کەمپی سەیرانی- پەروەرشتی ئەندامانی کۆمەڵی بانگێشت و چاک سازی (جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح) ڕۆژی پێنج شەممە 13ی ڕەزبەر بەڕێوەچوو.

بەرنامەکە بە وتاربێژی مامۆستا زەرەند بە سەردێڕی هیوا بە خودا دەستی پێکرد و پاشان بەرپرسی بەڕێوەبەری شار ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە کارکۆی 6مانگی سەرەتای ساڵ، هەروەها پڕۆژە بەرنامەی داهاتووی شرۆڤە کرد.

دواتر ئەندامان لە بەرزاییەکانی چیای (گنو) پیاسە و شاخەوانیان کرد.