ئاماژه: به‌رپرسیاره‌تی، كرداریترین شێوازی په‌روه‌رده و گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تییه و ئاكامه‌كه‌ی، گۆڕانكاری به‌رده‌وام له خۆی و كه‌سانی تردا به‌دی دێنیت و پشتیوانییه‌كی به‌هێز و پته‌وه بۆ مه‌عنه‌وییه‌ت له ژیاندا. هه‌رچه‌ند مه‌عنه‌وییه‌تی مرۆڤ به‌هێزتر بێ، هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی زۆرتره و به‌پێی ئه‌وه‌یكه به‌رپرسیاره‌تی بنه‌مایه‌كی دانه‌بڕاو له ئایینی پیرۆزی ئیسلامه و له بنه‌ماكانی سه‌ره‌كی و گرینگی دین هه‌ژمار ده‌كرێ. به‌و پێیه سه‌باره‌ت به بابه‌تی به‌رپرسیاره‌تی له ڕوانگه‌ی قوڕئان و سوننه‌ت، وتووێژێكمان له‌گه‌ڵ دكتۆر محه‌ممه‌د ئیبڕاهیم ساعێدی ڕوودی پێك هێناوه. دكتۆر ساعێدی ڕوودی له پارێزگای خوراسانی ڕه‌زه‌وی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆڕای ڕاڤه‌ی قوڕئانی پیرۆزه و زیاتر له ١١٥ كتێبی چاپكراوی هه‌یه.
وه‌ك یه‌كه‌م پرسیار، به‌پێی فه‌رهه‌نگی دینی هه‌لقوڵاو له ئایه‌ت و سوننه‌ت چ پێناسه‌یه‌ك له به‌رپرسیاره‌تی ده‌توانین بكه‌ین؟
مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی به‌رپرس و ئه‌ركداره، به‌هۆی ئه‌وه‌یكه خاوه‌نی عه‌قڵ و ئیڕاده و زانسته. كاتێك زانست و ئیڕاده‌ی هه‌یه، كه‌واته ده‌بێ به‌رپرسیاره‌تی هه‌بێ. سه‌ره‌تای به‌رپرسیاره‌تیش لێره‌وه ده‌ستی پێ كرد كه خوای گه‌وره فه‌رمووی: « إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَنْ يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الْإِنْسَانُ إِنَّهُ كَانَ ظَلُومًا جَهُولًا » واته: ئێمه ئه‌مانه‌تی به‌رپرسیاره‌تیمان خسته سه‌رشانی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و چیاكان، ئه‌وان ڕوویان لێ وه‌رگێڕا. به‌ڵام مرۆڤ هه‌ڵیگرته‌وه و ئه‌وه سه‌ره‌تای به‌رپرسیاره‌تییه. چونكه مرۆڤ خاوه‌ن ئیختیاره، كه‌واته به‌رپرسیاره. به‌هۆی ئه‌وه‌یكه خاوه‌ن زانست و ئیڕاده و عه‌قڵه، كه‌واته به‌رپرسه. هه‌ركه‌سێك موختار بێ، به‌رپرسه، هه‌ركه‌سێك ئازاد بێ كه هه‌ر كارێك بكات، پێویسته وه‌ڵامگۆی كاره‌كانی بێ و به‌رپرسیاره‌تی قه‌بووڵ بكات. مرۆڤ هه‌مبه‌ر ڕه‌نگی پێستی، قه‌د و باڵای و شوێنی له‌دایكبوونی به‌رپرس نییه، چونكه ئه‌وانه له ویستی ئه‌ودا نه‌بوون. به‌ده‌ست من نه‌بووه كه ڕه‌نگی پێستم چی بێ یا له‌كوێ هاتبمه سه‌ر دونیا، ئه‌وانه ده‌ره‌تانیان تێدا نییه و له ئاستیشیاندا به‌رپرسیاره‌تیمان نییه.
به‌ڵام له ئاست كرده‌وه‌كانمان به‌رپرسین، چونكه مرۆڤ به‌رپرسه و له ئاست هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاشی به‌رپرسه. هه‌ر ئه‌وه‌یكه مرۆڤ گه‌یشته قۆناغی قه‌بووڵكردنی به‌رپرسیاره‌تی كه قۆناغی گه‌شه و باڵغبوونه، به واتای ئه‌وه‌یه كه خۆیی به‌رپرسی كاره‌كانییه‌تی: «کلکمْ راعٍ، وَ کلکمْ مَسْؤُولٌ عَنْ رَعِیتِهِ» هه‌ركام له ئێوه به‌پێی توانای خۆی به‌رامبه‌ر هه‌موو تاكه‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌رپرسه: «لِيَبْلُوَكُمْ في ما آتاكُمْ». به‌رپرسیاره‌تی و تاقیكردنه‌وه و ئه‌زموونه‌كان به‌پێی ڕاده‌ی توانایییه‌كه كه خوای گه‌وره پیێ به‌خشیوین، جا هه‌ر كه‌س به‌ڕادی ئه‌وه‌نده‌ی كه هه‌یه‌تی. به‌رپرسیاره‌تیی كه‌سێكی كوێر له‌گه‌ڵ كه‌سێكی چاوساغ جیاوازه. «فَالإمام راعٍ» واته پێشه‌وا، شوان و به‌رپرسیاره سه‌باره‌ت به ژێرده‌سته‌كانی. ئیمامی عومه‌ر(خوای گه‌وره لێی ڕازی بێ) كاتێك بوو به پێشه‌وای ئیمانداران وتی: «والله لو عثرت بغلة في العراق لسألني الله عنها، لمَ لمْ تمهد لها الطريق يا عمر» پێشه‌وا واته: ڕێبه‌ر، فه‌رمانده، پاشا و یا هه‌ر نێوێكی تر، به‌رپرسیاری هه‌موو شتێكه، وه‌ك ئیمامی عومه‌ر(خوای گه‌وره لێی ڕازی بێ) ده‌ڵێ: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر گو‌ێدرێژێك له عه‌ڕاق لاقی بترازێ، سوێند به خوا، خوا لێم ده‌پرسێته‌وه كه بۆچی ڕێگاكه‌م بۆ چاك نه‌كردووه، بۆیه پێشه‌وا سه‌باره‌ت به هه‌مووشتێك به‌رپرسیاره. ئیمامی عومه‌ر نه‌یوت مرۆڤێك، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گوێدرێژێكیش لاقی هه‌ڵه‌نگوێ... دواییش نه‌ك هه‌ر له مه‌دینه، به‌ڵكوو ئه‌گه‌ر له عه‌ڕاقیش بێ (واته به‌رپرسی هه‌موو شتێك له هه‌موو شوێنێك). هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(د.خ) چه‌ند نموونه‌یه‌ك دێنیته‌وه: «والمَرئَةُ راعِیَةٌ عَلی بَیتِ زَوجِها» واته: ئافره‌ت له ماڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌رپرسه كه ماڵه‌كه‌ی چۆن به‌ڕێوه ببات، ئه‌وه‌یكه پاكوخاوێنی بپارێزیت و یا زێده‌ڕۆیی نه‌كا و زۆر شتی تر، بۆیه ده‌بێ گرینگی به هه‌موو شتێك بدات. كه‌واته به‌رپرسیاره‌تی واته: ئه‌ركداریه‌تی، واته هه‌ر كه‌س به‌پێی توانای به‌رپرسیاره. له ئیسلامدا مرۆڤی بێ هه‌ڵوێستمان نییه كه به‌رپرسیاره‌تی نه‌بێ. هه‌موومان به‌رپرسیارین، به‌ڵام هه‌ر كه‌س به‌پێی توانای خۆی: «لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا»
گرینگی، پێویستی و پێگه‌ی به‌رپرسیاره‌تی به‌پێی ئایه‌ته‌كانی قوڕئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) چییه؟
یه‌كێك له ئایه‌ته‌كانی قوڕئانی پیرۆز، پێگه‌ی به‌رپرسیاره‌تیمان به‌جوانی بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا» واتای «وس‌ع» جاری وایه به كه‌مترین مانا ده‌كرێته‌وه. بۆ نموونه كاتێك ده‌ڵێی ئه‌و كاره بكه، كه‌سه‌كه ده‌ڵێ له توانامدا نییه. هێندێك كه‌سیش به زۆرینه مه‌عنای ده‌كه‌نه‌وه، واته ئه‌وپه‌ڕی توانایی. كه‌واته مرۆڤ ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕی توانایی به‌كار ببات بۆ ئه‌و ئه‌ركداری و به‌رپرسیاره‌تییه. هه‌رشوێنێك مرۆڤ له تاقه‌تیدا هه‌بوو و به‌رپرس بوو، پێویسته ئه‌ركه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات. هه‌ر بۆیه له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)دا سه‌باره‌ت به كه‌سێك كه مافی ژێرده‌سته‌كانی به‌باشی ناپارێزیت هاتووه: «أن یضیع من یقوت» كه‌سێك كه ده‌بێ بژێوی كاره‌كه‌ره‌كه‌ی بدات و نه‌یداتێ، ئه‌وه مافی ئه‌وی زه‌وت كردووه و سته‌می لێ كردووه. كه‌سێك كه ئاژه‌ڵێكی ڕاگرتووه ئه‌گه‌ر باش ئاگاداریی نه‌كات، سته‌می لێ كردووه. واته ئێمه هه‌مبه‌ر خۆمان، دایك و باوك و خێزان و دۆست و هاوڕێیانمان به‌رپرسین. له ئاست كۆمه‌ڵگا، ئه‌ژه‌ڵان و دار و دارستانه‌كان به‌رپرسین. پێوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ ته‌واوی بوونه‌وه‌ر به‌پێی به‌رپرسیاره‌تی ئێمه‌یه. به‌رپرسیاره‌تی ئێمه هه‌مبه‌ر خوای گه‌وره ئه‌وه‌یه كه فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌رپرسیاره‌تیمان له به‌رامبه‌ر دایك و باوكدا ئه‌وه‌یه كه ڕێزیان لێ بگرین، به‌رپرسیاره‌تیمان له ئاست جیهاندا چاكسازی و ئاوه‌دانییه. «وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا» ته‌نانه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ئاژه‌ڵانیشدا به‌رپرسین: «کلکمْ راعٍ، وَ کلکمْ مَسْؤُولٌ عَنْ رَعِیتِهِ». ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئاژه‌ڵێكی له ماڵێ ڕاگرتبێ، ئه‌وه ده‌بێ پێی ڕابگات، هه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵه ئه‌گه‌ر برسیاتی بكێشێ ئه‌وه ئه‌و كه‌سه به‌رپرسه، چونكه بۆخۆی ئه‌و كاره‌ی هه‌ڵبژاردووه.
نموونه‌ی به‌رپرسیاره‌تی له ئاستی گشتی و تاكی كۆمه‌ڵگادا چییه؟
نموونه‌كانی به‌رپرسیاره‌تی له سه‌ره‌تا تاكوو كۆتایی ژیان له‌خۆ ده‌گرن. به‌رپرسیاره‌تی واته: به شێوه‌ی ستوونی، ئه‌ركداری له چووكترین كار تاكوو حكوومه‌تداری و پاشایه‌تی له‌خۆ ده‌گرێ و به‌شێوه‌ی ئاسۆیی بریتییه له ساتی له‌دایكبوونه‌وه تاكوو مردن. كاتێك مناڵێك به‌دونیا دێ و بانگی به‌گوێیدا ده‌خوێندرێ، به‌رپرسیاره‌تییه‌كه‌یه هه‌مبه‌ر ئه‌و مناڵه تازه به‌دونیاهاتووه و كاتی سه‌ره‌مه‌رگی پێی ده‌وترێ بڵێت: «لا اله الا الله» بۆیه به‌رپرسیاره‌تی له سه‌ره‌تای هاتنه دونیاوه ده‌ست پێ ده‌كا تا مردن. جا ستوونی و ئاسۆیی هه‌موو هه‌ر به‌رپرسیاره‌تییه. «الاسلام بِضْعٌ وَسَبعُون» ئیسلام حه‌فتا و چه‌ند لقی هه‌یه كه ئه‌و ژماره‌یه بۆ زۆر نیشاندانه، ده‌نا ئیسلام ملوێنه‌ها لقی هه‌یه. نزمترینیان: «إمَاطَةُ الأذَى عَنِ الطَّريقِ» واته: ئه‌وه‌یكه زبڵێك كه له‌سه‌ر ڕێگا كه‌وتووه، لایبه‌ری و یا لانیكه‌م پیسی نه‌كه‌ی و زبیله‌كه له زبڵدان هاوێژی. ئه‌وانه به‌رپرسیاره‌تین و نموونه‌كانی به‌رپرسیاره‌تی یه‌كجار زۆرن و به‌رزترینی ئه‌وان «لا اله الا الله» و نزمترینیان لابردنی چه‌قڵوچاڵ له‌سه‌ر ڕێگایه. هێندێك كه‌س ده‌ڵێ ئێمه چیبكه‌ین و كوا به‌رپرسیاره‌تی ئێمه؟ ئێمه ده‌ڵێین هه‌ر كار و به‌رپرسیاره‌تییه‌ك كه ده‌توانی ئه‌نجامی بده. ته‌نانه‌ت: «تَبَسُّمُكَ في وَجهِ أخيكَ صَدَقةٌ» زه‌رده‌خه‌نه خۆی ئه‌ركێكه. كاتێك ده‌توانی زه‌رده‌خه‌نه بكه‌ی، بیكه. ته‌نانه‌ت قسه‌ی خێر به‌رپرسیاره‌تی و كاری خێره و بگره زۆر جار قسه‌ی خراپ و ناپه‌سه‌ند نه‌كردن خۆی ده‌بێته خێر و به‌رپرسیاره‌تی. كه‌واته بازنه‌ی به‌رپه‌رسیاره‌تی به پانتایی بازنه‌ی ژیانه و له «ا» تا «ی» ژیان له‌خۆی ده‌گرێ، جا هه‌ركه‌سه‌و به‌پێی توانای. فرمێسكێك بسڕه‌وه و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك بخه سه‌ر لێوێك. «هر كه بامش بیش، برفش بیش» واته هه‌ركه‌س سه‌ربانی زۆرتر‌بوو، به‌شه به‌فریشی زۆرتر ده‌بێ، هه‌ركه‌سیش پێگه و مه‌قامی له‌سه‌رتر بوو، به‌رپرسیاره‌تیشی زۆرتر ده‌بێ.
له‌و ئایه‌ته‌دا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «اِنَّ اللّهَ لا یُغَیِّرُ ما بِقَومٍ حَتّیَ یُغَیِّروا ما بِاَنفُسِهِم» به‌پێی ئه‌و ئایه‌ته ڕۆڵی گۆڕانكاری ده‌روونی له‌سه‌ر به‌رپرسیاره‌تی چییه؟
له‌و ئایه‌ته‌دا خوای گه‌وره گۆڕانكاری له‌خۆماندا به‌ستۆته‌وه به گۆڕانكاری له‌ناخی خۆماندا. «جان چو دیگر شد، جهانی دیگر شود» واته ئه‌گه‌ر ڕوح و بیر و هزری مرۆڤ بگۆڕدرێ، جیهانیش ده‌گۆڕدرێ. كاتێك خۆمان بیر و بۆچوون و ئه‌ندیشه‌مان بگۆڕین، له‌ڕاستیدا ڕوانگه و ڕوانین و جیهانبینیمان ده‌گۆڕدرێ. كه‌واته ئێمه به‌رپرسیارین، كه بۆچوون و تێگه‌یشتنی دروستمان هه‌بێ. یه‌كێك له‌و تێگه‌یشتنانه سه‌باره‌ت به گۆڕانكارییه. بێدینان ده‌یانگوت ئێوه به‌شی ئابووری بكه‌نه هاوبه‌ش، هه‌موو شت چاك ده‌بێ. سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ده‌ڵێ: به‌شی ئابووری ئازاد بكه‌ن، هه‌موو شت دروست ده‌بێ. به‌ڵام ئیسلام ده‌ڵێ: خۆت، بیر و باوه‌ڕت و ڕوانگه‌كانت بگۆڕه، هه‌موو شت ده‌گۆڕدرێ. كه‌واته ئێمه به‌رپرسین كه به دروستی له دین تێبگه‌ین و بزانین كه بناغه‌ی هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له مرۆڤه‌وه و له بیر و هزری سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگا ده‌ست پێ ده‌كا. چیرۆكی خاتوونێك به‌نێوی خه‌نسا هه‌یه كه برایه‌كه‌ی به‌نێوی «سه‌خه‌ر» كۆچی دوایی كردبوو، ئه‌و دونیای پڕی شین‌گێڕی كردبوو و ده‌یگوت:
يُذکرني طلوع الشمس صخراً … وأبکيه لکل غروب شمس
«هه‌ڵاتنی خۆر، «سه‌خه‌ر»م بیر ده‌خاته‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاوابوونی بۆی ده‌گریم.»
ولو لا کثرة الباکين حولي … علي إخوانهم لقتلت نفسي
«و ئه‌گه‌ر زۆر كه‌سی دیشم له ده‌ورووبه‌رم نه‌ده‌دین كه بۆ براكانیان ده‌گرێین، بێگومان خۆم ده‌كوشت.»
به‌ڵام هه‌ر ئه‌و خه‌نسایه، كاتێك ناخ و ده‌روونی خۆی ده‌گۆڕیت، نیگا و ڕوانگه و جیهانبینبشی ده‌گۆڕدرێ و هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی ده‌كات. به‌رپرسیاره‌تی به چ مه‌عنایه‌كه؟ چیرۆكه‌كه‌یتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه. به‌رپرسیاره‌تی خه‌نسا له‌وه‌دابوو كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «كه چاره‌نووسی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناگۆڕیت تائه‌وه‌یكه خۆیان، خۆیان نه‌گۆڕن». ئه‌وان خۆیان گۆڕی. له شه‌ڕی قادسییه‌دا چوار دانه كوڕی خه‌نسا به‌شداریان كردبوو. به‌سه‌رهاتێكی سه‌یری لێ ده‌گێڕنه‌وه.
عه‌بدوڵڵای كوڕی ئوممه مه‌كتووم له‌گه‌ڵ موغه‌یره‌ی كوڕی شه‌عبه تووشی كێشه هاتن و عه‌بدوڵڵا وتی ئاڵاكه بده به من. ئه‌ویش وتی: تۆ نابینی، من چۆن ئاڵاكه‌ت پێ بده‌م!؟ دوایی تووشی ده‌مه‌قاڵێ بوون، چوونه لای سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌ققاس. ئه‌ویش به عه‌بدوڵڵای وت: تۆ كه ناتوانی ئاڵاكه هه‌ڵگری. عه‌بدوڵڵاش وتی: پێغه‌مبه‌ر(د.خ) مه‌دینه‌ی پێ ده‌سپاردم، ئه‌وده‌م ئێوه تیكه په‌ڕۆیه‌كم پێ ناده‌ن؟! وتی ئه‌وه جیاوازه. عه‌بدوڵڵاش تووڕه بوو. سه‌لمان و خه‌نساش له‌وێ بوون. سه‌لمان وتی: عه‌بدوڵڵا تۆ به‌دوای شه‌هیدبوون دای؟ وتی: به‌ڵێ؛ من حه‌فتا ساڵه خوا ته‌مه‌نی داومێ و پێغه‌مبه‌رم(د.خ) نه‌دیوه، ده‌مهه‌وێ بچمه لای و بیبینم. وتیان: ئاڵاكه‌ی پێ بده‌ن. ئه‌ویش وتی مه‌ترسن، من چاوم نابینێ، ئێوه كوێم پێ بڵێن لێی ڕاده‌وه‌ستم و نابزووم. خه‌نسا كه پێشتر زۆر بۆ براكه‌ی تاسه‌بار ببوو و ته‌نانه‌ت نێوی یه‌كێك له كوڕه‌كانی ناونابوو (حۆزن) «واته خه‌م»، قاوی له كوڕه‌كانی (زه‌ید، عه‌مر، حۆزن و یه‌كی تر) كرد و پێی وتن: شیرم لێتان حه‌رام بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه به‌جێ بێڵن، من خیانه‌تم له باوكتان نه‌كرد و خاڵه‌كه‌تانم سه‌رشۆڕ نه‌كرد، بۆیه شیری حه‌ڵاڵم به ئێوه داوه، تاكۆتا هه‌ناسه‌تان به‌رگری له‌و پیاوه‌پیره بكه‌ن. كوڕه‌كانی خه‌نسا هه‌ر چواریان له به‌رگریكردن له ئاڵاهه‌ڵگری كوێری قاده‌سییه‌دا شه‌هید بوون و كاتێك هه‌واڵی شه‌هیدبوونی كوڕه‌كانیان به خه‌نسا ڕاگه‌یاند، وتی: سپاس بۆ خوا له به‌هه‌شت ده‌یانبینمه‌وه. بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه كاتێك ده‌روونی مرۆڤ بگۆڕدرێ، ڕوانگه و جیهانبینی و بیر و به‌رپرسیاره‌تیش ده‌گۆڕدرێن، خواسته‌كان ده‌گۆڕێن. ئه‌و كه‌سه‌ی كه دونیای به‌هۆی له‌ده‌ستدانی برایه‌كه‌ی شێواندبوو، ئه‌وجار هه‌واڵێ شه‌هیدبوونی چوار دانه كۆڕی پێ ده‌گات و ده‌ڵێ: سپاس بۆ خوا.
بابه‌تێكی تری كه به‌رباسه و له‌وانه‌یه پێوه‌ندییه‌كی به‌رچاویشی له‌گه‌ڵ به‌رپرسیاره‌تی هه‌ست پێ نه‌كرێ، به‌ڵام به‌شێوازێكی ناڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی هه‌یه، سه‌باره‌ت به ئاكام و ته‌واوخوازییه كه ته‌نانه‌ت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه زۆر كه‌س به‌رپرسیاره‌تی قه‌بووڵ نه‌كات و یان كاره‌كه به ناته‌واوی به‌جێ بێڵن، پێشنیارتان له‌و بواره‌وه چییه؟
نابێ به‌رپرسیاره‌تییه‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره بێت كه له تاقه‌تی كه‌سه‌كه‌دا نه‌بێ و له ئاكامدا له‌به‌ری هه‌ڵێت. ئه‌و پرسیاره ئاماژه به هۆكاری وازهێنان له به‌رپرسیاره‌تی ده‌كا. نابێ به‌رپرسیاره‌تی داهاتووی مرۆڤ خرا بكات و نابێ ببێته هۆی ئه‌وه‌یكه ئه‌و كه‌سه به‌رپرسیاره‌تییه‌كانی تری له‌بیر بكات. واته هاوسه‌نگی نێوان به‌رپرسیاره‌تی و ئه‌ركه‌كان پێویسته. چاو له وزنه‌هه‌ڵگرێك بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و به ده‌ستی ڕاستی هه‌موو ڕۆژێ وه‌زنه هه‌ڵگرێ و ته‌مرین بكا، له‌وه‌دا ماسوولكه‌كانی ده‌ستی ڕاستی به‌هێز و ماسوولكه‌كانی ده‌ستی چه‌پی وه‌ك ده‌ستی مناڵێك بێهێز و لاواز ده‌بن. ئه‌و ناهاوسه‌نگییه؛ له‌لایه‌ك زێده‌ڕۆیی و لایه‌كی تریش كه‌مته‌رخه‌می، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه به‌رپرسیاره‌تییه‌كان به‌باشی نه‌چنه پێش.
«اِنَّ لِبَدَنِکَ عَلَیکَ حَقًّا وَ ِلربكَ عليكَ حَقا، وَ لِنفسكَ عليكَ حقاَّ و لزَوْجِكَ علَيْكَ حَقًّا، وَ لزَوْركَ عَلَيْكَ حَقًّا، فَأعطِ كلّ ذِي حَقّ حَقّهُ».
لێره‌دایه كه ناهاوسه‌نگی له به‌رپرسیاره‌تییه‌كان، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه ئه‌و گرفتانه بێنه پێش. ته‌واوخوازیش ده‌بێته هۆی گرفت، به‌ڵام پێش ته‌واوخوازی شتانێكی تریش هه‌یه كه له‌وانه‌یه ته‌واوخوازی نه‌بن. كه‌واته به‌رپرسیاره‌تی نابێ ببێته هۆی ئه‌وه‌یكه ژیانی خۆی و خێزانی و داهاتووی تووشی گرفت بكات. پێویسته به‌رپرسیاره‌تی له چوارچێوه‌ی ژیانێكی ته‌ندرووست و باش بۆ موسوڵمان دابێت. هه‌ڵبه‌ت ته‌واوخوازی و ئه‌وه‌یكه باسیش كرا ڕوونن، هه‌روه‌ها كه‌سێكیش له‌وانه‌یه به‌خاتری ئه‌وه‌یكه سه‌رقاڵی خۆیه‌تی، واز له به‌رپرسیاره‌تی بێنیت، ئه‌وانه‌ش هه‌ر دیارن. كه‌واته كه‌سێكی كه له توانای خۆیدا نابینێ، پێویسته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌رپرسیاره‌تی قه‌بووڵ نه‌كات، یا كاتێك كه هه‌ستی كرد ناتوانێ درێژه به ئه‌ركه‌كه‌ی بدات، ده‌بێ داوای لێبووردن بكات.
ڕاكردن له به‌رپرسیاره‌تی چ ئاسه‌وارێكی لێ ده‌بێته‌وه؟
له بنه‌ماڵه‌دا هاڵۆزی، سه‌رنه‌كه‌وتن، شێوان و داڕمان دێته پێش. ئه‌گه‌ر پیاو ئه‌ركه‌كه‌ی به‌جێ نه‌هێنیت و بژێوی خێزانی دابین نه‌كا، بنه‌ماڵه‌ی برسی ده‌بێ. ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ئه‌ركی جێبه‌جێ نه‌كا، ژیان ده‌شێوێت. ته‌واوی ئه‌وانه گشتگیر بكه‌ینه‌وه به: كارخانه، ڕێكخراوه، نووسینگه، قوتابخانه و زانكۆ و كۆمه‌ڵگا و حكوومه‌ت. زیانه‌كانی ڕاكردن له به‌رپرسیاره‌تی، بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی، ئاڵۆزی، ئاژاوه و ناڕێكی له كۆمه‌ڵگادا و خراپه‌كارییه. پۆلیسێك كه ئه‌ركی سه‌رشانی جێبه‌جێ نه‌كا، له‌ڕاستیدا خراپه‌كاران و دز و چه‌ته‌كان زۆر و به‌هێز ده‌بن. مامۆستایه‌كی قوتابخانه ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ نه‌كا، قوتابییه‌كان لاواز ده‌بن. هه‌روه‌ها ده‌توانین ئه‌وانه‌ش گشتگیر بكه‌ین. ئاكامی نه‌بوونی به‌رپرسیاره‌تی، ڕمێن و وێرانكارییه و له كۆتاییدا ده‌بێ مرۆڤ ببێته كۆیله‌ی كه‌سانی دی و ئه‌گه‌ر مرۆڤ یا وڵاتێكه، ده‌بێ به‌س ژێرده‌سته و به‌كاربه‌ر بێت.
له‌مپه‌ڕه‌كانی گه‌شه‌ی هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی له چ هۆكارێكدا ده‌بینن؟
له‌مپه‌ڕی یه‌كه‌م، په‌روه‌رده‌ییه. پێویسته به‌رپرسیاره‌تی به هه‌موان و به مناڵان‌یش بدرێ. واته فێر بكرێن كه: «ئێوه به‌رپرسن»، واته په‌روه‌رده‌ی به‌رپرسیاره‌تی له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا. كه‌واته په‌روه‌رده‌ی مناڵان‌یش له ماڵێ، قوتابخانه و كۆمه‌ڵگا ده‌بێ به‌رپرسانه و ئه‌ركهه‌ڵگرانه بێت.
كاتێك له ماڵێ‌دا به‌رپرسیاره‌تی به مناڵ ناده‌ن و به‌ستراوه په‌روه‌رده‌ی ده‌كه‌ن و له قوتابخانه‌ش ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تییه‌كی پێ ناسپێرن و شێوازی ڕاهێنانیش به‌رپرسانه نییه، له كۆمه‌ڵگاش هه‌ر به‌و شێوه ده‌ڕواته پێش. چاو لێبكه‌ن له وڵاتانی پێشكه‌وتوو هه‌ر له سه‌ره‌تای قوتابخانه له‌سه‌ر به‌رپرسیاره‌تی، كاری به‌كۆمه‌ڵ و ئه‌و شتانه كار ده‌كه‌ن. كه‌واته گه‌وره‌ترین هۆكار، هۆكاری په‌روه‌رده‌ییه، پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر نموونه و سه‌رمه‌شق. كاتێك به‌رپرسان خۆیان ناكارامه بن، ته‌شه‌نه ده‌كاته كه‌سانی دیش. كه‌واته به‌ربه‌سته‌كان بریتین له: په‌روه‌رده‌ی نادروست، ناكارامه‌یی به‌رپرسان، نه‌بوونی سه‌رمه‌شقی باش و...
چ ڕێكارێك بۆ گه‌شه‌ی هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی پێشنیار ده‌كه‌ن؟
هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی پێویسته له مناڵیڕا له ده‌روونی مرۆڤه‌كاندا بچێندرێ. ئه‌وه بابه‌تێكی په‌روه‌رده‌ییه. ئه‌گه‌ر ده‌مانهه‌وێ ڕواڵه‌تمان جوان بێ، ده‌بێ بیر و بۆچوون و ڕوانگه و جیهانبینیمان جوان بێ. پێویسته كرده‌خوازی له‌سه‌رووی قسه‌خوازی بێ. كرده‌وه‌خوازی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه به‌رپرسیاره‌تی زۆر بێت. كرده‌وه‌خوازی به‌و واتایه كه به‌جێی قسه و ڕه‌خنه، كار بكه‌ین. كرده‌خوازی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه هه‌م مرۆڤ به‌جێی قسه‌كردن، ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات و هه‌م سه‌رمه‌شقێكی باش بۆ كه‌سانی تر بێت. كه‌واته جه‌خت له‌سه‌ر كرده‌وه‌خوازی و گه‌شه و په‌ره‌دان به كرده‌وه‌خوازی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه به‌رپرسیاره‌تی له كۆمه‌ڵگادا په‌ره بستێنیت.
ئایا ده‌كرێ بۆ به‌رپرسیاره‌تی، بیر له هێندێك په‌تا بكرێته‌وه؟ له‌و شێوه‌دا چ ڕێكارێكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه هه‌یه؟
به‌ڵێ له په‌تاكانی به‌رپرسیاره‌تی، سستی و لاوازییه. «حبّ الدنیا وکراهیة الموت» ئه‌وه له په‌تاكانی به‌رپرسیاره‌تییه. هه‌روه‌ها ئه‌وینداری دونیا، هه‌رچه‌ند دژی دونیا نین. «وَلَا تَنْسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا» و «رَبَّنا آتِنا فِی الدُّنْیا حَسَنَةً وَ فِی الْآخِرَةِ حَسَنَةً» ماڵ و دونیا خێریان تێدایه. به‌ڵام مه‌به‌ست ئه‌ونیداریه‌تی دونیایه. ئێمه نابێ ئه‌وینداری دونیا بین، ئێمه ده‌بێ كاسبكاری دونیا بین. نابێ كۆكردنه‌وه‌ی ماڵی دونیا، ئێمه گیرۆده‌ی خۆی بكات، به‌ڵام به‌ده‌ستهێنانی به شێوازێكی باش، خێر و پاداشی تێدایه. كه‌واته یه‌كیان خۆشویستنی دونیا و ئه‌ویتر ترس له داهاتوویه. هێندێك له به‌رپرسیاره‌تییه‌كان ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌یكه ئینسان له داهاتوودا هێندێك ده‌رفه‌ت له‌ده‌ست بدات، هه‌ڵبه‌ت هێندێك به‌رپرسیاره‌تیش ده‌رفه‌ت بۆ مروڤ له داهاتوودا ده‌قۆزنه‌وه و هێندێك ده‌رفه‌تخواز به‌رپرسیاره‌تییه‌كان ده‌كه‌نه پێنیژه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به ئاوات و ئاره‌زووه‌كانی خۆیان. به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ هێندێك ڕێكار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و گرفتانه پێشنیار ده‌كرێ، ئه‌وه‌یكه په‌روه‌رده دروست بێت و مرۆڤ بزانێ چونكه عیلم و ئیڕاده و ئیختیاری هه‌یه، به‌رپرسه، كه‌واته ده‌بێ وه‌ڵامگۆ بێت و ئه‌و وه‌ڵامگۆیه‌ش ته‌نیا له دونیادا نییه، هه‌م له دونیا و هه‌م له دواڕۆژدا هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر سیسته‌مێكی به‌رنامه‌ڕێژی هه‌بێ و دروست بێت، ده‌توانێ به یاسا و ڕێسا، پرسیار، چاود‌ێری و مه‌حكه‌مه‌ی ئاكامی به‌رپرسیاره‌تی، ئاسه‌واره‌كانی به‌رپرسیاره‌تی زۆر بكرێ و به‌ره‌نگاری گرفته‌كانیشی بكرێته‌وه. كه‌واته ئێمه هاتووینه ئه‌و دونیایه كه كارێك بكه‌ین، هاتووین دونیا ئاوه‌دان و خۆمان و دونیا ئیسلاح بكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌رپرس نه‌بین، جگه له هاڵۆزی و شێواوی و وێرانی و كۆیلایه‌تی چاوه‌ڕێمان نابێ. به‌یارمه‌تی خوا ئێمه به‌رپرسیاره‌تییه‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ین و كه‌سانێكی به‌رپرس بین و بۆ كۆمه‌ڵگامان سوودمه‌ند بین و له شوێنی خۆمان به‌جێی ئه‌وه‌یكه سه‌ربار بین، یاوه‌ر بین. به‌جێی ئه‌وه‌یكه گرفت بین، چاره‌سه‌ر بین. به‌رپرسیاره‌تی واته ئه‌وه‌یكه ڕێگاچاره بین، نه‌ك گرفت.
وتووێژكار: شوعه‌ڕا میرانی
وه‌رگێڕ: به‌شی كوردی ئیسلاح‌وێب
بۆچوونه‌کان