سەیرانێکی بنەماڵەیی ئەندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی شاری شنۆ بە بەشدارییەکی بەگوڕی ئەندامان و پێشەنگان لە سەیرانگای نالوس بەڕێوە چوو.
پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک حەمید موڕادی، چالاکوانی ژینگەپارێز کە لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگری ئاویەر تووشی سووتان ببوو و لە ئاکامدا لە نەخۆشخانەی سنە گیانی لەدەست دا، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
لەپێناو بەڕێوبردنی ئەرکە فەرمییەکانی لێژنەی چاوەدێری و هەڵسەنگاندنی کاروباری ناوەندیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، چەند دانیشتنێکی بەدوای یەکدا بە مەبەستی تاوتوێی کارکردی جێگرانی ناوەندیی بەڕێوە چوو.
دووهەمین دانیشتنی ناوەندیی جێگریی ئافرەتانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگایی ئەو بەشە، شەوی یەکشەممە ۲۹ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ کاتژمێر ۲۱ بەشێوەی ئۆنڵاین بەڕێوە چوو.
پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک حەمید موڕادی، چالاکوانی ژینگەپارێز کە لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگری ئاویەر تووشی سووتان ببوو و لە ئاکامدا لە نەخۆشخانەی سنە گیانی لەدەست دا، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
یەکیەتی جیهانی زانایانی موسوڵمان داوای لە کۆماری عەڕەبی میسر، حکوومەت و نەتەوە کرد کە بەخێرایی بۆ وەستانی وەچەکوژی خەڵکی فەلەستین لە کەناری غەززە کارێک بکەن و ڕۆڵی مێژوویی و مرۆیی خۆیان لە گەیاندنی خواردن و دەرمان بۆ زیاتر لە دوو ملوێن مرۆڤێکی کە لەژێر گەمارۆی توندی ڕژێمی زایۆنی ماونەتەوە و بەهۆی برسێتی ڕووبەڕووی مردن بوونەتەوە، بگێڕن.
پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی خەبات ئەمینی، چالاکوان و ژینگەپارێزی خۆبەخش کە لە ڕەوتی کوژاندنەوەی ئاگری ئاویەر تووشی سووتان ببوو و گیانی لەدەست دا، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی مەڵبەندی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و کەسایەتی گەورە بەڕێز «عەبدولحەمید سەججادی» پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
مەولەوی عەلی تاهیرپوور، جێگریی پەروەردەیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی شاری ساڵحاوا، لەگەڵ دوو مناڵی بەهۆی خنکان لەناو زەریای خەزەردا گیانیان لەدەست دا.
تاقمێک لە بەرپرسانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح ۳۱ی گەلاوێژی ۱۴۰۴ لە سەفەرێک بۆ چابەهار، لەگەڵ فاڕووق ئەعزەمی، ڕاوێژکاری سەرۆککۆمار کۆبوونەوە.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل