به‌شی زانایانی و قوتابیانی شوڕای ڕۆژاوای جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ڕێژه‌ی زه‌كاتی فیتر و ڕاده‌ی فیدییه‌ی ڕۆژوو و ڕاده‌ی زه‌كاتیان به تاوتوێی ته‌واو و تێروته‌سه‌لی ڕاوبۆچوونی زانایانی ئیسلامی و به‌تایبه‌ت ئیمام شافعی و زانایانی بواری فیقهی شافعییه، دیاری كرد و ڕایانگه‌یاند.
ده‌قی فتواكه به‌م چه‌شنه‌یه:
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله والصلاة علی رسول الله محمد و علی آله وصحبه ومن والاه.
بابه‌ت: دیاریكردنی ڕاده‌ی زه‌كاتی فیتر و فیدییه‌ی ڕۆژوو و ڕاده‌ی دیاریكراوی زه‌كات
دایره‌ی زانایان و قوتابیانی ئایینی شوڕای ڕۆژاوا،لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ دیاریكردنی ڕاده‌ی زه‌كاتی فیتر و فیدییه‌ی ڕۆژووی كرد و له‌و بواره‌وه ڕاوبۆچوونی زانایانی ئیسلامی و به‌تایبه‌ت ئیمام شاقعی و زانایانی بواری فیقهی شافییه‌ی به تێروته‌سه‌لی تاوتوێ كرد.
دایره‌ی زانایانی شوڕای ڕۆژاوا، وێڕای ڕێزگرتن له ڕای جیاوازی زانایانی به‌ڕێزی ناوچه، ڕوانگه‌ی فیقهی خۆی سه‌باره‌ت به دیاریكردنی ڕێژه‌ی زه‌كاتی فیتر و فیدییه‌ی ڕۆژوو به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه خسته ڕوو:
١- فه‌رمووده‌ی ئیمامی شافعی كه ده‌فه‌رموێت: أیّ قوت کان الأغلب علی رجل أدّی منه زکاة الفطر. هه‌ر كه‌س پێویسته زه‌كاتی فیتر له ژه‌مه‌نانێك بدات كه زۆرتر له‌سه‌ر سفره‌یانه. (الام، جڵدی ١، به‌شی ٢/٧٢) ولا أحب إذا اقتات رجل حنطة أن يخرج غيرها وأحب لو اقتات شعيرا أن يخرج حنطة لانها أفضل. پێم خۆش نییه كه‌سێك كه له گه‌نم ده‌خوات، شتێكی تر ببه‌خشێ، به‌ڵام پێم خۆشه كه‌سێك كه له جۆ ده‌خوات، گه‌نم ببه‌خشێت، چونكه گه‌نم به‌نرختره. (الام، جڵدی ١، به‌شی ٢/٧٥ باب الرجال یختلف قوته)
٢- ئیمامه‌لحه‌ڕه‌مین ده‌ڵێت: قال بعض اصحابنا: یُخرج کل واحد ما یلیق بمنصبه فیالاقتیات، فعلی هذا لا نظر الی ما یعم البلد، وانما النظر الی ما یلیق کل شخص. هێندێ له هاوه‌ڵانی ئێمه (شافعییه) ده‌ڵێن: هه‌ركه‌س ئه‌وه‌ی كه په‌سه‌ندییه‌تی بیبه‌خشێت، كه‌واته نابێ ژه‌مه‌نانی زۆرینه مه‌به‌ست بێ، به‌ڵكوو پێویسته حاڵ و دۆخی (ئابووری) هه‌ر كه‌س ڕه‌چاو بكرێت (نهایة المطلب ٣/٤١٨)
٣- به‌خشینی نه‌ختی و نانه‌ختینی زه‌كاتی فیتر، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران و ئه‌و كه‌سه‌ی زه‌كات ده‌دا.
٤- ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران
٥- ژماردنی پێوانه به‌ڕێژه‌ی ٥/٢ كیلۆگڕه‌م.
٦- به ژماردنی ڕاده‌ی مامناوه‌ندی چه‌شنی ژه‌مه‌كان.
٧- كه‌سانێك كه به‌هۆی پیری و یا نه‌خۆشییه‌كی لاعیلاج، ناتوانن ڕۆژوو بگرن، به‌پێی واتای ئایه‌تی: وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ فَمَن تَطَوَّعَ خَيْراً فَهُوَ خَيْرٌ لَّهُ.(به‌قه‌ڕه:١٨٤) پێویسته له به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕۆژووه، خوارده‌مه‌نی بدا به كه‌سێكی خاوه‌ن‌پێویستی و یا نرخی ئه‌و ژه‌مه‌نانه ببه‌خشێت.
هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) زۆرجار هه‌ژاران و نه‌دارانیان بانگهێشتی ماڵی خۆیان ده‌كرد و به‌جێی فیدییه، خواردنیان پێ ده‌دان، هه‌رچه‌ند زانایانی فیقهی له ڕابردوودا خواردنی هه‌ژاریان به مسته گه‌نمێك به‌راورد كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌یكه له‌و سه‌رده‌مه له گه‌نم وه‌ك خوارده‌مه‌نی كه‌ڵك وه‌رناگیرێت، خۆراندنی هه‌ژار به ژه‌مه‌نانێك دیاری كراوه.
٨- ڕاده‌ی پێویستی زه‌كاتی پوڵیی ئێرانی به دیاریكردنی ٢٠ مسقاڵ زێڕی ٢٤ عه‌یار كه به‌رابه‌ری ٨٥ گڕه‌م زێڕی ٢٤ عه‌یار و ١١٥ گڕه‌م زێڕی ١٨ عه‌یاره، ١٥٠ ملوێن تمه‌نه.
به‌پێی ئه‌و چه‌ند خاڵانه‌ی ئاماژه‌یان پێ كرا، زه‌كاتی فیتر له ٤ ئاستدا به‌و شێوه دیاری ده‌كرێ:
١- ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه زۆربه‌ی ژه‌مه‌نانه‌كه‌یان له گه‌نمه، بۆ هه‌ر كه‌سه‌ی ٣٠ هه‌زار تمه‌ن.
٢- ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه زۆربه‌ی ژه‌مه‌نانه‌كه‌یان برینجی تایله‌ندییه، بۆ هه‌ر كه‌سه‌ی ٣٧ هه‌زار تمه‌ن.
٣- ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه زۆربه‌ی ژه‌مه‌نانه‌كه‌یان برینجی هیندی و پاكستانییه: بۆ هه‌ر كه‌سه‌ی ٧٠ هه‌زار تمه‌نه.
٤- ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه زۆربه‌ی ژه‌مه‌نانه‌كه‌یان برینجی ئێرانییه، بۆ هه‌كه‌سه‌ی ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن.
ڕێژه‌ی فیدییه‌ش به‌و چه‌شنه‌یه:
١- نرخی ژه‌مه‌نانی كه‌سێكی هه‌ژار له كۆمه‌ڵگادا ٢٠ هه‌زار تمه‌ن
٢- نرخی ژه‌مه‌نانی كه‌سێكی مامناوه‌ندی له كۆمه‌ڵگادا ٣٥ هه‌زار تمه‌ن
٣- نرخی ژه‌مه‌نانی كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند له كۆمه‌ڵگادا ٥٠ هه‌زار تمه‌ن
رَبَّنَا لاَ تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا.
والله اعلم بالصواب.
دایره‌ی زانایان و قوتابیانی ئایینی شوڕای ڕۆژاوای جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
بۆچوونه‌کان