إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

مقالات

  • ٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی هاوڕێکەوته دەگەڵ ٣٥ـە­مین ساڵوەگەڕی ماڵئاوایی خوێنینی سوورخەڵاتی ڕێبازی «کوردایەتی و ئیسلامەتی» و شەهیدی ڕچەی نیشتمان دۆستی و ئایین پەروەری و ئەندێشه سەروەری و خوادۆستی و گەل ویستی و ڕاستی و پاکی ودڵڕووناکی، عەللامه مەلا عەبدولکەریمی شاریکەندی.

    نووسه‌ر:
    دکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان
  • کووژانەوەی شەمێکی تر

    04 اردیبهشت 1397

    بسم الله الرحمن الرحیم

    ****

    انا لله و انا الیه راجعون

    ***

    له هه‌ر شینی عه‌زیزێ، ماته‌مێکه

    پەژارەی هه‌وری شینه، یا ته‌مێکه

    هه‌زار ساڵی دەوێ تا قەتره ئاوێ

    دوڕێ پەروەردە کا، جوان به‌رهه‌مێکه

    دوڕ و گه‌وهه‌ر وەست بێ شوێنه‌واری

    وەدەس هێنانی زانا حه‌سته‌مێکه

    له تاریکی شەوی جەهل و نەزانی

    له کۆڕی عالەما، عالم شەمێکه

    نووسه‌ر:
    محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دیان
  • گوڵی شێوە و ڕەوشت

    15 اردیبهشت 1397

    لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسانَ في أَحْسَنِ تَقْويمٍ

    پەروەدگاری مێهرەبان فەرموویەتی؛ بە ڕاستی ئێمە ئادەمیزادمان(لە چاو گیاندارەکانی تر) لە جوانترین شێوە و قەوارەدا دروست کردووه. لە واقیعدا خوای گەورە ئادەمیزادی لە گیاندارانی تر جوێ کردۆتەوە به عەقڵ و به هۆش، بۆ ئەوه کە بتوانێ به هەموو بارێ بەختیاری و پیرۆزی بۆ خۆی دەردەست بکا. هەروەکوو سیرەتی به هۆش جوان کردووه، سووڕەت و پەیکەریشی بەسەر ڕوخساڕ و چارەی جوان و چاو و برۆ  و دەم و لێو و گەردەن و سینه و دەست و پێی نەرم و نیان ڕازاندۆتەوه بۆ ئەوەی که دەر و ناوی دڵڕفێن و نازدار و شیرین و نازەنین بێ.

    نووسه‌ر:
    مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس
  • ماریۆ بارگاس ئیۆسا(به ئیسپانیایی:Mario Vargas Llosa)، لە دایکبووی سالی 1936 و بەرندەی خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیات له ساڵی 2010، یەکێک له ناودارترین نووسەرانی ئامریکای لاتینه. ئەو ڕۆمان نووسە پێرۆییە لە ساڵی 1994، وەک ئەندامی ئاکادێمیای ئیسپانیا هەڵبژێردراوە و لە زۆربەی زانکۆکانی ئامریکا، ئامریکای باشوور و ئورووپا وانەی گوتۆتەوە. ئیۆسا لە ساڵی 1995دا توانی خەڵاتی سێروانتێس(Cervantes Prize) -گرینگترین خەڵاتی ئەدەبی نووسەرانی ئێسپانیۆلی زمان- بەدەست بێنێ.

  • سەبارەت به تازەگەریی دین قسەی جۆراوجۆر کراوە و هەندێک پێیان وایە دەستبردن نییە بۆ بنەما نەگۆڕو جێگیرەکان، ئەمەش بەگومانی ئەوەیە کە تازەگەری بە واتای گۆڕانکاری و گۆڕین دێت، بەڵام راستییەکەی مەبەست لە تازەگەری بریتییە لە ڕوح بە بەرداکردنەوە و هێز و پێز پێدان و بە باڵا بڕینی شایستە بە شتە تازەکراوەکان وەک ئەوەی شتێکی تازە و نوێ بێ. بێگومان بابەتە کردەییەکان لێرەولەوێ تووشی چەقبەستوویی و سستی و بەرز و نزمی دەبنەوە، ئەمەش هەندێک جار به‌درێژایی چەند نەوە بەردەوام دەبێت و زۆر جار، نەوە لە دوای نەوە و جیل لە دوای جیل سستی و لاوازی و چەقبەستویی زۆرتر و زیاتر دەبێت

    نووسه‌ر:
    ئەبووبەکر پێنجوێنی
  • هێمن و هەستی پێی مردن

    25 اردیبهشت 1397

    بەپێی پێداچوونەوەی زەمانی ڕابردوو، وا دیارە ڕۆژی پێنج‌شەممە ۲۸ ی خاکەلێوەی ٦۵ بوو کە لەگەڵ خوابەخشیوان کاک عەلی‌حەسەنیانی و مارفاغا شێخاغایی چووینە ورمێ. هەر کەس بە شوێن کارێک‌دا؛ کاک عەلی کە وەکیل بوو بۆ دادگوستەری و منیش کە دەفتەرداری بووم بە شوێنی‌دا. دوای ئەوەی لە کاران بووینەوە، هەرسێکمان لە دەفتەری گۆواری سروە و لای مامۆستا هێمن یەکترمان گرتەوە.

    نووسه‌ر:
    سەلاحەددین ئاشتی
  • ئاماژە: ئەمرۆ 26ی گوڵانی 1396ی هەتاوییە و کۆتا ڕۆژی مانگی شەعبان و سبەی پێنجشه‌ممه‌ يه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زانه، جێی خۆیەتی وەک هەر موسوڵمانێکی خاوەن هەست و بەرپرس سەبارەت بەو بیر و بڕوایەی که هەڵمان بژاردووە پلان و بەرنامەیەکی شیاوشیمان بۆ کەڵک وەرگرتن له مانگی پیرۆزی ڕەمەزان هەبێت و به دڵێکی ئامادە و چاوێکی کراوە خۆمانی بۆ ئامادە بکەین و پێشوازی لێ بکەین، بەو هیوایەی که له هەموو کات و ساتەکانی ئەو مانگە بە باشترین شێوە بەهرە وەرگرین و هەلی گەیشتن بەو مانگە به گەنجێکی بێ بن و دەرفەتێکی زێڕین بزانین. دەسا جێی خۆیەتی لە پێشوازیشیدا بڵێین:

  • یەکێک لە ڕەهەند و خواسته سروشتییەکانی مرۆڤ وەبەرچاوهاتن و دیترانه. ئەو دڵخۆشی و ڕەزامەندییەی که بە هۆی وەبەرچاوهاتن لە دەروونی هەر تاکێکدا ساز دەبێ گەلێک بانتر لە وەدەستهێنانی سەرەوەت و سامان و پلە و پایەیە.   

     ساڵی ڕابردوو، هاووڵاتێکی کانادایی کە بە ڕەگەز هێندی و سەر بە ئایینی سیک بوو، ئەرکی وەزارەتی بەرگری کانادای پێ سپێردارا و لەم دواییانەش کەسێکی بە ڕەگەز پاکستانی بوو بە وەزیری ناوخۆی ئینگلیس. ماوەیەکیش لەوە پێش لە گۆڤاری تایم، سەرۆکی پێشووی شارەوانی نیۆیۆڕک سەبارەت بە سەرۆکی شارەوانی ئێستای لەندەن کە موسڵمانه، نووسی: ئەگەری ئەوە هەیە پاش ماوەیەک ببێتە سەرۆک وەزیری ئینگلیس. 

    نووسه‌ر:
    دکتۆر ( محمود سریع القلم)
  • سه‌بر و خۆڕاگری بابه‌تێكی زۆر گرینگ و كاریگه‌ر له ژیانی دونیا و دواڕۆژه‌ كه قوڕئان و سوننه‌ت بایه‌خی زۆری پێداوه‌. خۆڕاگری له دونیادا له پێداویستییه گرینگه‌كانی گه‌یشتن به ئامانج و سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن هه‌ژمار ده‌كرێ، سه‌بر بنچینە و حه‌قیقه‌تی چاكه‌ و ئاكار جوانییه‌ و گه‌شه‌ به توانا و لێهاتووییه‌كانی مرۆڤ ده‌دات و ناهێڵیت مرۆڤی خۆڕاگر له‌هه‌مبه‌ر كێشه‌ و نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیان بێ‌ هێز بێت و به‌ چۆك دابێت. به‌ڵكوو به‌ سه‌بر و پشوودرێژی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی تێده‌كۆشیت و ئه‌گه‌ر ده‌رگایه‌كی له‌سه‌ر داخرا، به‌ره‌و ده‌رگایه‌كی‌تر ده‌چێت و هیچكات له‌ تێكۆشان ده‌ست هه‌ڵناگریت و بێ ‌هیوا نابێت  و له‌به‌رامبه‌ر موسیبه‌ت و ناكۆكی ژیان ئارامگر ده‌بێت.

    نووسه‌ر:
    كولسووم حه‌سه‌ن زاده‌
  • لەلایەن كۆمەڵێك لە موسوڵمانان لە هەندەرانەوە پرسیارێكم بۆ هاتووە دەربارەی جائیزبوونی خەرجكردنی پارەی زەكات بۆ كڕینی شوێنی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی سەنتەرە بانگخوازییەكان و مزگەوت، چونكە ئەمە لە بەرژەوەندی گشتی موسوڵماناندایە لەو وڵاتانە.

    وڵام: الحمد لله ربّ العالمين والصلاة والسلام على المبعوث رحمة للعالمين سيدنا محمد وعلى آله وصحبه، وبعد

    بێگومان خوای گەورە ئەو لایەنانەی دیاری كردووە كە زەكاتیان پێ‌ دەدرێت، كە ئەوانیش پێنج چین و توێژن، وەك دەفەرموێت [إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَا‌ء ۆالْمَسَاكِینِ ۆالْعَامِلِینَ عَڵیْهَا ۆالْمُۆَلَّفَەِ قُلُوبُهُمْ ۆفِی الرِّقَابِ ۆالْغَاڕمِینَ ۆفِی سَبِیلِ اللَّهِ ۆابْنِ السَّبِیلِ فَڕیضەً مِّنَ اللَّهِ ۆاللَّهُ عَلِیمٌ حَكِیمٌ] (التوبە – 60 ). ئەوەی كە پەیوەندی بەم پرسیارەوە هەیە بریتییە لە (وفی سبیل لله)، که سەبارەت بەم چەمکەوە سێ جۆرە بۆچوون هەیە؛

    نووسه‌ر:
    د. عەلی قەرەداغی