به‌دڵێكی ڕازی به قه‌زا و قه‌ده‌ر ئیلاهی، هه‌واڵی كۆچی دوایی «أم نضال» یه‌كێ له دروشمه نه‌مره‌كانی خۆڕاگری گه‌لی فه‌له‌ستینمان پێگه‌یشت.
خاتوو «مریم محمد یوسف» له كه‌سایه‌تیه به‌ناوبانگه‌كانی بزوتنه‌ی خۆڕاگری ئیسلامی و ئه‌ندام په‌رله‌مانی فه‌له‌ستین بوو. ئه‌گه‌رچی «نضّال» ناوی یه‌كێ له‌و سێ كوڕه‌ی بوو كه «خنسا» ئاسایی پێشكه‌شی ئامانجی فه‌له‌ستینی كردبوو، به‌ڵام به‌ڕاستی نازناوی «نضال» به واتای «دایكی شۆڕش و خۆڕاگری» لایه‌قی ئه‌و هه‌سته نه‌به‌زی بوو كه له په‌نای نازناوی «خنسای فه‌له‌ستین» دا كاریگه‌ری بوو له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه فه‌رمی و ئیداریانه‌ی كه پێی درابوو.
جه‌ماعه‌تی «ده‌عوه‌ت و ئیسلاح»ی ئێران، وێڕای داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌و موجاهیده ماندوو نه‌ناسه، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌رزی ئه‌و خوالێخۆشبووه، بزوتنه‌وه‌ی خۆڕاگری ئیسلامی «حماس» و گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌كات و هیوای ئازادی و ڕزگاری بۆ ئه‌م گه‌له خۆڕاگره و ته‌واوی گه‌له بنده‌سته‌كانی دونیا ده‌خوازێ.
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران
٢٧/١٢/١٣٩١
١٧/٣/٢.١٣
بۆچوونه‌کان