تێکۆشە ئەو ئەرکانە لە ئەستەمترین باروودۆخدا ڕەچاو بکەی بۆوەی ڕەزامەندی خوا گیان وەدەست بێنی و لە ڕیزی خۆشەویستانی خوا بیت. لەڕاستیدا کەسانێک هەنگاوی بەبڕشت بۆ لای خوا هەڵدێنن و پشت بە خوا دەبستن، متمانە بە خوا دەکەن، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو پێش دەچن.

١-کاتەکانت جۆرێک ڕێک خە دەرفەتی خوێندنی قوڕئانی پیرۆز و تەفسیر و موتالعەی دینیت هەبێ.

٢-تێکۆشە ڕۆژانە جووزئێک قوڕئان تیلاوەت بکەی و لە حەوتوودا لانیکەم دوو یا سێ جار شەونوێژ بەجێ بێنی. ئەگەر دوای هەر نوێژێک دوو لاپەڕه‌ قوڕئان بخوێنی، لە پێنج فەڕزەی ڕۆژانەی نوێژ، جوزئێک دەخوێنی.

٣-خۆشەویستمان حەزرەتی موحه‌ممەدی موستەفا(د.خ) له ڕەمەزاندا لە هەموو کات زۆرتر سەخاوەت و بەخشندەیی دەنواند. حەول بدەین حەوتووانە نەختێک لە ماڵمان ببەخشینەوە و ئەگەر دەستکورتین بە دڵخۆشکردنی کەسێک و چاکێکی واتایی قەرەبووی بکەینەوە.

٤-لەبیرمان بێ لەو مانگەدا زیاتر لە هەموو کات لە خەڵوەتدا لەگەڵ خوا وتووێژ و ڕاز و نیاز بکەین، بەتایبەت دوای نوێژەکان و پێش بەربانگ و لە شەونوێژەکاندا کە دوعا گیرا دەبێ. لە هەموو گیر و گرفتەکان و دڵتەنگییەکانت لەگەڵ خوا بدوێ و باشترینەکانت لێی بوێ.

٥-لە خەوتنی زۆر خۆ بپارێزە و کاتێک تەرخان بکە بۆ خەو لە چاولێکردنی ته‌له‌ویزیۆن و گوشی و دونیای مەجازی تا بۆتان دەکرێ خۆتان بپارێزن، چۆن کاتێکی زۆرتان لێ دەدزێ مەگەر کاناڵ و یا سایت و کۆڕە دینییەکان کە کەڵکی مەعنەوییان لێ وەردەگرن.

٦-وا هەست بکە ئەم ڕەمەزانە کۆتا ڕەمەزانی تەمه‌نتە و بە باشترین شێوه عیبادەتەکان ئەنجام بده‌ و بە دڵێکی پاک و بێخەش زەخیرەی دواڕۆژ کۆ کەوه.

٧- لەبیرمان نەچێ دەرفەتێک تەرخان بکەین بۆ تێفکرین و ئارامکردنەوەی ڕۆح و لە بابەت بڕیارە گرینگەکانی ژێن بیربکەینەوە بە بەرەکەتی ڕەمەزان باشترینەکان هەڵبژێرین و خوا یاریکاری کارەکانمان بێ.

خۆشەویستان ڕەمەزان دەفەرتێکی کورته‌، بەڵام پڕ بەرەکەتە بۆ بەرەو خوا چوون و بۆ گۆڕانکاری دەروون و خاوێنکردنەوەی نییه‌تەکانمان.