ِبِسمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
«مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُواْ مَا عَٰهَدُواْ ٱللَّهَ عَلَيۡهِۖ فَمِنۡهُم مَّن قَضَىٰ نَحۡبَهُۥ وَمِنۡهُم مَّن يَنتَظِرُۖ وَمَا بَدَّلُواْ تَبۡدِيلاً» [أحزاب:23]
ڕێزدار دکتۆر ئیبراھیم مونیر، جێگری ڕابهری گشتیی ئیخوانولموسلمین
سڵاو و ڕەحمەتی خواتان لێ بێت
بە خەم و پەژارەو بە دڵێکی پڕ لە بڕوا بە چارەنووسی پەروەردگار، ھەواڵی کۆچی دواییی مامۆستا محەمەد مێھدی عاکیف، ڕابهری پێشوویی ئیخوانولموسلمین، لە گرتووخانەکانی میسرمان پێ گەیشت. مامۆستا محەممەد، لە کاتێک دا بەرەولای خودا گەڕایەوە کە ژیانی پڕاوپڕ لە تێکۆشان و خۆبەختکردن بوو لە ڕێگای بانگەوازی ئیسلامی و جیهاددا. بە ھێزی بڕوا و خۆڕاگری لەڕێی ئیماندا، لە بەرانبەر ھەموو ستهم و نابەرابەرییەکاندا ڕاوەستا و ساڵانێکی زۆر لە ژیانی خۆی لە ناو گرتووخانەکاندا مایهوه؛ بەو چهشنێک کە بە «بەندی ھەموو چاخەکان» ناسراو بوو. ئەم خوالێبخۆشبووه، لە خۆیهکلاییکردنهوه بۆ خوا و نەتەوەدۆستییدا کەموێنە بوو. له کاتی ڕێبەرایەتیش نیشانی دا کە سیاسەتوانێکی بەتوانا و بەرپرسێکی بە حیکمەتە.
بە بۆنەی ئەم ڕوداوە دڵتەزێنە، پرسە و سەرەخۆشی لەلایەن خۆم و ھەموو خوشکان و برایانم لە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، ئاراستەی بنەماڵەی ئەو زانا کەموێنە و ھەموو ڕێبەران و ئەندامان و لایەنگرانی دەکەم و لە خوای گەورە داواکارم ڕۆحی ئەو کۆچ کردووە بە ڕەحمەتی خۆی شاد کات و لە بەھەشتدا بیحەسێنێتەوە و سەبر و خۆڕاگریش بە کەس و کاری و ھاوەڵانی، ببەخشێت.
"إنا لله وإنا إليه راجعون"
2ی ڕەزبەری 1396ی ھەتاوی
عەبدولڕەحمان پیرانی
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح
بۆچوونهکان