بسم الله الرحمن الرحیم
وێڕای سڵاو و به‌خێرهاتن، هیوادارم كه ئه‌م دانیشتنه‌ش وه‌ك هه‌موو دانیشتنێك له‌سه‌ر سه‌حوه‌ی ئیسلامی، دانیشتنێكی پڕبایه‌خ بێت. هه‌ندێ وشه وه‌ك: ئیجتیهاد، نوێ كردنه‌وه، چاكسازی و ڕیفۆرم، زیندووكردنه‌وه و به‌دیهێنان، وشه‌گه‌لێكن كه له فیقهی ئیسلامی، ئوسولدا و هه‌م له بواری ئابووری، كه‌لتوور، ڕامیاری و زانسته سرووشتیه‌كاندا جێی باسن.
ده‌توانین بڵێین ئه‌م ده‌سته‌واژانه دوای هه‌ڵبژاردن و هاتنی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، وه‌كوو هه‌وڵ و تێكۆشانێك بۆ تێگه‌یشتن ده‌قاوده‌ق له قورئان و سوننه‌ت پێكهاتووه. شایانی باسه كه باسگه‌لێك وه‌كوو ئیجتیهاد، نوێ كردنه‌وه، ڕیفۆرم و چاكسازی، زیندوو كردنه‌وه و داهێنان، له مێژووی ئیسلام دا، قوتابخانه‌ی سه‌ر به‌خۆ و هه‌ندێ كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی هه‌یه. ئه‌م گه‌شه‌پێدانه له زه‌مانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) هاتوه‌ته گۆڕێ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر نیازه‌كانی زه‌مه‌نی خۆی دانه‌وه.
له‌سه‌ر ده‌می پێغه‌مبه‌ردا و له‌گه‌ڵ په‌یابوونی گرفتێكدا، به‌پێی نیازه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ئایه‌ت هاتووه‌ته خواره‌وه و سروشه ئاسمانیه‌كه وڵامی گرفته‌كه یا پرسیاره‌كه‌ی داوه‌ته‌وه. پێغه‌مبه‌ر (د.خ) یه‌كه‌م كه‌سێك بووه كه وه‌حی و سروشه‌كه‌ی توێژیوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ واقیعه‌كه‌دا به‌راوردی ده‌كرد و له‌سه‌رده‌می سه‌حابه‌كاندا به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وت و هاوچه‌رخ بوونی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا و تێگه‌یشتن له‌چۆنیه‌تی به‌راوردكردنه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، «ته‌قلید» یا «قیاس»یان ده‌كرد و پێویستی به ئیجتیهادی نوێ نه‌بوو.
تابعیه‌كانیش هه‌ر ئه‌م شێوازه‌یه‌ن هه‌ڵبژارد، هه‌رچه‌ن شاره‌كانیان لێك دوور بوون و جیاوازی شوێن و زێد بوو، به‌ڵام ڕۆح و ناوه‌رۆكی ئه‌م شێوازه‌یان ڕاده‌گرد و به‌هۆی لێكچوونی بارودۆخه‌كان، هه‌ستی زۆر به ئیجتهاد نه‌ده‌كرا و شوێن ئه‌و ڕێگایه ده‌كه‌وتن. به‌ڵام به‌هۆی گۆڕانی بارودۆخه‌كه و زیادبوونی مه‌وداكانه‌وه، پرسیارانێك هاتنه ئاراوه كه بووه هۆی مه‌ترسی زاناگه‌وره‌كانی دینه‌وه كه به شێوازی جیاجیا و جۆراوجۆر وڵامی ئه‌م پرسیارانه‌یان له قورئان و سوننه‌ت ده‌رده‌هێنا. ئه‌ویش به‌جۆرێك كه ناوه‌رۆكی ئایینی و بنه‌ماكانی ڕاده‌گیردرا. له‌سه‌ره‌تاوه له بیری هه‌ندێ له خه‌ڵكدا سه‌باره‌ت به‌م گه‌شه‌سه‌ندنه له ته‌فسیری ئایه‌ت و حه‌دیسه‌كاندا جۆره شپرزییه‌ك هاته ئاراوه. چونكوو به باشیان نه‌ده‌زانی كه وڵامی ته‌واوی ئه‌و ڕووداوانه بد»ه‌نه‌وه و شقڵ و شێوازی ڕووداوه‌كان بگۆڕن. له‌م مشت و مڕه‌دا ده‌گه‌ینه ساڵی 150 كۆچی.
ئیمامی شافێعی كه له 150 كۆچی دا له‌دایك بوو و له 204 دا كۆچی دوایی كردووه، یه‌كه‌م كه‌سه كه كتێبی «الرساله»ی نووسی. ئیمامی شافێعی له شاری غه‌زه‌ی سه‌ربه فه‌له‌ستین هاته دونیاوه و له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا چووه‌ته شاری مه‌ككه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا، عێراق دوای مه‌ككه و مه‌دینه، گه‌وره‌ترین پێته‌ختی زانستی و كه‌لتووری جیهانی ئیسلام بوو. فه‌قیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له حیجازدا به ڕێبه‌رایه‌تی ئیمامی مالیك به «ئه‌هلی حه‌دیس» ناسران. ئه‌وان له ڕوانگه‌ی قورئان و حه‌دیسه‌وه وڵامی خه‌ڵكیان ده‌دایه‌وه.
له به‌رانبه‌ری ئه‌واندا كه‌سانێك وه‌ك ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه كه له كووفه‌دا ده‌ژیان و شوێنه‌كه‌یان دورتر له مه‌دینه بوو، سه‌رچاوه‌ی حدیسیان لاواز بوو، هه‌ر بۆیه ده‌سیان دایه ئیجتیهادكردن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به «ئه‌هلی ڕه‌ئی» ناسران. فه‌قیهه‌كانی حیجاز به هۆی ژیان له سه‌رچاوه‌ی ئیسلام (مه‌ككه و مه‌دینه» خۆیان به هه‌ڵگری ئایین ده‌زانی و له‌به‌رانبه‌ر كه‌مكاری فه‌قیهه‌كانی عێراق (ئه‌هلی ڕه‌ئی)دا ده‌وێستان. چونكوو پێیان وابوو كه لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی سه‌ر به‌خۆ له‌سه‌ر ده‌قه ئایینیه‌كان، جۆرێ لادان له سنووری ده‌قه ئایینیه‌كان به‌ناوی ئیجتیهاده و ئه‌مه‌یان به خه‌تا و هه‌ڵه ده‌زانی.
ئیمامی شافێعی به ماوه‌ی 10 ساڵی ڕه‌به‌ق (له ساڵی 170 تا 179ی كۆچی) له مه‌دینه شاگردی ئیمامی مالیك بوو. ئیمامی شافێعی له‌و كاته‌یدا كه له مه‌دینه مایه‌وه كتێبی «الموطا»ی ئیمامی مالیكی له‌به‌ر كرد و چووه ریزی لایه‌نگرانی «ئه‌هلی حه‌دیس». دوای كۆچی ئیمامی مالك، ئیمامی شافێعی چوو بۆ عێراق كه ناوه‌ندی زانایانی ئه‌هلی ڕه‌ئی بوو. له عێراقدا له‌گه‌ڵ ئیمام محه‌مه‌د كوڕی حه‌سه‌نی شه‌یبانی، (كۆچكردووی 189ی كۆچی) له دوای ئیمامی ئه‌بووحه‌نیفه له گه‌وره‌ترین و به‌ناوبانگترینی زانایانی ئه‌هلی ڕه‌ئی بوو، دیمانه و مونازه‌ره‌ی زۆری بوو. زۆركه‌س لایان وایه كه ئیمامی شافێعی كاتێك كه له به‌غدا بوو، كتێبی «الرسالة فی أصول الفقه»ی نووسیوه.
ئیمامی شافێعی به‌هۆی دیمانه له‌گه‌ڵ ئه‌هلی ڕه‌ئیدا، له هه‌ندێ بۆچوونه فیقهیه‌كانی خۆی پاشه‌گه‌ز بووه. به‌جۆرێك كه باس له قه‌ولی كۆن (پێش چوونه به‌غدا) و قه‌ولی نوێ (دوای چوونه به‌غدا) له بۆچوونه فیقه‌یه‌كانیدا هاته ئاراوه كه ئه‌مه ده‌خاته ڕوو دیمانه و مونازه‌ره له‌گه‌ڵ زانایانی ئه‌هلی ڕه‌ئی به‌تایبه‌ت ئیمانی شه‌یبانیدا چه‌نێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئیمامی شافێعی بووه.
بێ‌شك كتێبی «الرساله» داهێنانێكی گه‌وره بوو كه وڵامی پێویستییه سه‌ره‌كیه‌كانی فه‌قیه و زانایانی سه‌رده‌می خۆی به جۆرێك ئه‌دایه‌وه كه له پرسیارێكی نوێ دا هه‌م بتوانرێ بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كان ڕابگیردرێ و هه‌م وڵامێك له شایانی بارودۆخی خۆی بێ، بدرێته‌وه. ئیمامی شافێعی دوای ماوه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاری مه‌كه و له‌وێ له‌سه‌ر هه‌ندێ پرسیار، له‌گه‌ڵ ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل دا سه‌باره‌ت به ئیجتهاد، ناكۆكی كه‌وته نێوانیانه‌وه و له‌به‌ر ئه‌مه‌ش گه‌ڕایه‌وه بۆ عێراق. دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق، به‌هۆی گوشاری خه‌لیفه‌ی ئه‌وسه‌رده‌مه ـ واته مه‌ئمون ـ كه مه‌زهه‌بی موعته‌زیلی كه مه‌زهه‌بێكی عه‌قڵگه‌رایه‌و كردبوویه مه‌زهه‌بی فه‌رمی، و زه‌خت و گوشارێكی زۆری خستبووه سه‌ر زاناكان، ئیمامی شافێعی ته‌مادار بوو كه له عێراقه‌وه بچێته میسر.
ئیمامی شافێعی فێقهی له‌ژێر ناوی : «معرفة الأحکام المنزلة للفقه الاسلامی المتعلقة بأعمال البشر و استنباطها من الدلیل الوارد فی المصادر النصیحة الخالصة» كه كورته‌كه‌ی ئه‌مه : « العلم بأحکام الشرعیه المکتسب من أدلتها التفصیلیة» واته : «شاره‌زایی سه‌باره‌ت به حوكمه ئاسمانیه‌كان تایبه‌ت به كرداری مرۆڤه‌كان له پێناوی ده‌لیل و به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت (قورئان و سوننه‌ت)» پێناسه‌كرد. ئه‌م پێناسه بۆ پسپۆڕان بوو به سه‌رچاوه‌یه‌ك له ژوور ناكۆكیه فیقهیه‌كانه‌وه. دانانی به‌رنامه، قاعیده و ڕێباز بۆ ده‌رهێنانی حوكمه‌كان، به جه‌خت كردنه سه‌ر ده‌قه‌پیرۆزه‌كان و هه‌روه‌ها ڕاگرتنی پله‌و پایه‌ی قورئان و سوننه‌ت هه‌نگاوێكی بنه‌ڕه‌تی له فیقه دا بوو. ئه‌م ئیشه‌ی ئیمامی شافێعی هه‌ڵی ڕه‌خساند بۆ زۆرێك له ئیجتیهاد و ئیشه گه‌وره‌كان.
وتاره‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌ی داوا ده‌كرد كه سه‌رباسه‌كه به ئیمامی شافێعی وه‌كوو خاوه‌نی كتێبی «الرسالة» ده‌سپێبكه‌ین. چونكوو ئیمامی گه‌وره‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت (كه له ڕه‌هه‌ندی زه‌مانی و كاتیه‌وه پێش ئیمامی شافێعی بووه، ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه‌یه) له گه‌وره‌ترینی فه‌قیهه‌كان و ناودارترینی ئه‌هلی ڕه‌ئی بووه‌و له‌م به‌شه‌دا خزمه‌تی زۆری به كامڵ بوونی فیقه كردووه.
ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه تاجرێكی گه‌وره و عالمێكی شاره‌زا بوو. ڕوشنبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شاری كوفه عیلاقه‌ی زۆریان به‌م به‌ڕێزه بوو و له كۆڕی وانه‌وتنه‌وه و مونازه‌ره‌كانیدا داده‌نیشتن و سه‌باره‌ت به باسی فیقه ، فه‌لسه‌فه، كه‌لام و عه‌قیده و سیاسه‌تدا له‌گه‌ڵ ده‌دوان.
