له کۆنفڕانسێکی دوو ڕۆژه‌دا، 12 نووسه‌ر و کارناسی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی وێڕای به‌رز ڕاگرتنی یادی ئه‌حمه‌دی خانی، لایه‌نه فیکری و ئه‌ده‌بییه‌کانی به‌رهه‌مه‌کانی لێکده‌ده‌نه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڤره‌نسه‌ل: کۆنفڕانسی دوو ڕۆژه‌ی به‌رز ڕاگرتنی یادی ئه‌حمه‌دی خانی، نووسه‌ر و بیرمه‌ندی به‌ناوبانگی کورد و خولقێنه‌ری به‌رهه‌می مه‌م و زین ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ئه‌گێست/ 26ی گه‌لاوێژ، له شاری دۆغۆبایزید هه‌ڵکه‌وتوو له پارێزگای کوردنشینی ئاگری تورکیا ده‌ستپێده‌کات.
کۆنفڕانسه‌که له‌سه‌ر ئه‌رکی شاره‌وانی دۆغۆبایزید و پارتی ئاشتی و دیموکراسی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و 12 نووسه‌ر و کارناسی زمان و وێژه‌ی کوردی، لێدوانه‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کانی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌حمه‌دی خانی پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
زانا فارقینی، فه‌رهه‌نگ نووس و به‌رپرسی ئه‌نیستیتۆ کوردی ئه‌سته‌نبۆڵ، سامی تان، نووسه‌ر و کارناسانی زمان و وێژه‌ی تورکی، په‌رویز جه‌هانی، نووسه‌ر و کارناسی کوردی ئێرانی و به‌رپرسی به‌شی کورمانجی گۆڤاری سروه، پرۆفسۆر قه‌دری یه‌لده‌رم، جێگری زانکۆی ئا‌رتۆکلۆی مێردین و چه‌ندین کارناس و کوردناسی به‌ناوبانگی تورکیا له ڕیزی به‌شداربووان له‌م کۆنفڕانسه‌دان.
هه‌روه‌ها به سه‌رکردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی خانی و کۆشکی ئیسحاق پاشا له ته‌نیشتی مه‌زارگه‌ی له ڕێزی به‌رنامه‌کانی کۆنفڕانسه‌که دایه.
خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌دی خانی، شاعێر و نووسه‌ری به‌ناوبانگی کورد له میانی ساڵه‌کانی 1650 تا 1707ی زایینی له ئاگری ژیاوه و به‌رهه‌می به‌نرخی مه‌م و زین له‌سه‌ر زاراوه‌ی کوردی کورمانجی گرینگ‌ترین به‌رهه‌می خانی و یه‌ک له ئاسه‌واره به‌نرخه‌کانی وێژه‌ی کوردییه، که له‌لایه‌ن مامۆستا هه‌ژاره‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی کوردی سۆرانی.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و گه‌شتوگوزاری تورکیا، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی به زمانی تورکی ئه‌سته‌نبۆڵی بڵاو کرده‌وه و که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی TRT6 زنجیره درامایه‌کی له‌سه‌ر چیرۆکی مه‌م و زین، به‌رهه‌م هێناوه که له ئێستاشدا بڵاو ده‌کرێته‌وه.
بۆچوونه‌کان