یەکەم قوتابخانەی کوردی لە کوردستانی سووریا بە ناوی (شەهید ڕەفعەت) لەلایەن دەزگای زمانی کوردی کرایەوە، دوای ئازادکردنی چەندین شار وناوچەکانی کوردستانی سووریا.

ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردەوە،دەزگای زمانی کوردی کوردستانی سووریا لەچوارچێوەی دامەزراندن و جێگیرکردنی خوێندن بە زمانی کوردی لە گوندی قودێی سەر بەهەرێمی ڕاجۆی عەفرین خوێندنگای (شەهید ڕەفعەت)یان کردەوە.

لە مەراسیمی کردنەوەی خوێندنگاکەدا ئەندامی دەزگای زمانی کوردی لەکوردستانی سووریا تەموز شەمالی، وتی "بۆ جاری یەکەمە خوێندنگای کوردیدەکرێتەوەو ئەمەش هەنگاوێکی تری بەدیهاتنی ئاواتەکانمانە. بۆیە دەبێت زۆربە دڵگرمی و دلخوازییەوە خاوەنداری لێبکەین."

بڕیارە لە ئێستاوە لەشێوەی خول و لەسەرەتای ساڵی خوێندنیشدا خوێندنگاکە بە فەرمی دەست بەکارەکانی بکات.