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌م بواره‌دا، له‌بیر ناكه‌ین و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وانه، هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین.
به درێژایی ژیانی مرۆڤ، یه‌كێک له گه‌وره‌ترین گرفته‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌كردن، پێشكه‌وتن، یه‌كگرتوویی، یه‌كگری و ئاسووده‌یی مرۆڤه‌كان و هه‌روه‌ها یه‌كێک له دیارترین هۆكاره‌كانی سته‌م به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا چ له ئاست په‌یوه‌ندی تاكه‌كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تی و چ له پێکهاته سیاسی و ئابورییه‌كاندا، تاکڕه‌وی و سه‌ره‌ڕۆیی بووه.
تاكڕه‌وی له ساكارترین واتایدا، به واتای پاراستن و چڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ری و بڕیاردان و هه‌روه‌ها خه‌زێنه‌كانی سامان له ده‌ست كه‌سێک یان تاقمێكی تایبه‌ته؛ به شێوازێک كه خه‌ڵك له ڕاده‌ستكردن یان چاودێری به‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانیان هیچ ڕوڵێكیان نه‌بێت.
تاکڕه‌وی به‌هۆی زیان و زه‌ره‌ری زۆری كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕه‌وشتی، ئابووری و سیاسی كه هه‌یه‌تی، به درێژایی مێژوو و به‌رده‌وام له لایه‌ن پێغه‌مبه‌رانی خواوه له كێشهوبهرهدا بووه.
بنه‌مای سه‌ره‌كی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ڕۆیی و تاکڕه‌وی له ته‌واوی ئایینه ئاسمانییه‌كاندا یهكتاپهرهستییه، تاكه‌په‌رستی ته‌واوی به‌ره‌ی مرۆڤ له به‌ها و به‌رپرسیاره‌تی مرۆیی‌دا وه‌ک یه‌ک داده‌نێ، له دواڕۆژیشدا به خاوه‌نی چاره‌نووسێكیان ده‌زانێ كه له‌سه‌ر بنه‌مای كرده‌وه‌كانیان به‌ده‌ست هاتووه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، خوای په‌روه‌ردگار بۆ بنه‌بڕكردنی هه‌موو چه‌شنه تاکڕه‌وی و سهرهڕۆییهك له ژیانی مرۆڤه‌كاندا، بنه‌مای ڕاوێژی وه‌كوو ڕێسایه‌كی به‌ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ڕێكخستنی پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئاست خێزان، كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵاتدا داناوه؛ تاكوو له‌گه‌ڵ ڕێز له كه‌ڕامه‌ت و به‌های مرۆیی، ته‌واوی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا له دابینكردنی چاره‌نوسی خۆیان و بڕیار له‌سه‌ر هه‌ر شتێکی كه بۆ خێزان، كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات چاره‌نووسسازه، به‌شدار بن.
ڕاوێژ له بواری سیاسی‌دا، بنه‌مایه‌كی دامه‌زراوه، له‌سه‌ر گرێبه‌ستێكی دوولایه‌نه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و هاوڵاتیان، كه له‌وه‌دا ده‌سه‌ڵاتداران، به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانه‌كانی خوا و پێغه‌مبه‌ر(صل الله علیه وسلم) له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا، له ئه‌ستۆ ده‌گرن و له به‌رامبه‌ردا هاوڵاتیانیش پابه‌ندن كه له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێساكانی ئایین، گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی ئه‌وان بن و ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران به‌پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ر جوڵانه‌وه ڕه‌خنه و ئامۆژگارییان بكه‌ن.
ئه‌م شێوازه و هه‌روه‌ها ئاماژه به به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی گشتی و نه‌ک تاکه‌كه‌سی له ئایه‌تی ٥٩ی سوڕه‌تی نیسادا به‌م جۆره هاتووه:
«ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، فه‌رمانبه‌ردار و گوێڕایه‌ڵی خوا و پێغه‌مبه‌ر و فه‌رمانڕه‌واكان بكه‌ن كه له خودی خۆتانن (له بیر و باوه‌ڕ و پابه‌ندیدا)، خۆ ئه‌گه‌ر له شتێك‌دا بوو به كێشه‌تان ده‌رباره‌ی حوكمی خوایی، ئه‌وه ئه‌و كێشه‌یه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ لای خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی(صل الله علیه و سلم)، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به خوا و به ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه، (ڕه‌فتار كردنتان) به‌و شێوه‌یه چاكترین و جوانترین سه‌رچاوه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانتان.»(نسا‌ء/59)
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی هه‌م له چاخی پێغه‌مبه‌ر(صل الله علیه و سلم) و هه‌م له چاخی سی ساڵه‌ی خیلافه‌تی ڕاشیدهدا له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاوێژ بووه و له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌كاندا، خه‌لیفه به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانه‌كانی شۆڕا (ئه‌هلی چاره‌سه‌ری و په‌یمان به‌ستن) بووه.
دوای كۆتاییهاتنی ئه‌و سه‌رده‌مانه له زۆرێک له بواره‌كاندا، بڕیاردانی تاكه‌كه‌سی و مهكۆیی جێگای سیسته‌می ڕاوێژی گرته‌وه كه به دڵنیاییه‌وه بوو به یه‌كێک له هۆكاره‌كانی به‌رچاوی سه‌رهه‌ڵدانی دووبه‌ره‌كی و لێکپچڕانی نێوان موسوڵمانان.
ڕه‌وتی بێداری ئیسلامی هاوچه‌رخ، به تێگه‌یشتن له‌م بابه‌ته، ژیاندنه‌وه‌ی ڕاوێژی له ئاسته جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، نێوده‌وڵه‌تی، به یه‌كێک له ئامانجه ڕهساكانی خۆی داناوە، به هیوای ئه‌وه‌یكه موسوڵمانان له داهاتوودا بتوانن، شایه‌تی كۆمه‌ڵگایه‌ک بن كه له‌سه‌ر یه‌كسانی و ئازادی و ده‌سه‌ڵاتێكی پشتبه‌ستوو به ده‌نگی خه‌ڵک و پابه‌ند به بڕیاره‌كانی شۆڕا دامه‌زرابێت.
له‌و نێوانه‌دا جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێرانیش، ڕاوێژ، نه‌ك ته‌نیا به شێوازێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگا، به‌ڵكوو وه‌ك یه‌ک ڕوانگه و بنه‌مایه‌كی نه‌گۆڕ ده‌زانێت كه پێویسته به‌رده‌وام له ته‌واوی بڕگه و ئهستوونهكانی كۆمه‌ڵگا و جه‌ماعه‌ت له گه‌ڕ دابێت و گه‌یشتن به ئازادی، به‌شداریكردن و یهکگرییهكی شیاو، ته‌نیا له ڕێگای شوڕا به گونجاو ده‌زانێت. سه‌قامگیری ڕاوێژ پێویستیی به پابه‌ندبوون به ڕێگه چاره‌ی شیاوه هه‌یه كه ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌ین.
ڕێچارهكان
ڕاهێنان و فه‌رهه‌نگسازی
یه‌كه‌مین و گرینگ‌ترین ڕێگه‌چاره بۆ به‌دیهێنان و سه‌قامگیری واتای ڕاوێژ و وه‌گه‌ڕخستنی له ته‌واوی ئاسته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌هه‌نده جۆراوجۆره‌كانی چالاكی بیروڕا و كرده‌وه‌ییدا، فێركردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه له ڕێگای جۆراوجۆره‌وه.
ڕێوچارهی به‌دیهێنانی ئه‌م كاره گرینگه، له ڕاهێنانه سه‌ره‌تاییه‌كانی خێزانییه‌وه وه‌كوو یه‌كه‌مین یه‌كینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ست پێ ده‌كا كه مناڵ له‌نێو خێزانی‌دا له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی دایک و باوکی، نموونه‌یه‌كی شیاوی هه‌ڵسوكه‌وتی ڕاوێژكارانه فێر ده‌بێت. بۆ به‌رده‌وامی ڕاهێنانی کولتووری ڕاوێژ، پێویسته كه قوتابخانه و ناوه‌نده فێركارییه‌كان، له‌هه‌ردوو بواری تیۆریك و كرده‌وه‌یدا سه‌رنجی جددی به‌م بنه‌ما گرینگه بده‌ن. مزگه‌وت و ناوه‌نده ئایینییه‌كان، ڕاگه‌یاندنه‌كان و ناوه‌نده مه‌ده‌نییه‌كانیش پێویسته هه‌ر كام به بڕی خۆی ڕۆڵی كاریگه‌ری له دابناڕتن و دامه‌زراندنی باوه‌ڕ به بنه‌مای ڕاوێژ به‌جێ بێنیت. مامه‌ڵه‌ی ڕاوێژكارانه‌ی كاربه‌ده‌ستان وڕه‌خساندنی بواری گونجاو بۆ به‌شداربوونی شارۆمه‌ندان، ده‌بێته ته‌واوكه‌ری ڕۆڵی ئه‌رێنی هۆكاره‌كانی ئاماژه پێكراو.
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، به گرینگی‌دان و پێداگری له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاوێژ له په‌روه‌رده‌ی تاكه‌كه‌سی و هه‌روه‌ها به‌راوردكردنی كرده‌وه‌یی ئه‌م بنه‌مایه له‌گه‌ڵ پابه‌ند بون به ئاوه‌زی كۆمه‌ڵ له ڕه‌وتی بڕیارداندا، حه‌ول ده‌دا له سۆنگه‌ی ته‌شه‌نه‌ی هه‌رچی زۆرتری کولتووری ڕاوێژكاری له برگه‌كانی كۆمه‌ڵگا و له ئاكامدا له ده‌سه‌ڵاتی پێكهاتوودا ڕاوێژكارانه بجوڵێته‌وه.
دامه‌زراندن یان به‌شداریکردن له ناوه‌نده مه‌ده‌نییه‌كاندا
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه، كه دامه‌زراندن یان به‌شداریكردن له ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆییه‌كان، یه‌كێک له ڕێگه‌چاره گونجاوهكانه بۆ ڕاهێنانی كرده‌وه‌یی به‌شداریكردنی گشتی و زیندووكردنه‌وه‌ی کولتووری ڕاوێژ له كۆمه‌ڵگادا.
ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین كه واتای "دیموكڕاسی ڕاوێژی" كه له تیۆرییه‌كانی هێندێك له كۆمه‌ڵناسانی گه‌وره‌ی هاوچه‌رخدا ڕوون كراوه‌ته‌وه، به‌بێ به‌شداریكردن و هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، كاركردێكی نابێ و ناوه‌نده مهدنییهكانیش هۆكاری گونجاو بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ن.
بێگومان مافی مرۆڤ ، گرینگ‌ترین بابه‌تی مرۆڤی سه‌ده‌ی بیسته‌م و ململانه‌یه‌كی گه‌وره بۆ پێ خستنه ناو سه‌ده‌ی بیستویهكهمه. مافی مرۆڤ پێگه و شوناسی مرۆڤی نوێ له دونیای ئه‌مڕۆدا دیاری ده‌كا. ئه‌مرۆ زۆرێک له كردار، ئاكار، بڕیار و به‌رنامه‌كان به پێوه‌ر و مه‌حه‌كی مافی مرۆڤ هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن .له ڕاستیدا مافی مرۆڤ، نیشانده‌ری ئه‌و پێگه نوێیه‌یه كه مرۆڤی هاوچه‌رخ بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر كردووه.
به بڕوای ئێمه، ئیسلام گه‌وره‌ترین ئاڵاهه‌ڵگری ئازادییه و له بنه‌ڕه‌تدا گرینگ‌ترین فه‌لسه‌فه‌ی هاتنی پیغه‌مبه‌ران و به‌تایبه‌ت پیغه‌مبه‌ری ئیسلام (صل الله علیه و سلم) ئازادكردنی مرۆڤه‌كان له كۆتوبه‌نده‌كان بووه و له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه مافی مرۆڤ جێگای سه‌رنجی تایبه‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بووه، خوای په‌روه‌ردگار وه‌ك به‌دیهێنه‌ری جیهان كه مرۆڤی له جوانترین شێوه‌دا دروست كردووه و به جێگری خۆی داناوه و ئاوه‌دانی زه‌وی پێ سپاردووه، یاسا و ڕێسای شیاویشی بۆ پاراستنی ئایین، گیان، ژیری، نامووس، ماڵ و ڕه‌چه‌ڵه‌كی ناردووه.
ئێمه لێره‌دا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دانین كه بنه‌مای هزری-ئایینی داخوازه‌كانی خۆمان بخه‌ینه به‌ر لێكۆلینه‌وه و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه و ئه‌م بابه‌ته گرینگه به لێكدانه‌وه‌ی زانستییانه‌ی لایه‌نگران و به‌رهه‌ڵستكاران ده‌سپێرین. ئێمه بڕوامان به تێگه‌یشتنێك له ئایینه كه هاوئاهه‌نگی زۆرێک له بنه‌ما هزری و یاساییه‌كانی مافی مرۆڤی نوێیه و له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ڕۆڵی ئایینی ئیسلام بۆ مرۆڤایه‌تی ته‌نیا له دۆخێكی ئارام، ئازاد و هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕێز له كه‌رامه‌تی مرۆڤدا ده‌رده‌كه‌وێت.
مافی مرۆڤ وه‌كوو ڕوانگه
هه‌ر چه‌ند مافی مرۆڤ، وه‌ك میراتی مێژوویی هاوبه‌شی نێوان ته‌واوی شارستانییه‌ته‌كانی مرۆڤه و هه‌ركام له شارستانییه‌ته‌كان –به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له میراتی پێغه‌مبه‌رانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه- خاوه‌نی ڕێچكهڵهیهكی له‌م مافانه‌ن و له‌م نێوانه‌دا شارستانییه‌تی ئیسلامی به شێوازێكی تایبه‌ت به‌رچاوه، به‌ڵام رێكخستن و سه‌رهه‌ڵدانی هاوچاخ و كۆتایی ئه‌م مافانه، له چوارچێوه‌یه‌كی یه‌كپارچه و ته‌كووز، دوای تێكۆشانی وردبینانه‌ی فه‌یله‌سووفانی ئه‌ورووپایی به‌دوا بووژانه‌وه و چاكسازی ئایینی و سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری ڕووی دا. تێكۆشانه‌كانی ئه‌م بیرمه‌ندانه له ئاست جیهاندا دوای شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م و به‌دوای دامه‌زراندنی"رێكخراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی"به ئاكام گه‌یشت و له چوارچێوه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی جیهانی مافی مرۆڤ په‌سه‌ندی كۆی گشتی ڕێكخراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه زیاتر له نیو سه‌ده به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه و په‌ره‌سه‌ندنی واتای مافی مرۆڤ بۆ زۆرێک له گۆڕه‌پانه‌كانی ژیانی مرۆڤدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه، له باس وخواسه‌كانی مافی مرۆڤدا، هه‌ر وه‌ك سه‌رچاوه ڕه‌چاو ده‌كرێت.
به بڕوای ئێمه مافی مرۆڤ وه‌كوو ئامراز و هه‌روه‌ها ئامانجی په‌ره‌سه‌ندن كار ده‌كا و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه زۆرێك له كێشه و گرفته جۆراوجۆره‌كانی ژیانی مرۆڤ وه‌ك ئابووری، سیاسی، زانستی و كولتووری و... به‌هۆی سه‌رنجنه‌دان به مافی مرۆڤ پێك دێت، كه جێگیركردن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه گونجاو له‌گه‌ڵ كولتوور و باوه‌ڕه ئایینییه‌كان له كۆمه‌لگای مرۆڤیدا ده‌توانێت بواری ژیانێكی گونجاو له ئاست پێگه‌ی مرۆڤدا دابین بكات.
له‌گه‌ڵ دانپیانان به‌وه‌یكه مافی مرۆڤ له قۆناغه جیاوازه‌كانی مێژوودا له لایه‌ن سیاسه‌تمه‌داران و زۆرێک له ده‌وڵه‌ته‌كان به ناڕه‌وا كه‌ڵكی لێ وه‌رگیراوه و ده‌ست درێژی بۆ كراوه و به شێوازێک له چه‌قبه‌ستوویی سیاسی، لێكدانه‌وه‌ی یه‌ک لایه‌نه‌ی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام به بڕوای ئێمه ئه‌م بابه‌تانه، زه‌ره‌رێك به ناوه‌ڕۆكی مافی مرۆڤ ناگه‌یێنیت و نابێته هۆی بێهیوایی لایه‌نگران و تێكۆشه‌رانی گۆڕه‌پانی مافی مرۆڤ.
مافی مرۆڤ زۆرێک له بواره جیاوازه‌كانی ژیانی مرۆڤ ده‌خاته ژێر كاریگه‌ری خۆی و ڕۆژبه ڕۆژ پێكهاته‌ی زۆرتر له‌خۆ ده‌گرێ و له بواری دۆزی ژنان، مناڵان، كه‌مینه‌كانی ئایینی، ئایینزایی، ڕه‌گه‌زی و زمان و ئازادییه گشتییه‌كان خاوه‌نی ڕێسای گونجاوه بۆ ژیانێكی شیاو له ئاست ڕێز و پێگه‌ی مرۆڤدا.
له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌رچه‌ند مرۆڤ به شێوازێكی گشتی سووكایه‌تی و سته‌می لێ ده‌كرێ ومافه‌كانی پێشڵ ده‌كرێ، به‌ڵام ئافره‌تان و كه‌مینه‌كان-هه‌ر كام له بوارێك و به شێوازێك- سته‌میان لێ ده‌كرێ و مافیان دووقات پێشڵ ده‌كرێ و له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه پێویسته به‌تایبه‌تی ئاوڕوویان لێ بدرێته‌وه و له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ به لێكنهبڕی توێژه جیاوازه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌رز ڕاگرتنی مافی ئه‌وان له پێشینه‌ی به‌رنامه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دابندرێ و هه‌وڵ بدرێ دۆخێكی مرۆڤانهتریان بۆ بڕه‌خسێت.
مافی ژنان له‌سه‌ره‌تادا وه‌كوو «ژن» و نیوه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگای گۆی زه‌وی ڕه‌چاو بكرێ و پاشان به‌پێی ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تیان وه‌كوو «دایک»، «هاوسه‌ر» و «كچ» به‌تایبه‌تی پارێزگاریان لێ بكرێت.
جیاوازی ڕه‌گه‌زی، نه‌ته‌وه‌یی، ئایینزایی، ئایینی و هتد... وه‌كوو نیشانه‌كانی خوا و تاقیكردنه‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی دادپه‌روه‌ری و پارێزگاری باوه‌ڕداران، به فه‌رمی ده‌ناسین و هیچ كام له‌م جیاوازییانه به ڕاكێشه‌ر و پاڵنه‌ری ماڤی مرۆڤ نازانین و له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین كه ئه‌م جیاوازییانه له ڕه‌هه‌ندی سروشتی خۆیاندا بپارێزرێن و هه‌ركه‌س به هه‌ر ئامانج و مه‌به‌ستێک كه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و جیاوازییانه حه‌ول بدا و یا ئه‌وه‌ی كه بیانكاته بنه‌مای هه‌ڵاواردن له ڕه‌وشت و ماڤدا، به پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تی په‌روه‌ردگار و سروشتی مرۆڤ هه‌نگاوی ناوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه نه ته‌نیا داكۆكی لێ ناكرێ، به‌ڵكوو به‌پێی بابه‌ت پێویسته ڕێگری، ته‌مێ و سزا بدرێ.
ڕێچارهكان
مافی مرۆڤ له كۆمه‌ڵگاكانی هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه به‌هۆی دوو كاردانه‌وه له كه‌سه‌ری دایه. دروشملێداوی لایه‌نگران و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌فامانه و ده‌مارگیرانه‌ی به‌رهه‌ڵستكاران، كه هه‌ركام به شێوازێك مافی مرۆڤیان لاواز و بێهێز كردووه. ئه‌م دوو كاردانه‌وه هۆكار و فاكته‌ری زۆریان هه‌یه و بێگۆمان یه‌كێك له‌م هۆكارانه، نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ی لایه‌نگران بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مافی مڕۆڤه.
به بڕوای ئێمه دروشملێداوی له هیچ بوارێكدا ناتوانێت هۆكاری گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی بێ و له بواری مافی مرۆڤیش‌دا نه ته‌نیا نابێته هۆی سه‌ركه‌وتن، به‌ڵكوو بگره له بوارێكی خه‌ڵك خهڵهتێنیدا ده‌بێته هۆكاری لاوازی و له كۆتاییدا متمانه‌ی خه‌ڵک له‌ناو ده‌با. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی مافی مرۆڤ دوو ڕێچاره‌ی بنه‌ڕه‌تی، فێركاری و پشتگیری، ڕه‌چاو ده‌كه‌ین.
فێركاری
هه‌رچه‌ند به سه‌رنجدان به‌وه‌یكه زۆربه‌ی ڕێنوێنهكان و ئاكامه‌كانی مافی مرۆڤ، ڕه‌هه‌ندی سیاسی ژیان له‌به‌ر چاو ده‌گریت، هه‌وڵ ده‌دا له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات و ناوه‌نده گشتییه‌كاندا، پارێزگاری له هاوڵاتیان و شارۆمه‌ندان بكات، به‌ڵام ناكرێت بواری كولتووری و شاره‌زایی خه‌ڵك له‌پێشچاو نه‌گرین. كه‌واته «فێركاری» له‌م گۆڕه‌پانه‌دا گرینگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه.
ئامۆژه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، به‌تایبه‌ت بنه‌مای یه‌كتاپه‌رستی، مرۆڤ له پێگه‌ی به‌رز و مافی مرۆڤایه‌تی ئاگادار ده‌كاته‌وه. مرۆڤه‌كان ده‌بێ بزانن خاوه‌نی چ مافێكن و بۆگه‌یشتن به مافه‌كانیان چ كه‌ره‌سه و ئامرازێكیان له‌به‌رده‌ست دایه. ئه‌م ڕاهێنانه‌ش دەبێت گونجاو له‌گه‌ڵ دۆخی گوێ‌گران، هه‌مه‌لایه‌ن، به‌ربڵاو، و به‌بێ ئامانجێكی سیاسی بێت.
ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین كه تیۆری مافی مرۆڤ له ڕه‌هه‌نده‌كانی زانستی، سیاسی و قانوونی‌دا، دێرایشی ڕهخنهپهزێری و لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆرتری هه‌یه و ڕه‌خنه‌ی زانستییانه، یه‌كێك له ڕێگاچاره‌كانی به‌رزڕاگرتنی مافی مرۆڤ بووه و دهڕهتان له دروشملێداوانی بێ ناوهڕۆك و به‌رهه‌ڵستكارانی ده‌مارگیر ده‌بڕیت.
پشتگیری
دابینكردنی ژیانی گونجاو له‌گه‌ڵ شكۆی مرۆڤدا، بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه كه‌متر به‌هره‌مه‌ندن، ئامانجێكه كه پێویسته جێگای بایه‌خ وپشتگیری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌موو گروپه چالاكه‌كانی فكری، سیاسی، ڕۆشنبیری و ئایینی بێت. گرینگی‌دان به مافی مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه‌دا یه‌كێك له ئه‌رخه‌یانترین ڕێگاكانی به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌یه.
ئێمه له چواچێوه‌ی ئامۆژه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئاسته جیاوازه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی، ناوچه‌یی و جیهانیدا، به‌رهه‌ڵستی ده‌كه‌ین، به جه‌خت له‌سه‌ر پێداویستی هاتنه ئارای پێكهاته‌یه‌كی یاسایی كه تێیدا مافی مرۆڤ مسۆگه‌ر كرابێت، پشتیوانی خۆمان له چالاكوانانی ڕۆشنبیری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی پابه‌ند به پاراستنی ئه‌م مافانه، ڕاده‌گه‌یه‌نین و له‌م بواره‌دا ئاماده‌ین له به‌ره‌ی پشتگیری و داكۆكی له مافی مرۆڤ به‌شداری بكه‌ین.
ئازادی گرینگ‌ترین و پیرۆزترین پێداویستی مرۆڤه. مه‌به‌ستی ئێمه له ئازادی گه‌شه‌سه‌ندنی تواناییه ڕۆحییه‌كانی مرۆڤه له پێناو به‌دیهێنانی جیهانێكی مرۆڤانه‌تر و ڕازاوهتردا؛ جیهانێك كه‌تێیدا شایه‌تی كه‌م بوونه‌وه‌ی ئازار ومه‌ینه‌تییه‌كانی مرۆڤ بین؛ جیهانێك كه مرۆڤایه‌تی له كۆیلایه‌تی فكری، سیاسی، ئابووری، ... ئاوه‌زمه‌ندی بهرژەوهندیخوازی ئازاد بێت و له‌ئاكامدا جیهانێك كه تێیدا مرۆڤه‌كان له ژیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌ست به ئاسووده‌یی و یه‌كدڵی بكه‌ن.
ئازادی، چه‌مكێكی یه‌ک واتایی نییه؛ به‌ڵكوو چه‌ندین مه‌به‌ست و واتای جۆراوجۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه گرینگ‌ترینیان بریتین له:
١) به‌دیهێنانی تاكێتی
گه‌شه‌ی توانا داهێنهرییهكانی تاكێتی یه‌كه‌مین لایه‌نی ئازادییه؛ به‌م واتایه كه مرۆڤه‌كان بتوانن به‌دوور له هه‌ر چه‌شنه پێوه‌ندیی هێز و ده‌سه‌ڵاتی، بوونی خواویستییانهیان له گه‌ردووندا به‌دی بێنن، ئه‌و تاكێتی كه مه‌به‌ستی ئێمه‌یه، تاكێتی خۆویستی و خۆپه‌سندی نییه، به‌ڵكوو تاكێتی له ڕه‌وشتدا ئامانجی ئێمه‌یه. له تاكێتی ڕه‌وشتبه‌رزیدا مرۆڤه‌كان، له‌پێناو خۆشكردنی باری گوزه‌رانی ژیانی خۆیان و دیتران به‌شوێن به‌دیهێنانی تواناییهكانیان ده‌كه‌ون. به‌ڵام له تاكێتی خۆبینی و خۆویستی كه ئێمه نكۆڵی لێ ده‌كه‌ین، هه‌ركه‌س به شوێن به‌ده‌ستهێنان و ته‌مای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی و مرۆڤ بۆ گه‌یشتن به‌و به‌رژه‌وه‌ندییه له هه‌ركه‌س و هه‌ر شتێک ئه‌و په‌ڕی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.
به‌دیهێنانی تاكێتی مرۆڤ تا كاتێك له ئامانجی ئێمه دایه كه نه‌بێته هۆی مه‌ترسی بۆ تاكێتی دیتران. دیاریكردنی ئه‌م كرده‌وانه‌ی كه تاكێتی دیتران ده‌ڕوشێنن، له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا و گروپه به‌هێزه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی نێو كۆمه‌ڵگادا نییه، به‌ڵكوو له وتووێژی ئازادی تاكه‌كانی كۆمه‌لگایه‌كه كه له پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی كولتووری تایبه‌ت به‌هره‌مه‌نده كه ئه‌ویش له یاسادا ده‌رده‌كه‌وێت.
٢) ئه‌نجامی چالاكی به‌كۆمه‌ڵ
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، بۆیه بۆ گوزه‌رانی ژیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی چونیه‌تی ژیان له بواری ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه، پێویستیی به به‌شداری له كار و چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه. له ڕاستیدا چالاكی به‌كۆمه‌ڵی مرۆڤ، به‌شێكی پێویست له ڕه‌وتی به‌دیهێنانی زاتی مرۆڤه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه مرۆڤه‌كان ده‌بێ له چوارچێوەی چالاكییه هاوبه‌شه‌كانی ڕۆشنبیری، سیاسی و ئابووریدا، مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێ كه ئازادانه له ده‌وری یه‌ك كۆوه‌بن و به‌م چه‌شنه له پێناو دامه‌زراندنی هه‌لومه‌رج بۆ ژیانێكی باشتر هه‌نگاو هه‌ڵێنن.
ژیانێكی ئاییندارانه له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ئامۆژه‌كانی ئیسلام، پێكهاتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. نموودی ئه‌م دامه‌زراوه له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا هه‌م له لایه‌نه عیبادهتییهكانی (نوێژ، زه‌كات، حه‌ج، خه‌بات له ڕێی خوادا، به‌خشین) و هه‌م له لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی (بنه‌مای ڕاوێژ) به ته‌واوه‌تی دێته به‌رچاو.
٣) ئازادی ده‌ربڕین و نووسین
فه‌رهه‌نگ و شارستانییه‌ت له‌ژێر سێبه‌ری ئازادی ده‌ربڕین و نووسیندا گه‌شه ده‌كا و پێشكه‌وتن به‌ده‌ست دێنیت. له كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ئازادی ده‌ربڕین و نووسینی تێدا نه‌بێت، فه‌رهه‌نگ و شارستانییه‌تی تێدا به‌دی نایه‌ت. به واتایهكیتر، پێشكه‌وتنی هزری و ڕێكاری له‌كۆمه‌ڵگایه‌كدا به‌دی دێت كه هاوڵاتییانی بتوانن له دۆخێكی ئازاد‌دا بیر بكه‌نه‌وه و به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌كه‌یان له ناوه‌نده گشتییه‌كاندا ده‌ربڕن و بڵاو بكه‌نه‌وه. كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌ك ده‌نگ كه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتداران و بیرمه‌ندانی پێوه‌ندیدار به‌وان، مافی بیركردنه‌وه و ده‌ربڕینی بیروبۆچوونیان هه‌بێت، بێجگه له پته‌وكردنی رۆژبهڕۆژهی هێزی ده‌سه‌ڵاتداران و په‌ره‌دان به ده‌سه‌ڵاتیان، ئاكامێكی نابێت.
٤) ئازادی بڕوا و ئایینزا
دیكتاتۆری له بڕوا و مه‌زهه‌بدا یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین شێوه‌كانی دیكتاتۆرییه كه كاره‌سات ده‌نێته‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌یكه ئایینزا و شوێنكه‌وته‌كانی پڕاوپڕ له هه‌ست و سۆزی ده‌روونین، ئه‌گه‌ر ئازادی مه‌زهه‌بی نه‌بێ، ئه‌وه ناڕه‌واترین ههوڵدانهكانیش، شێوازی پیرۆزبوون و عیباده‌تی به‌خۆیه‌وه ده‌گرێ و كوشتنی په‌یڕه‌وانی ئایینزاكانیتر و بێبه‌شكردنیان له مافی كۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی به عیبادهت هه‌ژمار ده‌كه‌ن؛ جا بۆوهیكه پێش به‌و جۆره جینایه‌ت و تاوانانه -كه بیره‌وه‌رییه مێژووییه‌كانی نه‌ته‌وه پڕه له‌وه- بگیردرێت، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین كه ئازادی بڕوا و مه‌زهه‌ب له كۆمه‌ڵگادا پێویستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره تاكوو شوێنكه‌وتووانی مه‌زهه‌به جۆراوجۆره‌كان بتوانن له‌گه‌ڵ رێزگرتن بۆ دروشم و باوه‌ڕی ئایینهكانیتر، رێوڕه‌سمی مه‌زهه‌بی خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن و بیر و بڕوایان بۆ خۆیان و كه‌سانی تر ده‌ربڕن.
٥) به‌شداریكردن و ڕكابه‌ری سیاسی
ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین كه به‌دیهاتنی ئازادی، پێویستی به به‌شداریكردنی چالاكانه و ئامانجدارانه‌ی شارۆمه‌ندان له گۆڕه‌پانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا هه‌یه و گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته گرینگه له سۆنگه‌ی باوه‌ڕ به فره‌ڕایی و فره‌حیزبی و به‌شداریكردنی ئازادانه و ڕكابه‌رایه‌تی دروستی گشت هاوڵاتییان پێك دێت.
له م ڕاستایه‌دا به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجه گشتییه‌كان له ڕێگای وتووێژ، هاوكاری و هاوپه‌یمانی، هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزب و ڕێكخراوه‌كان به پێویست ده‌زانین و بڕوامان وایه كه ئه‌و پێوه‌ندییانه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای دیترپه‌زێری و ئاریكاری دێموكڕاتیك ئه‌نجام بدرێت.
ڕێچارهكان
ده‌توانین بڵێین ئازادی له هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كدا به ته‌واوی به‌دی نه‌هاتووه و به‌دیهێنانی ئازادی پێویستی به هه‌وڵ و تێكۆشانی به‌رده‌وام هه‌یه. به‌پێی ئه‌وه‌یكه له یه‌ك كۆمه‌ڵگادا كام لایه‌ن له لایه‌نه‌كانی ئازادی نه‌هاتۆته دی و بۆ به‌دیهێنانیان چ له‌مپه‌ڕ و ڕێگرێک هه‌یه، ده‌كرێ ڕێگه‌چاره‌ی جۆراوجۆر گه‌ڵاڵه بكرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش، بۆ دابینكردنی ئازادی كۆمه‌ڵێک ڕێچاره‌ی ئاشكرا و سه‌لمێندراو هه‌ن كه له درێژه‌دا ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌ین.
ناسین و ئاگاداری
بۆ به‌دیهێنانی ئازادی، پێش هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك پێویسته ڕاهێنان له‌سه‌ر ناسینی مرۆڤه‌كان بكرێت. ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه مافه‌كانی خۆیان ناناسن و له هۆكاره‌كانی بێبه‌شبوونیان له ئازادی ئاگادار نین، ناتوانن هه‌نگاوێك بۆ گه‌یشتن به ئازادی هه‌ڵێننه‌وه. جا بۆیه هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتییانی كۆمه‌ڵگا له مافی تاكه‌كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تییان، یه‌كه‌مین هه‌نگاوه بۆ پێشه‌وه‌چوون له ڕێگای ئازادی.
لایهكیتری ئاگاداركردنه‌وه، تهیاربوونه به ئه‌ده‌بیاتی سیاسی-كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌م. له‌و ڕووه‌وه كه هه‌ر سه‌رده‌مێك ڕوانگه و ده‌سته‌وشه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، شارۆمه‌ندان به ناسینی ئه‌و ده‌سته‌وشانه ده‌توانن داخوازییه‌كانیان به به‌ڵگه‌ی پته‌و بخه‌نه ڕوو و بۆ گه‌یشتن به‌وان ڕێگای گونجاو دیاری بكه‌ن.
بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه
بۆ گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد، سه‌ره‌ڕای ئاگاداری و هۆشیاری شارۆمه‌ندان به مافه‌كانیان، پێویسته له بواری بیركردنه‌وه‌ی ڕهخنهگرانهشدا په‌روه‌رده بكرێن؛ واته شارۆمه‌ندان ده‌بێ بوێری و ئازایه‌تی له بردنه ژێرپرسیاری هه‌موو چه‌شنه شێوازێكی پێوه‌ندی و بۆنه ناڕه‌واكانی داسه‌پاو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا له هه‌موو بواره‌كانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری و ئابووری له خۆیان و دیتراندا به‌دی بێنن. ئه‌م بابه‌ته له كولتووری ئایینی‌دا، له چوارچێوه‌ی واتاكانی وه‌ك «بانگه‌شه بۆ چاكه و ڕێگری له خراپه» و «ئامۆژگاری كاربه‌ده‌ستان و ده‌سه‌ڵاتداران» خۆی ده‌نوێنیت.
بیری ڕخنه‌گرانه له‌و ڕووه‌وه گرینگی هه‌یه كه له زۆربه‌ی كاتدا بێبه‌شی و نابه‌رابه‌رییه‌كان له لێفه‌یه‌ك له یاسا و سوننه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا شاردراونه‌ته‌وه.گرینگ‌ترین خاڵ له بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌دا، به‌هره‌مه‌ندبوون له بیروڕایه‌كی بانتر له دۆخی ئارایی و پێوه‌ندییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداره. له سۆنگه‌ی ئه‌م بیركردنه‌وه‌دایه كه چاكسازی و باشتركردنی دۆزییهكان سه‌ر ده‌گریت.
پێكهێنانی ناوه‌نده ئازادیخوازه‌كان
ئازادی، له‌ناو جه‌رگه‌ی ناوه‌نده پاوانخوازه‌كان و له‌سه‌ر ته‌وه‌ری نابه‌رابه‌ری پێك نایه‌ت، به‌ڵكوو له فره‌بوونی ناوه‌نده دیموكڕاتیكهكان پێك دێت. ڕێكخستنی داموده‌زگا ئازادیخوازه‌كان-هه‌رچه‌ند له پێوانه‌یه‌كی سنووردار- ههنگاوێكیتره بۆ گه‌یشتن به ئازادی. مه‌به‌ستی ئێمه له ناوه‌نده ئازادیخوازه‌كان، ته‌نیا ناوه‌نده سیاسییه‌كانی كه به هه‌ڵبژاردنی ئازاد دامه‌زراون نییه، به‌ڵكو ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له‌خۆ
ده‌گریت كه به‌دوور له هه‌ر چه‌شنه پێوه‌ندییه‌كی ناڕه‌وای ده‌سه‌ڵات و سامان، له هه‌وڵی ڕه‌خساندنی به‌ستێنی شیاو بۆ گه‌شه‌ی لێهاتووییه‌كانی پاكی مرۆڤ و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵییه‌كان دایه. كه‌واته، به‌بێ تێكۆشان بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و جۆره ناوه‌ندانه، ته‌نیا به ده‌ربڕینی ڕاوبۆچوون و ته‌یاربوون به ڕاوبۆچوونه فه‌لسه‌فییه‌كان ناتوانین به ئازادی بگه‌ین. له ڕاستیدا دروستكردنی ناوه‌نده دیموكڕاتیکهكان فاكته‌ری پێویستی ئازادین.
سانایی و لێبورده‌یی
كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌مڕۆ به كۆمه‌لگای چهندكولتووری ناسراون، به شێوازێک كه له دونیای ئه‌مڕۆدا كه‌متر كۆمه‌ڵگایه‌ک هه‌یه كه ته‌واوی ئه‌ندام و پێكهاته‌كانی خاوه‌نی یه‌ک ئایینزا، زمان و كولتوور بن. بۆیه له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه شوناسه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بتوانن له لای یه‌کتر به شێوازێكی ئاشتیخوازانه ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن، پێویسته شێوازی ژیانی كه‌سانی تر نه‌خه‌نه به‌ر گوشاری و سه‌ركووتیان نه‌كه‌ن؛ به‌ڵكوو تا ئه‌و جێگه‌ی كه ده‌گونجێت ڕێز له شێوازی ژیانی یه‌كتر بگرن و له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردا نه‌رمونیانی و چاوپۆشی بنوێنن.
تا كاتێک كه ته‌واوی شارۆمه‌ندانی كۆمه‌ڵگایه‌ک به هۆی بێبه‌شبوون له بواری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری توانای به‌شداری چالاكانه‌یان نه‌بێت، ناتوانین به كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆڤی پێشكه‌وتوو بگه‌ین. ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له‌ژێر چه‌وساندنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی له لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و سامان دایه، له‌ڕووی ئه‌وه‌یكه بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای كرده‌وه‌ی مرۆڤه‌كان هه‌ڵده‌سووڕێت، تا كاتێك كه ئه‌و بارودۆخه بواری یه‌كسان بۆ هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا دابین نه‌كات، به‌رده‌وام نابه‌رابه‌ری و نادادپه‌روه‌ری به‌رهه‌م ده‌بێ و زۆرێک له توانا و لێهاتووییه‌كانی مرۆڤه‌كان له گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن ده‌وه‌ستێت و ژێرپێ ده‌خرێت. تا كاتێك كه خێزانێک له كه‌مترین پێداویستی گوزه‌رانی ژیان بێبه‌ش بێ یان كه‌سێك به‌هۆی پێوه‌ندی به شوناسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی-كولتووری تایبه‌ت، نه‌توانێ ڕۆڵێكی كۆمه‌ڵایه‌تی شیاوی هه‌بێت و به‌شدار بێت، ئه‌وه ناتوانین شایه‌تی گه‌شه‌كردنی توانا مرۆییه‌كان و پێکهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی هاوسه‌نگ بین.
كه‌واته له ڕوانگه‌ی ئێمه‌دا به‌دیهاتنی دادپه‌روه‌ری، پێشمه‌رجی هه‌موو چه‌شنه گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنێكی مرۆڤییه. به بۆچوونی ئێمه، دادپه‌روه‌ری بریتییه له‌وه‌یكه هه‌موو خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگا له ته‌واوی ئامراز و كه‌ره‌سه و فێركاری كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی لێهاتووییه‌كان پێویستن تا بتوانن له چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵگادا به‌شدار بن و هه‌روه‌ها به‌رابه‌ری له ئاست پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسای كۆمه‌ڵگادا، به‌هره‌مه‌ند بن.
له درێژه‌دا ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌كانی دادپه‌روه‌ری زۆرتر شیكاری ده‌كه‌ین.
١) دادپه‌روه‌ری ئابووری
له‌و ڕووه‌وه كه زۆرێک له بێبه‌شییه‌كان ونایهكسانییهكان له پێوه‌ندی چینایه‌تی مرۆڤه‌كان سه‌رچاوه ده‌گرێت، دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی كه‌رسه و پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگا له نێوان هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، به‌دیهاتنی یه‌كێک له لایه‌نه‌كانی دادپه‌روه‌رییه. به واتایهكیتر، پێویسته سهرچاوهئابوورییهكانی كۆمه‌ڵگا به شێوازێک دابه‌ش بكرێن، كه هیچ كه‌سێك به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌سكورتی له گه‌شه و پێشكه‌وتن دوا نه‌كه‌وێت. له لایهكیترهوه له ئاستێكی بانتر له پێداویستییه‌كانی ژیانێكی سه‌ره‌تایی -كه سروشتییه به‌پێی كات و شوێن جیاواز بێت- بڕی سامانێک كه مرۆڤه‌كان به‌ده‌ستی ده‌هێنن، ده‌بێ له‌گه‌ڵ تێكۆشان و لێهاتووییه‌كانی كه به‌ده‌ستیان هێناوه، گونجاو بێت نه‌ك شتێكی‌تر.
٢) دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی-كولتووری
ئه‌م جۆره دادپه‌روه‌رییه ئاماژە به‌وە ده‌كا كه تاقمه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، هۆزه‌كان، ڕه‌گه‌زه‌كان، ئایین و ئایینزاكان له ئامراز و كه‌رسه‌ی یه‌كسان بۆ بره‌ودان و ده‌ربڕینی ڕوانگه و بۆچوون و داخوازییه‌كانیان به‌هره‌مه‌ند بن. واته شوناسه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی– كولتووری بتوانن وێڕای پاراستنی به‌ها و شێوازی ژیانیان، له ئاستی شیابونیاندا، له ژیانی كۆمه‌ڵگادا به‌شداری چالاكانه و كارسازیان هه‌بێت.به بڕوای ئێمه، هاوڵاتییانی یه‌ك كۆمه‌ڵگا پێویسته سه‌ره‌ڕای جیاوازی له زمان، مه‌زهه‌ب، زایه‌ندێتی و ڕه‌گه‌زی، بتوانن له‌وپه‌ڕی ئاسووده‌یی و هێمنیدا له گوڕهپانه جۆاروجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگادا ئاماده بن.
٣) دادپه‌روه‌ری سیاسی
له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كانی سه‌رده‌مدا ناوه‌ندی سیاسه‌ت (حكومه‌ت، پارته‌كان و پارڵه‌مان) یه‌كێک له گرینگ‌ترین بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه؛ به شێوازێک كه له لایه‌ک ئه‌م ناوه‌نده كه‌ره‌سته و ئامرازی جۆراوجۆری له‌به‌رده‌ست دایه و له لایه‌کیتره‌وه ڕێژه و چۆنیه‌تی چالاكی ناوهندهكانیتر دیاری ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته تێكڕای هاوڵاتییان و شوناسه كۆمه‌ڵایه‌تی-كولتوورییه‌كان، بۆ به‌شداربوون و یان هه‌ڵبژاردنی كه‌سانێک كه خوازیاری به‌شداربوون له‌وه‌دان، له ده‌رفه‌ت و بواری یه‌كسان به‌هره‌مه‌ند بن. له كۆمهلگایهكدا كه سیاسه‌ت مه‌یدانی تاكهسواری كه‌سانێک یان شوناسی كۆمه‌ڵایه‌تی-كولتووری تایبه‌ت بێت، به‌دیهاتنی دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ گیروگرفتی بنه‌ڕه‌تیدا ڕووبه‌ڕوو ده‌بێت.
ڕێچارهكان
به هۆی ئه‌وه‌یكه سه‌رچاوه سامانییهكانی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ک سنوورداره و تاقمه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و سامانداره‌كان، زۆرتر خوازیاری ئه‌وه‌ن كه ئه‌و سامانه له به‌رده‌ستی خۆیاندا بمێنیته‌وه، بۆیه بۆ گه‌یشتن به دادپه‌روه‌ری، پێوست به به‌رنامه‌رێژی و تێكۆشانه. به‌بێ پلاندانان و به‌رنامه‌رێژی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، بێبه‌شبوون و نابه‌رابه‌رییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا بنه‌بڕ ناكرێن. به‌ڵام له‌ڕووی ئه‌وه‌یكه هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ندییه‌كی تایبه‌تی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی دامه‌زراوه، بۆ گه‌یشتن به دادپه‌روه‌ری ناتوانین ڕێچاره‌ی سه‌رتر له كات و شوێنی خۆی ئاراسته بكه‌ین. به‌م حاڵه‌وه، به‌دیهاتنی دادپه‌روه‌ری پێویستی به سه‌رنجدان به كۆمه‌لێك رێگه‌چاره‌یه كه لێره‌دا ئاماژه به هێندێكیان ده‌كه‌ین.
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سروشتی بوونی نایه‌كسانییه‌كان
ئه‌و چینانه‌ی نێو كۆمه‌ڵگا كه ساڵانێكی دوورودرێژه سامان و كه‌رسته‌ی جۆراوجۆری نێو كۆمه‌ڵگایان له‌ده‌ست گرتووه، به په‌نابردنه به‌ر هه‌موو چه‌شن و شێوازه فرتوفێڵاوییهكانی وه‌كوو به‌هره‌مه‌ندی له هزری لێهاتوو، هه‌وڵی زۆر، خاوه‌ن مڵک و سامانی میراتی و...، پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیارییان به شتێكی ڕه‌وا و سروشتی ده‌نوێنن. ئه‌وان به شێوازێک پاساو بۆ ڕه‌وابوونی پێگه‌كه‌یان دهێننهوه كه ده‌ڵێی له پێش مێژووه ئه‌و بارودۆخه‌یان هه‌بووه. بۆیه یه‌كه‌مین هه‌نگاو بۆ گه‌یشتن به دادپه‌روه‌ری، هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه له هه‌مبه‌ر ناسروشتیبوونی زۆربه‌ی نایه‌كسانییه‌كان و ڕهواسازییهكانی ئاماژه پێكراو. پێویسته به شێوازێكی ڕاست و دروست بۆیان ڕوون بكرێته‌وه كه ئه‌وان چۆن به‌و پێگه به‌رزانه گه‌یشتوون. ده‌بێ ئه‌وه ده‌ربخرێت كه نایه‌كسانییه‌كان سروشتی و بۆ هه‌تاهه‌تایی نین، به‌ڵكوو كاتی و مێژوویین.
هێنانه‌وەی په‌راوێزخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ گۆره‌پانی گشتی
تا كاتێك كه به‌هۆی هه‌ر بۆنه نادادپه‌روه‌رانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا، شارۆمه‌ندانی بێبه‌ش و قوربانی هه‌ڵاواردن، له چالاكی نواندن له بواره‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به دوور بن، هه‌ر به‌م چه‌شنه دۆخ و پێگه‌ی ناگونجاویان بۆ دروست ده‌بێته‌وه. بۆیه بۆ قوتاربوون له‌و بنبه‌ستانه، پێویسته پله‌به‌پله بچنه ناو گۆرەپانی گشتی كۆمه‌ڵگا، ئه‌وان پێویسته به هه‌ر شێوازێك بێ، سه‌رنجی كارگێڕانی گۆره‌پانی سیاسه‌ت بۆ لای خۆیان ڕاكێشن و به كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوه‌ندی سیاسه‌ت، سه‌رچاوه سامانییهكانی كۆمه‌ڵگا به‌پێی شیاو بوون و لێهاتووییه‌كانیان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
گه‌یاندنی تواناییه ڕێژه‌ییه‌كان به‌وپه‌ڕی خۆی
له ڕووی ئه‌وه‌یكه له كۆمه‌ڵگاكانی ئێستادا، سامانه ئابوورییه‌كان (پاره)،كۆمه‌ڵایه‌تی (یه‌كگری)، كولتووری (خوێنده‌واری) و سیاسی (ده‌نگ) بۆ یه‌كتر ده‌گۆردرێنه‌وه و هه‌مووی ئه‌م سامانانه له‌به‌رده‌ست تاک و تاقمێكی تایبه‌تدا نییه، تاک و شوناسه كۆمه‌ڵایه‌تی– كولتوورییه‌كان ده‌توانن ئه‌و سامان و توانایییانهی كه به ڕێژه‌یه‌كی له‌سه‌رترن، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه ده‌گونجێ په‌ره‌ی پێ بدرێت و بۆ سه‌رمایه‌كانی پێویستیتری بگۆڕنه‌وه. له ڕاستیدا به‌م شێوه ده‌كرێ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر، توندی نایه‌كسانییه‌كان هه‌موار بكرێ و ته‌نانه‌ت له هێندێك بواردا كۆتاییان پێ بهێندرێت.
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئیران، وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌ماژه‌یان پێ كرا، له‌سه‌ر خۆی به پێویست ده‌زانێ، كه به‌پێی توانای خۆی و پێبهپێی كۆمه‌ڵگا و ناوه‌نده‌كانی تر، له‌پێناو بره‌ودانی كولتووری ئاریكاری و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، به مه‌به‌ستی بنه‌بڕكردنی بێبه‌شییه‌كان له ڕه‌هه‌نده جۆراوجۆره‌كاندا و له ده‌ره‌نجامدا به‌دیهاتنی دادپه‌روه‌ری، هه‌وڵ بدات.
ڕوون و ئاشكرایه كه ئیسلام خاوه‌نی كۆمه‌ڵێک بنه‌مای پایه‌دار و نه‌گۆڕه كه به تێپه‌ڕبوونی زه‌مان هیچ كات تووشی گۆڕانكاری و ئاڵوگۆڕی نابن و له‌م ڕووه‌وه نوێخوازی به واتای گشتی خۆی، جگه له ڕاده‌یه‌ك ڕاڤه‌ی به ڕۆژ، ئه‌م به‌شه ناگرێته‌وه. ئه‌وه‌یكه له‌م به‌شه‌دا گرینگی تایبه‌تی هه‌یه، لایه‌نه بگۆڕه‌كانی ئیسلامه كه مه‌به‌ستی باسی ئێمه‌یه. دوای پێكهاتنی ئیسلام، له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و شارستانییه‌ت و كولتوور، ناسین و نه‌هێشتنی هۆكاره‌كانی پووكانهوەی ئیسلام، به‌رده‌وام جێگای نیگه‌رانی بیرمه‌ندان و چاكسازانی موسوڵمان بووه. كاتێک چاو له مێژووی دوورودرێژی موسوڵمانان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ زۆرێک له كه‌سایه‌تی و بزاڤه‌كان ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه كه هه‌وڵیان داوه دژی هۆكاره‌كانی لاوازی بوه‌ستنه‌وه و ڕێگه نه‌ده‌ن كه ئیسلامیش وه‌كوو ئایین و بیروڕاكانی تر تووشی وه‌ستان و له‌ناوچوون بێت. هه‌وڵی ئه‌و كه‌سایه‌تی و بزاڤانه زۆرتر به ڕه‌چاوگرتنی ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه وسلم) بووه كه دەفه‌رموێت:
«إن الله یبعث لهذه الامة علی راس كل مائة سنة من یجدُدُ لها دینها» (ئه‌بووداوود گێڕاویه‌تییه‌وه) «خوای گه‌وره له سه‌ره‌تای هه‌ر سه‌ده‌یه‌كدا، كه‌سێك بۆ ئه‌م ئوممه‌ته ده‌نێریت كه ئایینه‌كه‌یان بۆ نوێ بكاته‌وه.»
ناوچه‌ی جوگرافی و فكری ئه‌م نوێخوازانه‌ش جیاواز و به‌ربڵاو بووه. پانتای ناوچه‌ی جوگرافیایی نوێخوازی ئایینی، نیوچهبهژهكی هێند تاكوو مه‌راكێش و باكووری ئه‌فریقای له‌خۆ گرتووە. له‌ڕووی جۆراوجۆری ڕوانگه‌ی فكریش، هێندێك له‌وان هه‌وڵیان داوه ته‌پوتۆزی كۆنه‌په‌رستی له ڕووی باوه‌ڕی دروستی ئیسلام له ژیانی موسوڵماناندا بسڕنه‌وه. هێندێكی تریان نوێخوازی لایه‌نه‌كانی ڕه‌وان و ده‌روونی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام و هێندێک نوێخوازی لهكهلام و تاقمێكیشیان ته‌واوی لایه‌نه‌كانی جێسه‌رنج له ئیسلامدا، له نێو به‌رنامه‌كانی خۆیاندا ڕه‌چاو كردووه. عومه‌ری كوڕی عه‌بدوالعه‌زیز(١.١-٦.١هـ .ق)یه‌كه‌مین كه‌سێكه كه له‌م بواره‌دا ناوی ده‌بردرێت؛ چونكه ئه‌و به‌هۆی به‌هره‌مه‌ندبوون له هێز و ده‌سه‌ڵات، توانی زۆرێک له لایه‌نه‌كانی له‌بیركراو و پشتگوێ خراوی ئیسلام دوباره زیندوو بكاته‌وه. دوای ئه‌و به ده‌گمه‌ن كه‌سانێک په‌یدا ده‌بن كه وێڕای به‌هره‌مه‌ندی له هێز و ده‌سه‌ڵات، نیگه‌رانی نوێخوازی و زیندووكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی له‌بیركراوی ئیسلامدا بووبن. هه‌ڵبه‌ت "ئورهنگ زیب" و "سه‌ید ئه‌حمه‌د كوڕی عیڕفانی شه‌هید" له وڵاتی هێند، به‌ده‌ر له‌م قسه‌یه‌ن، به‌ڵام ناوچه‌ی ئیش و ئاستی كاریگه‌ریان ئه‌وه‌نده سنووردار بووه كه به گشتی كه‌متر یادیان لێ ده‌كرێت.
ئهبووحامید موحه‌ممه‌د غهززاڵی (٥.٥-٤٥ هـ .ق) هه‌رچه‌ند له ڕیزی هانده‌رانی بزوتنه‌وه‌ی بووژاندنه‌وه هه‌ژمار ده‌كرێ، به‌ڵام ئیشی ئه‌و زیاتر سنووردار به لایه‌نه‌كانی عیرفانی بوو و له كتێبی «احیاءعلومالدین» ئه‌گه‌ر چی باس له خاوێنكردنه‌وه و سڕینه‌وه‌ی ته‌پوتۆزی كۆنه‌په‌رستی له‌سه‌ر چه‌مكه‌كانی وه‌ك تاكه‌په‌رستی، فیقهـ، زیكر و... ده‌كات، به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و لایه‌نه‌كانی عیرفانی و سوفییانهی ڕه‌چاو ده‌كرد. چوارچێوه‌ی كار و چالاكی ئیبنی ته‌یمییه(٦٦١-٧٢٨هـ .ق) زۆر به‌ربڵاوتر له كه‌سانی پێش خۆی بووه، به‌ڵام ناكۆكی زانایانی ڕواڵه‌تی و سۆفییه‌كانی كۆشكی پاشایی و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رژه‌وه‌ندیخواز، له سه‌رده‌می ئه‌ودا، ڕێگریان له گه‌شه‌ی بیر و ڕاكانی ده‌كرد و هه‌رچه‌ند له ڕۆژگاری دواییدا جوڵانێكی تایبه‌ت درایه بیر و بۆچوونه‌كانی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تێڕوانینی ڕووكاری و بێوردبوونهوه له به‌رهه‌م و بیر و بۆچوونه‌كانی، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وكاتی بیر و ڕای ئه‌وی كه‌م كرده‌وه.
له‌و نێوانه‌دا كار و چالاكی سه‌ید جه‌ماڵ و موحه‌ممه‌د عه‌بده و قوتابییانی قوتابخانه‌ی ئه‌و زۆر به‌ربڵاوتر و بهرۆژتر بوو؛ به‌ڵام هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی جیهان بوو به هۆی ئه‌وه‌یكه بیر و بۆچوونه‌كانی ئه‌م قوتابخانه‌ش هه‌ر له ئاستێكی تیۆریك و زانستیدا –جگه له هێندێك بابه‌تی زۆر ده‌گمه‌ن-بمێنێته‌وه. به‌ڵام له‌پاڵ بزوتنه‌وه‌ی وهابییه له بواری بابه‌ته‌كانی كه‌لامی و لۆژیكی، بزوتنه‌وه‌ی ئیخوانولموسلیمین به تێڕوانینێكی به‌رین و هه‌مه‌لایه‌ن، ڕوونكردنه‌وه و تێگه‌یشتنێكی جیاوازی له نوێخوازی ئاراسته كرد. له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌م تێگه‌یشتنه، ڕوانینێكی ته‌واو سازگار و ڕه‌وا سه‌بارەت به بابه‌ت و پرسه ئاماژه پێكراوەكانی ڕابردوو و ئێستای له ئاستی جیهانی ئیسلام و جیهانی مۆدێڕن‌دا ئاراسته كرد. له‌م تێڕوانینه‌دا هه‌رچه‌ند چالاكییه‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه، به‌ره‌و به‌ڕێوه‌بردنی كرده‌وه‌یی ئیسلام بۆ بواره‌كانی سیاسی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته زۆرتر له‌وه‌یكه دۆزییه و لقه‌كانی ورد و بگۆڕ به‌رچاو بگریت، بواره‌كانی به‌ربڵاو و گشتی ڕه‌چاو ده‌كا و به‌تایبه‌ت دابینكردنی شوناس بۆ نه‌ته‌وه گرینگییه‌كی به‌رچاو و زۆرتری هه‌یه. له تێكۆشانه‌كانی ڕابردوو و ئێستادا، چالاكی سه‌ره‌كی بیرمه‌ندان و نوێخوازان، تووشی بێبه‌هره‌یی و بێئاكامی یهكلهدواییهكی بیر و بۆچوونه‌كان بووه و به‌شێوه‌ی پێویست داهێنه‌ریان نه‌بووه و باس له بابه‌تێك به‌نێوی نوێخوازی نه‌كراوه؛ له‌كاتێكدا له ڕوانگه‌ی ئیخواندا ئه‌و بابه‌ته له ئه‌وله‌وییه‌تی تایبه‌ت به‌هره‌مه‌نده.
ڕێچارهكان
ڕێچاره‌ی بنه‌ڕه‌تی ئێمه بۆ به‌دیهێنانی نوێخوازی له بابه‌تی ئیجتیهاتدا ده‌رده‌كه‌وێت. ئاشكرایه كه ئیجتیهاد وه‌كوو ده‌ربڕینی ڕا و بۆچوون له ده‌قه‌كانی ئایینی بۆ تێگه‌یشتن و ده‌رهێنانی حوكمی دۆزییه و بابه‌تی نوێ، هه‌م له ئاستی تیۆرهكی و هه‌م له ئاستی كرده‌وه‌ییدا به‌رده‌وام له مێژووی ئیسلامدا هه‌بووه، به‌ڵام ڕوانینی ئێمه بۆ ئه‌م بابه‌ته زۆر جیاواز له ڕابردوویه؛ یه‌كه‌م له ڕوویی ئه‌وه‌یكه بۆ ئه‌م بابه‌ته بڕوامان به ده‌ڤه‌رێكی زۆر به‌رین و به‌ربڵاو هه‌یه و هه‌روه‌ها له ڕووی ئه‌وه‌یكه له ته‌واوی زانایانی ئه‌م بواره داواكارین كه به ده‌ستبردنه ئه‌م بابه‌ته، چاره‌سه‌ری نوێ بۆگرفت و پرسه‌كانی به‌دیهاتوو ڕه‌چاو بكه‌ن.
ته‌وه‌ری ئیجتیهاد دوو ئاستی جیاوازی هه‌یه. یه‌كیان ئاستی تیۆری ئه‌وی تر ئاستی به‌راوردی. مه‌به‌ست له ئیجتیهادی تیۆری، هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتنی ده‌ق و ڕوونكردنه‌وه‌ی په‌یام له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و قهدغهكردندا و... یه. له‌م چه‌شنه ئیجتیهادهدا هه‌وڵ ده‌درێ واتا و چه‌مكه گشتییه‌كان ئاشكرا و ڕوون بكرێنه‌وه و ڕێگا بۆ ئاوهزكاری و بیركردنه‌وه بخرێته به‌رده‌ست، ناوه‌ڕۆكی واتاكان، گونجاو له‌گه‌ڵ ده‌ق، بخرێنه ڕوو و له ئاكامدا، به‌ڵگه‌كانی شرۆڤهكراوی دقهكان ڕوون بكرێنه‌وه. ئه‌و كاره‌ش پێویسته له چوارچێوه‌ی ئامرازه‌كانی تێگه‌یشتن و ڕاڤهكاریدا ئه‌نجام بدرێت. ئه‌م شێوازه ئیجتیهاده له چوارچێوه‌ی ده‌ق و مه‌تندا دیاری ده‌كرێت. له لایه‌كی تره‌وه، له دۆخێك‌دا كه ده‌قه‌كان بێ ده‌نگن، به كه‌ڵكوه‌رگرتن له میكانیزمی ئیجتیهاد و ڕێكه‌وتن له ڕێسا گشتی و ئامانجه شه‌رعییه‌كان، تێگه‌یشتن و هه‌ڵێنجان له حوكمه‌كانیش ئه‌نجام ده‌درێت. مه‌به‌ست له ئیجتیهادی به‌راوردی، به‌ڕێوه‌بردنی كرده‌وه‌یی ئه‌و بابه‌تانه‌یه كه له ئاست تێگه‌یشتنێكی هه‌ست پێنه‌كراو له حوكمه‌كانی شه‌ریعه‌ت به ده‌ست هاتوون، واته به‌راوردی ئاكار و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی تیۆریدا.
گرینگی ئیجتیهادی به‌راوردی كه‌متر له ئیجتیهادی تیۆری نییه. چونكه مه‌به‌ست له یاسادانان لایه‌نی كرده‌وه‌ییه. ئه‌گه‌ر میكانیزمی كرده‌وه‌یی نه‌بێت، ئامانجی سه‌ره‌كی له ئیجتیهاد به‌دی نایه‌ت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بابه‌ته به ڕێژه‌ی به‌دیهاتنی ئامانجه‌كانی یاسادانان له پێوه‌ندی زانستی لۆژیك نێوان حوكمی هه‌ست پێنه‌كراو و دۆخی هه‌ست پێكراودا، به‌ستراوه‌ته‌وه.
له لایهكیترهوه كاركردی ته‌وه‌ری ئیجتیهاد له بابه‌تێكدا، كه ده‌قی ئایینی حوكمی بۆ ڕووداوێكی تایبه‌ت دیاری كردووه، له‌پاڵ بابه‌تێك كه ده‌ق بێ ده‌نگه، پێویست به ڕوانینێكی نوێخوازانه‌یه كه ئاراسته بكرێت. كه‌واته له ڕه‌وتی نوێخوازیدا، ڕوانینێكی تایبه‌ت و جیاواز بۆ بابه‌تی ئیجتیهاد هه‌یه. له‌م ڕوانگه‌یه‌دا له‌پاڵ ڕه‌سه‌نایه‌تی مێژوویی و به‌قۆناغی زانینی زۆرێک له فتوای زانایان و موجته‌هیدانی ڕابردوو، سازگاری له‌گه‌ڵ ژیانی مۆدێڕنیشدا، ڕه‌خساندووه.
به ڕوانین له به‌ربڵاویی ده‌ستكه‌وته‌كانی مرۆڤ له بواره‌كانی جۆراوجۆردا، له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین كه پاراستنی ڕابردووی ڕه‌سه‌ن و كهڵکوهرگرتن له هه‌ر تازه و نوێیه‌كی به‌كه‌ڵک، ده‌توانێ له وڵامدانه‌وه‌ی دۆزییه جۆراجۆره‌كانی ڕۆژدا كارپێكهێنهر بێت و بڕوامان وایه كه بابه‌تی ئیجتیهاد له سه‌رده‌می ئیستادا به شێوازی گشتی و له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵه فیقهییه‌كانه‌وه كارامه‌تره.
له‌م نێوانه‌دا، پێكهاتنی یه‌كیه‌تییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی، پێكهاتوو له بیرمه‌ندان و موجته‌هیدانی جیهانی ئیسلام وه‌كوو «یه‌كێتی جیهانی زانایانی ئیسلام و كۆڕی نێونه‌ته‌وه‌یی فیقهی ئیسلامی» بۆ پێكهێنانی گۆڕانكارییه‌كی ئه‌رێنی له‌م بواره‌دا جێ دڵخۆشییه.
یه‌كگری، هه‌ستی په‌یوه‌ندی به‌رامبه‌رانه و هۆشیارانه و بهویستوخواز نێوان تاكه‌كان، گروپه‌كان و كۆمه‌ڵگاكانه كه له كۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و پێویستی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه تێیدا هه‌ركام له تاکهكان و گروپه‌كان له تۆڕێكی دانوستانه‌ی بهرامبهرانهدا، پێویستی به‌ویتره.
بێگومان مرۆڤه‌كان به‌گشتی خوازیاری به‌خته‌وه‌رین و به‌خته‌وه‌ریشیان به‌ستراوه‌ته‌وه به پێشكه‌وتن و گه‌یشتن به ئاوات و ئاره‌زووه‌كانی گونجاو و به‌جێ. له لایهكیترهوه ته‌واوی چالاكییه ئامانجداره‌كانی مرۆڤ بۆ گه‌یشتن به دوو ئامانجی بنه‌ڕه‌تی به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی و لادانی خه‌ساره؛ چونكه به‌رژه‌وه‌ندیخوازی و بێزاری له خه‌سار له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زاتی مرۆڤه؛ به‌ڵام ئایا مرۆڤه‌كان به ته‌نیایی و به‌بێ هاوكاری و یارمه‌تی كه‌سانی تر توانای گه‌شه‌سه‌ندنی تواناییه‌كان و له‌ناوبردنی زه‌ره‌ر له خۆیان هه‌یه؟!
به گشتی كۆمه‌ڵناسان له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن كه مرۆڤه‌كان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی خۆیان پێویستیان به یارمه‌تی كه‌سانی تره و له هه‌مان كاتدا به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان، پێویسته كه بۆ به‌شێك له ئازادهییهكانیان سنوور دابنێن.
له لایهكیترهوه ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵگا سهرتاییهكاندا، مرۆڤه‌كان توانیویانه به ته‌نیایی، كه‌مترین ڕێژه‌ی ئامراز و كه‌رسته‌ی پێویست بۆ تێپه‌ڕاندنی ژیانێكی سه‌ره‌تایی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئاڵۆزیی زاڵ به‌سه‌ر ژیانی مرۆڤدا ئیتر ئه‌م شێوازه ناگونجێت و مرۆڤه‌كان ناچارن كه پێوه‌ندییه‌كی دامه‌زراو له‌سه‌ر ئه‌ساسی هاوكاری دیتران پێك بێنن.
ئایینی پیرۆزی ئیسلام به ئامۆژه گیانبهخشهكانی خۆی، موسوڵمانان بۆ یه‌كگری، یه‌كگرتوویی، هاوكاری و یارمه‌تیدان بانگهێشت ده‌كا و لێک‌دابڕان و كۆمهڵتاری و ناكۆكی به سه‌رچاوه‌ی شكست و له‌ناوچوون ده‌زانێت. بانترلهوه، ته‌واوی مرۆڤه‌كان له به‌هره‌مه‌ندی له مافیمرۆڤدا، یه‌كسان و به‌رامبه‌ر و هه‌موویان له یه‌ک ڕه‌چه‌ڵه‌ك ده‌زانێت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، له‌گه‌ڵ جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی دامه‌زراو له‌سه‌ر "چاكه" و "دادپه‌روه‌ری" كه سه‌ره‌تای به‌دیهاتنی یه‌كگری له كۆمه‌ڵگای مرۆڤدایه، پێوه‌ندی و ناسینی بهرمبهرانه له‌گه‌ڵ شارستانییه‌ت و كولتووره‌كانی تر، ڕاسپارده ده‌كات. موسوڵمانان به پابه‌ندبوون به‌م تێگه‌یشتنانه، هه‌م بۆخۆیان له ئاسووده‌ییدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هه‌م له پڕۆسه‌ی ئاشتی جیهانیدا، ڕۆل و ئه‌ركی خۆیان به‌جێ ده‌هێنن.
ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین كه زانست و ڕۆشنبیری ئێستای جیهان، بۆ ته‌واوی گه‌له‌كانی جیهانه كه هه‌زاران ساڵ بۆ پێگه‌یاندنی، ماندوویه‌تی و مه‌ینه‌تییان كێشاوه تا به‌رهه‌میان هێناوه و له‌سه‌ر ئه‌ساسی سوننه‌تی ئاڵوگۆڕی نێوان ژیارهكاندا، ده‌ستاوده‌ستی پێ كراوه؛ به‌م چه‌شنه شانازیكردن به‌سه‌ر یه‌كتردا و به‌كارهێنانی ئامرازی ته‌كنۆلۆژی، به مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵات و هێزنواندن به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كاندا، پێش هه‌مووشتێک زه‌ره‌ر به زانست و پێشكه‌وتنێك ده‌گێنیت كه ده‌ستكه‌وتی هاوبه‌شی ته‌واوی مرۆڤه‌كانه.
به بڕوای ئێمه تێكۆشان بۆ له‌ناوبردنی ته‌واوی ژیاره‌كان، ئایین و كولتووره‌كان له لایه‌ن ئایینێک یان كولتوور یان شارستانییه‌تێكی تایبه‌ت، گریمان ئه‌گه‌ر به‌دیش بێت، ته‌نیا ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی و نائارامی جیهان و جگه له ئاكامی دواكه‌وتنی تاقمێك و پێشكه‌وتنی ناهاوسه‌نگی تاقمێكیتر به‌رهه‌مێكی نابێت.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئامۆژه‌كانی قوڕئان و سوننه‌ت، باوه‌ڕمان وایه كه پێوه‌ندی موسوڵمانان له‌گه‌ڵ ناموسوڵمانان له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ئاشتییه، مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سانێک كه په‌یمانیان شكاندووه و موسوڵمانانیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كردووه و ده‌ستپێشخه‌ری شه‌ڕ بووبن.
ڕێچارهكان
ئێمه بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌رچی زۆرتری یه‌كگری خوازراو له نێوان نه‌ته‌وه‌كان، پارته‌كان و گروپه جۆراوجۆره‌كاندا، ئه‌م ڕێچارانه‌ی خواره‌وه به گونجاو ده‌زانین:
به‌شداریی دادپه‌روه‌رانه
به كه‌مێک تێڕامان له بارودۆخی ئێستای جیهان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه هۆكاری زۆرێک له ئاڵۆزی و گرژییه‌كان بۆ وه‌لانانی گروپ و كه‌سانێک له گۆڕه‌پاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نه به مافی خۆیان گه‌یشتوون و نه ڕێگه‌یان پێ دراوه كه به‌رگه‌ری له خۆیان بكه‌ن و یا بۆ گه‌یشتن به ماف و ئامانجه‌كانیان هه‌وڵ بده‌ن. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین كه ته‌نانه‌ت به‌شی زۆری هۆكاره‌كانی ئاڵۆزی له پێوه‌ندی ئیسلام و ڕۆژاوا، بۆ جیاوازی له بیروباوه‌ڕ و ئایین ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكوو بۆ ناهاوسه‌نگی له سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری پێوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌گه‌ر بواری به‌شداریكردنی چالاكانه‌ی موسوڵمانان له گۆره‌پانی نێوده‌وڵه‌تیدا به یه‌كسانی له ڕاگه‌یاندن و چهواشهنهكردنی ڕاستییه‌كان و... بۆ بڕه‌خسێت، به‌شێک له‌و ناهاوسه‌نگییه قه‌ره‌بوو ده‌بێته‌وه و بێگومان وره‌ی لێکتێگه‌یشتن و هاوكاری و هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی بهرامبهرانهیان به‌هێزتر ده‌بێت.
له گۆڕه‌پانی ناوخۆیی وڵاتانیشدا بڕوامان وایه كه سه‌ره‌ڕۆیی پارت و لایه‌نه‌كان، پلانی خوازیاری نوێنه‌رایه‌تی گشت خه‌ڵكی و حه‌ول بۆ كپكردن و یا كه‌مكردنی كاریگه‌ری ده‌نگی ڕه‌خنه‌گرانێک كه ئه‌وانیش له ڕێی به‌خته‌وه‌ریی خه‌ڵکدا هه‌نگاو ده‌نێنه‌وه، هۆكاری ته‌مومژاوی و تاریکبوونی دۆخی پێوه‌ندی نێوان پارته‌كان و له‌ئاكامدا توێژە جیاوازەكانی نێوخهڵكییه.
به بڕوای ئێمه خزمه‌تكردن به خه‌ڵك كاتێك بۆ ته‌واوی حیزب و ڕێكخراوه‌كان به باشی ده‌ڕه‌خسێت كه به ڕاده‌ی توانا له مافی بوونێتی و به‌شداری چالاكانه له ته‌واوی گۆڕه‌پانه‌كاندا به‌رگری بكه‌ن، كه بێگومان به‌م كاره سه‌ره‌ڕای به‌هێزكردنی وره‌ی خزمه‌تگوزاری له خه‌ڵكدا، پێگه‌ی خۆشیان سه‌قامگیر ده‌كه‌ن و دڵسۆزی و ڕاستی ئه‌وان زۆرتر بۆ خه‌ڵكی ده‌سه‌لمێندرێت.
جه‌خت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی
بێگومان هاوڕایی و هاوباوه‌ڕی یه‌كێك له كاریگه‌رترین هۆكاره‌كانی یهكگرییه؛ و هه‌وڵ بۆ پاراستنی بیروڕا و باوه‌ڕی هاوبه‌ش نێوان یه‌ک گروپیش، تێكۆشان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌ژمار ده‌كرێت؛ به‌ڵام بۆ پاراستنی چه‌ندده‌نگی و فره‌چه‌شنی له كۆمه‌ڵگادا و كامڵبوونی گروپه جۆراوجۆره‌كانی چالاك له بواره‌كانی جیاوازدا پێویسته، هێندێک كات ڕاوبۆچوونه جیاوازه‌كان له ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ئایینی، ئیدئولۆژیك، ڕامیاری، ئابووری و... چاوپۆشی لێ بكرێت و جه‌خت بكرێته سه‌ر چه‌ند خاڵی هاوبه‌ش، كه سوود و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووان یان زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگا و گروپه چالاكه‌كان له‌خۆ ده‌گریت. بۆ گه‌یشتن به یه‌كگری خوازراو، باشتر وایه كه خاڵه‌كانی جیاوازیان كه‌متر زه‌ق بكه‌نه‌وه؛ چونكه به‌م چه‌شنه خه‌ڵك هه‌م خاڵی هاوبه‌شی نێوانیان له بیرده‌كه‌ن و هه‌م به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر خاڵه جیاوازه‌كان له گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان دوا ده‌كه‌ون و له یه‌ک ڕسته‌دا ده‌توانین بڵێین گشتیان خه‌ساره‌تمه‌ند ده‌بن.
«توندوتیژی»، وه‌كوو هێمایه‌كی ده‌روونناسی و كۆمه‌ڵناسی، به درێژایی مێژوو ڕۆلی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی تاكه‌كه‌سی مرۆڤه‌كان و گۆڕانكاری هزری و مێژوویی كۆمه‌ڵگاكاندا هه‌بووه و به پێخستنه ناو سه‌رده‌می زانست و نۆباو و گۆڕانی تێڕوانینی سه‌باره‌ت به گه‌ردوون، مرۆڤ و پێگه‌ی ئه‌و له جیهاندا و هه‌روه‌ها ماف و ئهركانێک كه هه‌یه‌تی، ئه‌م بابه‌ته گرینگی چه‌ند به‌رابه‌ری په‌یدا كردووه و له ڕووی ئه‌وه‌یكه به بڕوای زۆرێک له خاوه‌ن بڕیار و فه‌یله‌سووفان، ئینسانی مودێڕنی سه‌ده‌ی بیستویهكهم شێوازێكی تاکخوازانهی هه‌یه و خۆویست و خۆخواز و له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات، سامان و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆرتر دایه، یه‌كێک له‌و پێوه‌ره گرینگانه‌ی كه سه‌لامه‌تی ده‌روونی مرۆڤه‌كان و ڕێژه‌ی ڕه‌وایی و په‌سندی لایه‌ن و پێكهاته سیاسی-كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پێ هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت، پێوه‌ندی ئه‌وان له‌گه‌ڵ توندوتیژی له هه‌ر دوو بواری تیۆری و كرده‌وه‌یی دایه.
مه‌به‌ستی ئێمه له توندوتیژی، به‌كارهێنانی شێوازی نائاشتیخوازانه و نایاساییه بۆ گۆڕانكاری له پێكهاته‌كانی كولتووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگادا.
به‌هۆی ئه‌وه‌یكه پارێز یا په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی له لایه‌ن تاكه‌كان، لایه‌نه‌كان، ڕێكخراوە و پێكهاته سیاسییه‌كان بۆ گه‌یشتن به ئامانج و یان به‌دیهێنانی هه‌ر جۆره گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانێک له كۆمه‌ڵگادا، له جۆری ڕوانینی ئه‌وان بۆجیهانی هه‌ستی، سروشت و خودی ئینسان و ئه‌زموونی مێژوویی و سه‌ره‌نجام پێگه، ماف و ئهركانێک كه بۆ خۆیان و خه‌ڵكی بڕوایان پێیه‌تی، سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئێمه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای بیروباوه‌ڕی خۆمان [به ئیلهام وه‌رگرتن له قوڕئان و فه‌رمووده و پشتبه‌ستن به ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه وسلم) ] پارێز له توندوتیژی و پهنانهبردنهبهری له هه‌موو كات و هه‌لومه‌رجێكدا، وه‌كوو بنه‌مایه‌کی كه چاوپۆشی لێ ناكرێ و ڕه‌وتێكی كرده‌وه‌یی له هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ دیتران و گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگادا هه‌ڵمان بژاردووە و له‌پێناو ڕه‌خساندنی دوخێكی گونجاوی ده‌روونی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری بۆ پهنانهبردنهبهر توندوتیژی و پارێز لێی، له هیچ هه‌وڵ و تێكۆشانێک خۆنابوێرین و له‌پێناو ئه‌وه‌دا، چاكسازی له ڕوانگه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا به شێوازێك كه له درێژه‌دا ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ین، له سه‌رووی كاری خۆمان ده‌زانین.
مرۆڤ ئازاد خوڵقاوه و ئاشكراترین نمای ئازادی ئه‌و، هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی بیر و باوه‌ڕیه‌تی. خوای دڵۆڤان، مرۆڤی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئازاد و سه‌ربه‌ست كردووه و هیچ تاكێک مافی ئه‌وه‌ی نییه به بیانووی ئه‌وه‌یكه هه‌ڵبژاردنی ئه‌و باشترین هه‌ڵبژاردنه، دیتران بخاته ژێر گوشار و زۆرییه‌وه و هیچ كه‌سیش نابێ به‌هۆی هه‌ڵبژاردنێكی نادروستی كه بوویه‌تی، بخرێته ژێر گوشار و ناچاركردنه‌وه:
«هیچ زۆرییه‌ک له ئاییندا نییه...» (بقره/256)
«... كه‌واته ئایا تۆ خه‌ڵك ناچار ده‌كه‌ی كه له ئیمانداران بن؟» (يونس/99)
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی ئاوه‌زمه‌نده و شیاوی په‌روه‌رده‌یه و له دۆخی گونجاو‌دا ده‌توانێ بێ هه‌ڕه‌شه و زۆری لێ‌كردن هه‌ڵبژاردنێكی دروست و ژیرانه‌ی هه‌بێت و پێویستی به په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی نییه و له‌م بابه‌ته‌دا هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان ئینسانهكاندا له ڕووی ڕه‌گه‌ز، زایه‌ندێتی، ڕه‌نگ و توانای ئابووری و ... نییه.مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی ئاوه‌زمه‌نده و شیاوی په‌روه‌رده‌یه و له دۆخی گونجاو‌دا ده‌توانێ بێ هه‌ڕه‌شه و زۆری لێ‌كردن هه‌ڵبژاردنێكی دروست و ژیرانه‌ی هه‌بێت و پێویستی به په‌نابردنه به‌ر توندوتیژی نییه و له‌م بابه‌ته‌دا هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان ئینسانهكاندا له ڕووی ڕه‌گه‌ز، زایه‌ندێتی، ڕه‌نگ و توانای ئابووری و ... نییه.
مرۆڤه‌كان له ڕووی ده‌روونی، جه‌سته‌یی و ئه‌زموونی خێزانی و كه‌سێنی لهگهڵیهكدا جیاوازن و له‌ئاكامدا زۆر سروشتییه كه له تێڕوانینیان بۆ دیارده و تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان ڕاوبۆچوونی جیاوازیان هه‌بێ و وه‌كوو یه‌ک بیر نه‌كه‌نه‌وه و به پێهاته‌ی ئه‌وه‌ش، كولتوور و نه‌ریتی جۆراوجۆر و جیاواز هه‌بێت. له ده‌ره‌نجامدا هیچ كه‌س و هیچ كولتوورێک به ته‌نیایی خاوه‌نی ڕاستی و حه‌قی ته‌واو و ته‌سه‌ر نییه، ته‌نانه‌ت توانای درێژه‌دان به ژیان و گه‌شه و به‌ره‌و كامڵبوونیشی نابێت. وه‌لانانی ئه‌ویتر و په‌نابردنه‌به‌ر توندوتیژی، نه ته‌نیا خراپ و ناپه‌سنده، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌ی ئامانجی ئافراندن و به زه‌ره‌ری به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه.
ڕێچارهكان
وتووێژ:
یه‌كێک له‌و هۆكارانه‌ی كه بوار بۆ سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی ده‌ره‌خسێنیت، جیاوازی ڕا و بۆچوونه‌كانه. به‌پێی زانستی لۆژیكی قوڕئان و ژیانی پێغه‌مبه‌رانی خوا (سه‌لامی خوایان لێبێت)، "وتووێژ" گونجاوترین رێچارە بۆ به‌رزكردنه‌وەی ئاستی لێكتێگه‌یشتنی به‌رامبه‌رانه‌ی كه‌سانێكه كه بیروبۆچوونی جیاوازیان هه‌یه. ئاشكرایه كه وتووێژ كاتێک كه‌ڵک و سوودی ده‌بێ، كه له دۆخێكی ڕێزنانی به‌رامبه‌رانه، كه‌ره‌سته و پێداویستی یه‌كسان و دوور له ده‌مارگیری، بڕیاری پێشوه‌خت و هه‌ڕه‌شه و هه‌ر چه‌شنه زۆره‌ملی پێک بێت.
باوه‌ڕ به پێویستیی ڕه‌خنه:
ڕه‌وتی پیرۆزنهنواندنی بیروڕا، كه‌سه‌كان و چوارچێوه‌ی تایبه‌ت بۆ ژیان و باوه‌ڕ به پێویستیی ڕه‌خنه و لێكدانه و شیكاری به جێگای ته‌نیا گێڕانه‌وه و به‌رزنرخاندن، هه‌نگاوێكی گرینگ بۆ دووركه‌وتنه‌وه له توندوتیژی و پێكهێنانی دۆخێكی ته‌ندرووست بۆ وتووێژ و ئاڵوگۆڕكردنی ڕا و بۆچوونه جیاوازه‌كان، هه‌ژمار ده‌كرێت.
باوه‌ڕ به گۆڕانكاری:
باوه‌ڕ به گۆڕانكاری و پێدانهگرتن له‌سه‌ر پاراستنی پێكهاته‌كانی ڕابردوو و هه‌روه‌ها باوه‌ڕ به مسۆگه‌ری كامڵبوونی هیزری له درێژایی كات و زه‌ماندا و زۆرتربوونی ئه‌زموونی ڕۆژانه‌ی ژیان و ده‌ستكه‌وته زانستییه‌كان، یهكێكیتر له ڕێگاكانی به‌رگری له توندوتێژی و په‌نابردنه‌به‌ر ئه‌وه. پێداگری له‌سه‌ر پێكهاته‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕابردوو و بهتهمانهبوونی گۆڕانكاری، بوار بۆ سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی دهرخسێنیت.
پابه‌ند بوون به ڕێسای كۆمه‌ڵایه‌تی:
به باوه‌ڕی ئێمه بوونی ڕێسای كۆمه‌ڵایه‌تی كه له‌سه‌ر بنه‌مای ویست و خوازی گشتی له چوارچێوه‌ی به‌ڵێننامه‌یه‌ک به نێوی "یاسای بنه‌ڕه‌تی" ده‌ركه‌وتبێت، پیداویستییهكی بێدهڕهتانه. پابه‌ندبوون به یاسای بنه‌ڕه‌تی كه هه‌ڵگری ماف و ئه‌ركی به‌رامبه‌رانه‌ی شارۆمه‌ندان و ده‌سه‌ڵاتدارانه، ڕێگه له به‌رده‌م په‌نابردنه‌به‌ر توندوتیژی ده‌گریت.
جه‌خت له‌سه‌ر ئامۆژه ڕه‌وشتییه‌كان:
ئیسلام به دانانی سیسته‌مێكی ڕه‌وشتبه‌رزی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاستییه‌كانی زاتی ئینسان و بیری دواڕۆژ و ترسی له خوا، به شێوازێكی زانایانه و پله‌به‌پله، بوار و ده‌رفه‌ت و پێشه‌كییه‌كانی ده‌ركه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ و توندوتیژی به كه‌مترین ئاستی خۆی ده‌گه‌یێنیت. خۆڕاگری، دان به‌خۆداگرتن، له خۆبوورده‌یی، تووڕه‌نه‌بوون، لێبورده‌یی و چاوپۆشیكردن، دووره‌په‌رێزی له خوسپ و شۆفاری، خۆبواردن له دڕدۆنگی و گومانی خراپ، وه‌لانانی ده‌مه‌قاڵه‌ی نابه‌جێ، پێك هێنانی پێوه‌ندی سۆزدارانه‌ی نێوان خزم و كه‌سوكاران، پاراستنی مافی دراوسێ، به‌خشین و یارمه‌تیدانی هه‌ژاران و نه‌داران و له هه‌مووان گرینگتر پێوه‌ندی برایه‌تی نێوان باوه‌ڕداران و له كۆتاییدا مرۆڤدۆستی و خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، نموونه‌گه‌لێكی ڕێخۆشكه‌رن بۆ «ئاشتی» و «پێكه‌وه ژیانی ئاشتیخوازانه» و «پارێز له توندوتیژی».
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل