ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دهعوهت و ئیسلاح، مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی، بە بۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو «جەلال حەقشناس» پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردهوه کە لەو پەیامەدا، ناوبراوی بە یەکێ لە یارانی پێشڕەو و دێرینی کاروانی بانگهوازی ئیسلامی ناوزەد کرد.
دەقی پەیامی ئەمێنداری گشتی بەم جۆرەی خوارەوەیە:
«اِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ»
کۆچی برای ئازیز و خۆشەویستم، کاک جەلال حەقشناس، خەسارێکی گەورەیە و ئەم کۆچەش بوو بە ھۆی خهم و پهژارەیێکی زۆر.
خوالێخۆشبوو جەلال حەقشناس، یەکێ لە پێشەنگەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح و یاری دێرینی کاروانی بانگخوازی ئیسلامیی بوو کە تەمەنی خۆی لە ڕێگای پەرەپێدان بە کولتووری ئایینی و فێرکردنی پەیامەکانی ئیسلام تێپەر کرد و لەم ڕێگایهدا، ھەموو غەریبی و سەختیێکی بە گیان کڕی. ھێدیبوون و مێھرەبانی لە ڕێگای بانگەواز و لەخۆبوردووییی و گرینگی ئەودنیا بەسەر حەسانەوەی ئەم دونیا، لە تایبەتمەندییەکانی ئهو بوو.
خودای بەخشندە، ناوبراو لەگەڵ پێغەمبەران و پیاوچاکاندا، زیندوو کاتەوە چونکو: «المَرءُ مَعَ مَن أحَبَّ».
لەلایەن خۆم و بە نوێنەرایەتی لە ھەموو خوشکان و برایانی بڕوادارم لە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەم بانگخوازە تێکۆشەرە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ھەموو کۆمەڵگای سوننە و ھەموو قوتابیان و لایەنگرانی، بەتایبەت بنەماڵەی بەڕێزان دەکەم و لە خودای میری مەزن، بۆ ئەو کۆچکردووە، لێخۆشبوون و بەھەشتیی خودایی و بۆ بەجێماوانیش، سەبر و خۆڕاگری و پاداشتی بێبڕانەوە داوا دەکەم.
عەبدوڕڕەحمان پیرانی
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح
9ی بەفرانباری 1396ی ھەتاوی
بۆچوونهکان