پێوه‌ندیه گشتیه‌كانی جه‌ماعه‌ت به ناردنی برووسکه‌یه‌ک، سه‌رخۆشی له بنه‌ماڵه‌ی «سه‌یران یه‌گانه» خوێندكاری بریندار له ڕووداوه‌كه‌ی شیناوێ كرد.
ده‌قی سه‌ره‌خۆشیه‌كه له خواره‌وه هاتووه:
بسم الله الرحمن الرحيم
ڕووداوی دڵته‌زێنی ئاگركه‌وتنه‌وه له قوتابخانه‌ی گوندی شیناوێی پیرانشار و هه‌روه‌ها گیان له‌ده‌سدانی یه‌كێ له‌و خوێندكاره پاك و مه‌عسوومانه بووه هۆی خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر.
دیاره جێبه‌جێ كردن و كه‌ڵك وه‌رگرتن له شوێنی فێركاری ئارام، له مافه سه‌رتایه‌كانی خوێندكارانه و وه‌زاره‌تی خوێندكاری (آموزش و پرورش) به‌رپرسه له پێكهێنانی و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستى ئه‌م شوێنانه. له حاڵ و وه‌زعی سروشتی و سالم دا، هه‌ر جۆره كۆتاییه‌ك له‌م به‌شه‌دا، ده‌بێ به ڕوون و ئاشكرایه‌وه بۆی بڕواندرێت.
پێوه‌ندییه گشتیه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره بۆ ئه‌م ڕووداوه، له خوای تاك و ته‌نیا بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی «یه‌گانه« و ته‌واوی به‌جێماوان داوای سه‌بر و خۆڕاگری و بۆ هه‌مووی برینداره‌كان داوای له‌ش ساخی و شفای عاجل ده‌كات. هه‌روه‌ها داوا له ته‌واوی خوشك و برایانی باوه‌ڕدار ده‌كات بۆ بریندارانی ئه‌م ڕووداوه دوعا و پاڕانه‌وه‌یان هه‌بیت.
بۆچوونه‌کان