هه‌واڵه‌کانی جه‌ماعه‌ت

دیداری ئەمینداری گشتیی جەماعەت لەگەڵ مامۆستا موحەممەدڕەئووف تەوەکولی
مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، 4ی خەزەلوەری 1397ی هەتاوی، لە میانەی دیدارێکی دۆستانە و گەرموگوڕدا لەگەڵ مامۆستا موحەممەدڕەئووف تەوەکولی، نووسەر و دامەزرێنەری دەزگای بڵاوکردنەوەی پەرتووک و کتێبی تەوەکولی، لە تاران کۆبۆوە.

هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب

ئەحمەد ڕیسوونی وەک دووهەمین سەرۆکی یەکێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان و جێنشینی دکتۆر یۆسف قەرزاوی هەڵبژێردرا
 یەکێتیی جیهانی زانایانی ئیسلام، ڕۆژی چوارشەممە، رێکەوتی 16ی خەزەڵوەری1397ی هەتاوی، زانای مەراکێشی، دکتۆر ئەحمەد ڕیسوونی وەک سەرۆک و جێنشینی دکتۆر یۆسف قەرزاوی هەڵبژارد. هەڵبژاردانەکە پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی گشتیی یەکێتی، لە کۆنگرەی پێنجەم لە ئیستامبۆڵ بەڕێوە چوو.

ناوداران

لە کوردستانەوە دەست پێبکە!
خالید تەوەکولی
هەواڵی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ژنان، بۆ گەلی کورد و ئەو کەسانەی دژی توندوتیژی دینیین هەواڵێکی دڵخۆشکەر بوو. لە هەمان کاتدا بەشێکی زۆر لە سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان پیرۆزباییان ئاراستەی نادیە کردووە و وەکوو شانازییەکی گەورە بۆ کوردستان تماشای ئەو خەڵاتەیان کردووە. ئەگەر وابێ جێی خۆیەتی بپرسین ئایا ئەم ژنە مەزنە کە ئەم خەڵاتەی وەرگرتووە چەندە لە کوردستان و لە ناو سەرکردە سیاسییەکان قسەکانی بڕەوی دەبێ؟ ئایا ئەگەر هەوڵ و تێکۆشانی خۆی لە کوردستانەوە دەست پێبکا چەندە کۆمەڵگای کوردی زەمینەی لەباری بۆ دەڕەخسێنێ هەتاکوو بتوانێ بە ئامانجەکانی بگا؟ 
عومەر عەلی غەفوور /بەشی یەکەم(1-2)
موسڵمان لە حوكمی ئیسلام بەرپرس نییە!! بەبێ ئیسلام شتێك نییە لە دنیادا بە ناوی موسڵمان یان ئیسلامی، جا ئیدی ئەو موسڵمانە لای تۆ لە هەر ئاستێكی "ئیسلامی ڕستەقینە"دا بێت و سەر بە چ مەزهەب و تایفە و گرووپێك بێ، چ تۆ پێت راست بێ یان درۆ... لەبەر ئەوە لە هەركوێ موسڵمان هەبوو، ئیسلامیش لەوێ هەیە، ئەوەی موسڵمان دەیكات، دوور یان نزیك، ئیسلام یان بە (فاعل) -وەك مەرجەع و ئیلهامبەخشی كاری موسڵمانەكە- یان بە (مفعول بیهی) –باجدانی ئەو كارەی موسڵمانەكە دەیكا- حزووری تێیدا هەیە... لێرەوە ئەوەی زۆر جار دەگوترێ فڵان كردەوەی فڵان گرووپ یان دەوڵەتی ئیسلامی، "ئیسلام لێی بەرپرسیار نییە"، لۆژیكێكی لاوازە.
ناسر عەلیار لادانی تەمومژ لەسەر کەسایەتی و بیر و باوەڕی مامۆستا مەلا کەریمی شاریکەندی/ بەشی دووهەم و کۆتایی
«ساڵیانی درێژ توێژینەوە و بەراوەردکردنی حوکمە فیقهییەکان(زانستە ئایینییەکان) لەگەڵ دەقی ئایاتی ئیلاهی و سونەتەکانی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ)، هەروەها به لەبەریەکڕاگرتنی وتەکانی زانایانی گەورەی دین، ئەم بچووکەی وادار کرد هەندێک مەسەلە کە ئەمڕۆکە پێویست و زەروورە، سەبارەت بە کاروباری شەخسی و حوقووقی ژن و مێرد بێنمە سەر کاغەز». چەن ڕستە دواتر دەڵێ:

ژیان چییە ... ؟

سوارە ئیلخانیزادە (١٩٣٧-١٩٧٦)
ژیان چییە؟ ئەو دەنگەیە کە لە دوورەوە دێ و نەرم نەرم پەردەی گوێت ئەلاوێنێتەوە و تاری دڵت ئەلەرێنێتەوە؟! یا ئەو بۆنە خۆشەیە کە لە پرێسکەی نەسیمەوە ئەپێچرێ و لەبەر ھەناسەت ئەکرێتەوە، بێ ئەوە بزانی ڕۆژێک ھەڵدەستی و ئەڕوانی خۆرەتاو ھەروەک ڕۆژان لە خۆرھەڵاتەوە سەری ھەڵداوە، وێنەی تازە بووکێکی شەرمن و ڕووسوور بەکراسی خارای زەردەوە لەنجەولار ئەکا. مەلی ھەڵەشە و تیژباڵ بەبەر پەنجەرەی ھۆدەکەتا ھەڵئەفڕن و چەشنی دوێردێکی تیژ ئەتڵەسی شینی ھەوا ئەبڕن. ژیان تۆمار بەتۆمار بۆنی خۆشی ھیوا و لاوی بەسەرتا ئەپژێنێ و تۆ بەھەموو بڕوایەکتەوە کە خستووتەتە ناو چوارچێوەی ئاڵتوونی زەردەخەندەیەکەوە، بەخۆت ئەڵێی «ژیان چەند جوانە! سروشت چەندە دڵاوا و بە دەھەندە!؟» تۆ وای لە پەنا پێرس و چیای شیرن و جەبەل حەمرین و قەندیلی ئاکۆ و ھەڵگورد!

شازادە و شاعیر

حەمەسەعید حەسەن خوێندوەیەک بۆ ڕۆمانی «شازادە و شاعیر»؛ سەبارەت بە ژیانی «نالی»
مێژوو، بابەتی ڕۆمانی دیرۆکییە، بەڵام ڕۆماننووس مێژوو هونەرییانە دەگێڕێتەوە، نەک واقعییانە. ڕۆماننووس لە ڕوانگەی دونیایبینیی خۆیەوە مێژوو بەسەر دەکاتەوە و بە پێوەندیی لەگەڵ ئێستا و داهاتوودا دەینووسێتەوە. ڕۆماننووس مێژوو دەکاتە بەهانە بۆ گەیاندنی پەیامێکی نوێ، وەک «ئەحمەدی خانی» کە بە بیانووی گێڕانەوەی داستانی مەم و زینەوە، واقیعی کۆمەڵی کوردستانی بەسەر کردەوە. ڕۆمانی مێژوویی بەڵگەنامەیەکی دیرۆکی نییە، بەرهەمێکی هونەرییە، هەر ڕووداو ناگێڕێتەوە، ڕووداویش دەخوڵقێنێت.

مەلا کەریمی شاریکەندی لە قووڵایی ئەندێشەکانیڕا‌

ناسر عەلیار لادانی تەمومژ لەسەر کەسایەتی و بیر و باوەڕی مامۆستا مەلا کەریمی شاریکەندی/ بەشی یەکەم
                                                                 بە نێوی خودا  لە پۆلی چواری سەرەتاییڕا هەتا یەکەمی دەبیرستان کە دەکاتە چوار ساڵ لە شاری سابڵاغ دەرسم دەخوێند. بابم لە ساڵی 47ڕا وێڕای کەسانێکی زۆر تەبعید کرابوو. هەتا هاتنەوەی بابم لە بنەماڵەیەکی بەڕێز لە ئاشناکانی بابم دەژیام. بێجگە لە هاوینان کە دەچوومەوە دێیەکەی خۆمان لە لای بۆکان باقی وەرزەکانی ساڵ هەر لە ماڵی ئاغا سەید عەلی بووم و هاتوچۆی مەدرەسەم دەکرد. ئاغا سەید عەلی خوا تەمەن درێژی کا بە سەعادەتەوە سەرپەرستی من و دایک و بابێکی پیری خۆی دەکرد.

چاكسازی لە بواری پەروەردە و فێركردندا

دکتۆر عەلی قەردەاغی
خوێندن وەك كلیلێك وایە بۆ چوونە ناو گەردوونەوە، كە لەو ڕێگەیەوە هەموو شارستانییەتەكان بنیات نراوە، ئەو زانستەش كە خوای گەورە باسی دەكات تایبەت نییە بە بوارێكەوە، بەڵكوو ئەوە زانستێكی گشتگیرە و لەسەر بنەمایەكی بەهێز لە توانا عەقڵی و كلتووری و كۆمەڵایەتی و جەستەییەكانی مرۆڤ دامەزراوە كە لە لەدایكبوونی مرۆڤەوە دەست پێ دەكات هەتا كۆتا قۆناغی ژیانی. گرنگترین بنەماكانی ئەم زانستە بریتیە لە پێگەیاندنی مرۆڤێك كە توانا عەقڵی و شیكاری و وردبوونەوە فیكرییەکانی تێدا بەهێز دەكات بۆ ئەوەی ببێتە هۆكارێك بۆ ئاوادانكردنەوەی زەوی، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستمان بە مرۆڤێكی هاوسەنگ هەیە لە ڕووی مەعنەوی و جەستەییەوە،

وت‌ووێژ

وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ حاجی مامۆستا مەلا ڕەشید بورهانی/ ئامادەکردن: عەبدوڵڵا عەلیپوور
ئاماژه: ڕوون و ئاشکرایە ئەو پێگەیەی کە زانایانی ئایینی لە ناو موسوڵمانادا هەیانە، لە هەموو پلە و پێگەیەکی تر گەورەترە؛ هەر لەبەر ئەوەشە کە جەماوەر گرنگییەکی ناوازە بە ژیان و هەڵوێست و کارەکانی زانایان دەدن، مامۆستایان و زانایانی ئایینی لە ژێر چاودێرێکی وردی خەڵکدان، بۆ ئەوەی چاویان لێبکەن و وەک پێشەنگ بە شوێن پێیاندا بڕۆن ... . 

گوڵبژێرێک له‌ هه‌واڵ و وتار

از طریق این فرم لینک های پیشنهادی خود را برایمان ارسال کنید.

وت‌ووێژ

وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ حاجی مامۆستا مەلا ڕەشید بورهانی/ ئامادەکردن: عەبدوڵڵا عەلیپوور 1397/06/31
ئاماژه: ڕوون و ئاشکرایە ئەو پێگەیەی کە زانایانی ئایینی لە ناو موسوڵمانادا هەیانە، لە هەموو پلە و پێگەیەکی تر گەورەترە؛ هەر لەبەر ئەوەشە کە جەماوەر گرنگییەکی ناوازە بە ژیان و هەڵوێست و کارەکانی زانایان دەدن، مامۆستایان و زانایانی ئایینی لە ژێر چاودێرێکی وردی خەڵکدان، بۆ ئەوەی چاویان لێبکەن و وەک پێشەنگ بە شوێن پێیاندا بڕۆن ... . 

بانگه‌واز

عبدالدائم الكحيل 1397/07/21
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت:( إن من امارات الساعة أن يظهر موت الفجأة) رواه الطبراني. واتە لە نیشانەكانی ڕۆژی دوایی ده‌ركه‌وتنی مەرگی كتوپڕه ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بریتییە لە موعجیزەیەكی زانستی كە لە ناوەڕۆكی بابەتەكەماندا بە بەڵگەی پزیشكییه‌وه‌ دەیسلمێنین ئەم موعجیزەیە شایەتی بۆ پێغەمبەر دەدات كە نێردراوی خوایە و هەڵگری پەیامی پەروەردگاری تاقانەیە.

بیرو ڕا

عومەر عەلی غەفوور /بەشی یەکەم(1-2) 1397/08/24
موسڵمان لە حوكمی ئیسلام بەرپرس نییە!! بەبێ ئیسلام شتێك نییە لە دنیادا بە ناوی موسڵمان یان ئیسلامی، جا ئیدی ئەو موسڵمانە لای تۆ لە هەر ئاستێكی "ئیسلامی ڕستەقینە"دا بێت و سەر بە چ مەزهەب و تایفە و گرووپێك بێ، چ تۆ پێت راست بێ یان درۆ... لەبەر ئەوە لە هەركوێ موسڵمان هەبوو، ئیسلامیش لەوێ هەیە، ئەوەی موسڵمان دەیكات، دوور یان نزیك، ئیسلام یان بە (فاعل) -وەك مەرجەع و ئیلهامبەخشی كاری موسڵمانەكە- یان بە (مفعول بیهی) –باجدانی ئەو كارەی موسڵمانەكە دەیكا- حزووری تێیدا هەیە... لێرەوە ئەوەی زۆر جار دەگوترێ فڵان كردەوەی فڵان گرووپ یان دەوڵەتی ئیسلامی، "ئیسلام لێی بەرپرسیار نییە"، لۆژیكێكی لاوازە.

ئه‌هلی سوننه‌تی ئیران

سەردار شەمامی 1396/02/26
دوای ڕمانی دەسەڵاتی زۆرداری و لاساری لە جوگڕافیای ئێراندا و دانی هێز بە دەنگی جەماوەر بۆ خستنە ڕووی دەسەڵاتی زۆرینە، گەلی ئێران لە گەڵ جمگە و ڕواڵەتی جۆربەجۆردا ڕووبەڕوو بووەتەوە و هێزگەلێکی جیاوازی تاقی کردوونەتەوە کە هەر یەکەو بە شێوازێ مامەڵەو دانوساندنی لە گەڵ گەلانی دەرەوە و گەلی ناوخۆدا بووە.

کلتوور، داب و نه‌ریت

شێرکۆ مەحموود //کورتەباسێک به بۆنەی 12ی ڕەزبەر(4ی ئۆکتۆبر)، ڕۆژی جیهانی ئاژەڵان// 1397/07/13
خودای مه‌زن و بێ هاوتا لەم جیهانه‌دا هیچ شتێكی بێهوودە و لەخۆڕا دروست نه‌كردووه‌ (إنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ*القمر 49). هه‌موو بوونه‌وه‌رێكیش له‌و كه‌ونه‌ كاری خۆی به‌رێكی ده‌كات و كاراكته‌رێكی زۆر گرنگیشه‌ له‌ ڕگرتنی به‌ڵاننسی گۆی زه‌وی(وَالَّذِي قَدَّرَ فَهَدَى). هه‌ر كاتێكیش مرۆڤی عه‌جوول و بەپەلە، ده‌ستكاری هه‌ر بوونێكی به‌ گیان و بێگیانی ئه‌و كه‌ونه‌ بكات، ئه‌وا زیانێك بۆ هه‌موو بوونه‌وه‌ر دروست ده‌كات. جگه‌ له‌ مرۆڤیش هیچ كائینێك، له‌و فیتره‌ت و به‌رنامه‌یه‌ی بۆی دانراوه‌ لا نادات (قَالَ رَبُّنَا الَّذِي أَعْطَى كُلَّ شَيْءٍ خَلْقَهُ ثُمَّ هَدَى).

ڕامیاری

د. لوقمان ستوودە 1397/05/04
ئەمڕۆ لە هەواڵی جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی دۆستی سەربڵیندی جەماعەت، کاک بەختیار عارفی، ئاگادار کرام. ئەویش بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ڕێکخراوەیەکی مەدەنی سەرتاسەری، کە لە 16 پارێزگا و دەیان شاری وڵات خەریکی چالاکییە و بە هەزارن لایەنگر و ئەندامی هەیە. وشە سەرەکییە بنەڕەتییەکانی وێژە و ئەدەبیاتی جەماعەت لە بەستێنگەلی ڕێباز و هەڵسوکەوتی فکری، کۆمەڵایەتی و ڕامیاری، جەختی لەسەر ڕێدۆزگەلی مەدەنی و دووری لە توندوتیژی لە بیر و کردەوە و ڕەتکردنەوەی هاڵۆزی و لێکبڵاوی و سەقامگیرکردنی یەکترقبووڵکردن، کردووە.   

مێژوو

ناسر عەلیار لادانی تەمومژ لەسەر کەسایەتی و بیر و باوەڕی مامۆستا مەلا کەریمی شاریکەندی/ بەشی دووهەم و کۆتایی 1397/08/19
«ساڵیانی درێژ توێژینەوە و بەراوەردکردنی حوکمە فیقهییەکان(زانستە ئایینییەکان) لەگەڵ دەقی ئایاتی ئیلاهی و سونەتەکانی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ)، هەروەها به لەبەریەکڕاگرتنی وتەکانی زانایانی گەورەی دین، ئەم بچووکەی وادار کرد هەندێک مەسەلە کە ئەمڕۆکە پێویست و زەروورە، سەبارەت بە کاروباری شەخسی و حوقووقی ژن و مێرد بێنمە سەر کاغەز». چەن ڕستە دواتر دەڵێ:

ئه‌ده‌ب و هونه‌ر

حەمەسەعید حەسەن خوێندوەیەک بۆ ڕۆمانی «شازادە و شاعیر»؛ سەبارەت بە ژیانی «نالی» 1397/08/07
مێژوو، بابەتی ڕۆمانی دیرۆکییە، بەڵام ڕۆماننووس مێژوو هونەرییانە دەگێڕێتەوە، نەک واقعییانە. ڕۆماننووس لە ڕوانگەی دونیایبینیی خۆیەوە مێژوو بەسەر دەکاتەوە و بە پێوەندیی لەگەڵ ئێستا و داهاتوودا دەینووسێتەوە. ڕۆماننووس مێژوو دەکاتە بەهانە بۆ گەیاندنی پەیامێکی نوێ، وەک «ئەحمەدی خانی» کە بە بیانووی گێڕانەوەی داستانی مەم و زینەوە، واقیعی کۆمەڵی کوردستانی بەسەر کردەوە. ڕۆمانی مێژوویی بەڵگەنامەیەکی دیرۆکی نییە، بەرهەمێکی هونەرییە، هەر ڕووداو ناگێڕێتەوە، ڕووداویش دەخوڵقێنێت.

هه‌وارگه‌ی دڵان

سوارە ئیلخانیزادە (١٩٣٧-١٩٧٦) 1397/08/14