30 اردیبهشت 1403

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

کلتوور و کۆمه‌ڵگا

  • ئیسلاح: به‌ڕای ئێوه چ پێوه‌ندییه‌ک له‌ نێوان سێ وشەی سەرەکی «شۆڕا، ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد و ئيجماع» له‌گه‌ڵ «کاربه‌ده‌ستان و سازمانه‌کانی ده‌سه‌ڵات» له ئیسلامدا هه‌یه؟

  • گردی حه‌سه‌نلو هه‌ڵکه‌وتوو له 7 کیلۆمیتری شاری نه‌غه‌ده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، یه‌کێ له‌و شوێنه مێژوویی و کۆنانه‌یه که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌شت هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا. دیارترین ئاسه‌واری دۆزراوه له‌و شوێنه دا جامی زێڕی حه‌سه‌نلویه که سه‌ر به سه‌رده‌می ئاسنه و له موزه‌خانه‌ی کۆنینه‌ناسی ئێرانی ڕاگیراوه.

    نووسه‌ر:
    ئیدریس ئیبراھیم نەژاد
  • هەموو ئایینە سەرەکییەکانی جیهان، لە قۆناغێک لە مێژووی خۆیاندا پێبەندبوونی خۆیان سەبارەت بە ئاشتی، لە زمانی سەرکردە و بیرمەندەکان و لە نێوان دەقە کلاسیکەکان یان ڕێکخستنەکانی دوایی خۆیاندا، وەک بایەخێک دەربڕیوە. جیا لەمانە، تێکۆشەرانی ئایینی لە چارەسەری ناکۆکییەکانی نێونەتەوەییدا بە شێوەیەکی بەرچاو ڕؤڵی گرینگ و بەنرخ دەگێڕن. داڕژتنی بوارێکی نوێی لێکۆڵینەوە

    نووسه‌ر:
    نووسەر : مارک گووپین
  • دەق و داب و نەریتەکانی ئایینی بە شێوازی جۆراوجۆر دەتوانن یاریدەری لێکۆڵینەوەکانی چارەسەرکردنی ناکۆکی بن. بۆ وێنە، لە یەکدانەوەیەکی سەلبیدا، تۆژینەوەی داب و نەریت و یاساکانی ئایینی نیشان دەدەن کە لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ گرووپێکی تایبەت کە سەرکردەکەیان شوێنکەوتووی داب و نەریتی توندوتیژیهێنەرە، چ مەترسییەک هەیە. شوێنگێڕانی پڕۆسەکان لە وردە کلتوورەکانی ئایینیدا

    نووسه‌ر:
    مارک گووپین
  • کاتێک دارێک چەند پەلی لێ ووشک دەبێت یان زەرد و سیس دەکەوێت باخەوان ئەو پەلانه دەبرێت. ئەگەر هۆکارەکەی بپرسی دەڵێت ئەگەر ئەو پەلانه نەبڕین ، دار زۆربەی ئاز و هێزی خۆی لەو پەلانه دەکار دەکات بۆ ئەوەی که بگەنەوه ئاستی پێویست و تەندرووستی. لەکاتێکدا هیچ سودێکیان نەماوه و هەرچەنده تێبکۆشێت ناتوانێ گەشه بەو پەله ووشک بووانه بداتەوه، تەنانەت کاریگەری نەرێنی لەسەر پەلەکانی دیکە و دارەکه به گشتی دادەنێت. بەشێک لەو هێز و توانایەی که دەبێ بۆ گەشەپێدان به پەله ساغەکان کەڵکی لێ وەرگیرێت به فیڕۆ دەچێت و له ئاکامدا دارەکه به جوانی و تەواوی گەشه ناکات و لاواز دەمێنێتەوه.

    نووسه‌ر:
    کولسووم حەسەنزادە
  • ڕه‌وشتی به‌رز و خووی ئاشتی خوازانه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) دوور له ڕق و کینه و شه‌ڕ، وابوو که دوای شه‌ش ساڵ شه‌ڕ و په‌یکاری قوڕه‌یش له‌گه‌ڵ موسوڵمانان، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌ستی ئاشته‌واییان بۆدرێژ بکات و به مه‌به‌ستی زیاره‌تی ماڵی خوا ڕه‌وانه‌ی مه‌ککه بوون.

    نووسه‌ر:
    كلسووم حەسەن زادە
  • لەکۆتاییەکانى سەدەى نۆزدەهەم و سەرەتاکانى سەدەى بیستەم بەدواوە، پرسى دواکەوتنى گەلانى موسڵمان و پێشکەوتنى گەلانى غەیرە موسڵمان بەتایبەتى گەلانى ڕۆژئاوا، گەورە ترین تەحەدایە ڕوى کردۆتە گەلانى موسڵمان. لەومیانەدا ڕێبەرانى بزافى چاکسازیخوازى ئیسلامى لەکۆن ونوێدا هەرکام بۆخۆى لەگۆشەنیگاى جیاجیاوە ڕاوبۆچون و توێژینەوەیان بۆئەم پرسە گرنگە پێشکەشکردووە. یەکێک لەوهۆکارە سەرەکى و گرنگانەى کەلەم بوارەدا کاریگەریى قووڵ و بەهێزى هەیە، پەیوەستە بەچۆنێتى تێڕوانینى موسڵمانان بەشێوەیەکى گشتى بۆ مێژووى قۆناغەکانى سەردەمى دەوڵەت ئیسلامى، بەتایبەتى سەدەکانى سەرەتاو ناوەڕاست سەردەمى خەلافەتى ئیسلامى.

    نووسه‌ر:
    م. ھادی عەلی
  • ئاماژه‌: پرۆفیسۆر دۆکتۆر مستەفا زەڵمی زانایێکی گەورە و سەنگینی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە، کتێبەکانی ئەو ئێستا لە زانکۆکانی جیهان بە شێوەی مەنهەج دەخوێندرێن. ‌بۆچوونە نوێیەکانی ئەو لەسەر تەڵاق و نەسخ و خەتەنە و سوننەت و رەجم و مەزهەب و کۆمەڵە چەمکێکی دیکەی ئایینی مشتومڕێکی زۆریان لە نێو مامۆستایانی ئایینی دروست کردووە. ‌زەڵمی تاکو ئێستاش لە نووسین بەردەوامە و چەند پرۆژەیەکی گرنگی بە دەستەوەیە. ‌ئێمە دوای ئەوەی لە ڕێگای دکتۆر ئەحمەد بالیسانی بە خزمەت ئەم زانا پڕ زانستە گەیشتین بە باشمان زانی چەند پرسیارێکی جەدەلئامێزی ئاڕاستە بکەین، جەنابیشیان هەر چەند باری تەندروستی باش نەبوو، بەڵام بە زمانێکی شیرین وەڵامی پرسیارەکانی ئێمەی دایەوە. 

  • نووسراوەیه‌ک له لایەن زانای ده‌ربه‌ند دوکتۆر سه‌لاح سوڵتان سه‌باره‌ت به ژیانی ناو به‌ندیخانه وَمَا لَنَا أَلَّا نَتَوَکَّلَ عَلَى اللَّهِ وَقَدْ هَدَانَا سُبُلَنَا وَلَنَڵْبِرَنَّ عَلَى مَا آڕَیْتُمُونَا وَعَلَى اللَّهِ فَلْیَتَوَکَّلِ الْمُتَوَکِّلُونَ(ابراهیم/12) ئاخر بۆ نابێ ته‌وه‌کولمان به خوا بێ؟لەگەڵ ئه‌وه‌ ئێمه‌ی بۆ ڕێگاکانی ڕێنوێنی کردووه،به دڵنیایی ئێمه له‌سه‌ر ئازاره‌کانی ئێوه خۆڕاگری ده‌که‌ین ،و ته‌وه‌کول کاران ده‌بێ پشت به خوا ببه‌ستن. ساڵێ ژیان له ناو به‌ندیخانه‌ی «لیمان» و ساڵه‌های ساڵ بەشداربوون له لوتف و که‌ره‌می خوای ڕه‌حمان؛

    نووسه‌ر:
    دکتۆر سەلاح سوڵتان
  • 1ـ به‌پێى ديراسه‌يه‌كى وردم بۆ قورئان و ژياننامه‌ى پێغه‌مبه‌ران (درودى خوايان له‌سه‌ر بێت)، به‌درێژايى 25 ساڵ، دڵنيا بومه‌ته‌وه‌ كه‌ مه‌ترسيدارترين هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاين، خودى ڕۆچوون و زياده‌ڕه‌وييه‌ له‌ ئايندا. بۆيه‌ قورئانى پيرؤز پێغه‌مبه‌رى ئيسلاميى ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ خاوه‌ن ئاينه‌كان ئاگادار بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى زياده‌ڕۆيى و توندڕه‌وى له‌ ئايندا نه‌كه‌ن. ده‌فه‌رموێ: (قل يا أهل الكتاب لا تغلوا في دينكم). واته‌: ئه‌ى خاوه‌ن كتێبه‌كان! زۆر ڕۆ مه‌چن له‌ ئايندا.

    نووسه‌ر:
    دكتۆر عمر عبد العزيز