كۆمه‌ڵێك له‌ مناڵان و مێرمناڵانی سنه‌ وێڕای دایك و باوك و هاوته‌مه‌نانی خۆیان نه‌مام به‌ده‌ست به‌ره‌و ئاویه‌ر چوون تاكوو ئاویه‌ر سه‌رسه‌وز بكه‌ن.

«موحه‌ممه‌د سرووش مێهر» به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی سنه‌  وتی: ئه‌و مناڵان و مێرمناڵانه كه ڕۆژی دووشه‌ممه‌ (١٦ی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠١) له‌ هه‌نگاوێكی ژینگه‌پارێزیدا بۆ داوێنه‌كانی ئاویه‌ر چووبوون و نه‌مامه‌چه‌قێنراوه‌كانیان ئاو دابوون كه بنه‌ماڵه‌كانی جه‌ماعه‌ت چه‌قاندبوویانن و هێواخوازین كه ئه‌و كولتوور و سوننه‌ته‌ جوانه له‌ ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئێمه‌دا جێگر بێت.

سرووش مێهر هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و مناڵ و مێرمناڵانه له‌ وه‌رزی نه‌مامكاری ١٢٠ نه‌مامیان له‌ داوێنه‌كانی ئاویه‌ر چه‌قاندبوو كه سپاس بۆ خوا هه‌موویان سه‌وز بوون و گه‌شه‌یه‌كی باشیان هه‌بووه‌ و له‌وه‌ی به‌دواوه‌ بۆ ئاگاداری و ئاودانیان هه‌وڵ ده‌ده‌ین.