كتێبێك به‌ناوى ده‌سه‌ڵاتى كه‌لتوورى زاڵ (به عەڕەبی=سلطة الثقافة الغالبة)، له نووسینى: ئیبراهیم ئەلسوکران، كه نزیكه‌ى 250 لاپه‌ڕه‌یه‌ك ئه‌بێت و چاپى 2014یه، باس له‌وه ده‌كات هه‌ندێك له‌و ڕۆشنبیرانه‌ى له جیهانى ئیسلامی‌دا، كه سه‌رسامن به سیسته‌مى لیبڕاڵى و كه‌لتوورى ڕۆژاوا، به‌گومانه‌وه ئه‌ڕواننه فیكر و كه‌لتوور و مێژووى ئیسلامى، كه‌لتوور و شارستانییه‌تى ڕۆژاوایان كردووه به تەرازوو، ده‌قه‌كانى قورئان و سوننه‌ت و سه‌رچاوه زانستى و مێژووى ئیسلامى، پێ ئه‌پێون ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ شارستانییه‌ت و كه‌لتوورى ڕۆژاواى خاوه‌ن پێگه و ده‌سه‌ڵاتدا یه‌كی نه‌گرته‌وه، یان ته‌ئویلى ئه‌كه‌ن، یان له ڕه‌وایى و ڕەسهنایهتى ئه‌كه‌ونه گومانه‌وه، به بیانووى ئه‌وه‌ى ئه‌ڵێن ده‌ق پیرۆزه و ئه‌بێ پاك بكرێته‌وه له ناپیرۆزییهكانى مێژوو، ئه‌بێ خۆمان نه‌به‌ستینه‌وه به ڕابردوو، له پێشه‌كییه‌كه‌یدا لاپه‌ڕه9ـ10 وته‌یه‌كى ئیبنو خه‌لدوون ئه‌هێنێت كه ئه‌ڵێت: ژێر ده‌سته به‌رده‌وام چاو ئه‌بڕێته كه‌لتوورى ده‌سه‌ڵاتدار و هه‌وڵ ئه‌دا چاو له‌دروشم و جل وبه‌رگ و هه‌موو شێوه و هه‌یئه‌تێكى بكات، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌فسى مرۆڤ هه‌موو كات خۆى به‌كه‌م ئه‌زانێ له چاو سه‌رووى خۆیدا و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كه‌موكورتیه‌كانى پێى خۆشه چاو له‌و بكات. هه‌روه‌ها له لاپه‌ڕه 17دا ئه‌ڵێت: یاریيچییه گه‌وره‌كانى سه‌ر تاوڵه‌ى سیاسه‌تى ئه‌م ڕۆژگاره تێگه‌یشتوون له‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانیان مسۆگه‌ر ناكرێت به دستهمۆكردنى گوتارى ئاینه گه‌وره و زیندووهكان نه‌بێت، یان له لاپه‌ڕه 21دا ئه‌ڵێت: ئه‌و بابەت و مه‌له‌فانه‌ى ئه‌مڕۆ زۆر گه‌رموگوڕه بریتییه له: تێكگیران له نێوان ده‌قه‌كانى وه‌حی و كه‌لتوورى زاڵى ڕۆژاوادا، یان وه‌لا و به‌ڕا و مه‌سه‌له‌ى جیهاد، یان مه‌ترسى حوكمى شه‌ریعه‌ت و كوشتنى هه‌ڵگه‌ڕاوه، یان مه‌سه‌له‌ى باڵاپۆشى و تێكه‌ڵى و سه‌فه‌رى ئافره‌ت به بێ مه‌حره‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌مه شتێكى هه‌ڕه‌مه‌كییه بۆ جارێك ڕۆشهنبیرێكمان نه‌بینى باس له تێكگیرانى كهلهپوورى ئه‌ورووپى و ئه‌فریقى، یان له‌نێوان ده‌قى كه‌له‌پوور و كهلهپوورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیا بكات! یان بۆ جارێك باس له تێكگیران له نێوان كهلهپوورى ئیسلامى و نه‌ریتى هینیدیدا ناكه‌ن!؟. ئه‌وانه‌ى له ژێر كاریگه‌رى كه‌لتورى ڕۆژاوا دان وه‌كوو له لاپه‌ڕه 117دا ئاماژه‌ى پێ ده‌كات: قه‌ناعه‌تیان وایه ئوسوولى فیقهی وا ئیمامى شافیعى دایناوه، پێویسته پیداچوونه‌وه‌ى بۆ بكرێت، له‌كاتێكدا بنه‌ماى ئوسوولى فیقه: بریتییه له به جێگه‌یاندنى فه‌ڕزه‌كان و خۆ به‌دوورگرتن له قه‌ده‌غه كراوه‌كان و خۆ به‌دوور گرتن له فاحیشه و سوودخۆرى و رێگرى لهداوێنپیسى و كوشتنى به ناحه‌ق و دزی، سه‌رچاوه‌ى ئوسوولیش قورئان و سوونه‌ت و كۆڕاى زانایان و قیاسه به‌ڵام ڕۆڵى به‌رچاوى ئیمامى شافیعى خوا لێى ڕ‌ازى بێت لهوهدابوه: یه‌كه‌م كه‌س بووه بنه‌ما و پێناسه‌ى بۆ داناوه و وه‌كوو زانستێك ڕێكى خستووه، له هه‌مان كاتدا هیچ به‌ربه‌ستێك نییه، شاره‌زایان و پسپۆڕانى ئه‌و بواره به ڕه‌چاوكردنى گۆڕانكارییه جۆربه‌جۆر و پێشكه‌وتنه‌كانى سه‌رده‌م، كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و قه‌واعیدى تر بخه‌نه سه‌ر بنه‌ما ئوسوولى و قه‌واعیده تهبهعییهكانى تر كه هه‌یه. یان له‌لاپه‌ڕه 49دا ئه‌ڵێت: ئه‌وانه‌ى كه‌وتوونه ژێر كاریگه‌رى كه‌لتوورى زاڵى ڕۆژاوا قه‌ناعه‌تیان وایه: «ده‌قى پیرۆز ڕزگار بكرێت له مێژووى ناپیرۆز، یان ده‌ق ڕه‌هایه و تێگه‌یشتنى مرۆڤیش سنوورداره، سنوورداریش ناتوانێ حوكم بكات به‌سه‌ر ڕه‌هادا» كه ئه‌توانن له جێگه‌ى ئه‌م گومان دروستكردنه به‌رانبه‌ر به مێژووی زانسته ئیسلامییه‌كان و هه‌وڵ و كۆششى زانا پێشینه‌كان، بڵێن: ئێمه‌ش وه‌كوو ئه‌وان چۆن له چوارچێوه‌ى ئه‌و ده‌قانه‌دا ئیجتیهادیان كردووه و به شێوه‌یه‌ك توانیویانه له قۆناغى خۆیاندا خزمه‌ت به جیهانى ئیسلامى و بیرى مرۆڤایه‌تى به‌گشتى بكه‌ن، ئێمه‌ش جارێكى تر به سوود بینین له ئه‌زمونى ئه‌وان و له چوار چێوه‌ى ده‌قه‌كاندا جارێكى تر خوێندنه‌وه بۆ ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كان بكه‌ین . یان له لاپه‌ڕه 41 دا ئه‌ڵێت: بۆ موجامه‌له و یه‌كخستنى فیكرى ئیسلامى و كه‌لتوورى ده‌سه‌ڵات، هه‌ندێك ده‌قه‌كانى قورئان و سونه‌ت وا ڕاڤه ئه‌كه‌ن که له سیاقى خۆى دەردەچێ بۆ ئه‌وه‌ى بیگونجێنن له‌گه‌ڵ بۆچوونى لایه‌نى دهستڕۆیشتودا: ( یُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَن مَّۆاضعِهِ) النساء: 46. كه ئه‌بێته درۆهەڵبستن بۆ خواى باڵاده‌ست. نووسه‌ر له لاپه‌ڕه 24دا ئیستبدادى كردووه به دوو به‌شه‌وه ئیستبدادى سیاسى و ئیستبدادى كه‌لتوورى و ڕۆشنبیری. ئه‌وانه‌ى بوونه قوربانى ئیستبدادى سیاسى، پاسا و ئه‌دۆزنه‌وه بۆ گوێڕایه‌ڵى بێ پاساو بۆ ده‌سه‌ڵات و له ناو ده‌قه شه‌رعى و كه‌لتوورى ئیسلامی‌دا ئه‌گه‌ڕێن تا به‌ڵگه‌ى شه‌رعى بدۆزنه‌وه بۆ پاساو هێنانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات و باسى كاره گرنگ و گه‌وره‌كانى ده‌سه‌ڵات دەکەن و بەم شێوەیە مەدحی دەکەن. ئه‌وانه‌ش كه بوونه قوربانى ئیستبدادى كه‌لتورى ڕۆژئاوا، له كهلهپوورى ئیسلامى و ده‌قه شه‌رعیه‌كاندا ئه‌گه‌ڕێن بۆ پشتیوانیكردن و شه‌رعیه‌ت دان به تێگه‌یشتنى كه‌لتوور و ڕۆشنبیری ڕۆژاوا، به شێوه‌یه‌ك که به‌رانبه‌ر به هه‌موو شتێكى ڕۆژاوا به چۆكدا هاتوون. له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ى كه‌وتوونه ژێر كاریگه‌رى ئیستبدادى سیاسى یان كه‌لتوورى پێویستیان به متمانه پێدان هه‌یه، كه فیكرى ئیسلامى خۆگرى و توندوتۆڵى هه‌یه، سه‌ر بۆ حه‌ق دائهنهوێنێت و پاساو بۆده‌سه‌ڵاتى كه‌لتوورى یان سیاسى ناڕه‌وا ناهێنێته‌وه. له‌لاپه‌ڕه: 71 دا ئه‌ڵێت: له نیشانه‌ى كه‌وتنه ژێركاریگه‌رى كه‌لتوورى ڕۆژاوا، كۆكردنه‌وه‌ى شه‌ریعه‌ته له‌و ده‌قانه‌ى كه وا حوكمه‌كانیان چه‌سپى بێت و مهبهستهكهشى ڕوون بێت ( قطعى الثبوت وقطعى الدلالة) ئامانجیش له‌م بیرۆكه‌یه ئه‌وه‌یه: كه هه‌ر حوكمێكى شه‌رعى نه‌گه‌یشتبووه ئه‌و ئاسته، پێویست ناكات به یه‌كێك له به‌ڵگه و بنه‌ما شه‌رعیه‌كانى بزانین و پێناسه‌شیان بۆ قه‌تعى بوون ئه‌وه‌یه: ئایه‌تێكى قورئان، یان بۆخارى و موسلیم پشتڕاستیان كردبێته‌وه! و هه‌موو ههوڵكیشیان ئه‌وه‌یه ئه‌و فه‌رموودانه ڕه‌ت كه‌نه‌وه كه یه‌ك كه‌س گێڕاویه‌تییه‌وه(حدیث الاحاد) هه‌ر بابه‌تێكى شه‌رعى قه‌تعى نه‌بوو له‌پێناوى نوێگه‌ریدا وازى لێ ئه‌هێنرێت و ئه‌گه‌ر خراپه‌یه‌كیش بوو به دیارده مادام به‌ڵگه‌ى مونكهرییهكهى فه‌رمووده‌كه یه‌ك كه‌س گێڕابوویه‌وه، وازى لێ ئه‌هێنرێت، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ورد ببینه‌وه، زۆربه‌ى شه‌ریعه‌ت سه‌رچاوه‌كه‌ى فه‌رمووده‌ى ئاحاده و یه‌ك كه‌س گێڕاویه‌تییه‌وه، بۆ نمونه نامه‌كانى پێغه‌مبه‌ر درود و سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، زۆربه‌یان به یه‌ك نوێنه‌ردا ناردوویه‌تى بۆ پاشا و سه‌رۆكى وڵاتان، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌فه‌رمووده‌ى قه‌تعى به‌ڵگه بێت، ئه‌وه ئه‌و پاشا و سه‌رۆكانه گله‌ییان له‌سه‌ر نه‌بوو. تێبینى سه‌ر كتێبه‌كه: 1- له‌كۆى گشتیدا كتێبێكى به پێزه، هه‌نگاوێكى ئازایانه‌یه بۆ متمانه‌به‌خۆبوون و نه‌كه‌وتنه ژێر كاریگه‌رى كه‌لتوور و ڕۆشه‌نبیرى ڕۆژاوا، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ى ڕاست و ڕه‌وانه له ئیسلامدا ده‌ستى پێوه‌بگیرێت و ئه‌و بابه‌تانه‌شی که له كه‌لتوورى ڕۆژاوادا خزمه‌ت به سیسته‌مى سیاسى یان ئابوورى یان كۆمه‌ڵایه‌تى، یان زانستى ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا هیچ تێكگیرانێكیشى له‌گه‌ڵ بنه‌ما و ده‌قه شه‌رعییه‌كاندا نییه و هه‌وڵ بده‌ین سوودى لێ وەرگرین. 2- به هۆى ئه‌وه‌ى ئیسلام هێزێكى فیكرى و ڕوحى كاریگه‌ره، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌رى له‌سه‌ر دروست ناكرێت، ڕۆژاوا هه‌موو ئایین و ئایدیا و ئایدۆلۆژیه جیاوازه‌كان هه‌ر یه‌كه‌یان به جۆرێك سه‌نگه‌ریان لێ گرتوه، به‌ڵام ئه‌م سه‌نگه‌ر لێگرتنه ناتوانێ قه‌ڵاى به‌رزى ئیسلام بڕوخێنێت ... . 3- ئه‌بوو كه‌لتوورى ڕۆژ اواى پۆلێن بكردایه، كه ئه‌ورووپیه‌كان له ئه‌زموونى چه‌ندین ساڵه‌ى خۆیانه‌وه له سیسته‌مى سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و زانستى و به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا كۆمه‌ڵێك میكانیزمى باشیان به ده‌ست هێناوه، دەسا سوودبینین له‌و میكانیزمانه هیچ دژایەتییەکی له‌گه‌ڵ بنه‌ما ئیسلامیه‌كاندا نییه و ئه‌وه‌ى جێگه‌ى تێبینى و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر گرتنه، فه‌لسه‌فه و بیرۆكه مادهگهراییهكانى كه‌لتوورى ڕۆژاوایه، كه ئه‌وانه له‌گه‌ڵ بیر و باوه‌ڕ و بنه‌ما ئیسلامییه‌كاندا یه‌كناگرنه‌وه. 4- خڵته و بۆچوونى بێ بنه‌ماى زۆریش لكێنراوه به سه‌رچاوه و كه‌لتورو مێژووى ئیسلامه‌وه که سه‌رچاوه و بیرى ئیسلامى ڕه‌سه‌ن لێیان به‌رییه، پێویسته لاببرێن و جوانى ئیسلامیش ده‌ر بخرێت، حیكمه‌ت ونبوى مسوڵمانه و له ههرشوێك دۆزییه‌وه نابێ له وه‌رگرتن و سوودبینینی دوو دڵ بێت، بۆیه ئه‌و قسه‌یه زۆر باشه كه ئه‌ڵێت: بۆ گۆڕانكارى و ڕووداوه تازه‌كان به سوودبینین له كهلهپوورى فیقهى ڕابردوو پێویستمان به ئیجتیهاد و فه‌تواى تازه هه‌یه، نه‌ك بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كاروبارى ڕۆژانه‌مان بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانى حه‌وت هه‌شت سه‌ده‌ى پێش ئێستا. 5- ناونیشانى كتێبه‌كه به ناوى ده‌سه‌ڵاتى كه‌لتوورى زاڵ، ئاماژه‌یه به‌وه ئه‌ورووپا هێرش دێنێ و جیهانى ئیسلامیش له دیفاع دەکا، ئه‌بێ ئه‌م تێڕوانینه وامان لێنه‌كات دەرفەتی گفتوگۆ و لێك تێگه‌یشتن كه‌م بكه‌ینه‌وه، له كاتێكدا ڕۆژاوا دواى سه‌ده‌ى دوازده‌ى زایینى كه له شه‌ڕى خاچ په‌رستاندا ئه‌ورووپیه‌كان شارستانییه‌تى جیهانى ئیسلامیان بینى ده‌ستیان كرد به شار دروستكردن، وه‌كوو شاره‌كانى میلانۆ و جه‌نه‌وا له ئیتالیا، یان سوود بینینى ئه‌ورووپا له زانست و شارستانییه‌تى ئیسلامى له ڕێگه‌ى ئیسپانیاوه و خه‌لیفه سه‌رڕاسته‌كان سوودیان بینیوه له میكانیزمى ئیدارى و ئه‌زموونى به‌ڕێوه‌بردنى ڕۆم و فارسه‌كان، وه‌كوو مێژوو بۆمان باس ئه‌كات: دواى ڕاگواستنى جووله‌كه له به‌یتولمه‌قدیسه‌وه له‌لایه‌ن بابلێهكانهوه، جووله‌كه دواى بینینى بابلێهكان كه خاوه‌ن یاسان، ده‌ستیان به نووسینه‌وه‌ى ته‌لموود كرد، كه كۆمه‌ڵێك یاسا و ڕێساى له خۆ گرتبوو که بۆ ئه‌وكاته‌ى ئه‌وان هه‌نگاوێكى گه‌وره بوو، ڕاسته ڕۆژاوا ئه‌مڕۆ زاڵه، به‌ڵام له باتى ئه‌وه‌ى ده‌رگاكان له خۆمان دابخه‌ین، پێویسته بیر بكه‌ینه‌وه له چ ڕێگایه‌كه‌وه سوود له كه‌لتوور و شارستانییه‌تى ڕۆژاوا ببینین.

بۆچوونه‌کان