مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بە بۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەلی وەیسی خانی-یەکێک لە ئەندامانی جەماعەت لە شارستانی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان- پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
پەیامی ئەمینداری گشتی بەم چەشنەیە:
الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
هەواڵی کۆجی برای بانگخواز، خوالێخۆشبوو عەلی وەیسی خانی جێگای داخ و خەسارێکی گەورە و مایەی کەسەر و خەمێکی فراوانە.
خوالێخۆشبوو کە یەکێک لە هاوقەتارانی پاک و بێخەوش و پەیمانڕاگری جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بوو، تەمەنی بۆ ڕاگەیاندنی پەروەردە و بڵاوکردنەوەی ئامۆژگارییە ئیسلامییەکان تەرخان کرد. جا خۆزگە بە حاڵی ئەو کەسانەی ژیانیان ئاوێتەی بێگەردی و پەیمانڕاگری دەکەن و تا کۆتا ساتەکانی تەمەنیان لەسەر ئەو عەهد و بەڵێنییەی کە به خودایان داوە دەمێننەوە.
«مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا»(احزاب/٢٣)
لە لایان خۆم و بە نوێنەرایەتی لە سەرجەم خوشکان و برایانم لە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بە بۆنەی خەساری کۆچی ئەو بانگخوازە دڵسۆزە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و هەموو ئەندامانی جەماعەت دەکەم و لە بارەگای یەزدانی مەزن بۆ ئەو خوالێخۆشبوویە پلەبەرزەکانی بەهەشتی بەرین و بۆ کەسوکار و خزم و نزیکانی سەبر و ئارامی دەخوازم.
«اللهم أكرم نزله و أسكنه الفردوس من جنتك مع النبيين و الصديقين و الشهداء و الصالحين»
عەبدوڕەحمان پیرانی
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح
۹۷/۴/۱۸
بۆچوونهکان