به‌هۆی دوری ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه له‌شاری مه‌ككه و مه‌دینه و شاره‌زای كه‌می له هه‌موو حه‌دیسه‌كانی پێغه‌مبه‌ر، هه‌مووكات به‌رانبه‌ری لافاوێك له پرسیار و گرفته‌كانی خه‌ڵك بوو. جا بۆیه له‌به‌ر گۆڕانكاری و گرفته‌كانی سه‌رده‌می خۆی، به پێویستی ده‌زانی وڵامی ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه. هه‌ر بۆیه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له قورئان و سوننه‌ت، ئیجماع و قیاس و ئێستێحسان هه‌وڵیان دا تا وڵامی پرسیاره‌كان بده‌نه و ڕۆڵی مێژووی خۆی له پێویست بوونی ئیجتیهاد و به‌ڕۆژبوونی فیقه ئیسلامی ده‌ر بخات. دوای ئه‌م دوو شێوازه‌ی ئیستیدلالی و ئیستقرایی، هه‌ل و مه‌رجێك ڕه‌خسا بۆ ئیحیاگه‌ری و نوێ‌گه‌رییه‌كی دیكه كه به قوتابخانه‌ی مه‌قاسید ناوبانگی ده‌ركرد.
«إنَّ الفقهاء کانوا یرون أن الطریقة الاستدلالیة کما الطریقة الاستقرائیة تتیح تحدید المصادر الأولیة للفقه الاسلامی بمرور الزمن، و القضیة التی علی المحک هی: معرفة کیفیة التعامل مع النصوص المرجعیة فی السیاقات الجدیدة و علی مرّ تأریخ البشر، کان الانشغال و لا یزال فی محاولة المحافظة علی التمسک بالقرآن و السنة، و فی نفس الوقت ضرورة الانفتاح علی العالم و المجتمع و العادات و الأعراف بوصفها مجالات طبیعیة یجب أخذها بالاعتبار فی عملیة صناعة القوانین.»
فه‌قیهه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه شێوازی ئیستیدلالی وه‌كو شێوازی ئیستقڕایی به تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن ده‌بێته هۆی كورت كردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه ئایینیه‌كان ته‌نیا بۆ چه‌ن سه‌رچاوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو شێوازه، ناسینی چۆنیه‌تی تاوتوێ‌كردنه له‌گه‌ڵ ده‌قه پیرۆزه‌كان (قورئان و سوننه‌ت)ه هه‌رچه‌ن پرسیارگه‌لی تازه و نوێ له مێژووی مرۆڤ دا ساز ده‌بێ كه له مێژوه بایه‌خدان به قورئان و سوننه‌ت گرنگترین خاڵ به‌لای ئه‌وانه‌وه بووه. هه‌ر چه‌ن ده‌بێ، كۆمه‌ڵگا، داب و نه‌ریتیه‌كانیش وه‌كوو ناوچه سروشتیه‌كان له‌به‌رچاو بگیردرێت و له دانانی یاساكاندا ڕچاو بكرێت.»
له توێژینه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه، مالیك و شافێعی كه به‌دوای هۆكاره‌كانی حوكم، و هه‌روه‌ها هۆی ئه‌مر و نه‌هیه‌وه بوون، ده‌ر ده‌كه‌وێ كه ئه‌وان ڕوڵی سه‌ره‌تاییان له ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رجه‌كاندا بۆ فه‌راهه‌م كردنی ئه‌وه‌ی كه سه‌رنجیان به‌ره‌ولای مه‌قاسیدی شه‌ریعه‌ت بچێت تا به چوونه لای هۆكار، مه‌به‌ست و حیكمه‌تی به‌دوای سه‌رچاوه‌كاندا بچێ و مرۆڤ بتوانێ له مه‌به‌سته‌كی خوا له دانانی حوكم تێبگات. ئه‌مه بوو به هۆی به‌دیهاتنی قوتابخانه‌ی مه‌قاسید و زاناكانیش بۆ له پێش بوونی مه‌قاسید و ئه‌حكامه‌كان، شێوازێكی نوێیان به‌دی هێنا و له ئاكامدا تێكه‌ڵبوونێكی پێویست و چاك سه‌باره‌ت به بارودۆخی زاڵ به‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگادا به‌دی هات كه بوو به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه عه‌مه‌لی بۆلای قورئان و سوننه‌ت.
