دانیشتنی بنه‌ماڵه‌یی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت سه‌باره‌ت به ڕاهێنانی منداڵان، له مزگه‌وتی شارۆچكه‌ی «كارمندان» شاری مه‌هاباد كه تێیدا جه‌خت كرابووه سه‌ر په‌روه‌ده‌یی ئامانجدار، به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی هه‌واڵنێری ئیسلاح، له‌م كۆڕه‌دا كه به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت سه‌باره‌ت به ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌یی مناڵان له دوانیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه 29 خه‌زه‌ڵوه‌ر له مزگه‌وتی حاجی سه‌عید پاكنه‌هادی شاری مه‌هاباد (ناسراو به مزگه‌وتی شارۆچكه‌ی كارمندان) به‌ڕێوه چوو؛ «مامۆستا ڕۆسته‌می» وتاره‌كه‌ی خۆی به خوێندی ئایه‌تی «قوا انفسکم و اهلیکم نارا» ده‌ستپێكرد و ئاماژه‌ی به هاوبیری دایك و باوك له‌گه‌ڵ په‌روه‌رێنه‌ر (مربی) بۆ په‌روه‌رده‌یی منداڵان كرد. هه‌ر وه‌ها به دوو لقی په‌روه‌رده‌ی فیكری و ڕۆحی كه له‌ماڵی ئه‌رقه‌م دا و له‌سه‌ر شێوازی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌ڕێوه ده‌چوو، ئاماژه‌ی كرد. هه‌روه‌ها له ڕوانگه‌ی ئیمامی به‌ننا (رح) تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مرۆڤی خاوه‌ن ئیمانی به «بڕوای پاك، به‌ندایه‌تی پاراو، ئه‌خلاقی جوان و جه‌سته‌ی توانا و به‌هیز» ناو برد.
وتاربێژی دووه‌می ئه‌م كۆڕه، ئه‌یووب پوزش، یه‌كێ له مامۆستایانی قوتابخانه‌یی مه‌هاباد بوو كه ئه‌ویش له وتاره‌كه‌یدا له سه‌ر ڕوونبوونی ئامانج له پڕۆسه‌ی ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌یی دا جه‌ختی كرد. هه‌روه‌ها وتی : «ده‌بێ وه‌ك «سوڵتان محه‌مه‌دی فاتێح» له كاتی منداڵی‌دا یاری و كایه‌ی ڕزگاركردنی قوسته‌نته‌نیه‌ی ئه‌نجام ئه‌دا، منداڵه‌كانمان فێری یاری و كایه‌ی ئامانجدار بكه‌ین. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به «حاجب مه‌نسوور» كرد كه به ئامانج به‌رزی، له پیشه‌ی وڵاغداری گه‌یشته حوكمڕانی ئه‌نده‌لۆس. له كۆتایی، دا چه‌ن هۆكاری كرده‌كه‌وه‌یی سه‌باره‌ت به به‌هێزتركردنی عیلاقه و پێوه‌ند‌ی نێو بنه‌ماڵه‌ی بۆ ئاماده‌بووان باس كرد.
بۆچوونه‌کان