له نزیكی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و له ڕۆژانی سه‌ره‌تای ئه‌و مانگه پیرۆزه‌دا به‌داخه‌وه شایه‌تی هێندێ تونوتێژی بووین كه جیا له مه‌به‌سته‌كانی، كارێكی پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت و یاسا و په‌تایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ژمار ده‌كرێ. كوشتنی چه‌ند مامۆستای ئایینی ئه‌هلی سوننه‌ت و شیعه له گۆنبه‌د و مه‌شهه‌د له مه‌ودای یه‌ك حه‌وته‌دا، بوو به‌هۆی داخ و په‌ژاره‌ی گشت هاوڵاتیان. بۆیه به ئیلهام له چه‌مكه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وینداری و دژبه توندوتیژی وه‌ستاوه؛ ئه‌و دوو كاره نامرۆییه ئیدانه ده‌كا و هاوده‌ردی و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كانی داخدار ده‌كات. به‌و هیوایه كۆمه‌ڵگای مرۆیی و به‌تایبه‌ت موسوڵمانان به‌و ڕاده‌یه له پێگه‌یشتنی كولتووری بگه‌ن كه هیچ كات شایه‌تی دووپاتبوونه‌وه‌ی وه‌ها ڕووداوێكی دڵته‌زێن نه‌بینه‌وه و هه‌موو كۆمه‌ڵگا له‌ژێر تیشكی چه‌مكه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، بوونی ته‌كووزی كۆمه‌ڵایه‌تی، یاسامه‌ندی و قه‌ده‌غه‌كردنی «افتیات» و یا سه‌ره‌ڕۆیی له بواری سزادان، ناسینی تاوان و دیاریكردن و سه‌پاندنی سزا ته‌نیا له‌ڕێی ناوه‌نده‌كانی یاسایی و به‌رپرسانی پێوه‌ندیداره‌وه و به خۆپارێزی و ئاگایی و دوور له په‌له‌كردن، له هه‌ر كارێكی نه‌شیاو و كارێكی كه ده‌بێته هۆی ته‌كینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و هاندانی بۆشاییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینزایی له كۆمه‌ڵگادا، كه خۆیان به‌ستێنی ڕووداوی دڵته‌زێنترن، خۆیان بپارێزن. شوڕای ناوچه‌یی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات
بۆچوونه‌کان