ئه‌گه‌ر ئیمامی شافێعی وه‌ك دامه‌زرێنه‌ری زانستی نوێی ئوسولی فیقه ناسرا و له‌م به‌شه‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌كی بوو، له به‌رانبه‌ردا ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه و فه‌قیهه‌كانی ئه‌هلی ڕه‌ییش به دانانی قوتابخانه‌ی ڕه‌ئی و قاعیده و بنه‌مای نه‌زه‌ری ئیجتیهاد و چۆنیه‌تی ده‌رهێنان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانی كۆمه‌ڵگای خۆیان و هه‌روه‌ها ڕێگای كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت خزمه‌تێكی یه‌كجار زۆریان به جیهانی ئیسلام كرد. خوای گه‌وره له ئێمه و ئه‌وانیش ڕازی بێت.
دوای تێپه‌ڕبوونی 250 ساڵ، فه‌قێهێكی شافێعی مه‌زهه‌ب به تێفكرین له ئوسولی فیقه و توێژینه‌وه ئه‌م گرفتانه و به ده‌سگرتن به‌وه‌ی كه ئیمامی شافێعی و ئه‌بوحه‌نیفه به‌دیان هێنابوو، ـ واته ئه‌وه‌ی كه لێی ده‌ترسان نه‌وه‌كو خه‌ڵك له‌م ئاسته تێپه‌ڕ بن ـ تێفكری و هه‌ندێ ده‌سكه‌وتی گرینگی به‌دسهێنا كه دوایی بوو به پێشه‌كیه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا به ڕێگای ئه‌ودا ڕ‌ویشتن.
ئه‌م ئیمامه به‌ڕێزه، ئیمام ابوالمعالی ئیمام جوه‌ینی (كۆچ كردووی 505 كۆچی) و ناسراو به امام الحرمینه. ئه‌م به‌ڕێزه له كتێبی «البرهان فی أصول الفقه دا كه نووسراوه‌یه‌كی جیاواز و نوێ ده‌رباره‌ی مه‌به‌ستی شارع له‌دانانی حوكم و هۆكاری پێكهاتنی ئه‌حكامدا دواوه. ئیمامی غه‌زالیش یه‌كێ له قوتابیانی امام الحرمین بوو كه ئه‌م پرسیاره له كتێبی «المستصفی من الاصول» دا شه‌رح ئه‌دات و ده‌فه‌رموێ :
المصلحة عبارة فی الأصل عن جلب منفعة أو دفع مضرة، و لسنا نعنی به ذالک،فان جلب المنفعة و دفع المضرة مقاصدالخلق صلاح الخلق فی تحصیل مقاصدهم، اکنا نعنی بالمصاحة المحافظة علی مقصود الشارع و مقصود الشارع من الخلق خمسة: و هو أن یحفظ علیهم دینهم و نفسهم و عقلهم و نفسهم و مالهم، وکل ما یتضمن حفظ هذه الأصول الخمسة فهو مصلحة، و کل ما یفوت هذه الأصول فهو مفسدة و دفعها مصلحة
به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌سڵه‌حه‌ت بریتیه له هێناو و وه‌رگرتنی چاكی و فڕێدان و لابردنی خه‌سار. مه‌به‌ستی ئێمه له وه‌گرتنی نه‌فع و لابردنی خه‌سار، به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی و چاكسازی ئه‌خلاق نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستی ئێمه له مه‌سڵه‌حه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی، پارێزگاری له‌و ئارمانجانه‌یه كه‌وا شارع دایناوه و ئه‌و ئارمانجانه‌ش بریتین له : پارێزگاری له ئایین، گیان، عه‌قڵ، ڕه‌گه‌ز و ماڵ و سامانی خه‌ڵك. بۆیه هه‌رشتێك كه پارێزه‌ر و زامنی ئه‌م پێنجه بێت، مه‌سڵه‌حه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه.
دوای ئه‌و، ده‌گه‌ینه دامه‌زرێنه‌ری بنچینه‌یی قوتابخانه‌ی مه‌قاسد، ئیمانی شاتبی. ئه‌م ئیمامه به‌رێزه له سه‌ره‌تاوه باس له كێشه‌كانی عه‌قیده ده‌كا و له‌سه‌رتاوه كتێبی «الاعتصام» ده‌نووسێ و لێره‌وه ده‌چێته ناو باسی لابردنی خورافه و لادانه فیكریه‌كان. پاشان قوتابخانه‌ی مه‌قاسیدی شه‌ریعه داده‌نێ. ئیمامی شاتبی له‌كتێبی پڕبایه‌خی خۆیدا به‌ناوی «الموافقات فی أصول الشریعه» بنه‌ماكان و شێواز و چۆنیه‌تی ڕێبازه‌كه‌ی خۆی به دورو درێژی باس ده‌كا.
ئیمامی شاتبی له نێوان ئه‌م دوو جۆره مه‌قاسیده‌دا، جیاوازی دانا : مه‌قاسیدێك كه دانه‌ری شه‌رع، حوكمه‌كه‌ی داناوه و مه‌قاسیدی ته‌كلیف لێكراوه‌كان. ئه‌م شێوازه مامناوه‌ندیه، ده‌قه‌كان ده‌خاته نێوان دوو به‌شی «نیه‌ت» و «ئامانج»ه‌وه. جا له‌سه‌ر فه‌قیه پێویسته له هه‌ردوو به‌شه‌كه به‌باشی تێ‌بگا و له ئه‌نجامدا ڕێكه‌وت و دروستی بخاته نێوانی هه‌ردوو لاوه.
بێ‌شك كه‌سانێك وه‌كو ئیمامی غه‌زالی، فه‌خری ڕازی و به‌یزاوی و تووسی ئیبن ته‌یمیه له پێكهاتنی قوتابخانه‌ی گه‌وره‌ی مه‌قاسید ڕوڵی سه‌ره‌كیان گێڕاوه. دیاره كه ئیمامی شافێعی، ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه و ئیمامی مالك و شاتبی و غه‌زالی هیچكامیان نه‌یان ده‌ویست قوتابخانه‌ی نوێ ساز بكه‌ن به‌ڵكوو مه‌به‌ستیان ته‌فسیر و به‌راوه‌ردی دروستی و پێشكه‌وتووی وه‌حی و وڵامدانه‌وه‌ی نیازه‌كانی مرۆڤ بووه.
ئه‌م كێشه‌یه له جیهانی ئێمه و له ئاستی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان و یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان و مه‌جمه‌عه فیقهیه‌كان له بواری فیقه و ده‌ر هێنانی حوكمه‌كان جێی سه‌رنجه و پێویسته نیازه فیقهی و فیكری و سیاسه‌كانی سه‌رده‌می ئێمه به ڕاگرتنی ئه‌م چوارچێوه‌یه بێته جێ.
به‌ڵام دوایین قسه سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه و جه‌ماعه‌ته ئیسلامیه‌كانی سه‌رده‌می ئێمه : ئه‌گه‌ر كۆشش و هه‌ڵسوكه‌وته فیكری و فیقهیه‌كانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ داهێنان، زیندووكردنه‌وه و چاكسازیدا مه‌ودا و نیوانیان هه‌بێت، ئاستی سه‌ركه‌وتنیان دێته خوار و ئه‌وجۆره‌ی وا پێویسته ناتوان ڕۆڵی خۆیان ده‌ربخه‌ن. چونكو تایبه‌تمه‌ندی سه‌رده‌می ئێمه ئه‌وه‌یه كه ڕووداوه‌كان زۆرن و زوو ڕوو ئه‌ده‌ن و كاریگه‌ریشیان له‌سه‌ر ژیانی ئێمه هه‌یه. بۆیه ته‌بیینی كێشه‌كان و وڵامدانه‌وه‌ی نیازه‌كان، پرسیاره‌كان و شوبهه‌كان و ده‌رخستنیان، ئه‌ركی سه‌ره‌كی سه‌رشانی بزوتنه‌وه و یه‌كیه‌تی و زانایانی جیهانی ئیسلامیه.
هذا وفقکم الله لمایحبه و یرضاه و السلام علیکم و رحمة الله و برکاته
بۆچوونه‌کان
مه‌لا ڕه‌زا
10 خرداد 1392 - 02:45وتارێکی زۆرجوان و به نرخ بوو. ده‌ستی مامۆستا خۆش بۆ ئه‌و په‌یامه جوانه‌ی ... ھیوادارم که سه‌رکه‌وتوو بن