احمد سیف الاسلام حسن البنا لە یەکەم کاتژمێری ڕۆژی ھهینی لە شاری قاھیره کۆچی دوایی کرد. به پێی ڕاپۆرتی پێگهی ھهواڵنێری ئیسلاح به گهڕانهوه له پهڕهی تایبەتی خاتوو عایشە خەیرەت شاتر لە تۆڕی کۆمهڵایەتی تویتەر، احمد سیف الاسلام کوڕە گەورەی پێشەوای شەھید حەسەن بەننا، دامەزرێنەری گەورەترین بزاڤی ئیسلامی لە سەدەی بیست، لە تەمەنی 82 ساڵی، سەر لەبەیانی 16ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە شاری قاھیرە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا شەماڵ عەبدوڕەحمان موفتی، بانگخوازی بەناوبانگی کوردستانی عێراق، ڕۆژی ھەینی 30ی ڕێبەندان کۆچی دوایی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح، مامۆستا شەماڵ موفتی، بە تەمەنی 61 ساڵ، بانگخوازی ناوداری کورد ئەندامی ئەنجومەنی ئیعجازی قورئان و سوننەت و لە چالاکانی ژینگە پارێزی عێراق، ڕۆژی ھەینی 30ی ڕێبەندان، لە ھەولێری پێتەختی ھەرێمی کوردستان، به ھۆی نەخۆشینی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد. بانگخوازێک بوو کە ھەمووکات بە مامناوەندبوون و کاربەجێبوون لای خەڵک دەناسرا و ئامۆژگاری و مەوعیزەکانیشی لەژێر ناوی «چەپکە بەھاکان» لەلایەن دەزگای چاپەمەنی «التفسیر»ەوە چاپ و بڵاو بوەتەوە ...
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ناوچەی سەقز وبانە، به شێوەی فەرمی پشتیوانی لە بەربژێری دکتۆر بەختیار عێزەت پەنا کرد.
مامۆستا عەبدوڵڵا ئیبراھیمی، ئیمام و پێشنوێژی گوندی «زۆران»ی سەردەشت، لە ئەندامانی پێشڕهوی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ناوچەکەدا، ڕۆژی دووشەممە، 3ی ڕەشەمە، کۆچی دوایی کرد.
کۆبوونەوەی ئەندامان و لایەنگرانی جەماعت بۆ پشتگیری لە بەربژێرانی پەڕڵەمان ئێران و شارەزایانی ڕێبەرایەتی لە بنکهی ناوهندی جەماعت ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوە چوو.
دکتور حەسەن تورابی، بیرمەند و سیاسەتوانی خەڵکی سودان و دژی دەوڵەتی ئێستای وڵاتی سودان، دوێ شەو لە نەخۆشخانەی شاری «خارتووم» کۆچی دوایی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح بە گەڕانەوە لە قەناتی «الجزیرە»، دکتۆر حهسهن تورابی، ڕێبەری حیزبی کونگرەی نەتەوەیی سودان، سەرەکیترین حیزبی دژی «عمر البشیر» سەرۆک کۆماری سودانی باکوور، لە تەمەنی 84 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
سهرۆکی کۆڕی فێقهی ئامریکا ،دوکتور تاها جابرعهلوانی ڕۆژی ههینی 14ی ڕهشهممه کۆچی دوایی کرد.
دكتۆر کازم جەلالی، بەربژێری سەرکەوتوو لە دەھەم خولی ھەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی ئیسلامی ئێران، دوێنێ بە سەرۆکایەتی کوتلەیەک لە بنکەی ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح ئامادە بوو و سپاس و ماڵئاوایی خۆی لە پشتگیری و لایەنگری، پێشکەشی ئەمینداری گشتی جەماعەت کرد. مامۆستا عبدالرحمن پیرانی، وێڕای پیرۆزبایی لە دکتۆر کازم جەلالی بەھۆی سەرکەوتن لە دەھەمین ھەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی شۆڕای ئیسلامی، ھیوای ئەوەی خواست کە ئامادەبوونی کەسایەتییە میانەڕەوەکانی وەک جەنابتان، ببێته ھۆی ھاتنەجێی مافی شارۆمەندی. بە تایبەت مافی نەتەوەکان و ھاووڵاتیانی ئەھلی سوننەت.
سهیرانێكی دوو ڕۆژهی پهروهردهیی – فێركاری «برایهتی ئیمانی و هاندانی خۆشهویستی» له شاری ئیرانشار لهڕۆژانی پێنجشهممه و ڕۆژی ههینی (٢٦ و ٢٧ی ڕهشهمهی ١٤٠٠) بهڕێوه چوو.
یەکەم دانیشتنی بەرپرسانی ڕێکخراوە مەدنییەکان جەماعەت ڕۆژی پێنج شەممە، 26ی خاکەلێوە لە بنکەی ناوەندی جەماعەت بەڕێوە چوو. سەرەتای ئەم دانشتنە به خوێندنەوەی چەن ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد و پاشان، بە قسەکانی مامۆستا پیرانی، ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح سەبارەت بە گرنگی بایەخدان بە پەرەپێدانی خزمەت بە کۆمەڵگا و ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی کەلێنەکان و باس لێکردنیان و وڵامدانەوەی پێویست و گونجاو لە گەڵ ئەودا، درێژەی پێدا کرد.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل