١. لەکاتی بەربانگدا خواردن کەم بخۆ، بۆ ئەوەی بەجوانی تەڕاویح ئەنجام بدەیت.

٢. لە ئێستاوە مزگەوتێک دیاری بکە کە نوێژەکانی لێ ئەنجام دەدەیت، هەوڵبدە لە ڕیزی یەکەمدا بیت.

٣. خۆت سەرقاڵ مەکە بە سۆشیاڵ میدیا و دراماکانەوە، ئاگات لە کاتەکانت بێ.

٤. نیەتی خەتمێک یان چەند خەتمێک بهێنە و با قوڕئانێکی تایبەت بە خۆتت هەبێ، گرنگی بە چۆنیەتی قوڕئانخوێندنەکەت بدە نەک چەندێتی.

٥. دوعای سوجدەی تیلاوە لەبەر بکە: سَجَدَ وَجْهِي لِلَّذِي خَلَقَهُ، وَصَوَّرَهُ، وَشَقَّ سَمْعَهُ وَبَصَرَهُ، تَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الخَالِقِينَ.

٦. هەوڵ بدە چاو و گوێ و زار و ئارەزووەکانت لە حەرام بگریتەوە و ئەوانیش بەڕۆژوو بن.

٧. با زمانت تەڕبێ بە یادی خودا و زۆر داوای لێخۆشبوون لەخودا بکە.

٨. بزانە ئەوەی بە ڕۆژ حەرامە، بە شەویش هەر حەرامە، دووبارە خۆت بەدوور بگرە لە سۆشیاڵ میدیا.

٩. زۆر کەس لە ڕەمەزاندا ڕوو دەکاتە عیبادەت و تاعەت، ئێوەیش هاوکاریان ببن و یارمەتیان بدەن، سا بەڵکوو ڕاوەستاو ببن و ئیدی نەگەڕێنەوە سەر تاوان و خراپەکاری. ئاممان کەس سارد نەکەنەوە و پڕئومێد و هیوابن و لەکەس نائومێد مەبن.

١٠. ئاگاداربە ڕەمەزان زۆر خێرا تێدەپەڕێت.

١١. ببەخشە گەر کەمێکیش بێت، هەوڵدە بەربانگی کەسێک ئامادە بکەیت هەتا هاوبەشی خێر و چاکەکەی بێت.

١٢. فرسەتە بۆ ئەوەی زۆرترین شەونوێژ ئەنجام بدەیت.

١٣. ئاگات لە دراوسێ و گەڕەکەکانتان بێت، ئاگات له‌ بێ هاوژین و بێ باوکەکان بێت.

١٤. زۆر دوعا بکە، هەتا خودا وەڵامت بداتەوە و جەژنەکەت بکات بە دوو جەژن.

 

وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی