29 اردیبهشت 1403

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

کلتوور و کۆمه‌ڵگا

  • ئەگەر سەیری قورئان بكەین دەبینین خوداوەند مرۆڤ وەك یەكێك لە بەڕێزترین دروستكراوەكانی خۆی سەیر دەكات و رێزێكی تایبەتی بۆ كەرامەت و ویست و عەقڵی دادەنێت، لەبەر ئەوە پارێزگاری لە سامان و كەرامەت و نەوەی مرۆڤ دەخاتە ڕیزی ئامانجە بەرزەكانی شەریعەت، بەڵام ئەگەر سەیری دید و تێڕوانینی مسوڵمانان بكەین، دەبینین لەم ڕووەوە زۆر بە ڕووكەشی سەیری ئەم مەسەلەیە دەكەن، بۆ نموونە چەمكی "دەستدرێژی بۆ سەر سامان" زۆربەی مسوڵمانان وای لێك دەدەنەوە كە ئەمە تایبەتە بەبردنی ماڵی بەرامبەرەكان بەتاڵان، واتە تەنها لەسنووری تایبەتی سامان و داراییدا لێكی دەدەنەوە، واتە تەنها زیان گەیاندنە بەبەرژەوەندیە تایبەتیەكانی مرۆڤ.

    نووسه‌ر:
    دكتۆر عەلی قەرەداغی
  • خێـزان و بنەماڵـە لە جیهاندا بابەتێکی گەلێک گەورە و هەستیارن؛ واتە پرس و بابەتە خێزانییەکان لە هەر کۆمەڵگەیەکدا لە گەرمترین و گرنگترین پرس و بابەتەکانن و لە ڕاستیدا سەنگی مەحەکن بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو کۆمەڵگایە و مرۆڤەکان لەو وڵاتەدا. ئاشکرایە بە درێژایی مێژوو هیچ دین و فەلسەفە و بیر و باوەڕێک نییە بایەخی بە پارسەنگی ڕەفتار و ڕەوشتی خێـزان نەدابێت. ڕەوشت لەناو هەموو کۆڕ و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا، ئاستی کاریگەریی قەناعەت نیشان دەدات کە لە ناخی ئەو کەس و کۆمەڵگایانەدا ڕواوە و بۆتە سەرچاوەی قیەم.

  • خێـزان و بنەماڵـە لە جیهاندا بابەتگەلێکی گەلێک گەورە و هەستیارن؛ واتە پرس و بابەتە خێزانییەکان لە هەر کۆمەڵگەیەکدا لە گەرمترین و گرنگترین پرس و بابەتەکانن و لە ڕاستیدا سەنگی مەحەکن بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو کۆمەڵگایە و مرۆڤەکان لەو وڵاتەدا. ئاشکرایە بە درێژایی مێژوو هیچ دین و فەلسەفە و بیر و باوەڕێک نییە بایەخی بە پارسەنگی ڕەفتار و ڕەوشتی خێـزان نەدابێت. ڕەوشت لەناو هەموو کۆڕ و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا، ئاستی کاریگەریی قەناعەت نیشان دەدات کە لە ناخی ئەو کەس و کۆمەڵگایانەدا ڕواوە و بۆتە سەرچاوەی قیەم.

  •  لەم گفتوگۆیەدا، عەبدوڕەحمان سدیق، ئەمینداری گشتی كۆڕبەندی هزری ئیسلامی كوردستان، قسە لەو جۆرەی دینداری دەكات كە دەبێت كۆمەڵگەی كوردی تەبەنی بكات، ئەو دەڵێت: "دەبێت لەمەودوا لە خەمی بەكوردیكردنی ئیسلامدا بین، واتە تێگەیشتنی خۆماڵیی خۆمان هەبێت، نەك هاوردە"، ناوبراو مەترسی خۆشی دەربارەی ئیسلامیی عەرەبی ناشارێتەوە و دەڵێت: "ئەو ئیسلامەی بیرمەندی عەرەبی نەتەوەپەرست بەرهەمی دێنێت، هەمیشە ئیسلامێكی توندڕەوە". ئەمە و چەندین بابەتی هەستیاری تر لەم گفتوگۆیەدا خراوەتە ڕوو.

  •  مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوە تۆمارکراوەکانی مێژوو وەک مامەڵەکردن لەگەڵ چەند بۆمبێکی ئامادەکراو بۆ تەقینەوە وایە، گەر بە وشیاریی مامەڵەیان لەگەڵ نەکرێن دەبنە هۆکاری وێرانکاریی و ئاژاوە نانەوە و هەڵگیرساندنی ئاگرێکی وا کە بە هەزارەها زانا و دانا نەکوژێتەوە. بۆیە بە پێویستی دەزانم لەم چەند ڕۆچنەوە سەیری ژووری تاریک و ڕوونی مێژوو بکەین.

    نووسه‌ر:
    د. عوسمان هەڵەبجەیی(عثمان محمد غريب)
  • ئارتوورشا بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سه‌ر ژنێکی لادێنشین، یەکێک لە پاڵه‌وانه‌كانی وڵاتەکەی به‌ سێدارە سزا دەدات. بەڵام شاژن به‌زه‌یيی به‌ قارەمانەکەدا هاته‌وه‌ و داوای لە پادشا کرد ده‌رفه‌تێكی پێ بدات، قارەمان بۆ ماوەی ساڵێك مۆڵەت درا، بە مەرجێک وەڵامی پرسیارێك به‌ده‌ست بهێنێت، ئەگەر وەڵامی دەست کەوت، ئازاد دەکرێت، بە پێچەوانەوە سزاكه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

    نووسه‌ر:
    مورتەزا ئیلاهی قومشەیی
  • تست

    17 بهمن 1397

    تستتتتتتتتتتتت

  • پڕۆفایل:

    *ساڵى ١٩٧٤ز، لە شنۆ لەدایک بووە.

    *قۆناغى سەرەتایى و ناوەندى لە شنۆ و مەهاباد تەواو کردووە.

    *ساڵى ١٩٩٩ بەکالۆریۆسى لە ئیلاهیات لە زانکۆى تەربییەت موعەللمین لە تەورێز بەدەستهێناوە.

    *ساڵى ٢٠١٥ لە زانکۆى پەیامى نوور لە تاران ماستەرى لە فەلسەفەى ئەخلاقدا بەدەستهێناوە.

    *ماوەى ٢٠ساڵە لە بۆکان مامۆستایە.

    *نزیکەى ٢٠ ساڵە کارى ڕۆژنامەوانى ئەنجام داوە.

    *لە هەفتەنامەى داهاتوو کارى کردووە.

    *وەک دەستەى نووسەران لە گۆڤارى ئەندێشەى ئیسڵاح کارى کردووە.

    *ئێستاش سەرنووسەرى گۆڤارى (شەهرى خدا- مانگى خوا)یە.

  • باسی زمانی دایکی، پانتایەکی بەربڵاوی هەیە. دێارە ئەوە مافی هەر مرۆڤێکە کە بە زمانی زکماکی خۆی لە یەکەم پلەدا شارەزایی ببێ و بخوێنێ و بنووسێ. هاتنەکایەی زمانی دووهەم وەک دیاردەیەکی دەرەکی، لە کاتێکدا کە منداڵ هێشتا نەیتۆانیوە لە زمانی دایکی خۆی شارەزایی ببێ، دەتۆانی زۆر دەوری نەرێنی ببێ لە ژیانیدا. یەکێک لەوانە دواکەوتنی منداڵ لە خوێندن و خوێندنەوەیە، بە واتایەکی دیکە بە نەخوێندەواری مانەوەی منداڵەکانە. وەک ژیانی ئاسایی ڕەنگە زۆر کەس هەبێ لە دەوروبەرمان کە بەو هۆیەوە نەیتۆانیوە سەرکەوتنی ئەوتۆی لە ژێانی خۆێندەواریدا هەبێ.

    نووسه‌ر:
    عەبدولعەزیز مەولوودی