دڵاوێزترین سەفەر، سەفەری مرۆڤە بۆ ناوەوەی خۆی؛ ئەگەر بەربەست هەبێ لەناو دڵتدا ئەی لەکوێ خوای گەورە گووڵی تێدا بڕوێنێ! عیرفان نە کۆتایی ژیانە و نە دابڕان، نە قڕبوونە و نە ونبوون، بەڵکوو دەسپێک و وێناکردن و گۆڕینی شوێنی نیشتەجێ بوونە بە زێد و نیشتمانێکی ڕەسەن، دژی ئەو واتە: کەوتنە ژێر ڕکێفی چەپڵی دووژمنی ناکۆتامان...
لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ڕوو دەکەینە خوای گەورە، نوێژی سوننەتی زۆر دەخوێنین، چێژ لە پەرستش دەبەین و قوڕئان بە ڕادەیەکی زۆر دەخوێنینەوە. بۆ چوونە مزگەوت کەمتەرخەمی ناکەین، لە چاونەزەری خۆمان دەپارێزین؛ بەڵام لەگەڵ تەواوی ئەوانە دوای ڕەمەزان ئەو چێژەی کە لە عیبادەت دەمانچێشت، لەدەستی دەدەین و پێداگری لەسەر عیبادەت ناکەین و زۆربەی کاتەکان نوێژی بەیانی بە جەماعەت ناخوێنین. واز لە سوننەت و خوێندنەوەی قوڕئان دێنین
بانگخوازێکی کە دەیهەوێ لە بانگەشەی ڕێنماییدا جێگرەوەی پێغەمبەر(د.خ) بێت، پێویستە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی و ڕەچاوکەری بنەماگەلێک بێ کە پەیامەکەی کاریگەر و کارامە بێت
یهكێك له موعجیزهكانی قورئان ئهوهیه، كه لهگهڵ بوونی ئهو ههموو دوژمنانهی، وهك خۆی پارێزراوه، بێ زیادو بێ نوقستان، ئهمهش تهئكیدی وهعدی خوای گهوره دهكات كه فهرموویهتی: ((إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُون) الحجر/۹.
ئەی پەروەردگار لەم ڕۆژە پیرۆزەدا کە حاجیانی هەموو جیهان لە خاکی پیرۆزی عەڕەفاتدا کۆبوونەتەوە و بە جێنشینی لە سەرجەم گەلانی موسوڵمانەوە لە بارەگای گەورەی تۆدا دەرکەوتوون؛ هەموو نزا و پاڕانەوە و داوا و تەوبەیان لێ وەربگرە و وەڵامی دوعاکانیان بدەرەوە.
بەدرێژایی مێژووی گەردوون، وشەی بەشەر، ئینسان و مرۆڤ کە لە چوارچێوەی مەعنەوییەت و ڕەوشتبەرزی شیکراونەتەوە، تووشی بەرزی و نزمی زۆر بوون؛ ئەو ساتانەی مرۆڤ لە لووتکەی دلاوێزی عیرفان هەناسەی ئەدا و...
لە ڕێکەوتی (22)ی خەرمانانی ئەمساڵدا شەبەکەی سێی سیما لە تاران، ڕاپۆرتە هەواڵێکی بڵاو کردەوە کە لەودا گفتوگۆیەکی لەگەڵ هەندێک لە زیندانیانی زیندانی ئەوین، پێک هێنابوو. بەڵام ئەمان نە لەسەر کاری سیاسی گیرا بوون و نە لەسەر دزی و خیری و شتی وا؛ بەڵکوو کەسانێک بوون کە لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە لەسەر نەدانی هەقە مارەیی بەگرتن درابوون...
پرسە و سەرەخۆشی ئەمرڕۆ لە زۆرێک لە وڵاتان بەتایبەت لە وڵاتی کوردەواری بووەتە گرفتێکی گەورەی کۆمەڵایەتی و وەک دەزانین هەرکەس بڕێک ناسیاو بێ، ڕۆژ نییە سەرەخۆشییەک یان چەند سەرەخۆشی نەچێت. ئەو کارەش بێجگە لە دەستچوونی کات، زیانی ماڵی و تەنانەت خەتەری گیانی و مەرگیشی هەر پێوەیە زۆر هەبوە کۆمەڵێک لە سەفەری پرسەدا گیانیان لەدەست داوە و سەرەخۆشییان بۆ دانراوە.
ڕۆژی شەممە، ۱۱ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳ی هەتاوی، ۱۹ی ڕەمەزانی پیرۆزی ۱۴۴۵ی مانگی، هەلێک ڕەخسا بۆ دیدار لەگەڵ کاک موحەممەدئەمین ڤەسەدی و دکتۆر فەرزاد وەلیدی.
لە کاناڵێکی تێلێگڕامیدا، چاوم بە کورتەنووسراوەیەکی فێرکارێکی مەهابادی کەوت بە ناوی :«بیرەوەری[ـی] تاڵ»؛ لەم کورتەنووسراوەیەدا، فێرکارێک(ڕەیحانی) گلەیی خۆی دەربڕیبوو لە بابەت نەناسینی هیچکام لە ناودارانی کورد و ناودارانی شاری مەهاباد و تەنانەت نەزانینی ناوی هیچکام لەم ناودارانە(جیا لە هەژار و هێمن؛ ئەویش تەنیا لە ئاستی زانینی ناوی ئەم دوو کەسایەتییە و بەس)، لە لایەن تێکڕای قوتابییانی کچی یەکێک لە پۆلەکانی قوتابخانەیەکی مەهاباد. با پێکەوە دەقی «بیرەوەری[ـی] تاڵ»ـی ئەم فێرکارە بخوێنینەوە:
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل