سەیرانێکی یەک ڕۆژی گەشتیاری-پەروەردەیی ڕۆژی پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی ۵۰ قوتابییەکی کچ و ئەندامانی بەشی فێرکاری - پەروەردەیی جەماعەتی دەعوەت ئیسلاحی شاری جوانڕۆ بەڕێوە چوو.
سەیرانێکی بنەماڵەیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی شاری بانە بە ئامادەبوونی ئەندامان و بەرپرسانی کارگێڕیی پارێزگا بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی وانەکانی هاوینەی منداڵان و مێرمناڵان لە «خانە تسکین» لە سەقز ڕۆژی دووشەممە ۲۴ی خەرمانانی ١٤٠٤ بەڕێوە چوو.
تاقمێک لە بەرپرسانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح ۳۱ی گەلاوێژی ۱۴۰۴ لە سەفەرێک بۆ چابەهار، لەگەڵ فاڕووق ئەعزەمی، ڕاوێژکاری سەرۆککۆمار کۆبوونەوە.
مەولەوی عەلی تاهیرپوور، جێگریی پەروەردەیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی شاری ساڵحاوا، لەگەڵ دوو مناڵی بەهۆی خنکان لەناو زەریای خەزەردا گیانیان لەدەست دا.
پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی مەڵبەندی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و کەسایەتی گەورە بەڕێز «عەبدولحەمید سەججادی» پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک چیاکۆ یووسفینژاد، تێکۆشەر و ژینگەپارێزی خۆبەخش، کە لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگری ئاویەر تووشی ڕووداو بوو و لە ئاکامدا گیانی لەدەست دا، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی خەبات ئەمینی، چالاکوان و ژینگەپارێزی خۆبەخش کە لە ڕەوتی کوژاندنەوەی ئاگری ئاویەر تووشی سووتان ببوو و گیانی لەدەست دا، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای سیستان و بەلووچێستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، هێرشی تیرۆریستی بۆسەر وەزارەتی دادی پارێزگای ئیدانە کرد و داوای ڕووبەڕووبوونەوەی توند لەگەڵ بەرێوبەرانی ئەو هێرشەی کرد.
پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک حەمید موڕادی، چالاکوانی ژینگەپارێز کە لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگری ئاویەر تووشی سووتان ببوو و لە ئاکامدا لە نەخۆشخانەی سنە گیانی لەدەست دا، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل