پێشەکی
سوپاس و ستایش بۆ خوای پەروەردگارى جیهان و دروودو سەلامیش لەسەر  گیانى پێغەمبەر (ێ) و یار و یاوەران و شوێنکەوتوان .
کەسێک کە دێتە ناو دنیاى ئیسلامەتیەوە ، راستە قورئان و سوننەت لە هەموو کاتێ باشتر و زیاتر لەبەردەستدایە ،بەڵام ئیسلامێک کە چەندەها مەدرەسەى فیقهى و مەزهەبى جیاجیاى هەیە و، چەندەها کۆمەڵ و تاقم لەکۆن و نوێدا هەریەکەو بە تێگەیشتن و ئیجتهادێکەوە لەم ئیسلامە تێگەیشتوون ، ئاخۆ ئەو کەسە شوێن کامیان بکەوێت؟؟
دیارە خوا عەقڵی داوە بە مرۆڤ بەڵام لەو سەرەتایەوە جیاکردنەوەى چاک و خراپ ، یان تەواووسەقەت ئاسان نیە .. هەر لەبەرەبەیانى ئیسلامەتیەوە تێگەیشتن لە دەقە قورئانیەکان و فەرموودەکانى حەزرەت (ێ) بۆتە  مایەی دروستبوونى ئیجتهاداتى جیاواز ، زۆریان لە بازنەى ئیسلامەتى ناچنە دەرەوە و مرۆڤ شوێن هەرکامیان بکەوێ ئاساییە وەک چوار مەزهەبەکە لە مەسەلەى فیقهی دا وکۆمەڵە ئیسلامیەکان بەشێوەیەکى گشتى لەمەسەلەى کارى بەکۆمەڵدا.
هەشیانە وەک شیعەکان کە چەند جۆرێکن ، بەهۆى قسە وتنیان بە زۆر لە هاوەڵانى پێغەمبەر و هەندێ بیر و بۆچونیان لەبارەى ئیمامی عەلیەوە لە بازنەى ئیسلامەتى دەردەچن ، بەوەش زاناکانیان بەرپرسیارن و  ڕەنگە عەوامەکانیان بەرپرسیارێتیان کەمتر بێ ..
خۆ کۆمەڵەى واش هەیە هەر بەناوى ئیسلامەوە کاردەکەن وەک قادیانیەکان و ئەحمەدیەکان و ... هتد ئەمانە فڕیان بەسەر ئیسلامەتیەوە نیە .
حەزرەت (ێ) دەفەرموێت (افترقت الیهود على إحدى وسبعین فرقە کلها فی النار إلا واحدە ، وافترقت النێارى على اپنتین وسبعین فرقە کلها فی النار إلا واحدە ، وستفترق هژه الڕمە على پلاپ وسبعین فرقە کلها فی النار إلا واحدە . وفی لفڤ : على پلاپ وسبعین ملە ، وفی روایە قالوا : یا رسول الله من الفرقە الناجیە ؟ قال : من کان على مپل ما ڕنا علیه الیوم وڕێحابی ، وفی روایە قال : هی الجماعە ید الله على الجماعە )
الراوی: - المحدپ: ابن تیمیە - المێدر: مجموع الفتاوى - الێفحە ڕو الرقم: 3/345
خلاێە حکم المحدپ: ێحیح مشهور فی السنن والمسانید.
( جولەکە بوون بە حەفتاو یەک تاقمەوەو مەسیحیەکان بوون بە حەفتاو دوو تاقمەوەو موسوڵمانیش دەبن بە حەفتاو سێ دەستەو تاقمەوە ،هەموویان لەدۆزەخدان تەنها ئەوانە نەبێت کەلەسەر ڕەویەى خۆم و هاوەڵانمن).
هەندێ گروپ و تاقم دێن لافی ئەوە لێدەدەن کە هەرخۆیانن لەسەر ڕاستە شەقامی ئیسلام و غەیری خۆیان موبتەدیع و سەرگەردان و سەرلێشێواون و بەچاوێکی سوک سەیری لایەنەکانى تر دەکەن کە لە راستیدا وانیە .هەموان خێریان تێدایە ( تەنها ئەوانە نەبێت کە ئینحرافیان  کردووە ) ،با هەندێ کەم و کوڕیشیان هەبێ ،هەمووش لە هەوڵدان بۆ  نزیک بوونەوە لەوەى کە داوا کراوە لە قورئان و سوننەتدا .چەند جوانە حەزرەتمان (ێ) دەفەرموێ: ناتوانن هەرچیتان فەرمان پێدراوە بیکەن و بەرگەى ناگرن ، دیارە مرۆڤ لاوازو تەنگەتیلکەیە ،وەک کەسێک کە نیشانە دەگرێتەوە هەوڵبدەن کە نیشانەکە بپێکن ، یان هەوڵبدەن لە چەقى نیشانەکە نزیک ببنەوە. (إنکم لن تُگیقوا ڕو لن تفعلوا کل ما ڕُمرتم به ، ولکن سَددوا وڕبشروا )
الراوی: الحکم بن حزن الکلفی المحدپ: النووی - المێدر: تهژیب الڕسماء واللغات - الێفحە ڕو الرقم: 1/166
خلاێە حکم المحدپ: إسناده ێحیح ڕو حسن .
(سددوا وقاربوا واعلموا ڕن خیر ڕعمالکم الێلاە ولا یحافڤ على الوچوء إلا مۆمن(.
الراوی: پوبان المحدپ: علاء الدین مغلگای - المێدر: شرح ابن ماجه - الێفحە ڕو الرقم: 1/58
خلاێە حکم المحدپ: سنده ێحیح
ویژدانتان بێت :
بەراستى بڕوادارى ڕاست دەبێت بە ویژدان بێت ، ساڵانێکی دوورو درێژ لە کوردوستان و زۆر وڵاتانی جیهاندا ڕێبازى قادری و نەقشبەندی وبانگخوازانى غەیرى ئەوانیش پەیامی خوایان گەیاند بە خەڵکی ،مەشخەڵدارى ڕێبازى خوابوون ،کەى ڕەواى هەقە هەوڵ و تێکۆشانیان بۆ ئیسلام سفر بکرێت ،ئەمە چیە بەناو شێخێک خەڵکانێک دەست و قاچى ماچ دەکەن ، یا دەروێشێک ناحاڵیەو زیارەتى مەرقەدی ئەم و ئەو دەکا و دەپاڕێتەوەو وادەزانێ خێر و چاکەى دەستگیر دەبیت ، ئایا زانا پایە بەرزەکانی ئەم دوو ڕێبازە فەرمانیان بە شتى وا داوە ، نەخێر و هەزار جاریش نەخێر ..
مەولانا خالیدی نەقشبەندی  و جەنابی شێخ عوسمانی نەقشبەندی و شێخ مەعروفی نۆدێ و کاک ئەحمەدی شێخ زۆر لەوەگەورەتر و شارەزاتر و لەخواترستربوون کەخەڵکی بەلاڕێدا بەرن ..
ئەمانە مایەى  هیدایەتى ملیۆنەها کەس بوون ،جا بائێستاش ئەو ڕۆڵەیان مابێ یا نەمابێ ، هەقە بەڕێزەوە باس بکرێن و دوعاى خێریان بۆ بکرێت ، کە ئەمەش ئاکارى موسوڵمانى راستەقینەیە کەدوعا بۆ برا بڕوادارە پێشینەکان دەکات {ۆاڵژِینَ جَاۆُوا مِن بَعْدِهِمْ ێقُولُونَ رَبَنَا اغْفِرْ ڵنَا ۆلِإِخْۆانِنَا اڵژِینَ سَبَقُونَا بِالْإِیمَانِ ۆڵا تَجْعَلْ فِی قُلُوبِنَا غِلاً لِڵژِینَ آمَنُوا رَبَنَا إِنَکَ رَۆُوفٌ رَحِیمٌ }الحشر10
نموونەیەک لە هیدایەت :
مامۆستا ئەحمەدی موفتى زادە دەڵێت :لەشاری سنە پیاوێکی لاسار و چەقاوەسو هەبوو بەناوى شوکورە لاتە ، ئەمە هەرچى بویستایە ئەیکرد و هەرچى ببردایە دەیبرد وکەسیش بۆی نەبوو قسەبکاو خەڵک خۆی لە شەڕی لائەدا .
ڕۆژێک بەفرێکی زۆر باریبوو ، بینی لەگردێکی نزیک ماڵیان چەند بێچووە سەگێک لەبرسانا قروسکەیان دێ و هەرچی گوانى دایکەکەیان دەمژن شیری تیا نیە و دەم وشک و بەسەزمان .. دڵی پێیان دەسوتێ و دەچێتە لای سەروپێخانەیەک و گۆشتى کوڵاویان بۆ دێنێ و پاڵتویەکى عەسکەرى سەوزى ئەستوریشی لەبەردا ئەبێ دایدەکەنێت و ئەیدات بەسەر کولانەکەیاندا ، کە خۆیان و دایکیان تێر دەبن بەجێیان دێڵێت .
ناوبراو شەو خەو بە حەزرەتەوە دەبینێ (ێ)  پێی دەفەرموێت : بڕۆ بۆلای شێخ عوسمانى نەقشبەندی با فێری ئیسلامەتیت بکات .بەیانى بە ماڵ و مناڵەکەى دەڵێت :من دەچم بۆخانەقاو دیوەخانى ئەو زاتە و ئەگەر نەهاتمەوە ئێوەش وەرن بۆلام .کاتێک دەچێتە خانەقاى جەنابی شێخەوە و سەلام دەکات، دەڵێت :دەمناسی ؟  جەنابی شێخ دەڵێت : مەگەر تۆ میوانەکەى رەسول الله نیت ؟ دەڵێ :بەڵی ..، دیارە حەزرەت (ێ) لەخەودا جەنابی شێخى بەهەمان شت ئاگادار کردووە ، ئەم پیاوە روو دەکاتە ئیمان و ئیسلامەتى و حەجی مالی خوا دەکات و دەبێتە (حاجی شوکرو الله )، لەسەرەمەرگیشدا وەسیەت دەکات نەیبەنەوە سنە، بۆیە هەر لەگەڵ شێخانى تەوێڵەدا بەخاکی دەسپێرن .
ئەگەر نەقشبەندیەکان تەنها ئەمە لە تەرازووى قیامەتیاندا بێت بەسیانە ! مەگەر هیدایەتى کەسێک خێرەکەى هێندەى دنیاو هەرچی تیایە نیە ؟ جاوەرە کەبوونەتە مایەى هیدایەتى  ملیۆنەها کەس و ئاڵا بەدەستى ئیسلام بوون سەدان ساڵ ..
بۆ کاک ئەحمەدی شێخ و ڕێبازى قادریش سەیری ( نامیلکەى کاک ئەحمەدی شێخ لە ڕوانگەى مەکتوباتەکانیەوە )  بکە کە (ئەندازیار عوسمان )نووسیویەتى و بزانە چۆن لەخزمەتى ئیمان و ئیسلامەتیدا بووەو چەندەها کەراماتى هەبووە  ،کە پیرەمێرد ی شاعیر لەسەردەمی ئەودا تازەلاوبوو دەڵێت : من بڕوام بە کەرامات نەبوو تا ئەوکاتەى  کەلە کاک ئەحمەدم بینی بڕوام کرد .
وتاربێژێکی بە ئینساف :
مامۆستایەک  وتاربێژە لەمزگەوتێکى سلێمانى ودکتۆراى هەیە و سەربەڕێبازى  نەقشبەندیە ، دیارە جەنابی باوکیشی هەروایە ، ئەم بەڕێزە لەسەر مینبەر بە ئینسافەوە وتى : هەرچەندە قەبری شێخەکانیان هەڵداینەوە ،هەرچەند قسە بە کۆمەل و یەکگرتوو دەڵێن ،( مەبەستی مامۆستا کرێکاربوو) بەڵام مادام ئێستا دیفاع لە قورئان دەکاو لەسەر ئەوە بەندکراوە ئێمە پشتگیری لێدەکەین .
قسەیەکى زۆر جوانە ،مامۆستا کرێکار بائێمە هاوڕای نەبین لە هەندێ بۆچون و هەڵوێستیا بەڵام ئەمە ڕێگر نیە لەوەى لە مەسەلەى دیفاع لە قورئاندا هاوکاریبین ، موسوڵمانێکەو پشتى نادەین لەزەوى .
مامۆستا کرێکار تەنها سەلەفى جیهادى، مەزهەبى بن لادنى پێ راستەو ئەوەتەى هەیە رەخنە لە ئیخوان دەگرێت ، زۆر ناخۆش دائەبەزێتە سەر کۆمەڵ و یەکگرتووى ئیسلامى ، سبحان الله خۆ ئەمیش دیارە مەعێوم نیە ، مردووى هێنایە قسە!! خۆى دەڵێت :کە مامۆستا مەلاعوسمانى رەحمەتى چۆتە خەوى و پێى وتووە کە قسە بە ئیسلامیەکان نەڵێت ، لەبەرئەوەى ئومێدى خێرى پێیانە!!
دوا ئیجتیهادیشى وتى : دەنگبدەن بەگۆڕان گوایە گۆڕان بەوان دەکرێت ، کە ئەمەش تەنها لەڕقى یەکگرتوو کۆمەڵ بوو هیچى تر !!
بەناو سەلەفیەکان :
بەناوى گەڕانەوە بۆسەر قورئان و سوننەت و دوورکەوتنەوە لە مەزهەبیەت ،کەسانێ: پەیدا بوون تەنها خۆیان بەڕاست دەزانن و غەیری خۆیان بە بیدعە چی و سەرگەردان دائەنێن .
لەدهۆک مەلا حەمدی سەلەفی لە کۆنەوە خەریکەو لە سلێمانیش پێش زیاتر لە 35 ساڵ مەلا عومەری چنگیانی کەلە سعودیە خوێندبووى ویستى ئەم بیرو بۆچونە لە کوردستاندا بڵاوبکاتەوە .
مەلا محمدی وتاربێژی مزگەوتى گەورە  کەسێکی شارەزاو هەڵکەوتو بوو- هەرچەند کەس بێ عەیب نیە- لەسەر مەسەلەى کیمیاییەکەى هەڵەبجە کە گوایە وتبووى حکومەتى بەعس نەبووەو ئێران بووە فیشەکێکیان پێوە ناو تووشی شەلەل بوو لە جێگادا  کەوت ، ئێستاش کە دنیاى فانی بەجێهێشتوە دوو هەڵوێستى بۆ مێژوو دەنووسم :
یەکەم : چی هەوڵیان لەگەڵ دا لەسلێمانى مزگەوتێ بۆ شیعە بکرێتەوە یان ژوورێکیان لە مزگەوتێکا بدەنێ رازى نەبوو چونکە ئەیزانى ئەبێ بە مزگەوتى (چرار)  و شەڕی لێدەکەوێتەوە ،هەرواش دەرچوو ئێستا کە حوسەینیەیەک بۆ شیعەکان دروست کراوە بووە بە پێگەى چالاکى موخابەراتى ئێرانى و هەرچى دیندارى بێت تیاناکرێت .
دووەم : بەمەلا عومەرى سەلەفی وت :ئێمە ڕێنادەین ئەم بیرو باوەڕە  سەقەتە لەم وڵاتەدا بڵاوبکەیتەوە و    (....)دەرخوارد ئەدەین .
مەلا عومەر لەسەردەمی بەعسدا هەندێ قوتابی دروستکرد لە دواى ڕاپەڕینیش بە چەک و قازیفەوە هاتووچۆى دەکرد ،ڕۆژێک پێی وتم :لە تورکیا کابرای ( ڕپرى  ) بینیوە کە سەلەفیەکى سعودییە گلەیی لێکردووە بۆ لەکوردستان دەورتان نیە ،ئەویش پێى وتوە هاوکاری و پارەم بۆ بنێرن تا کارتان بۆ بکەم .
سەرەنجام لە شەڕێکى نا بەرامبەردا لەگەڵ یەکێتى مزگەوتى ئیمان سووتا و،یەک دوو لاوى بەسەزمان شەهید بوون ،پاشان چوو بو سۆدان و لەبەر بیرو بۆچوونەکەى جێی نەبوەوەو هاتەوە کوردستان و لەپاڵ پارتیدا دانیشتوەو دەڵێت :من مەلاییم و بەشانازیەوە قوتابى بەرزانیم.(هەقێتى سەلەفى هەروا ئەبێ!!)
خەباتى چەکدارى :
دواى راپەڕین بزووتنەوەى ئیسلامى ویستى بەچەک خزمەتى ئیسلام بکات و تەنها خۆیان بەراست دەزانى و بێ چەکاکانیان بە مریشکى مەسڵەحە و بیجامە لەبەر ئەدایە قەڵەم ، پاش چەند شەڕو ماڵوێرانى لەگەڵ یەکێتى ، پاش رژانى خوێنکى زۆر لە کوردوستانى بەفرو خوێن ،سەرەنجام کۆمەڵیان لێجیابۆوەو کە ئەوانیش هاتنە سەر مەزهەبى بێ چەکى و بزووتنەوەش کەم بوونەوە ،کەخەمە بۆ موسڵمانان و ناحەزانیش پێى شاگەشکە دەبن.
هەر فڵان شێخە:
جارێک لە خزمەت مامۆستا مەلامحمدى بەرزنجیدابووم لەبارەى ئەم مەسەلانەوە قسەکراو بەڕێزیان وتى : دەروێشێک پەیدا بووبوو دەیووت : تەنها شێخ حوسامەدین شێخە ، چى پێیان وت: ئاخر برا وانیە ، شێخ عوسمانیش شێخەو شێخ عومەریش شێخە بە عەقڵیا نە ئەچوو !!جا بەداخەوە هەندێک بەم جۆرە بیر دەکەنەوەو، دەیانەوێت هەمووان بەو جۆرەى خۆیان دەیانەوێت لە قاڵبیان بدەن ، ئێ خۆدیارە ئەمەش ئەستەمە!
جۆرەکانى سەلەفیەت:
مامۆستاکرێکار باسى جۆرەکانى سەلەفیەت دەکاو دەڵێت :حەزرەت دەفەرموێت(خیرُ القُرون قرنى پم الژین یلونهم پم الژین یلونهم )ێحیح الالبانى 699
ئەم فەرموودەیە چوار جۆر سەلەفى دروست کردووە کەهەریەک دەڵێ :سەلەفى هەرخۆمم بەڵێ ، کەمن هاتم ئەتۆ هەڵێ ! کەس نازانێ ئەمیان بەچى چۆتە لوتکە ؟بەراستى ئەوان بۆیە کەوتوونەتە ناوناوان .. بۆیە سەلەفیەتى سەردەم بۆتە هەورو هەڵاوو تەم ، لە هەموو رەوت و بزافێکى هەڵوەشاوو گەڕەلاوێژ ترە .
بەهەرحاڵ بۆ خۆم زۆرم لێپرسیون ، لێک جوداو دوورم ناسیوون ، بۆیە وەکو رێبازو دید لە چوار خانەم پەستیون: سەلەفى هەق ، سەلەفى زەق ، سەلەفى دەق ، سەلەفى لەق !
سەلەفى هەق : بەراستى شوێنکەوتووى قورئان و سوونەتن و بەهەرچى بۆیان بکرێت هەوڵ ئەدەن و جیهاد دەکەن بۆ سەرخستنى دینى خوا.
سەلەفى زەق : ئەمانە سەلەفییەکانى سۆدان و پاکستان و کوەیت و میسرن کە وەک ئیخوان لەرێى حیزبى سیاسى و هەڵبژاردنەوە دەیانەوێت خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان بکەن .
سەلەفى دەق : ئەو زانایانەن کە گوێ بە سیاسەت نادەن و زانستى شەرعى بڵاو دەکەنەوە وەک : بن بازو شێخ موقبیل وادعى یەمەن و شێخ عوسێمین و ...هتد .
سەلەفى لەق : ئەمانە کەمەدخەلى و جامیشیان پێدەڵێن ئەوانەن کە موخابەراتى وڵاتان بە تایبەت هی سعودییە لە پشتیانە ودژی هەموو کۆمەڵە ئیسلامیەکانن،ئەمانە شوێن ئیجتهاد و بۆچونی ئەلبانی و محەمەد شەقرەى ئەردەن و على حسن حەلەبى و شیخ رەبیع مەدخەلی سعودی کەوتون .
سەلەفی دەروێش:
ماوەیەکە سەلەفیەکان بەڕاست و چەپدا کەوتونە شمشێر وەشاندن ، ماشا الله هەگبەیان پڕە لە سایەى حکومەتەکەى خادم الحرمین ،لێرە کتێب و لەولا شریت ولەملا تۆڕی ئینتەرنێت و لەولا کۆڕ و دەرس و سیمینار و کەناڵی تەلەفزیۆن .کەدەکەویتە موناقەشەوە دەبینی دوورترین کەسن لە رەفتارى سەلەف، ئەگەر کەسێک کەمێک زانستیانە لێیان بکۆڵێتەوە دەبینێـت کە تەنها لاف و گەزاف لێئەدەن بەناوى سەلەفەوە ،هەرچیش لەپێڕی ئەوان نەبێ موبتەدیع و گومڕا خەواریجە ،ئەوەى باشە کەس لە ئیسلامدا مافی ئەوەى نیە پسوڵەى لێبووردنمان پێبفرۆشێ .
ئەمانە لەسەرەتاى دەروێشیانەوە فێرکراون کە مەشخەڵی ڕێی سەلەفێتى سێ قوتبن (ئەلبانی و ئیبن باز و ئیبن عوسێمین )ودەمارگیریەکى بێ تامیان هەیە بۆ ئەو بەڕێزانەو چەند زانایەکى تر!!
 خۆ زەرەرى بۆ پەزەکان نیە !!
فەقێیەک ڕێی دەکەوێتە گوندێک و فێری نوێژی جەماعەتیان دەکا، کە بانگى دا ئاغاى گوند هاوارى کرد :
- ئەو دەنگە دەنگە چیە ؟
+ وتیان : قوربان گیان بانگە .
- بانگ چیە ؟
+ قوربان گیان هاوارێکەو دەیکەن تا هەموو بچنە جێیەک و بە جەماعەت نوێژ بکەن.
- بانگ زەرەرى بۆ پەزەکان نیە ؟
+ قوربان گیان نەخێر .
- دەبا هەربانگ بدەن .
حاڵی ئەمانیش هەروایە مادام زەرەریان بۆ دەسەڵات نەبێ و حاکمە دیکتاتۆرەکان وەلی ئەمری موسوڵمانان بن دەبا چی دەکەن بیکەن.
محمد ئیبراهیم شەقرەی شێخی سەلەفیەکانى ئەردەن نامەى بۆ ێەدامی خوێن ڕێژ نووسی تیایا وتى ( الى الگود الشامخ والجبل الراسخ ێدام حسین وقاه الله شر حاسدیه )ئینجا باسی فرمێسکە تیمساحیەکانى ێدام دەکا و ئەیشوبیهێنێ بە چاوی پڵنگ . (پەڕاوى بڵق و کەفى یەک دوو گومانى سەلەفى) مامۆستا کرێکار.
کتێبەکەى ئەلبانى :
ئەمانە بۆ چوون وپەڕاوەکەى ئەلبانى (شێوازى نوێژکردنى پێغەمبەریان) کردۆتە مەرجەع و هەرچى وەک ئەوان نەکات لە دەست گرتن و قاچ بڵاوکردنەوەو جوڵانى پەنجەى شایەتمان واوەیلا بەحاڵى بیدعەچیە.
باوکی دکتۆر محمد کە مەلا بوو لە بەغداد وکوردە رۆژێک بە دکتۆری کوڕی ئەڵێ : کوڕم قابیلە تا ئەلبانی ئەو کتێبەى نەنوسی موسوڵمانان نەیانزانیبێ نوێژ بکەن.؟؟
بەڕاستى قسەکەى جوانە ئەم زانایانە تازە پەیدا بوون ،1400 ساڵە ئەم دینە حوکمى لایەک لە دنیا دەکا ئیتر ئەم دەمارگیریە چیە بۆ ڕاى چەند زانایەک، هەر لەم زەمانەدا بە هەزاران زاناى ناودارى سعودى و جیهانى ئیسلامى وەک ئەوان بیرناکەنەوەو تەنانەت هەیانە لە نەوەدەکانەوە لە زیندانى پڕ ستەمى ئال سعودایە.
ئەمانە لە مزگەوتا کە نوێژ دەکەن دەبنە مایەى فیتنەو ئاژاوە، مام حاجیەکى بەسەزمان تا لەمامۆستاو مەلاوە ئەو نوێژە فێربوەو 50 ساڵە ئاوا نوێژدەکات ،ئەمان دێن دڵی کرمێ دەکەن و کابرا تاس دەیباتەوە ئاخۆ ئەم دینە تازەیە چیە !!
هەر مزگەوتێ بەجەماعی تەسبیحات بکەن ئەوا بوونەتە بیدعەچی ، ئەگەر بە جەماعی نەیکەن کەم کەسیان تەسبیحاتەکە دەکەن ،جا تەسبیحات نەکەن باشترە یان هەموو بە یەکەوە بیڵێنەوە ؟؟
ئەم مەدخەلیانە کەزۆر سەرسامن بە شێخ ئەلبانى و کتێبەکانى وەک شیعەکان وەزانن یەکێکە لە ئیمامە مەعێومەکان ، لەکاتێکدا هەمووکەسێک قسەى قابیلى رەتکردنەوەیە تەنها پێغەمبەرى خوانەبێت ، چونکە کەس مەعێوم نیە لە هەڵە ، بەڵگەش بۆ ئەمە پاش ئەوەى کە کتێبى (زنجیرەى فەرموودە راستەکان )و (فەرموودە لاوازەکانى) ئەلبانى دەرچوو ، شێخ حسن على السقاف ، کەبەنەسەب ئەچێتەوە سەر حوسەینى کوڕى ئیمام عەلى و، یەکێکە لەزانایانى سعودیە  ، لە نزیکەى شەش سەد لاپەڕەدا کە بە دووبەرگ دەرى کردووە بەسەدان هەڵە لە ئەلبانى دەگرێت و دەیسەلمێنێ کە پێویست ناکات ئەوەندە فوو بکرێت بە ئەلبانیدا چونکە ئەویش کەسێکە با شارەزاییەکى هەبێت لەفەرموودەدا بەڵام ماناى وانیە هەرچى وت تەواوە ، شێخ حەسەن کتێبەکەى ناوناوە (تناقچات الالبانى الواچحات فیما وقع له فى تێحیح الاحادیپ و تچعیفها من ڕخگاء و غلگات) .
مەدخەلیەکان:
پزیشکێک دووساڵە کۆلێژى تەواو کردووەوئەندامى شوراى (عبد اللگیف)ەو ،بووە بە یەکێ لەشێخەکانى بەناو سەلەفیەکان، پەڕاوێک دەنووسێت بەناوى حیزبیەت لەدیدى زانایانى سوننەوە و(  عبد اللگیف  ) پێشەکى بۆ نووسیوە، ئەمیش کورتەیەکى ژیاننامەى بۆ (عبد اللگیف) نووسیوە کەچۆن بەوڵاتاندا گەڕاوەو زانستى شەرعى وەرگرتووەوزۆر شتى تر .
جا کاتێک (عبد اللگیف) و تاقمەکەى (بەهمەن کەلارى سەلەفى ) بە بیدعەجى وەسف دەکەن و کۆنووسى بۆ ئیمزادەکەن ، کێشەکە گەورە دەبێت و کەس لە دواى ئەوى ترەوە نوێژناکات و بۆدادوەرى بڕیاردەبێ هەردوولا بەیەکەوە بچنە لاى مەلا حەمدى سەلەفى لە دهۆک ، کەچى (عبد اللگیف  )و تاقمەکەى پێشتر خۆیان دەگەیەننە لاى مەلا حەمدى تا بۆ بەهمەنى تێبچێنن ، دواتر بەهمەنیش دەچێت ، بەهەرحاڵ چى داوا لە (  عبد اللگیف ) و تاقمەکەى دەکرێت کە لەگەڵ تاقمەکەى بەهمەن دا بەیەکەوە ئامادەبن ، ناوبراو ناچێت و بگرە ئەکەوێتە تەعنەدان لە مەلا حەمدى کە پێشتر بەزاناى فەرموودەزانى وەسف دەکرد؟؟
کێشەکە ئەگاتە ماڵى رەبیع مەدخەلى لە سعودیەو رێکەوتننامەیەک دێتە ئاراوە لەنێوان هەردوولادا.
سەلەفیەکەى کەرکوک :
محمد حسن کاکە حەمە لە ساڵى 1987 دواناوەندى ئیسلامى لەکەرکوک تەواو دەکات و لەساڵى 1990دا پەیمانگاى ئیمام و خەتیبى لە بەغداد تەواوکردووەو پاشان بەکالۆریۆسى لە دیراسات ئیسلامیدا هێناوە لەساڵى 2001 دا لەیەمەن ، شێخ موقبیلى سەلەفى یەمەنى بینیوەلە 1998دا و لە 1998 تا 2004 لە سەنعاى یەمەن بووە ، یەکەم گەنجى کوردە کە چووە بۆ لاى رەبیع مەدخەلى لەساڵى 1995دا ، هەرئەمیش هانى (عبد اللگیف )ى داوە کە بچێ بۆ لاى رەبیع مەدخەلى ( خێرى نەنوسرێت ئەگەر خێرە !!)ساڵى 2004 گەڕاوەتەوە عێراق و پاشان ساڵ ونیوێک چۆتەوە بۆ یەمەن و بەهۆى نەخۆشیەوە نەیتوانیوە دکتۆراکەى بخوێنێت و ئیستا ئیمامى مزگەوتە .ئەم بەڕێزە پێنج ساڵ هاوەڵى (عبد اللگیف ) بووەوئاگاى لە هەڵسوکەوتیەتى وبەیەکەوە فیکرى مەدخەلیان وەرگرتووەو ئەم خێرو بەرەکەتەیان هێناوەتەوە بۆ کوردوستانى بەش مەینەت ، تا ئەگەر تۆزێ دین هەبێت ئەویش نەهێڵن !!
محمد دەڵێت: هەندێ شتى (  عبد اللگیف  )هەبوو کە جێى قسەوباس بوو بەڵام لەبەر خوا سەترم کرد ، جاکاتێ پێیان زیاد راکێشاو خۆى لێبوو بەقوتبى زەمانەو شێخى سەلەفیەکانى کوردوستان و کەوتە بیدعەچێتى بەخشینەوە و (بەهمەن کەلارى ) بەو دەردە برد ، نەمتوانى بێدەنگ ببم و دەبوایە لە حەدى خۆیدا رایگرم .
محمد حسن ئەو شتانەى لە ژیاننامەى ناوبراودا هاتووە بەزیادەڕەوى و ناڕاستى داداەنێت و زۆر شتى تر ئەداتەوە بە چاویاو سەرەنجام پاش 70  لاپەڕەى ئەى فۆڕ بە دۆکیۆمێنتەوە دەیسەلمینێ کەناوبراو ئەوە نیە پێشەواى سەلەفیەکانى کوردستان بێ ،دەڵێت (وانا لا ابدع عبداللگیف لکنی اێفه بانه رجل متلون ، مێلحی ،باغ ،متبع للهوى ،متکبر کژاب ، یموت فی الشهرە والزعامە ، لا یتورع عن الافتراء على مخالفه ،والله حسیبه) جا ئەم نوسراوەشی ناو ناوە ( تبێیر الدرویش الکفیف بکشف التدلیسات والتلبیسات التى انگوت علیها ترجمە عبد اللگیف) کە بە کوردی  واتە: (بەرچاو ڕۆشنکردنی دەروێشی نابینا بە هەڵماڵینى درۆو دەلەسەکانى ناو ژیاننامەى لەتیف)..
خوایە بەقوربانت بم ، ئەمە حاڵی ئەو برادەرانەیە کەبەتەمان بەس خۆیان بچنە بەهەشتەوە ، مەگەر ناڵێن هەموان بیدعە چی و عەقیدە سەقەتن !! بیردەکەمەوە ئەگەر ئەمانە لە دنیاى ئەمڕۆدا ملیۆنێ یان دوو یان دە ملیۆنیش بن ، هەر ئەمانیش  بچنە بەهەشتەوە باقی موسوڵمانانیش بیدعەچیبن ( وکل بدعە چلالە وکل  چلالە فی النار )بێت قەسەم بەخوا بەهەشت چۆڵ و هۆڵ دەبێـت .
ئیخوان هەشتا ساڵە بەڕەنج و ماندوبونێکى زۆر لە هەشتا وڵاتى دنیادا دۆست و لایەنگریان هەیە و بەسەدان ملیۆن کەسیان فێری ئیسلامەتى کردووەو دوژمن پێش دۆست ئەگەر تۆزێک ئینسافى بێت دان ئەنێت بە فەزڵ و چاکەیاندا،کەچی تا سەر ئێسقان دوژمنایەتیان ئەکەن .
ئەمە بەهەرحاڵ ،سەرە هاتە سەر سەلەفیەکانى مێر وجەماعەتى نور و، شیخ محمد حەسانیان کرد بە بیدعەچی و حیزبچی ،کوردی نیوز پەیوەندی کرد بە شێخ محمد حەسانەوە و پێیان وت : قوتبەکەى سەلەفیەتى ئاخر زەمانى  کوردستان ( عبد اللگیف) ئاواو و ئاوات پێدەڵێت ،ناوبراو پێی باش نەبوو دابەزێتە مستەوایان و وەڵامیان بداتەوە و وتى ئێمە ئیشی خۆمان دەکەین ودوایش ڕاستیەکان دەردەکەون .
بەرچاوڕۆشنکردنى دەروێشی نابینا :
محمد حسن خاڵ بەخاڵ لەسەر ژیاننامەى عبد اللگیف دەوەستێ و بۆ دەروێشەکانى ناوبراوى دەردەخا کە ئەوەى بەشان و باڵیدا هەڵدراوە وانیە .
1- لە ژیاننامەکەیدا هاتوە ( پاشان وڵات بەجێ دەهێڵێت و سەردانى کۆمەڵێک لە وڵاتانى ئیسلامى دەکا بۆ وەرگرتن و فێربوونى زانستى شەرعی )لە راستکردنەوەیدا محمد دەڵێ : عبد اللگیف کە چوە بۆ سۆدان تەنها چوار مانگ و نیو تیا ماوەتەوە و،بە سوریاشدا تێپەڕیوە ،چەند رۆژێکیش لە تورکیا بووە ،چەند جارێکیش چوە بۆ حەج و عومرە و لە هیچیانا زانستى شەرعى وەرنەگرتوە،لە یەمەنیش 5 ساڵ ماوەتەوە لە قوتابخانەکانى ئیخوان بە گرێبەست وانەى وتوەتەوەو خەریکى بژێوى پەیدا کردن بووە .
ئیتر چەند زانایەکى بینیوەو چۆتە وتارو دەرسەکانیانەوە کەى ئەمە بوو بەوەى کە لەوڵاتانى ئیسلامى زانستى شەرعى وەرگرتبێت ؟؟؟
2- ( عبداللگیف ) لەیەمەن خۆى ئەباتە پێشێ لە دکتۆر عابد تۆفیق الهاشمى کەیەکێکە لە سەرکردە گەورەکانی ئیخوانى  عێراق وسەرۆکى بەشى دیراساتى ئیسلامى بوو لە زانکۆى سەنعا ، تا کەفالەتى مالى بۆبکات بۆ خوێندن لەزانکۆى یەمەن و بەردەوام بێ بۆ هێنانى ماستەر .
دکتۆرى ناوبراو لەبەرخوا کەفالەتى دەکا بەڵام عبداللگیف ساڵی دیراسى تەمهیدى تەواو دەکات و بڕوانامەکەى وەردەگرێت و غەدر لە دکتۆر عابد دەکات و پارەى رسوماتى خوێندنەکەى نادات و،زانکۆش بە نوسراوى ژمارە 83 لەبەروارى 8112000 دا دکتۆر عابد ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو پارەیە بدات کە ( 1500 $ ) و (44970 ڕیاڵ )ە .
دکتۆر عابد لاى محمد حسن گلەیی دەکات و دەڵێت :کورد هەمیشە بەوەفا بوون نازانم عبد اللگیف ئەم بێوەفاییەى بۆ لەگەڵ کردم ، پاشان دکتۆر عابد دەبیستێتەوە کە عبد اللگیف چەندجار چووە بۆ حەج و عومرەى سوننەت بۆیە بە محمد دەڵێت: ئەگەر پارەى نیە چۆن دەتوانێت ئەو هەموو سەفەرە بکات !!، ئەى کە هەیەتى بۆ پارەکەى من ناداتەوە ؟؟
ئینجا محمد حسن دەڵێـت: ئەگەر بمبوایە من پارەکەم بۆ ئەدایەوە ،نامەى توندیشم بۆ عبداللگیف ناردوەو  ئاگادارم کردەوە سوودی نەبوو .دەى باشە کەسێ ئەمە حاڵی بێ چۆن دەیەوێ ببێ بە شێخ و ئیمامی سەلەفیەکانى کوردستان .
3- لە ژیاننامەکەیدا نوسراوە ( لاى چەند زانایەکی بەڕێزیش ئیجازەى عیلمى وەگرتوەو چەندانی تریش تەزکیەیان کردوە وەک زاناو فەرموودە ناس شێخ حەمدى سەلەفى خوا بیپارێزێت لە کوردستانى عێراق)
محمد حسن ئەڵێت :لێرەدا ئاوا بەشان و باڵی مەلا حەمدیدا هەڵئەدا چونکە بۆ خۆگەورە کردن وا پێویست دەکات، کەچی لە مەجلیسی رێکخستنەوەکەى  لاى رەبیع مەدخەلی سعودیە شێخ حەمدی بە هیچ دادەنێ ،ئینجا نازانین بڕوا بە چ شتێکى بکەین ؟!
4-محمد دەڵێت :عبداللگیف پۆز بەوەوە لێدەدات کە یەکەم پیاوە لاى رەبیع مەدخەلى لە عێراقدا ، کەچى ناوبراو داواى لێدەکات کە لەکەناڵى (الاپر ) دەرنەکەوێ، ئەم خۆى و دەروێشەکانى بە قسەى ناکەن و ئنجا زۆر هەوڵیشیان لەگەڵ مندا کە لەو کەناڵەدا دەرکەوم ،ئیتر پێى نەوتم شێخ مەدخەلى ڕێگرى کردووە لەو کارە کەئەوەش بەلاى منەوە غەش و تەدلیسە !!
5- محمد دەڵێت : عبداللگیف کەزانى بێدەنگ نابم وهەرچى هەیە بەبەڵگەوە ئەیخەمە ڕوو کەوتە تەبدیع  کردن و تەفسیق کردنى منیش ، لەرێى برادەرێکەوە داوام لێکرد کە رووبەڕووى خۆى و دەروێشەکانى ببمەوە تا بۆى بسەلمێنم چەند کەم وکورتى هەیە ، کەچى تائێستا رائەکات لەو رووبەڕووبوونەوەیە!
باشە کاکە لەتیف پێنج ساڵ لەیەمەن تۆ هاتوچۆى ماڵى ئێمەت کرد و مەشوەرەتت پێدەکردم ،ئەگەر بیدعەچى بووم بۆ ئەوسا قسەت نەکرد ؟چەند پەڕاوت پێشکەشکردم و لەسەرت ئەنووسى پێشکەشە بە براو مامۆستاى بەڕێزم ئەى ئێستا بۆ وادەڵێیت ؟؟ئنجا تۆ خۆت ناوناوە ئەمین ، ئەمەیە ئەمینیەکەت ؟؟
زۆریان نازانن باربەرى کێن :
مامۆستا کرێکار لە 20-12-2011دا لە نووسینێکدا باسى سەرهەڵدانى ئەم مەدخەلیانەى کردووە، کە نایفى وەزیرى ناوخۆى سعودى کە زیاد لە چل و دووساڵە وەزیرە ولە مانگى شەشى 2012 مرد، لەپشت درووستکردنى ئەم مەدخەلیانەوەیە وئەمانە وا فێرکراون کە :
1- دەسەڵاتە سیاسیەکانى وڵاتە ئیسلامیەکان حوکمى شەرعین و شۆڕش و خۆپیشاندان لە دژیان جائیز نیە!!
2-کاربەدەستانى دەوڵەت شارەزاترن لە سیاسەتداو زانایانى شەرعیش لەشەرعدا بۆیە دین و سیاسەت و حوکم لەیەک جیابکرێنەوە .
3-خەڵکى بەگشتى موسڵمانن و نابێت تەنانەت عیلمانیەکانیش بەکافر دابنرێن !
کورد دەڵێت گڵى دوور دەرمانە ، جا دە ساڵێک زیاترە کۆمەڵێ موراهیقى سەلەفى بوونەتە باربەرى موخابەراتەکان ،ئەم کەرە شەلانە خۆشیان نازانن ئەو بارە زەلەى لێیان نراوە بۆ سەربان و کەپرى رابواردنى کێى دەبەن ؟! زەلیش قامیش و قالۆرى تەڕە کە گوێدرێژ نایخوات .. جاوەرە سەیرى ئەم دیمەنە بکە ..کەرەو شەلە ..بارە زەلى لێنراوە.. تەڕەوقورسە ..ناتوانێت وەک بارە پووش جارە جارە ناخونەکێکى لێبدات !! ناشزانێت بەرەو کوێى دەبات و تاکەى هەروا بەکۆڵیەوە دەبێت !!
کێ تەفرەقە دەکات ؟؟
ئەمانە دەڵێن حیزبایەتى مایەى تەفرەقەى موسڵمانانەو حیزبایەتى حەرامە ، دەى ئەگەر وا بووایە نەدەبوو خۆیان تەفرەقەیان تێبکەوتایە ، تاکار گەیشتە رادەیەک لەدواى یەکەوە نوێژیان نەدەکرد !!عبداللگیف بە حەمدى سەلەفى وت: ئەتۆ چاوت بەس ئێمە دەبینێت ،کە نوێژ لە دواى ئەبو مەنارەوە ناکەین ، ئێخۆ ئەوانیش نوێژ لەدواى ئێمەوە ناکەن .(خوایە هاوار بۆ تۆ چۆن تووشى ئەم ئەبو مەنارو ئەبو عبدالحق و ...ئەبو ئەبو انە بوین !! ).
تا ساڵى 2009 شێخ حەڵەبى بە پێشەواو زانا دادەنرا کە ناکۆکى کەوتە نێوان ئەم و مەدخەلیەوە ئیتر وتیان بیدعەچى یە و مەلا لەتیف و مەلا عەول کەریم هیچ وەفایان بۆى نەبوو چونکە فەرمانەکە لەمەدخەلیەوە هاتبوو!! 
دکتۆر ناێر العمر لەبەرنامەیەکى کەناڵى مەجدا وتى: ئەمانە بچنە هەر مزگەوتێکەوە ئاژاوە دەنێنەوە بەوەى کەنابێ لەدواى فڵانەوە نوێژ بکرێت ، قوتابیەک کە لە بەرازیلەوە هاتبوو بۆ سعودیە بۆ خوێندن بۆى گێڕامەوەو وتى: تا ئەمانە نەهاتبوون عەیبمان نەبوو ، کەچى هەر کە روویان کردە مزگەوتەکەمان تەفرەقەیان نایەوە بەجۆرێک کە زۆر کەس لەداخا هەر وازى لەنوێژ هێنا !
تەکفیرکردنى سەیید:
ئەمانە بەفەرمانى ئاغاکانیان دوژمنى ئیخوان و سەیید قوتبن ، یەکێکیان بەناوى (عوبێدجابرى درۆ بەدەم شێخ عوسێمینەوە دەکات گوایە شێخ وتوویەتى لەبەر وەرع نەبێت سەیدمان کافر دەکرد ) .
شێخ حەجورى کە جێگرى شێخ موقبیلى یەمەنەو سەلەفیە وتى : عوبێد جابرى جاهیل و درۆزنە وهەرزوو درۆکەى کەشف بوو ( ماشاالله لەم پیاوە گەورانە !!) .
شێخ رەبیع مەدخەلیش پەڕاوێکى نووسى دژى سەیید قوتب بەفەرمانى نایفى وەزیرى ناوخۆ ، داى بە شێخ بەکر عبدالله ڕبو زەید کە پیابچێتەوە ناوبراویش خوێندیەوەو پێى وت :تۆ لاى خۆت دکتۆرى ئەمانەتى زانستى چۆن رێت ئەدات لە کتێبى عەدالەتى ئیجتماعى کەیەکەم کتێبى سەییدە یان لە چاپە کۆنەکانەوە شت بهێنى ورەخنەى لێبگریت لە کاتێکدا لە چاپى نوێدا ئەوانە چاکراون .ئەم ئامۆژگاریە بەکوردى لە پێگەى مینبەردا بڵاوکراوەتەوە، بەڵام مەدخەلى گوێى نەدایە ئامۆژگاریەکان و خۆى گوناهبار کرد بە تەعن دان لە موفەسیرى شەهیدى قورئان .
موفتى سعودیە ( شێخ عبدالعزیز ئال شێخ ) لەوەڵامى پرسیارێکدا ژەهرى خۆى رشت و وتى: ( خواى گەورە وەلى ئەمرەکانى ئەم وڵاتە وڵاتى یەکتاپەرستى و سوننەى سەرکەوتوو کرد و کتێبەکانى سەیدیان قەدەغەکرد ، دواى ئەوەى فەسادى ئەو کتێبە دەرکەوت ، وە ئەمیر نایف خواى گەورە ئاینى پێ سەربخا ئاشکراى کرد کە فەساد لەسەر زەوى سەرچاوەکەى سەییدو ئەوانەن کە فیکرى ئیخوان بڵاو دەکەنەوە )
بۆ زانیارى زیاتر سەردانى ماڵپەڕى (مینبەر ) و (نا بۆ مەدخەلیزم ومورجیئەى سەردەم ) بکەن کە زۆر راستیان تیایە لەم بارەیەوە .
مامۆستا محمد ئەحمەد الراشد کە یەکێکە لەبانگخوازە گەورەکانى جیهان و ئیخوانە دەڵێت : ئێمە بینایەکمان بۆ خۆمان دروست کردووەو دڵمان پێى خۆشەو لەژێر سەقفەکەیدا کۆبووینەتەوەو دەعوە دەکەین ، هەرکەس ئێمەى بەدڵ نیە بابۆ خۆى بچێت لەو لاوە چۆنى دەوێت خانوویەکى تر بۆ خۆى درووست بکات و خەڵک زۆرن کە بانگیان بکات و لەژێر سەقفى خۆیدا کۆیان بکاتەوە ، کەى رەواى هەقە ئەو کەسە بێت بەهەر بیانوویەک بێت خانووەکە بەسەر ئێمەدا بڕووخێنێت ، خۆ کە ئێمەشى رووخان دڵنیاین کە هیچى بۆ درووست ناکرێتەوە !!
بەکوردى و بەکورتى ئێمە بانگخوازین نەک قازى ،کارمان حوکم دان نیە بەسەر خەڵکدا ،موسڵمانان لە خێردان وئەوەى تۆزقاڵێک ئیمان لەدڵیا بێت لەدۆزەخا سزاش بدرێت دێتەوە ناو بەهەشت ، شەفاعەتیش بۆ ئەوانەیە کە گوناهى گەورەیان ئەنجام داوە ، خوا دینێکى ئاسان وجوانى ناردووە با لەبەرچاوى خەڵک قورسى نەکەین ،دیندارى راست بە پارێزکارى و سوکایەتى نەکردنە بە موسڵمانان ، نەک بە مەزاهیرى شەرواڵى کورت و سیواک و..هتد،خۆ ئەوانە سوننەتن کێ کردنى زۆر چاکە خوا خێرى بنوسێت وکێش نەى کرد دیندارى راست لەسەر ئەو شتانە نەوەستاوە ..هەرشادبن .