دانیشتنی شۆڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان، پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو 13 پووشپه‌ڕ، له مه‌كتبی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت له تاران‌دا به‌ڕێوه‌چوو. له‌و دانیشتنه‌دا توێژینه‌وه له بارودۆخی ئێران دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و ھه‌روھا میسر دوای كوده‌تا كرا.
له سه‌ره‌تای ئه‌م دانیشتنه‌دا، مامۆستا عبدالرحمن پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت، به ئاماژه بۆ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان و و پیرۆزبایی كردنی ئه‌م كاته به‌نرخ و پڕ له پیت و خێره، هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه هه‌مووی موسوڵمانان و به‌تایبه‌ت هاووڵاتیانی ئێمه به ئه‌نجامی دروستی ڕۆژوو شه‌ونوێژ و خوێندنی قورئان، كه‌ڵكی باشی لێوه‌رگرن و له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا، ڕه‌حمه‌ت و لێخۆشبوونی په‌روه‌ردگار و هه‌روه‌ها ڕزگاری له ئاوری دۆزه‌خیان به‌ده‌ست هێنابێ.
پاشان به ئاماژه‌كردن بۆ یازده‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری، به‌شداری هۆشیارانه و به‌رپرسانه‌ی هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت هاووڵاتیانی ئه‌هلی سوننه‌تی به نیشانه‌یه‌كی ڕۆشن و جێی هیواداناو له هه‌موو ئه‌ندامان، هه‌واداره‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گوێبیستی به‌یانیه‌كه‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح بوون و و‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، ده‌سخۆشی و ماڵئاوایی كرد. هه‌روه‌ها هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژارده، ڕێز بۆ بڕوا و ئیعتیمادی خه‌ڵكی دابنێ و به‌و به‌ڵێنیانه‌ی كه به خه‌ڵكی دابوو، پابه‌ند بێ و له‌م چوارچێوه‌دا، وێڕای ئاماده‌بوونی جه‌ماعه‌ت بۆ هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ داواكاری و ئیراده‌ی هاووڵاتیان، ڕایگه‌یاند كه جه‌ماعه‌ت له‌سه‌ر خۆی به پێویستی ده‌زانێ كه ئاستی هێنانه‌جێی به‌ڵێنی و وه‌عده‌كانی ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م چاودێری بكات و به ئه‌ندازه‌ی توانایی بۆ بوونی وڵاتێكی ئازاد و ئاوا و سه‌ربه‌رز بۆ گه‌ڕاننه‌وه‌ی وڵات به‌ره‌ولای ڕێبازی مامناوه‌ندی، به‌شداری بكات.
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌دا، مامۆستا پیرانی ئاماژه‌ی به ڕووداوه‌كانی میسر دا و فه‌رمووی : به‌داخه‌وه گرفتی وڵاته ئیسلامی و میلله‌ته موسوڵمانه‌كان زۆره و دوای به‌هاری عه‌ره‌بی، گرفتی دیكه سه‌ری هه‌ڵدا. هه‌روه‌ها فه‌رمووی : زۆرینه‌ی وڵاته ئیسلامیه‌كان، له زۆربه‌ی مێژووی هاوچه‌رخی خۆیاندا حكوومه‌ت‌گه‌لێكی دیكتاتۆریان به خۆیانه‌وه بینیوه و دووربوونی مێژوویی له ئازادی، بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه موسوڵمانان ئه‌زموونی باشیان له چوون به‌ره‌و دێمۆكڕاتیك‌بوون نه‌بێ.
هه‌ر وه‌ها وتی : سه‌باره‌ت به میسر، دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی 25 ژانویه، هه‌لومه‌رجی سیاسی به‌ره‌ولای ئاستێكی باش نه‌چوو و دوو لایه‌نی ئیسلامی ـ به ڕۆڵی بنه‌مایی بزوتنه‌وه‌ی اخوان المسلمین ـ و سكۆلاره‌كان، ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوویان نه‌بوو. هه‌ڵبه‌ت جه‌نابی محه‌ممه‌د مۆرسی له دواین وتاره‌كه‌ی، پێش له كوده‌تا دیانی به هه‌ندێ له هه‌ڵه‌كانی خۆیدا ناو و شاراوه نییه كه ڕه‌خنه له كاروباره‌كه‌ی ده‌گیردرێ. گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت، به‌تایبه‌ت له وڵاتێكی گرینگ و گه‌وره‌ی وه‌ك میسر، گۆڕه‌پانێكی ئاڵۆزه و سه‌رۆك كۆماری میسریش له‌م ئاڵۆزیانه‌دا دوور له هه‌ڵه نه‌بووه. به‌ڵام له‌ڕاستیدا دژبه‌ره‌كانیش له بردنی وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌ولای ڕاوه‌ستان و ئارام بوون ئه‌زموونێكی باشیان نه‌بووه.
له سه‌ره‌تای خولی سه‌رۆك كۆماریه‌وه، به‌جیاتی هاوكاری و خێرخوازی و چاودێری كردن، ده‌سیان دایه نافرمانی و به‌دیهێنانی گرفت. له چه‌ن قۆناغدا هه‌وڵی له‌به‌ین بردنی سه‌رۆك كۆماریان دا، به‌ڵام شكستیان هێنا تا له كۆتایی دا توانییان به هاوكاری ئه‌رته‌ش له كوده‌تایێك كه به به‌شداری هه‌ندێ كه‌سایه‌تی ئایینی و ئیسلامی ڕازابوه‌وه، سه‌رۆك كۆماری یاسایی لابه‌رن.
هه‌روه‌ها وتی : ئاواتمان ئه‌وه‌بوو هه‌ندێ له كه‌سایه‌تيه‌كان كه چوونه‌ته ڕیزی ئۆپۆزیسیۆن و پله و پایه‌یه‌كی ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییان ھه‌یه، له‌جیاتی له خشته‌بردنی شۆڕشی خه‌ڵكی میسر به‌ره‌ولای شوێنی نادیار، ئا له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستادا له پله‌و پایه‌ی خۆیان بۆ ڕاگرتنی زیاتری بارودۆخه‌كه و جێ‌خستنی یاسا كه‌ڵكیان وه‌ر‌گرتایێ و كارێكیان ئه‌نجام بدایێ.هه‌روه‌ها هه‌ندێ له ئیسلامیه‌كانی میسر كه به‌ر له شۆڕشه‌كه‌ی میسر، له بنه‌ماوه له‌گه‌ڵ ئیشی حیزبی و سیاسی‌دا كێشه‌یان بوو و به‌كارێكی ناڕه‌وایان ده‌زانی، به‌جارێ چوونه ناو گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت و له زیاتر قووڵكردنه‌وه‌ی جیاوازی له‌نێوان ئیسلامیه میانه‌ڕه‌وه‌كان و سكۆلاره‌كاندا ڕۆڵی سه‌ره‌كییان بوو، له‌وپه‌ڕی سه‌رسووڕماندا چوونه پشتی سكۆلار و ژنڕاڵه كوده‌تاچیه‌كان و بوونه به‌شێك له پازڵه‌كه‌ی ئه‌وان.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی : هه‌ڵبه‌ت نابێ ڕۆڵی هه‌ندێ له وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش له‌یاد بكه‌ین، چونكوو هه‌ندێ له هه‌ڵوێسته ڕوون و ڕاشكاوه‌كانی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژارده‌ی میسر، رق و قینی هه‌ندێ له وڵاته‌كانی ناوچه‌ی هه‌ڵساندبوو.
له كۆتایی دا هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه ئه‌م ڕووداوانه‌ی ئێستا بۆ خه‌ڵكی میسر خێری تێدا بێت و ببێته‌هۆی گه‌شه و نه‌شه‌ی ئه‌م وڵاته. هه‌روه‌ها فه‌رمووی : مێژوو به‌ره‌و دواوه ناگه‌ڕێته‌وه و له‌گه‌ڵ هاتنه‌پێشی به‌رزی و نزمیه‌كان، مێژوو هه‌ر به‌ره‌و پێش ده‌ڕوا.
بۆچوونه‌کان