ئاماژه: 

له کۆتاییه کانی شه ڕی دووهه می جیهانی، یه کێک له گرینگترین رووداوه کانی مێژووی هاوچه رخی کورد، دامه زراندنی کۆماری کوردستان بوو، ئه زموونێک له ده‌ سه‌ ڵاتی کوردی که بۆ یه که مجار له مێژووی نوێ دا توانی گۆڤار و رۆژنامه ده ربخات، دام وده زگاکانی ئیداری دامه زرێنێت و وه کووده وڵه تێکی نه ته وه یی مامه ڵه ی له گه ڵ بکرێت. کۆمارێک که به رهه می شۆڕشه کانی پێش خۆی وهه ڵقوڵاوی ناوه ی کۆمه ڵگاو ئاکامی سه رهه ڵدانی ئه و وشیاری نه ته وه ییه بوو که له ساڵانی پێش دامه زراندنیدا له نێو چین و توێژی لاوانی رۆشنبیرو تازه پێگه یشتووی ناو خانه قا و حوجره و خوێندنگه سه ره تاییه کانی ده وڵه تیی له ناوچه ی موکریان دا سه ری هه ڵدابوو. به ڵام مه خابن که ئه و کۆماره ساوایه سه ره ڕای تێپه رکردنی هه موو تایبه تمه ندییه کانی یاسایی نێونه ته وه یی خۆی، له لایه ن نه یارانییه وه به پیلانێکی ده ره کی له قه ڵه مدراوه. له ت و په ت کردنی وڵاتانی رۆژهه ڵاتی نێوه ڕاست له لایه ن ئیستعمار و چه ند پارچه کردنی جیهانی ئیسلام له لایه ن خاچ په رستانه وه، پاساوگه لێکن که له مێشک و بیروبۆچوونی ناسیۆنالیسمی به رچاوته نگی فارس و تورک و عه ڕه ب وهێندێک له هه ڵگرانی بیرۆکه ی ئیسلامی سیاسی دا خول ده خوات.

هه روه کوو مێژوونووسی ئێرانی ((ئه حمه دی که سره وی)) داخوازییه کانی ڕه واو نه ته وه یی کورد به و شێوه یه لێک ده داته وه و ده ڵێ: ((خرابترین تۆوی ناکۆکی و دووبه ره کی که بێگانه له رۆژهه ڵات دا چاندی ئاره زووی سه ربه خۆیی نه ته وه کان بوو، دوای ئه وه ی که ئه و سیخوڕه ئه وروپایانه به نێو کورد و ئه رمه ن و ئاشووریه کان دا گه ڕان، ئه و تۆوه گڵاوه یان له نێو دا چاندن )1».

بۆ ئه و مه به سته ئه و وتاره ی ژێره وه حه ول دانێکه بۆ ئه وه ی که کۆماری کوردستان و بزووتنه وه ی نه ته وه ییه که ی تا چ ڕاده یه ک هه ڵقوڵاوی ناخی رووداوه سیاسی و کۆمه ڵایه تییه کانی کوردستان و گه شه ی بیری سیاسی و نه ته وه یی کورد بووه؟

ره زا شا و مه سه له ی کورد:

شۆڕشی مه شرووته بوو به هۆی له رزۆک بوونی سیستمی حکومه تی پاشایه تی – عێلی و دامه زراندنی شێوه یه کی به ڕواڵه ت مۆدێڕن له حکومه ت، به ڵام ئاماده نه بوونی کۆمه ڵی ئێران بۆ ئه و ئاڵ و گۆڕانه و ده س تێوه ردانی رووس و ئینگلیس له کاروباری نێوخۆیی ئێران، بوو به هۆی هه ره س هێنانی مه شرووته، که به کودتای 1299 کۆتایی یه کجاری پێهات و حکومه تی سانترالیستی ره زاشا له ئێران ده ستی پێکرد، ئه وه ش هاوکات بوو له گه ڵ گه شه ی ئاڵمان له بواری پیشه سازی و تورکیای مۆدێڕنی ئاتاتورک، که سه رنجی بیر و ئه ندیشه ی رووناکبیرانی ئێرانی بۆ لای یه کێک له دیارده کانی شارستانییه تی رۆژئاوا راکێشا، ئه ویش ناسیۆنالیزمی په ڕگیری ( شۆونیسم ) بوو. ته قی زاده که له بناغه دانه رانی مه شرووته بوو، له ئاڵمان گۆڤاری (( کاوه )) ی دامه زراند و به هاوکاری جه ماڵزاده و محه مه د قه زوینی ده ستیان کرد به بڵاوکردنه وه ی ئه ندیشه ی ناسیۆنالیستی. ئه وان بڕوایان وابوو که تا له ئێران یه کێتی میللی له بواری زمان، جل و به رگ،......به دی نه یه ت سه ربه خۆیی سیاسی و پاراستنی ته واویه تی خاکی ئێران ئه سته مه‌ ئه و ئه ندیشه شۆونیستانه له ڕاستی دا بنه مای ده سه ڵاتی ره زاشای پێک هێنا، هه ر بۆیه ره زاشا هه ر که ده سه ڵاتی به ده سته وه گرت، ده ستی گرت به له نێوبردنی سه رۆک عێل و عه شیره ته کان و نیشته جێ کردنیان و به دیهێنانی ده سه ڵاتێکی سانترالیستی سیاسی، نیزامی به هێز(2).

بێجگه له کاریگه ریه تی ئه و بیرۆکه ڕه گه زپه رستانه، سه فه ری ره زاخان بۆ تورکیای ئاتاتورکیش هێزکارێکی گرینگی هه بوو له سه ر سیاسه ته کانی به نێو مۆدێڕن. ره زاشا پاش گه ڕانه وه ی له سه فه ره که ی خۆی بۆ تورکیا له ساڵی 1313 له ژێر کاریگه رییه تی سیاسه تی مسته فا که ماڵ دا، بڕیاری دا که له مه وبه دواوه هه موو گه لانی ئێران و له ناویشیان دا کورده کان، مافی خوێندن و نووسین یان به زمانی زگماکی خۆیان نییه. " که ریمی حیسامی" له باره ی هه وله کانی ده وڵه ت بۆ یاساغ کردنی زمانی کوردی دا ده نووسێ:....... نووسین و خوێندنه وه ی زمانی کوردی یاساغ له قه ڵه م ده درا و ته نانه ت بڕیار درا له ئیداره کان به و زمانه گفتگۆ نه که ن، له سه ر ده رگای ئیداره کان نووسرابوو: قسه کردن جیا به فارسی قه ده غه یه (3).

سیاسه تی حکومه تی په هله وی به نیسبه ت خه ڵکی کورده وه به دوو قۆناخ دا تێده په ڕی و له هه رکام له و دوو قۆناخه دا به دوای ئامانج گه لێکی تایبه ت دا ده گه ڕان، گرینگ ترین یان بریتی بوون له:

1– قۆناخی یه که م: پێک هاتبوو له نه هێشتنی هۆزگه رایی، له نێوبردنی گروپی چه کداری عه شیره ته کان، بڵاوکردنه وه ی ده ستڕۆیی ده وڵه تی ناوه ندی هه تا سنووره کان، دامه زراندنی ئیداراتی تۆمارکردنی به ڵگه نامه و موڵکه کان، دارایی، دادوه ری و ناوه نده کانی راهێنان و سه ربازی بوون.

قۆناخی دووهه م: تایبه ت بوو به قه ده غه کردنی که ڵک وه رگرتن له زمانی کوردی و هه روه ها دانه مه زراندنی کارمه نده خۆجێ یه کان له کوردستان دا (4).

له کۆبه ندیه کی گشتی دا ده توانین بڵێین، قه ده غه کردنی زمانی کوردی، سه پاندنی جل و به رگی ئوروپایی به سه ر کورده کان و دوورخستنه وه و به ند کردنی که سایه تییه دیار و سه رۆک هۆزه کانی کورد، دانانی کارمه ندی ناکورد و گوشاری سوپاییه کان و ژانده رمه کانی ره زاخان بۆ سه ر دانیشتووانی کوردستان، هه موو به و واتایه بوون که رێژیمی په هله وی دژایه تی ئازادی و هه ڵس و که وتی زمان و داب و نه ریتی کورده کان ده کا، ئه و شه ڕانگیزییه بێ هۆیه و گوێ نه دان به هیچ نه زانینی بێ هۆیانه له بابه ت زمان و کلتووری یه کێک له گه لانی ئێرانی، نه ته وه ی کوردی به ته واوه تی له حکومه تی په هله وی دوور کرد (5).

ره زاشا بێجگه له مانه ش هه ستا به گۆڕین و به فارسی کردنی نێوی ژماره یه کی زۆر له شار و ڕووبارو چیاکانی کوردستان بو نموونه ورمێی کرد به ره زائیه، سه ڵماس بۆ شاپوور، خانێ بۆ پیرانشه هر، سابڵاغ بۆ مه هاباد و چۆمی چه غه توو بۆ زه ڕینه ڕوود.

هه روه ها دراو و داراییه کی زۆری خه رج کرد له پێناوی سڕینه وه ی ئه ده بی کوردی وبه فارسی کردنی شێعره کانی " بابه تاهیر هه مه دانی " که به زارێکی که لهوڕی نووسراوه، کرانه فارسی.

داوایان له ( رشید یاسمی ) کرد تا له ڕێگای کارێکه وه که نووسینی کتێبی ( کردوپیوستگی تاریخی او ) ه، تئۆرێکی زڕ سه باره ت به فارس بوونی کورد بسه لمێنێت (6).

هه روه ها " توکلی" سه باره ت به کار و ڕه فتاری لێپرسراوه کانی دیکه ی ئێرانی له کوردستان دا ده نووسێت: له و به رنامانه ی دیکه که به ئامانجی دژایه تی و لێدانی فه رهه نگ و فۆڵکڵۆڕی کوردی جێ به جێ ده کران، بریتی بوون له خاپوور کردنی ئه و ئاسه واره کۆنانه ی، ئاماژه یان بۆ مێژووی کورد ده کرد. ( حسن مقدم ) سه رکرده ی هێزه ئێرانیه کان له شاری سنه له و رووه ده ستی نه پاراست، وێڕای ئه و ئازار و سته مه ی که خه ڵک له ده ستی ئه و کابرایه وه تووشی ده بوون، مردووه کانیشی له به ڵای ئه و سه رکرده یه بێ به ش نه بوون، ئه و هه ستا به کاول کردنی گۆڕستانی ( سلێمان به گ ) که شوێنی ئارامگه ی سه ردارانی کورد و که سایه تیه نیشتمان په روه ریه کانیه تی.

به پێی ئه و سیاسه ته ناله باره ی که حکومه ت به رامبه ر نه ته وه ی کورد له ئێران گرتبوویه به ر، ژماره یه کی یه کجار زۆر له کوردی خێڵه کانی ( گه ڵباخ وپیران و جه لالی ) و هه زاران خێزانی دیکه ی کوردستان له ساڵی 1935 دا گواسترانه وه بۆ شوێنه دووره ده سته کانی ئێران، به تایبه ت بۆ کرمان، سوڵتان ئابادو شیراز،......... (7).

ئاکامی کارکرد و هه ڵس و که وتی ڕه زاخان له گه ڵ ده ره نجامی هه وله کانی ئاتاتورک و ناسیۆنالیسته کانی تورک هه ریه ک شت بوو، ئه ویش چه وساندنه وه ی نه ته وایه تی بوو. مه به ست له وه ها گوشارێک له نێوبردنی شوناسی نه ته وه یی تاقمێک له خه ڵک له چوارچێوه ی وڵاتێک دا له لایه نی ره گه زی و زمانی، ئایینی و کلتووری به که مینه یه کی جیاواز داده نرێت.

ئه و سیاسه ته به نێو چاکسازییه ی ره زاخان، به دوو قۆناخ دا له گه ڵ په رچه کرداری چین وتوێژه کانی خه ڵکی کوردستان به ره وڕوو بوو:

قۆناخی یه که م: ڕاپه ڕینی چه کداری: ڕاپه رینی عه شیره ته کانی هه ورامان و مه ریوان به سه رکردایه تی رێبه ره به نێوبانگه کانیان وه کوو مه حموود خانی دزلی ( 1870- 1946) و جافه رسامی هه ورامی (1885 – 1942 ) و مه حموودخانی کانی سانان له به هاری ساڵی (1926) دا دژ به حکوومه تی ره زاشا ی په هله وی. راپه رینی خێڵی جه لالی 1931- 1930 (8).

راپه ڕینی ڵۆره کان به ڕێبه رایه تی ( قه ده م خێر ) ئه و ژنه لێهاتوو و ئازایه ی که ( سه ید مورادخان ) ی برای و ( عه لی مه هخان ) مێردی به فرت و فێڵ و پیلانی له شکری ئێرانی له نێو بران.

ڕاپه ڕینی سمکۆ،

ڕاپه ڕینی مه لا خه لیل مه نگوڕ(9).

قۆناخی دووهه م: راپه رینی فه رهه نگی و سیاسی: دامه زراندنی حیزبی هیوا له کوردستانی ئێراق کاریگه ری بێ وێنه ی له ڕاچڵه کاندنی هه ستی نه ته وایه تی کوردستانی ئێرانیش دا یاری کرد به تایبه ت هاوکات له گه ڵ په ره سه ندنی راپه رینه چه کدارییه کانی کورد دژی ره زاشای په هله وییه وه، بزووتنه وه یه کی رۆشنبیری به هێز له نێو توێژی خوێنده وار و شارنشینی کوردستانی ئێران سه ری هه ڵدا که بوو به هۆی دامه زراندنی رێکخراوگه لێکی جۆراوجۆر وه ک حیزبی ئازادی کوردستان و کۆمه ڵه ی ژیانه وه ی کوردستان ( ژکاڤ).

بێجگه له ڕێکخراوی هیواو شوێن دانه ربوونی ئه و له سه ر بووژاندنه وه ی وشیاری نه ته وه یی کوردستانی ئێران،" مه لا ئه حمه دی فه وزی " مامۆستای ئایینی له گه شه کردنی بیری نه ته وه یی کوردی دا به تایبه ت له ناوچه ی موکریان دا رۆڵی به رچاوی گێڕاوه.

" که ریمی حیسامی " وێڕای ئاماژه کردن به پێک هاتنی گروپێکی سیاسی بچووک به به شداری پیاوانی ئایینی ناوچه ی موکریان له ماوه ی ساڵانی 1307- 1310 که له گه ڵ شۆڕشی ئارارات و پارتی خۆیبوون دا پێوه ندیان بووه، مه لا ئه حمه دی فه وزی به به رپرسی سه ره کی ئه و گرووپه ده ناسێنێ و له باره ی ڕۆڵی مه لا ئه حمه دله چالاکی سیاسی کورده کان له نێوه ڕاستی ساڵه کانی ده سه ڵات داریه تی ره زاشادا ده نووسێ: پێویسته بزانرێ که رۆڵی مه لا ئه حمه دی فه وزی یه کێک له رۆشنبیرانی کورد، له به ره به ری هه ڵگیرساندنی شه ڕی جیهانی دووهه م دا، زۆر گرینگه ئه و له سلێمانیه وه بۆ موکریان هاتبوو و له ڕاچڵه کاندنی هه ستی نه ته وه یی و دامه زراندنی ئه و گرووپه سیاسیه بچووکه دا ڕۆڵی سه ره کی هه بووه (10).

لێکۆڵه ڕی کورد" محه مه د سه مه دی " له گه ڵ ژماره یه ک له ئه ندامانی دامه زرێنه ری کۆمه ڵه دا وتووێژی ساز داوه، به له به رچاوگرتنی وته کانیان ده نووسێ که: مه لا ئه حمه دی فه وزی بێجگه له زانیاری ئایینی، وانه ی هه ستی نه ته وایه تی کوردیشی به قوتابیه کانی ده گووته وه (11).

یه کێک له و قوتابیانه،" مامۆستا هێمن بوو"، هێمنی موکریانی له ژیان نامه ی خۆی ( له کوێ وه بۆ کوێ ) دا ده نووسێ: (( ده بی بڵێم من ده سکردی (( فه وزی)) م ئه و هه ڵیوه شاندمه وه، و تێکی هه ڵشێلام و سه رله نوێ درووستی کردمه وه..... بێگومان ئه گه ر نه چووبامه خزمه ت فه وزی و له کن ئه و مامۆستایه م نه خوێندبا، رێبازی ژیانم ئه و رێبازه نه ده بوو که گرتم و پێیدا رۆیشتم و ئێستاش به رم نه داوه. ئه و تێی گه یاندم من رۆڵه ی کوردم و کوردیش نه ته وه یه کی بێبه ش و چاره ر‌ه ش و زۆرلێکراوه و ده بێ رۆڵه کانی له پێناوی رزگاری کردنی دا فیداکاری بکه ن و له خۆبردوویی نیشان بده ن......... ئه و لاوه کوردانه ی له سه رده می پاتشایه تی ره زاخانی په هله وی دا که به ته قلیدی ئاتاتورک خه ریک بووگه لی کورد له کوردستانی ئێران دا بتوێنێته وه، یا ڕاسته وخۆ شاگردی فه وزی بوون یا شاگردی شاگرده کانی ئه و، به تایبه تی پێشه وا قازی محه مه دی شه هید شانازی به وه ده کرد که شاگردی فه وزی بوو (12).

بێجگه له دان پیانانی مامۆستا هێمنی شاعیر، له نووسینه کانی حیسامی و سه مه دیش دا واده رده که وێ که مه لا فه و زی ئه گه ر نه بێ له دوو سه ده ی ناسک و هه ستیار دا رووی کردۆته مه هاباد و هه ر جاره هه ولی داوه گۆرانکارییه ک درووست بکات و هه ستی نه ته وایه تی له نێو کورده کانی موکریان دا وه ئاگابێنێ، جارێکیان له گه رمه ی شۆڕشی ئارارات، جارێکی دیکه ش له ده سپێکی شه ڕی جیهانی دووه م دا (13).

سیاسه تی شۆوینیستی و گووشاری رژیمی شاهه نشاهی په هله وی بووه هۆی په یدابوونی ڕق و بێزاری چین و توێژه کانی گه لی کورد له رۆژهه ڵاتی کوردستان به شێوه یه ک له سه رووبه ندی هه ڵگیرساندنی شه ڕی دووه می جیهان دا ته واوی فاکته ره کانی جووڵانه وه و ته قینه وه ی نێوخۆیی ئاماده بوون. به تایبه ت کاتێک که شه ڕ هه ڵگیرسا و ئێران تا ده هات له ئاڵمانی نازی نزیک ده بۆوه. ئه و مه سه له یه ی که بووه هۆی تێوه گڵانی ئێران له ئاگری شه ڕو سه ری ره زاشای په هله وی خوارد و ئاواتی خه ڵکی سته م لێکراوی کوردستان هاته دی (14).

ره زاشا خۆی نه گرت له به رده میان دا به وه ش که ش و هه وای ئازادی له ئێران

په یدا بوو و کوردستانیش به شێک له ئازادی و دێموکراسی به خۆیه وه بینی. حیزب و رێکخراوه سیاسییه کان بووژانه وه له کاتێک دا که له خوارووی ئێران له شکری ئامریکا و بریتانیا هاتبوو، له وسه رووشه وه له شکری سووری سۆڤیه تی هاتبوو هه تا ورمێ ی داگیرکردبوو و ناوچه ی مه هاباد له و بارودۆخه دا به دوور بوو، بۆیه بارودۆخێکی تایبه تی له مه هاباد و ناوچه که خولقا بوو. مه هاباد پێشینه یه کی شۆڕشگێری جوڵانه وه ی نه ته وه یی، کوردایه تییان هه بوو هه ر بۆیه یه که م رێکخراوه ی به هێزی سیاسی کوردی به نێوی کۆمه ڵه ی ژیانه وه ی کورد له کوردستان له ناوچه ی مه هاباد پێک هات.

به پێی ئه و سه رچاوانه ی له ده ستدان ئامانجی (ژکاڤ)، دژی خۆخۆری و شه ڕی ناوخۆ و پووڵ په رستی و هه ل په رستان بووه، به هه موو هێز و توانای تێکۆشاوه بۆ ئه وه ی زنجیرو ته وقی دیلی و ژێرده سته یی له گه ردنی نه ته وه ی کورد داماڵێ، هه ولی داوه که کوردستانی گه وره دروست بکاته وه، له ت و په تی کوردستان نه هێڵێ که هه موو کوردێک بتوانێ به سه ربه ستی بژی. ( ژکاڤ) زۆر هه ستی به وه کردووه که ده بی کورد بیر له شارستانییه ت و پێشکه وتن و مه ده نییه ت بکاته وه، خۆ رۆشنبیرکردن و ناساندنی کێشه ی گه له که مان به دنیای ده ره وه زیاتر رێگای رزگاریمانه نه ک چه ک و شه ڕ، چوونکه هیچ کات ئه و چه که ی به ده ستی کورده وه یه له به رامبه ر چه کی دوژمنه کانی دا به راورد ناکرێ، بۆیه هه ر زوو بیری له رۆژنامه گه ری و ده رکردنی گۆڤار و رۆژنامه بۆ رووناک کردنه وه ی بیری نه ته وایه تی کردووه (15).

ک ژ ک له سه ر چوار کۆڵه که ی ( ئیسلامه تی، کوردایه تی، مه ده نییه ت، سوڵح و ئاشتیخوازی ) دامه زراوه.

له رووی رۆشنبیرییه وه ( ک ژ ک ) زۆر گرینگی به باری رۆشنبیری دا، چه ندین بڵاوکراوه ی ده رکردبۆ هوشیار کردنه وه ی بیری نه ته وایه تی سیاسی گه لی کورد له وانه وه ک ( گۆڤاری نیشتمان، رۆژژمێری کوردی، دیاری کۆمه ڵه ی ژکاڤ و چه ندین بابه تی رۆشنبیری (16).

له ژێر تیشکی ئه و ئامانج و حه ولانه ی ژکاڤ بۆ بردنه سه ری ئاستی رۆشنبیری و نه ته وه یی کۆمه ڵگای کورد، له ساڵه کانی 1325 - 1320، ته وه ره ی سه ره کی شێعر و ئه ده بیاتی کوردی که تا ئه و کات ته نیا له چوارچێوه ی ئه ده بیاتی گشتی و بابه تی عیرفانی و فۆڵکلۆڕی بووه، جێگه ی خۆی دا به نێوه ڕۆکی نه ته وه، مێژوو و رێزگرتن له میراتی سیاسی رابردوو. ئه و په ڕی ئه و ر‌ه وته ده توانین ئاماژه به به رهه می عه بدولره حمانی شه ڕه فکه ندی ( هه ژار ) بکه ین که له (( ئاڵه کۆک )) دا شۆڕشێکی گه وره ی له ئه ده بیاتی کوردی هه ڵگیرساندووه(17).

تێکۆشانی ژکاڤ له هه ردوو لای باکووری کوردستانی ئێران چ ده ورووبه ری مه هاباد و ناوچه ی باکووری میاندواو که له ژێر ده سه ڵاتی رووسه کان بوو، به تووندی درێژه ی هه بوو.... له ناوچه ی کرماشان هێزی ناسیۆنالیستی کورد توانی بووی، ئه وێ بۆ لای خۆی رابکێشێ. له باکووری سه قزه وه، نفووزی کۆمه ڵه له نێوان عه شیره ته کان به خێرایی گه شه سه ند و ئامانج و به رنامه کانی ژکاڤ ره چاو ده کرا.

له پێوه ندی له مه ڕ چالاکی ژکاڤ و پێوه ندی دیپڵۆماسی و ده ره کی ئه و، سه رکونسولی یه کێتی سۆڤیه ت له ره زائیه " هاشمۆڤ" 1/5/1945 ده ڵێ: من به چاوی خۆم هه ستم کردووه به بوونی پارتی ژکاڤ و زۆربه ی خه ڵک ژکاڤ به کۆمه ڵه ناو ده بات، زۆربه ی کورده کان و پیاوه به ناوبانگه کانیان لایه نگری سۆڤییه ت ده که ن و به هیوان له خه باتیان دا بۆ سه ربه خۆیی له سۆڤییه ت یارمه تی وه ربگرن، کۆمیته ی ژکاڤ خه ڵک دڵنیا ده کات له ئیش و کاره کانی خۆی دا په یوه ندی ده کات له گه ڵ یه کێتی سۆڤییه ت، به ڵام (( له نێوان ئێمه و ژکاڤ دا هیچ پێوه ندییه ک نیه )) (18). ئه و وته ی هاشمۆڤ دان پیانانێکی راستگۆیانه یه و به ڵگه یه کی ئاشکرایه بۆ ئه و نووسراوانه ی که بێ هیچ به ڵگه یه ک له نووسینه کانیان دا حه ول ده ده ن کۆمه ڵه ی ژکاڤ و جووڵانه وه په ره گرتووی نه ته وه ی کورد له هه رێمی موکریان دا ده سکردی سۆڤییه تێکان بده نه قه ڵه م.

مامۆستا هه ژار له و باره وه ده نووسێت: زۆر که س لایان وایه که حیزبی ژکاڤ ڕووسان دروستیان کردووه که خوا هه ڵناگرێ راستی بۆ نه چوون، کاتێ که حیزب بۆ هه وه ڵجار له سابڵاغ دامه زرا، رووس هیچ ئاگاداریه کی لێ نه بوو، ده مانویست به ره سمی بمانناسن و یارمه تیمان بکه ن به ڵام هه رچی کۆششمان کرد جوابیان نه داینه وه (19).

حه مه ره زا شای په هله وی ومه سه له ی کورد:

ده سه ڵاتی حه مه ره زاشای په هله وی له سه ر هه مان سیاسه تی باوکی سه باره ت به ڕاوه دوونان و سه رکووتکردنی ئازادیخوازانی ئێرانی به گشتی و به گژداچوونه وه ی داواکارییه کانی نه ته وه نافارسه کانی ئێران له پێش هه موویانه وه گه لی کوردبه تایبه تی، رۆڵێکی سه ره کی ده بینێت له شێواندن و ته قینه وه ی بارودۆخه که ی وڵات له پاش ته واوبوونی شه ڕ.

حکوومه ته یه ک له دوای یه که کانی ئێران له ساڵانی شه ڕی دووه می جیهانی چ دوای کۆتایی هاتنی، گاڵته یان به مه سه له ی نه ته وایه تی کورد ده هات و ئاماده نه بوون که مترین ماف بۆ گه لی کورد له ئێران بسه لمێنن. له باشوور و ناوه ندی کوردستانی ئێران، ئه و ناوچانه ی حکوومه تی ئێران ده ستی به سه ریان دا ده ڕۆی، وه ک ده سه ڵاتێکی نیزامی پیرۆکراتی ئێرانی دامه زرابوو که له گه ڵ کۆتایی هاتنی شه ڕ دا رۆژ به دوای رۆژ گوشاریان له سه ر خه ڵکی شاره کان و عێله نیشتمان په روه ره کانی زیاتر ده بوو، ئه وانه هه موو حه ولێکیان ئه وه بوو بنکه و باره گا نیزامیه کانیان له و ناوچانه دا به هێز بکه ن و سیخوڕه کانیان بڵاوبکه نه وه تا رێگا له و شه پۆله ئازادیخوازی و نه ته وه ییه بگرن که له هه رێمی موکریان و باکووریانه وه قوڵپی ده دا (20).

درووست مانگێک پێش به ده سته وه گرتنی ده سه ڵاتی سیاسی له لایان ح.د.ک و دامه زراندنی کۆماری میللی کوردستان له مه هاباد، هه فته نامه ی (( کوهستان )) له چه ند ژماره یه کی دا به درێژی باسی شێواوی بارودۆخی ئابووری کوردستان کردووه و به رپرسیارییه کی خستۆته ملی ده زگا گه نده ڵ و ناکاره مه کانی حکوومه ت، ئه وانه ی له کوردستان و نه له تاران حازر نین کارێک بۆ خه ڵکی راپه ڕێنن و وه ڵامی داخوازییه کانیان بده نه وه به تایبه ت وه ڵام نه دانه وه ی تووتنه وانه کانی مه هاباد له تاران و بێ به ش بوونیان له هه موو حه ق و ده ستڕه نجێکیان، کوهستان نووسیویه: دوای ئه وه ی خه ڵک له تارانه وه به ده ستی خاڵی ده گه ڕێنه وه مه هاباد، دێنه سه ر ئه و باوه ڕه ی که ده سه ڵات دارانی ناوه ندی، مه هابادیان پشت گوێ خستووه و ئاماده نین له رێی یاسایی و کارئاسانیان بۆ بکه ن و ناڕاسته وخۆ پێیان ده ڵێن: ئێمه ناتوانین بڕیارتان بۆ بده ین، خۆتان چۆنتان پێ خۆشه وا بکه ن، ئه و کاته ش خه ڵکی په ی کاری خۆیان ده که ون و خودموختاری به شێک له کوردستان و له پاڵ ئازه ربایجان راده گه یه نرێت (21).

چ له رۆژنامه ی کوردستان، ئورگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و چ له چاوپێکه وتنه کانی پێشه وا قازی محه مه د له گه ڵ رۆژنامه ی (( رهبر )) ی حیزبی توده و دواتر وتاری پێشه وا به کۆمه ڵانی خه ڵک، باس له داواکاریه کانی کورد کراوه و ئه و داواکاریانه به ته واوی شاراوه نین، پێشه وا ده ڵێت:

ئه گه ر ئێمه ئه مڕۆ پێدا ده گرین له سه ر داوای ئۆتۆنۆمییه کی جوزئی بۆ وڵاته که مان، گوناحی حکوومه تی ناوه ندیه که هیچی نه کردووه بۆ باشکردنی وه زعی ئێمه، ئێمه به ڕاستی حه ز ئه که ین رێگای پێشکه وتن بگرین، ئێمه حه ز ناکه ین لاسای ئامریکا و رووسیا بکه ینه وه، به ڵام ئه وه ش ره ت ده که ینه وه که وه کوو ئاژه ڵی وڵاتانی شارستانی بژین. هه روه ها له شوێنێکی دیکه دا ده ڵێت: به هیچ جۆرێکی داوای ته جزیه ی ئێرانمان نه کردووه و ته نیا مه به ستمان ئازادی خۆمان و دێموکڕاسی بووه. به ڵام له پێش دا کاربه ده ستانی ئێران بێجگه له وه ی که جوابیان نه داینه وه، شۆخیشیان به داوای ئێمه کرد و ناچار بووین حکوومه تی میللی مان دامه زراند و هێزی خۆمان له به رامبه ر ئه وان دا تاقی کرده وه.... (22)

" ئه حمه د که مانگر" که بۆ خۆی کارمه ندێکی حکوومه تی ئێران و وه کیلی پایه ی 1 ی دادگای شاری سنه بوو له ئاباری ساڵی 1945 واته 7 مانگ پێش دامه زراندنی کۆماری کوردستان له مه هاباد، له ته له گرافێک دا ئه وه ی پێشنیاری ده وڵه ت کرد مادامه کی ده زگاکانی حکوومه ت له توانیان دانیه به کارامه یی کار وباره کانی ناوچه که راپه ڕێنن، چی د‌ه بێت ئه گه ر حکوومه ت ( استقلال ناقێ ) واته خوودموختاری به خه ڵکی کوردستان بدایه تا بۆ خۆیان به کاروباری خۆیان دا رابگه ن (23).

به مجۆره له پێش نیوه ڕۆی ڕۆژی 2 ی رێبه ندانی 1324 ی هه تاوی به رامبه ر به کانونی دووه می 1946 له گۆڕه پانی چوارچرای شاری مه هاباد دا و به ئاماده بوونی زۆربه ی کادره کانی ( ح د ک ) جه ماوه رێکی زۆری شار و نوێنه رانی ناوچه کان و هۆزه کورده کان هه ر له ماکۆوه تا سه قز و سه رده شت که پێشتر بانگهێشت کرابوون، ئاهه نگی ڕێ و ڕه سمی راگه یاندنی" کۆماری میللی کوردستان" ده ستی پێکرد (24). قازی محه مه د له کۆبوونه وه ی دامه زراندنی کۆماری کوردستان له 2 ی رێبه ندانی 1324 ی هه تاوی دا به به شداری هه موو چین و توێژه کانی کوردستان دا گوتی: (( کوردستان مه وقعیه تێکی جوغرافیایی مه خێوه ێی هه یه که بێ پسانه وه و بێ ئه وه ی نه ته وه و میلله تێکی که له نێویان فاێیل و لێکیان بپچڕێته وه کورد به سه ریه که وه و پێکه وه سکوونه تیان تێ دا هه یه و داوای مالکیه تی میللی له وێدا. به سه رهات و سه وابیقی تاریخییان یه که و عموومه ن تێی دا شه ریکن، خاوه نی ئاداب و عادات و رسوومی میللیه کی وان که هیچ جۆره سه ده مه و عه وادیسێک نه یتوانیوه سستیه ک له بناغه ی میللییه تی ئه وان دا په یدا بکا.

کورد له قه دیم دا هه زاران پادشا و حوکمدار و ته شکیلاتیان هه بووه. هه ر له م کوردستانه ئازاده ی ئێستا دا بنه ماڵه ی ئۆمه رای موکری که سه رسلسله ی ئه وان ئه میر سه یفه دینا بووه تا 1020 کۆچی بیلئستیقلال یه ک له دوای یه ک ئه میر سه یفه دین، سارم به گ، شێخ حه یده ر، ئه میربه گ، ئه میر پاشا تا ده گاته قوبادخان به ده سه ڵات و قودره ته وه حکومه تیان کردووه، میلله تی ره شید و به غیره تی کورد له هه مووده ور و زه مانێک دا هه رکه س خه یاڵی ئیستیلای نیشت مانی ئه وانی بوو بێ به ره نگاری بوون و به ربه ره کانیان کردووه و له هیچ فیداکاریه ک ده ستیان دا نه نواندووه. له پاش له ده ست چوونی حوکمداره تیان بۆ وه گیرخستنه وه ی ئازادی وچانیان نه داوه. به دڵێکی ئه وه نده به هێز و عه زمێکی سابیته وه

تێکۆشاون تا ئێستا هێزێکی وا نه بووه بتوانێ خه فه یان بکات، میره کوێره یان کوشتووه، بابان سه ری هه ڵداوه بابانیان بێ ده نگ کردووه، ئه رده ڵان بڵیند بوون ئه وانیان له عه رزی داوه، بتڵیسی به رز بوونه وه و هه زاری دیکه وه ک ئه وان.

تا له و دواییانه دا له پاش شه ڕی به ینه لملیلی پێشوو که دیکتاتۆری ئێران و تورکیا هاتنه سه رکار، زمان و عادات و مه زهه ب و خسووسیاتی میللی کوردیان به جارێک لاواز و که نه فت کرد له هیچ وه حشییه ت و دڕنده ییه ک رانه وه ستان، خوێندن و نووسینی زمانی کوردی مه منوع و پۆشینی لیباسمان قه ده غه بوو نه یانده هێشت له هیچ جۆره مه زایا و حقووقێکی به شه رییه ت به شمان ببێ)). (25)

له و وتاره ی قازی محه مه دی سه رۆک کۆماری کوردستان دا ئه وه مان بۆ ده رده که وێت که ئه و که سایه تییه مه زنه تا چ راده یه ک باوه ڕی به کوردستانی بوون و تێکڕای ره گه زه پێک هێنه ره کانی نه ته وایه تی کورد له (( مێژوو، دابی هاوبه ش و تایبه ت مه ندیه کانی نه ته وه یی.... هتد بووه. که ئه وتایبه ت مه ندییه ش بێ گومان ده گه ڕێته بۆ بوونی (( وشیاری نه ته وه یی )) سه رۆک کۆماری کوردستان واته قازی محه مه دو هه روه ها کۆمه ڵگای کوردیی ئه وکات و کۆمه ڵه ی ژکاڤێش ده توانین به هێمای ئه و وشیارییه نه ته وه ییه له قه ڵه م بده ین.

دوای ئه وه ی که کابینه ی قازی ناسێندرا و وه زیره کان ده ستیان به کاره کانیان کرد دروشمی پێک هێنانی کوردستانی گه وره بوو به ئامانجی کۆتایی قازی و حیزبی دێموکڕات و هه موو توانا و بڕستی کۆمار له و پێناوه دا خرایه کار. هه ر زوو مه هاباد بوو به مه کۆی ناسیۆنالیسته کورده کانی تورکیا و ئێڕاق و سوریا و شاعیران وئه دیبه گه وره کانی کورد له هه موو رۆژهه ڵاتی نێوه ڕاسته وه روویان له و شاره کرد و مه هاباد بوو به ناوه ندی شۆڕشگێرانی رۆژهه ڵاتی نێوه ڕاست و قیبله گاو هیوای نه ته وه په روه رانی کورد.

کۆماری کوردستان و کاریگه ری ئه و له سه ر ئاستی ناوخۆ و ده ره وه ی کوردستان:

ئاستی ناوخۆ: له سه ر ئاستی ناوخۆوه کۆماری کوردستان له نیو توێژی خوێنده وارو شارنشینی کۆمه ڵگای کورد له ناوخۆی ئێران به تایبه ت له تارانی پێته ختی ئێران دا کاریگه ری هه بووه. کاتێک که لاوێکی کرماشانی به نێوی (( نادر ئیبڕاهیمی )) که لیسانسی زانکۆی هه بوو، دێته مه هاباد ووه کوو نوێنه ری کورده کانی باشوور له گه ڵ پێشه وازییه کی گه رمی خه ڵک و رێبه رانی کۆمار به ره وڕوو ده بێت و پۆستێکیشی بۆ دیاری ده که ن (26). له ڕاستی دا هه رله ژێر کاریگه ریه تی کۆماری میللی کوردستان و ده سکه وته دێموکڕاتییه کانی دا بوو که چه ند لاوێکی کورد له ناوچه ی گه رووس له حوزه یرانی 1946 دا رێکخراوێ کیان به نێوی (( یه کێتی لاوانی بیجار )) دامه زراندبه سه رۆکایه تی لاوی کورد (( عه بدولباقی ره فیح )). ئه و یه کێتیه ئامانجی به گژداچوونه وه ی دیارده ناله باره کانی دزیی وبه رتیل خۆری و گه نده ڵی ده زگاکانی حکوومه تی ئێران بوو له ناوچه که یاندا (27). کورده کانی دانیشتووی تارانیش رێکخراوه یه کیان به نێوی ( ئه نجومه نی ئازادیخوازانی کوردستان ) له سه ره تای ته مموزی 1946 دامه زرا که ئامانجیان پشتگیری له داخوازیه کانی گه لی کورد له ئێران و حه ول دان و کارکردنه سه ر ڕای گشتی ئێران و ده سه ڵاتی ناوه ندی له تاران بوو تا سیاسه تێکی گونجاو و نه رم به رامبه ر به کورد و ده سه ڵاته سیاسیه که ی له مه هاباد بگرنه به ر(28).

هه رله وقۆناخه دا بوو که خوێندکاره کورده کانی زانکۆی تاران له سه ره تای تشرینی دووه می ساڵی 194

...

هاشم زوورئاوه‌ر- پیرانشار