بۆ سێهه‌مین ساڵ، پۆلیسی شاری تاران موسوڵمانانی ئه‌هلی سوننه‌تی تارانی له به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بێ‌به‌ش كرد.
ڕۆژی شه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو، به‌رپرسانی پۆلیسی ئه‌منی شاری تاران، له‌گه‌ڵ بانگكردنی به‌رپرسانی مزگه‌وتی «صادقیه« و هه‌ندێكی دیكه له مزگه‌وته‌كان، به‌شێوه‌ی ده‌ڤه‌كی و نه‌ك نووسراوه، بڕیاری شۆرای ئه‌منی پارێزگای تاران، سه‌باره‌ت به به‌رگری له به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژن له‌م مزگه‌وتانه‌یان ڕاگه‌یاند. هه‌ر چه‌ند ئاماده‌بوان داوایان كردبوو كه ئه‌م بڕیاره به شێوه‌ی نووسراوه چاو لێبكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماده‌بووان له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ناڕه‌زایی، ڕایانگه‌یاند كه ئه‌م رووداوه له رێگه‌ی «كۆڕی نێو ده‌وڵه‌تی نزیك خستنه‌وه‌ی مه‌زهه‌به‌كان» (مجمع جهانی تقریب مذاهب) كه لانی كه‌م له‌م به‌شه‌دا ده‌بێت ڕۆڵی كارناس و سه‌ره‌كی هه‌بێت، شوێنگیری ده‌كرێت.
ئه‌م ناڕه‌زاییه به «آ‌یت الله اراكی» ئه‌مینداری نوێی «مجمع تقریب» ڕاگه‌یێندرا و له‌لایه‌ن «مجمع»ه‌وه به‌ڵێنی ئه‌وه‌درا كه شوێنگیری بكرێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن جێگری كاروباری ئێران له «مجمع تقریب» به به‌رپرسانی مزگه‌وته‌كان ڕاگه‌یێندرا كه خوێندن و به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژن له ئه‌و شوێنانه‌ی كه نوێژی هه‌ینی و نوێژی ته‌راویحی تێدا به‌ڕێوه چووه، بێ‌په‌ركه‌مه، به‌و مه‌رجه‌ی كه به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژن له‌ناو شوێنه‌كاندا بێت و نه‌یێته ناو شه‌قامه‌كانی ده‌ور و به‌ر.
به‌م هۆیه‌وه رۆژی هه‌ینی ڕابردوو له مزگه‌وتی «صادقیه» ڕاگه‌یێندرا كه نوێژی جه‌ژن به‌ڕێوه ده‌چێ، كه به‌داخه‌وه، رۆژی شه‌ممه، وه‌فدێك له به‌رپرسانی پۆلیسی ئه‌منی، له‌گه‌ڵ هاتن و سه‌ردانی شوێنی مزگه‌وته‌كه، ڕایان گه‌یاند كه بڕیاری به‌رگری به‌ڕێوه ده‌چێ، و له‌و كاته‌ش دا هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و شوێنه‌دا له‌كاتی نوێژی جه‌ژندا به‌رگری له خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
به‌داخه‌وه له‌سه‌رە به‌یانی ڕۆژی جه‌ژن، وه‌فده ئه‌منیه‌كان، شه‌قامه‌كانی سه‌ربه مزگه‌وته‌كه‌یان قۆرخ كرد و نوێژخوێنه‌كانیان له‌و شوێنه په‌ره‌وازه كرد.
جێی باسه كه بێجگه له «صادقیه« له گه‌ڕه‌كی «سعادت آ‌باد»، له «یافت آ‌باد» و گەرەکی ژمارە2، «مسجد النبی» شارۆچكه‌ی «دانش» له خوێندنی نوێژی ئه‌هلی سوننه‌ت به‌رگری كرا، به‌ڵام له شوێنه‌كانی دیكه نوێژی جه‌ژن به‌ڕێوه چووه.
بۆچوونه‌کان
بدون‌نام
31 مرداد 1391 - 05:59جیژنتان پیر‌وز بی. ئه وه نده تساهل تان به خه رج دا وتان و نووسیتان "برگزاری نماز جمعه در مسجد صادقیه" ئه مه شه ده ست خوشی حاکمیته. به هیوای عیزه تو سه ربه رزیتان.
بدون‌نام
31 مرداد 1391 - 05:59جیژنتان پیر‌وز بی. ئه وه نده تساهل تان به خه رج دا وتان و نووسیتان "برگزاری نماز جمعه در مسجد صادقیه" ئه مه شه ده ست خوشی حاکمیته. به هیوای عیزه تو سه ربه رزیتان.
44
31 مرداد 1391 - 07:28خه‌بات درێژه‌ی هه‌یه ئێمه له کوردستان له‌گه‌ڵتانین بێگومان زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کی ئه‌م هه‌ڵسووکه‌وته نامه‌ده‌نییانه ده‌سه‌ڵاتی چه‌قبه‌ستووی کۆماری ئیسلامییه
44
31 مرداد 1391 - 07:33خه‌بات درێژه‌ی هه‌یه ئێمه له کوردستان تا به ئامانج گه‌یشتن له گه‌ڵتانین بێگومان زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کی ئه‌م ره‌فتاره نامه‌ده‌نییانه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامییه و به‌س
44
31 مرداد 1391 - 07:33خه‌بات درێژه‌ی هه‌یه ئێمه له کوردستان تا به ئامانج گه‌یشتن له گه‌ڵتانین بێگومان زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کی ئه‌م ره‌فتاره نامه‌ده‌نییانه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامییه و به‌س