گەورەترین كێشە و قەیران كە ناوەندە ڕامیاری و رۆشنبیرییەكانی تێدا قەتیس ماون، وێناكردنی ئایینە بە بێ پاشخانێكی مەعریفی و خوێندنەوەیەكی سەردەمیانەی قووڵ، بەڵكوو بەشێك لە مامۆستایانی ئاینی و داعش و سەرجەم ئەو رێكخراوانەی بەكگڕاندی فیكریان ئایینیە و لە ڕوانگەی كارە تیرۆریستییەكانەوە ئایین دەنەخشێنن بۆ ڕای گشتی، ئەگەر موسوڵمانان و مامۆستایانی ئاینی خاوەنی هۆشیاریەكی نوێ و هاوچەرخ بن ئەوا لە زۆر بگرە و بەردە و مشت‌ومڕ لەسەر كۆی بابەتەكان ڕزگاریان دەبوو، دەیانتوانی مێژووی سەرەتای هاتنی ئیسلام بەشێوەیەكی بابەتیانە بخوێننەوە و بیانخەنە ڕوو، نەك بە تەنها شەریعەتی ئیسلام لە ڕوانگەی ئادابەكانی چوونە مزگەوت و ترساندن و تۆقاندنی موسوڵمانان بە دۆزەخ و ئاگر بڕوانن،
كتێبێك به‌ناوى ده‌سه‌ڵاتى كه‌لتوورى زاڵ (به عەڕەبی=سلطة الثقافة الغالبة)، له نووسینى: ئیبراهیم ئەلسوکران، كه نزیكه‌ى 250 لاپه‌ڕه‌یه‌ك ئه‌بێت و چاپى 2014یه، باس له‌وه ده‌كات هه‌ندێك له‌و ڕۆشنبیرانه‌ى له جیهانى ئیسلامی‌دا، كه سه‌رسامن به سیسته‌مى لیبڕاڵى و كه‌لتوورى ڕۆژاوا، به‌گومانه‌وه ئه‌ڕواننه فیكر و كه‌لتوور و مێژووى ئیسلامى، كه‌لتوور و شارستانییه‌تى ڕۆژاوایان كردووه به تەرازوو، ده‌قه‌كانى قورئان و سوننه‌ت و سه‌رچاوه زانستى و مێژووى ئیسلامى، پێ ئه‌پێون ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شارستانییه‌ت و كه‌لتوورى ڕۆژاواى خاوه‌ن پێگه و ده‌سه‌ڵاتدا یه‌كی نه‌گرته‌وه، یان ته‌ئویلى ئه‌كه‌ن، یان له ڕه‌و
ساڵی كۆچی هەڵگری دیوێكی قووڵی فیكری و ڕووگە گۆرینێكی بونیادی و ڕیشەیی بوو، وجوود خۆی
ئەمرۆکە کێشەی پیسبوونی ژینگە بۆتە یەکێک لە کێشە هەرە سەرەکییەکان کە ڕووبەڕووی جیهان بۆتەوە و هەڕەشە لە ئێستا و داهاتوومان دەکا، بە دڵنییایەوە ئەو کێشەیە شتێک نییە کە تەنها قسە و ترسان بێ و دروشم و هاوار چارەسەری کا، بەڵکوو ڕاستەقینەیەکی حاشاهەڵنەگرە کە پێوەندی بە ئێمەی مرۆڤ و هەموو گیانلەبەرێکەوە هەیە، کەچی بەداخەوە ئێستاش هەموو کەس هەست بە مەترسیی ئەو کێشەیە ناکات.
ئاماژه: ڕوون و ئاشکرایە ئەو پێگەیەی کە زانایانی ئایینی لە ناو موسوڵمانادا هەیانە، لە هەموو پلە و پێگەیەکی تر گەورەترە؛ هەر لەبەر ئەوەشە کە جەماوەر گرنگییەکی ناوازە بە ژیان و هەڵوێست و کارەکانی زانایان دەدن، مامۆستایان و زانایانی ئایینی لە ژێر چاودێرێکی وردی خەڵکدان، بۆ ئەوەی چاویان لێبکەن و وەک پێشەنگ بە شوێن پێیاندا بڕۆن ... .
بەپێچەوانەی ئەو كۆمەڵە و گرووپە ئیسلامییانەی كە بەرژەوەندیان لە دژایەتی و تەكفیری دیموكراسیدایە، وەك بڵێی لە ئیسلامدا ئازادی نییە بەڵكوو وابەستەی حوكمەكانی شەریعەتە، دكتۆر یوسف قەرەزاوی وەك نوێنەری ئیسلامیی میانەڕەو، بەردەوام پەیامی خۆی لە دژی سەركوتكاری دەربڕیوە و بە ئاشكرا داوای دیموكراسی و یەكڕیزی جەماوەری بەڕووی دیكتاتۆر و سەركوتكاریدا كردووە، تا ئەوەی بێ دوودڵی لەبەرنامەی (شەریعەوحەیات)ی كەناڵی جەزیرەدا وتی: «خواستی ئازادی ئەولەوییەتی بەسەر خواستی جێبەجێكردنی شەریعەتدا هەیە».
پێش ئه‌وه‌ی بچینه ناو بابه‌تی«ئایا فره‌ژنی هه‌یه؟؟»، ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاو بێت كه له كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌كان هێز و باڵاده‌ستی كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر ژیان هه‌بووه. بۆ نموونه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی به‌هێزتر بووبن ئه‌وانیتریان چەو‌ساندۆته‌وه و ژێرده‌سته‌یان كردوون. بۆ پرسی هەڵسوکەوت له‌گه‌ڵ ئافره‌تیش هه‌میشه پیاو كه هێزی جه‌سته‌یی له ژن زیاتره، باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه و هه‌ر پیاوێكی ده‌سه‌ڵاتدار، كۆمه‌ڵێك ژنی زه‌لیلی ژێرڕكێفی خۆی كردووه. ئه‌و دیارده‌یه هه‌تا ئەم دواییانەش له سه‌رای ئه‌میر و سوڵتان و پاشا‌كان هه‌بوو.
"ﻟﻪ ڕﻭﺍﻧﮕﻪﯼ ﻗﻮﺭﺋﺎﻧﻪﻭﻩ زانیاری(ﻋﻠﻢ) ﺗﻪﻧﯿﺎ ﺑﻪ ﺯﺍﻧﺴﺘێك ﻧﺎﻭﺗﺮێ ﮐﻪ ﺑﺨﻮێندرێ ﻭ ﻫﻪﺭ ﮐﻪﺳێكیش ﻫﻪﺭ ﺯﺍﻧﺴﺘێك ﺑﺨﻮێنێت ﭘێى ﻧﺎﻭﺗﺮێ ﻋﺎﻟﻢ! ﻟﻪ ﻗﻮﺭﺋﺎﻧﯽ ﭘﯿﺮﯙﺯﺩﺍ ﺧﻮﺍﯼ ﮔﻪﻭﺭﻩ ﺩﻩﻓﻪﺭﻣﻭێت:
(ﺃَﻣَّﻦْ ﻫُﻮَ ﻗَﺎﻧِﺖٌ ﺁﻧَﺎﺀَ ﺍﻟﻠَّﻴْﻞِ ﺳَﺎﺟِﺪًﺍ ﻭَﻗَﺎﺋِﻤًﺎ ﻳَﺤْﺬَﺭُ ﺍﻟْﺂﺧِﺮَﺓَ ﻭَﻳَﺮْﺟُﻮ ﺭَﺣْﻤَﺔَ ﺭَﺑِّﻪِ، ﻗُﻞْ ﻫَﻞْ ﻳَﺴْﺘَﻮِﻱ ﺍﻟَّﺬِﻳﻦَ ﻳَﻌْﻠَﻤُﻮﻥَ ﻭَﺍﻟَّﺬِﻳﻦَ ﻟَﺎ ﻳَﻌْﻠَﻤُﻮﻥَ، ﺇِﻧَّﻤَﺎ ﻳَﺘَﺬَﻛَّﺮُ ﺃُﻭﻟُﻮ ﺍﻟْﺄَﻟْﺒَﺎ).
چارەكە سەدەیەكە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆژی یەكی ئۆکتۆبر-یا 9ی ڕەزبەر-ی هەموو ساڵێكی كردۆتە ڕۆژی جیهانیی بەساڵاچووان.
ڕەنگە بە زەحمەت یەك پێناسە هەبێت بۆ ناساندنی بەساڵاچووان، چونكە پێناسەكان بە تێپەڕبوونی كات گۆڕانیان بەسەردا دێت، سەرەتا لە ناولێنانەوە دەست پێدەكات، بۆ نموونە لە كۆمەڵگای ئێمەدا ئەو كەسانەی كە بەتەمەنن پێیان دەڵێن گەورە، یان پیر، ئەم زاراوەیەش لە لای نەتەوە یەكگرتووەكانەوە ڕەت كراوەتەوە، چونكە وشەی «پیر» وشەیەكی نێگەتیڤە و كاریگەریی خراپی هەیە لەسەر دەروونی مرۆڤەكە، لەبەر ئەمە زاراوەی بە ساڵاچوو راستترە لە پیر، چونکە پیر سیفەتێكی پەككەوتەیی و بێ توانایی بە مرۆڤ دەدات، بەڵام بەساڵاچوو واتە تەمەنی زیادی كردووە.
خودای مه‌زن و بێ هاوتا لەم جیهانه‌دا هیچ شتێكی بێهوودە و لەخۆڕا دروست نه‌كردووه (إنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ*القمر 49).
هه‌موو بوونه‌وه‌رێكیش له‌و كه‌ونه كاری خۆی به‌رێكی ده‌كات و كاراكته‌رێكی زۆر گرنگیشه له ڕگرتنی به‌ڵاننسی گۆی زه‌وی(وَالَّذِي قَدَّرَ فَهَدَى). هه‌ر كاتێكیش مرۆڤی عه‌جوول و بەپەلە، ده‌ستكاری هه‌ر بوونێكی به گیان و بێ‌گیانی ئه‌و كه‌ونه بكات، ئه‌وا زیانێك بۆ هه‌موو بوونه‌وه‌ر دروست ده‌كات. جگه له مرۆڤیش هیچ كائینێك، له‌و فیتره‌ت و به‌رنامه‌یه‌ی بۆی دانراوه لا نادات (قَالَ رَبُّنَا الَّذِي أَعْطَى كُلَّ شَيْءٍ خَلْقَهُ ثُمَّ هَدَى).
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل