پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک حەمید موڕادی، چالاکوانی ژینگەپارێز کە لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگری ئاویەر تووشی سووتان ببوو و لە ئاکامدا لە نەخۆشخانەی سنە گیانی لەدەست دا، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
ئەمانوڵڵا فەرەجی، بەرپرسی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کرماشان، بەبۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر ئەمیر مستەفایی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە کە دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ڕۆژی شەممە ۲۸ی پووشپەڕی ۱۴۰۴، دکتۆر ئەمیر موستەفایی ئەندامی جەماعەت و لە چالاکانی قوڕئانی و وەرزشیی ناوچەی هەورامان بەهۆی وەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.
لە بۆنەیەکی فەرمیدا بە بەشداری بەرپرسانی پارێزگای کرماشان و کەسایەتییەکانی ناوچە، ئەندامانی نوێی لێژنەی کارگێڕیی ناوچەی باینگان دیاری کران؛ دەسپێکێکی نوێ کە جەختی لەسەر ئیمان، چاکسازی و هاوکاریی بەکۆمەڵ دەکرد.
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای هۆرمۆزگان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی کۆچکردووان و بریندارانی ڕووداوی لەنگەرگەی شەهید ڕەجایی بەندەرعەبباس، داوای تاوتوێی وردی هۆکاری ئەو ڕووداوە و سزای توندی تاوانکاران کرد.
لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ڕوو دەکەینە خوای گەورە، نوێژی سوننەتی زۆر دەخوێنین، چێژ لە پەرستش دەبەین و قوڕئان بە ڕادەیەکی زۆر دەخوێنینەوە. بۆ چوونە مزگەوت کەمتەرخەمی ناکەین، لە چاونەزەری خۆمان دەپارێزین؛ بەڵام لەگەڵ تەواوی ئەوانە دوای ڕەمەزان ئەو چێژەی کە لە عیبادەت دەمانچێشت، لەدەستی دەدەین و پێداگری لەسەر عیبادەت ناکەین و زۆربەی کاتەکان نوێژی بەیانی بە جەماعەت ناخوێنین. واز لە سوننەت و خوێندنەوەی قوڕئان دێنین
کۆتا دانیشتنی خولی پێنجەمی جەماعەت لە خوراسانی باشوور، دوێنێ سێشەممە ۲ی ڕێبەندانی ۱۴۰۳ بە بەشداربوونی زۆرینەی ئەندامان لە شاری بیرجەند بەڕێوە چوو.
دوێنێ نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەسەر دروشمی «بەرەو داهاتوویەکی ڕوونتر» لە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.
ئەندامێکی شوڕای ناوەندی، بەرپرسی لقی کرماشان، جێگریی فێرکاریی و بەرپرسانی بەشەکانی فێرکاری و هەڵسەنگاندنی لق، لەگەڵ ئەندامانی جەماعەتی شاری جوانڕۆ کۆبوونەوە.
خوشکی ئیمانی «دادە فەرەحناز فیرووزی» لە ئەندامانی لاوی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە شاری بانەوڕە، پێرێ ۲۴ی ڕەزبەری ۱۴۰۳ کۆچی دوایی کرد.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل