داڕشتنی ئه‌و پرسیاره و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و گریمانه‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی، ته‌وه‌ری وتاری من له کۆنگره‌ی «ڕۆڵی شافه‌عییان له په‌ره‌دان به ژیاری ئێرانی ئیسلامی» له زانکۆی کوردستان بوو. له‌و ساڵانه‌دا که سه‌باره‌ت به زنحیره‌کانی کوردی کارم كردووه، بابەتی گرینگینه‌دان به زمان و کولتووری خۆیان، واته زمانی کوردی بۆ من بۆته پرسیارێکی گه‌وره.
ئه‌و حکوومه‌تانه دروست هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌فارییان و سامانییان له ڕۆژهه‌ڵات سه‌ریان هه‌ڵدا که زمانی فارسییان كرده زمانی حكوومه‌ت و دیوان و ده‌ربار و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی زمانی عه‌ڕه‌بی هاتنه ده‌ر. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، حكوومه‌ته كوردییه‌كان و وێڕای ئه‌وانیش زانایانی كورد له‌ژێر ئاڵای عه‌ڕه‌بیدا مانه‌وه، به‌رده‌نووسه‌كانیان به‌و زمانه نووسییه‌وه، هه‌ر به‌و زمانه سككه‌یان مۆر ده‌كرد و كتێبه‌كانیان پێ نووسییه‌وه.
به‌پێی خوێندنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی پێشووم له بواری مێژووی فیقهیی و بیروڕای ئاخاوتن، بیر و هزرم ورده ورده هه‌ستی به كاریگه‌ری فاكته‌ری ئایینزاكان له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه كرد و به‌و ئاكامه گه‌یشتم كه ده‌سه‌ڵاتی خوێندنه‌وه‌یی تایبه‌ت له ئایین و ئایینزا له حكوومه‌ته كوردییه‌كاندا یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌و دیاره‌ده گرینگه بوون. كاتێك كه به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و كۆڕه داوایان لێ كردم به‌شداری بكه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر حه‌زم لێی نه‌بوو، هه‌ستم كرد به‌پێی ئه‌وه‌یكه مامۆستایانی زانكۆ و شاره‌زایانی فیقهی و ئایینزایی له‌و كۆڕه‌دا به‌شدارن، كات و ده‌رفه‌تی گونجاوه بۆ هێنانه به‌رباسی ئه‌و بابه‌ته.
ته‌وه‌ری وتاره‌كه‌م، تاوتوێكردنی به‌راوردكاری ئاكامه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی مه‌زهه‌به‌كانی شافعی و حه‌نه‌فی له‌سه‌ر زمانی فه‌رمی حكوومه‌ته‌كانی حه‌سه‌نه‌وییه و سامانی له سه‌ده‌ی چواری مانگییه.
سه‌ده‌ی چواره‌م سه‌ده‌یه‌كه كه كۆتایی ململانێی سه‌ربازی، ڕامیاری، ئایینی، كولتووری و نیزامی چه‌ند سه‌ده‌یی تێدا تۆمار كراوه و دۆخێكی تازه له ئاكامی دژایه‌تی پێشینی فاكته‌ری عه‌ڕه‌بی و عه‌جه‌می پێك هێنا كه تا ئه‌وڕۆش به هێندێ گۆڕانكارییه‌وه به‌رده‌وام ماوه‌ته‌وه. له‌و سه‌ده‌یه‌دا، زمانێكی تازه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانی ساسانی پێك هات كه وه‌ك زمانی فارسی دێرین و په‌هله‌وی، زمانی عه‌ڕه‌بی، زمانی كوردی و زمانه‌كانی تری مه‌ڵبه‌ندی ساسانییه‌كانی پێش عه‌ڕه‌ب نه‌بوو؛ له هه‌مان كاتدا تێكه‌ڵاوییه‌ك له هه‌موو ئه‌و زمانانه بوو. ئه‌و زمانه نوێیه، هه‌ر ئه‌و زمانه بوو كه بوو به زمانی فه‌رمی باره‌گا و حكوومه‌تی سامانی و هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌ش، نێوی نه‌را زمانی فارسی ده‌ری یا ده‌رباری. گریمانه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك له گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانی فه‌رمیبوونی ئه‌و زمانه له باره‌گای سامانی، ده‌سه‌ڵاتداری مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و فه‌رمینه‌بوونی كوردی له باره‌گای حه‌سه‌نه‌وییه و حكوومه‌ته‌كانی تری كوردی له سه‌ده‌ی چواره‌م و ده‌سه‌ڵاتداری مه‌زهه‌بی شافعی بوو.
له ئاكامی هێندێ ڕیوایات و فتواكانی پێشه‌وا ئه‌بوو حه‌نیفه له‌سه‌ر ئێزندانی خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان به زمانی فارسی و نوێژخوێندن به‌و زمانه، زمانی فارسی بوو به زمانێكی ئایینی و پیرۆزییه‌تی ئه‌و زمانه، كردی به زمانی كولتووری و نووسراوه‌یی. ئالووسی خاوه‌ن ته‌فسیری ڕوحولمه‌عانی كه بۆخۆی كورده، وته‌ی ئه‌بوو حه‌نیفه ده‌گێڕیته‌وه كه خوێندنی قوڕئان به زمانێكی جگه له عه‌ڕه‌بی له نوێژدا، به‌س تایبه‌ته به فارسی، چونكه فارسی دوای عه‌ڕه‌بی مه‌زنترینی زمانه‌كان و زمانی ئه‌هلی به‌هه‌شته.
له به‌رامبه‌ردا، فه‌رمیبوونی مه‌زهه‌بی شافعی له مه‌ڵبه‌ندی حكوومه‌تی حه‌سه‌نه‌وییه و حكوومه‌ته‌كانی تری كوردی و حه‌رامبوونی خوێندنی قوڕئان و نوێژ به زمانی غه‌یری عه‌ڕه‌بی له فیقهی شافعی، نه‌یهێشت كه زمانی كوردی پێگه‌ی خۆی له دین و دینداریدا ده‌رخات و له‌ولاشه‌وه زانایانی كورد زیاتر له هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌ویه‌كی تر به نووسین و وانه‌بێژی به زمانی عه‌ڕه‌بی خزمه‌تیان به فیقهی شافعی و مه‌زهه‌به‌كانی تر كرد.
زانایانی فارسیی زمان به هه‌وڵ و تێكۆشانێكی بێ‌وچان كه له‌و وتاره‌دا ئاماژه به به‌شێكی كراوه، وه‌ها پیرۆزییه‌كیان به زمانی فارسی به‌خشی كه وتیان ته‌واوی پێغه‌مبه‌رانی خوا له پێش حه‌زره‌تی ئیسماعیل به زمانی فارسی قسه‌یان كردووه و ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش(د.خ) به‌و زمانه قسه‌ی كردووه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌لمانی فارسییان كرده فاكته‌ری ڕه‌وابه‌خشی زمانی فارسی و گۆڕینی به زمانی ئایینی و كولتووری و حكوومی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وجۆره زانایانه‌ی كوردی كه هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانیش هاوه‌ڵێكی وه‌ك جاوانی كوردی‌یان وێنه‌ی سه‌لمانی فارسی هه‌بوو، به‌ڵام نه ته‌نیا به پشتیوانی ئایینی ئه‌و هه‌ر هه‌وڵێكیشیان نه‌دا بۆ گۆڕینی زمانی كوردی به زمانی ئایینی، كه به شێوازێكی سرووشتی ده‌بوو به زمانی حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تیش، به‌ڵكوو خۆیان بوون به گێڕه‌وه‌ی هێندێ ڕیوایه‌تی ناڕاست كه زمانی كوردی‌یان زمانی جنۆكه و دۆزه‌خییان ده‌زانی.
به‌وشێوه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی چاره‌نووسسازی چواره‌م، زمانی كوردی نه‌یتوانی ببێته زمانی ئایین و كولتوور و شارستانییه‌ت. زانایانی كوردیش ته‌واوی وانه‌وتنه‌وه و بانگه‌شه و نووسینه‌كانی خۆیان به زمانی عه‌ڕه‌بی و له قۆناغه‌كانی دواییدا به زمانی فارسی جێبه‌جێ ده‌كرد و بۆ جارێكیش له‌خۆیان نه‌پرسی بۆچی نابێ به‌زمانی دایكیی خۆیان بنووسن. زمانی كوردی دوای پێنج سه‌ده‌ی دوایی و له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان و به هه‌وڵی كه‌سانێكی وه‌ك ئه‌حمه‌د خانی و مه‌لا خدر ڕه‌واری بوو به زمانی دین كه بۆ یه‌كه‌م جار پرسیارێكی گرینگی‌یان داڕشت و چیرۆكه‌كه‌ی كه هه‌ڵبه‌ت جیاوازه و باسكردنی ده‌رفه‌تی تر ده‌خوازێ.
بۆچوونه‌کان