مه‌ولانا باس ده‌کا: چه‌ن کوێر بیر‌و رای خۆیان له مه‌ر فیل(ئه‌م ئاژه‌له زه‌به‌لاح و ئاشکرایه) ده‌رده‌برن. ئه‌وه‌ی ده‌ستی له لاقی داب‌و ده‌ی وت: فیل وه‌ک کۆله‌که وایه. ئه‌مه‌ی ده‌ستی له گوێچکه‌ی داب‌و پێی داگرتبو که ئیللا و بیللا فیل ده‌لێی باوه‌شێنه. ئه‌مه‌که‌ی تر که ده‌ستی وه لووتی که‌وتبو ده‌ی نه‌راند که هه‌موتان له‌هه‌له‌دان،فیل چه‌شنی لوساوکه.
ئه‌مه چیرۆکی حالی چالاکانی بواری کۆمه‌لایه‌تی و سیاسی و کولتوری و ئایینی ئێمه‌ی کورده. ئه‌وه‌ی هه‌ر هاتوچۆی مزگه‌وته‌کان ده‌کا ده‌لێ: خه‌لک هه‌موی مه‌زهه‌بین. ئه‌وه‌ی قه‌ت سه‌ر به مزگه‌وت و ته‌کیه و خانه‌قاکاندا ناکا پێداگره: کۆمه‌لگای کوردی دور له ئایینه و کێشه‌ی مه‌زهه‌بی هه‌ر نیه. ئه‌م چه‌ن نه‌فه‌ره‌ی که هه‌ر هاتوچۆی یه‌کتر ده‌که‌ن یان ئه‌م رێکخراو و حیزبانه‌ی که هه‌ر یه‌کتر ده‌بینن ده‌نه‌رێنن: هه‌ر بۆخۆیانن و ده‌نگێکیتر بوونی نیه.
که‌چی راستی کۆمه‌لگای کوردی ئه‌مه‌یه که پریه‌تی له ئیماندار و موسلمانی سه‌له‌فی و سۆفی و شافعی و جه‌عفه‌ری و یارسی و... . پره له ناسیونالیست و نه‌ژاد په‌ره‌ست. بێ دین و سکۆلار و لاییک و کومونیست و سوسیالیستیشی تێدایه. ناشلێم و ناشزانم کامه‌یان زۆرترن، چونکو ئامار و ژوماره‌یان نه‌گیراوه. وه‌رن له باتی ئه‌مه‌ی به کوێره کوێر چاو له‌و کۆمه‌لگایه بکه‌ین چاو هه‌لێنین و راستیه‌کان ببینین. ئه‌مه‌یه به‌ردی بناغه‌ی دمۆکراسی.
بۆچوونه‌کان
خضری
18 شهریور 1391 - 10:49تکایه نێوی نووسەرەکەش به کوردی بنووسرێ زۆر سپاس
تسنیم
06 مه‌ر 1391 - 07:36سه لام به ریز -دستت خوش بی-کاک سه لا ح زور جوان بو