په‌یامی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران به بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان ساڵی 1392ی ھه‌تاوی (... وَ مَنْ يُعَظِّمْ شَعائِرَ اللَّهِ فَإِنَّها مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ)[حج:32] «هه‌ركه‌س ڕێز بۆ به‌رنامه و ده‌ستووره‌كانی خودا دابنێ، به‌ڕاستی ئه‌وه نيشانه‌ی دڵه پارێزگاره‌کانه. » له سه‌ره‌تای هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، مانگی گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌ولای خۆ و سه‌رنجی تایبه‌تی بۆ كه‌م و كوڕیه مه‌عنه‌ویه‌كان، جوانترین پیرۆزبایه‌كانی خۆم ئاراسته‌ی ئێوه برایان و خوشكانی ئیمانی ده‌كه‌م. بێ‌شك، ڕۆژوو تایبه‌تی‌ترین شێوازی به‌ندایه‌تی كردنی عه‌بده‌كانی خودایه . چونكوو «کلُّ عَمَلِ بَنِی آدَمَ لَهُ الا الصُّومَ فَإنَّهُ لِی وَأنَا أجزِی بِهِ» و یه‌كێ له ڕۆحی ترین به‌ندایه‌تی كردنه‌كان بۆ خودایه كه ڕێز لێنان و گه‌وره ڕاگرتنه‌كه‌ی وه‌كوو به‌رزڕاگرتنی هه‌موو شه‌عایری په‌روه‌ردگار سه‌رچاوه‌كه‌ی له «پارێزگاری دڵه‌كانه‌وه» دێت و ئه‌گه‌ر به باشی و دروستی به‌ڕێوه بچێت، میوه‌ی به‌تامی پارێزگاری بۆ بڕوادارانی ڕۆژوه‌وان به‌رھه‌م دێنێ. چونكوو : (... وَ مَنْ يُعَظِّمْ شَعائِرَ اللَّهِ فَإِنَّها مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ) [حج:32] «ئه‌ی ئه‌و كه‌سانی كه بڕواتان هێناوه! ڕوژوو له‌سه‌رتان دانراوه، وه‌كوو چۆن له‌سه‌ر خه‌ڵكانی به‌ر له ئێوه دانرابوو، به‌شكوو پارێزگار بن» ڕه‌مه‌زان، بیرهێنه‌ری هاتنه‌خواری دواین وتاری خودایه. به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه پڕ له مشت و مڕ و كێشه‌دا، زیاد له هه‌ر سه‌رده‌مێكی دیكه پێویست به ڕۆچوون و بیركردنه‌وه له ئایه‌ته مرۆڤ سازه‌كان و ده‌سگرتن به ئامۆژه زیندووكه‌ره‌وه‌كانین. تاكوو ئه‌م په‌یامی ڕێنوێنی و ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌ییه، بێته زبانى هاوبه‌شی و «كلمة سوا‌ء» ی هه‌موو شوێنكه‌وتوانی محه‌ممه‌د (د.خ) و به‌ستێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامش و مامناوه‌ندی و هاوته‌رازی له ژیانی تاك و كۆمه‌ڵایه‌تی موسوڵمانان پێك بێنێ. هیوادارین به پشت به‌ستن به خودای گه‌وره و كه‌ڵك وه‌رگرتن له خێر و بێری ئه‌م مانگه پیرۆزه، كه مانگی ڕه‌حمه‌ت و لێ‌خۆش بوون و ڕزگاری له ئاوری دۆزه‌خه‌و به زاخاودانی ڕۆحمان له خزمه‌تی قورئان و ئه‌نجامی دروستی ڕۆژو، كاته به نرخه‌كانی ئه‌م مانگه‌ی خودا به ئه‌نجامی نوێژی جه‌ماعه‌ت و ته‌راوێح و پاڕانه‌وه و نزا له ده‌رگای خودای به‌خشه‌نده به‌رینه سه‌ر، و به ئاواكردنی دنیای ده‌روون وه‌كوو سه‌ره‌كی‌ترین و پێویست‌ترین پێشه‌كی ئاوه‌دانی جیهانی ده‌ره‌وه و هاتنه‌جێی «حیات طیبة«، دڵه‌ڕاوكێ و دڵه‌ته‌پێ له ژیانی خۆمان بسڕینه‌وه : (مَنْ عَمِلَ صالِحاً مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثى وَ هُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَياةً طَيِّبَةً وَ لَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ ما كانُوا يَعْمَلُونَ)[نحل:97] «هه‌ركه‌س چ ژنان و چ پیاوان، بڕوادار بێ و كاری باش ئه‌نجام بدا ، (له دونیادا) ژیانێكی پڕ له پاكی و خۆشی پێ ده‌به‌خشین و (له‌و دونیادا) پاداشی ئه‌وان به چاكترین شێواز ده‌ده‌ینه‌وه.» جێگای خۆیه‌تی كه له پاڕانه‌وه‌كانماندا هاوار له خودای نزیك و وڵامده‌ر كه‌ین و بڵێین : ـ خوایه! ناكۆكی و نائارامی ئێستای وڵاته ئیسلامییه‌كان له میسر، لیبی، سوریا، عێراق و توركیا تا ده‌گاته ئه‌فعانستان و پاكستان و ... له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ئه‌و و‌ڵاتانه ته‌واو كه و بیبه به‌ره‌و لای جێخستنی شارۆمه‌ندی، ئارامش، ڕاگرتوویی و ڕاوه‌ستایی. ـ خودایه! خۆت ئێش و برینی خه‌ڵكی زوڵم لێكراوی فه‌له‌ستین، بورما، كه‌شمیر و ... ساڕ‌ێژ كه و به ته‌واوی میلله‌ت و چینه ژێر ده‌سته‌كان، ئازادی و ڕزگاری ببه‌خشه. ـ خودایه! ئوممه‌تی ئیسلامی له به‌ڵای ماڵ وێرانكه‌ری ته‌فره‌قه و چه‌قبه‌ستوویی دوور بكه، و هێز و توانای چاوپۆشی و قه‌بووڵكردنی یه‌كتری به هه‌موومان ببه‌خشه. رَبَّنا آتِنا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً وَ هَيِّئْ لَنا مِنْ أَمْرِنا رَشَداً رَبَّنا إِنَّنا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنا ذُنُوبَنا وَ قِنا عَذابَ النَّارِ رَبَّنا وَ آتِنا ما وَعَدْتَنا عَلى رُسُلِكَ وَ لا تُخْزِنا يَوْمَ الْقِيامَةِ إِنَّكَ لا تُخْلِفُ الْمِيعادَ آمین یا رب العالمین والله اکبر ولله الحمد عبدالرحمن پيرانى ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران 19ی پووشپه‌ڕی 1392
بۆچوونه‌کان