یەکێک لە گرنگترین شتەکان بۆ مرۆڤەکان بەگشتى، باووڕداران بەتایبەتى، ئەوەیە کە لە فەلسەفەی مەبەستى بابەتەکان تێبگات، بزانێ مەغزاو کرۆکى ئەو بابەتە چۆنە، بۆ چییە؟ زۆر پێویستە کە ڕواڵەتی ڕووکارى بابەتەکان ناوەڕۆک، ئەسڵى کرۆکەکەیمان بیر نەباتەوە، ناکرێ سەرقاڵبوونمان بە شکڵ، شێوازو لایەنە فیقهییەکەى بەندایەتى، عیبادەتێک، فەلەسەفە، مەبەست وناوەڕۆکى بەندایەتییەکەمان لەبیر بباتەوە، بۆ نموونە هێندەسەرقاڵ ببین بە چۆنیەتى وەستان و دەستگرتنی هەیئەتەکانەوە، کە لەبیرمان بچێتەوە لەبەردەم چ زاتێکدا وەستاوین، چى دەڵێین، چەنێک لە ماناى ئەو وشانە تێدەگەین کە دەیانڵێین.

مەراسیمى گەورەی گرنگى نوێژى جومعەیه، وتارى هەینى مامۆستایانى ئایینى سەر مینبەر، یەکێکە لەو بابەتە گرنگانەى کە پێویستە قسەى جددى بابەتى لەسەر بکرێت، پێداچوونەوەیەکى باشى تێدا بکرێت، بەو حوکمەى کە یەکێکە لە وێستگە گرنگەکانى باوەڕداران بەگشتى، بانگخوازو مامۆستایانى ئایینى بەتایبەتى، کە تێیدا بەشێوەیەى خۆویستانەو بە ئامادەییەوە ڕوو دەکرێتە مزگەوتەکان، لەبەردەم مامۆستایانى ئایینیدا دادەنیشن بۆ گوێگرتن لە وتارو خوتبەکانى جومعەدا.

ئەگەر لە تێبینییەکى سادەوە دەست پێبکەم کە بە داخەوە، خوتبەى جومعە هەر یەک خوتبەیە، خوتبەى دووەم بزر کراوە، کە پێویستە مامۆستاى وتار بێژ هەمیشە وتارەکەى بکاتە دوو بڕگە تەوەرەوە، هەر یەکێکیان لە خوتبەیەکدا پێشکەش بکات، نەک ئەوەى کە ئێستا خوتبەى دووەم بووەتە دوعاى کۆتایى جومعەکەخویندنەوەى چەند ئایەت، فەرموودەیەک بە عەرەبى.

سەرنجى دووەمم لەسەر وتارى جومعەى مامۆستایانى خۆشەویست وتاربێژانى سەر مینبەرو دوانگەکان، ئەوەیە کە ئەو مەبەست وپەیامە سەرەکیەى نوێژو خوتبەکە زۆر جارو لە زۆربەى وتارى مامۆستاکاندا بەدى ناکرێت، بەشێکى زۆرى نوێژ خوێنانیش تەنها بۆ ئەنجامدانى فەرزەکە دەچن بڕوایان وایە کە بۆ لەکۆڵ خۆکردنەوەى فەرزەکە دەچن بۆ جومعە، چونکە لە پاش گەڕانەوەیان لە مزگەوت و نوێژى جومعە گوێگرتن لە خوتبەکە هەست بە هیچ ئارامى، ئاسودەییەکى دەروونى، دڵ و ڕۆحیان ناکەن، کە ئەمە بۆشاییە گەورەکەى ئەو عیبادەت و مەراسیمە گەورەو گرنگەى ئەمڕۆى باوەڕدارانە.

وەک چۆن ڕۆژى هەینى لە ڕۆژەکانى هەفتەدا، ڕۆژى پشوودانى جەستەیە لە ماندووبوون و شەکەتییەکانى کارو ژیان، پێویستە بەشدارى کردن لە وتارى هەینى و نوێژى جومعەش، پشوو وەرگرتن بێت بۆ دڵ وڕۆحەکان، پێویستە ببێتە وێستگەیەک بۆ شەحنکردنەوەو تازەکردنەوەى دیندارىو پەیوەندى لەگەڵ خوادا، دەبێ حەز بکەیت و عاشقانەو تامەزرۆیانە چاوەڕوانى هاتنى ڕۆژى هەینى و وتارى جومعە بکەیت.

کەوابوو مامۆستایانى ئایینى بەڕێزو وتاربێژە خۆشەویستەکان، با وتارى هەینى مایەى ئاودانى ڕۆح و تاودانى گیان و ئاسودەکردنى دڵمان بیت، با نوێژو وتارى جومعە هەموو هەفتەیەک هەناسەیەکمان بکاتەوە بە بەرداو لەو شەکەتى و ماندوویەتییەى کە جەنجاڵى سەرقاڵییەکانى ژیان بۆیان دروست کردووین ڕزگارمان بکات، ئاهێک بکاتەوە بە بەرمانداو پەیوەندیمان لەگەڵ خوادا بەهێز بکاتەوەو ئاشت بینەوە لەگەڵ ئاسمانداو لەگەڵ ڕۆحى عیبادەتەکاندا.

خواى گەورە لە قورئانى پیرۆزدا سەبارەت بە فەلسەفەی کرۆکى مەبەستى بەشداریکردن لە وتارو نوێژى جومعە دەفەرمووێ: [ێا ایُهَاالذِینَ آمَنُواْ اِذا نُودِی لِلصَلاەِ مِنْ یوْمِ الْجُمُعَەِ فَاسْعَواْ اِلى ذکْر اللهِ وذَرُواْ الْبَیْعَ ذالِکُمْ خَیْرٌ لکُمْ اِنْ کُنْتُمْ تَعْلمُونَ.]الجمعە/9، فەرموویەتى [فَاسْعَواْ اِلى ذکْر اللهِ] پەلە بکەن، بکەونە ڕێ بە خێرایى بۆ زیکرو یادى خواکردن، بۆ بیرکەوتنەوەى یادى خوا، نەک بۆ زیکرو یادى باسى گەندەڵى، دەسەڵات، هەندێ شتى دیکە، ئەڵبەت ئەمەش بەو مانایە نییە کە گرنگى بایەخ بەو بابەت مەسەلانە نەدرێ، باس نەکرێن یاخود گرنگ نەبن، بەڵکو گۆشەیەکء ئەندازێک لە وتارەکان ئەو باسانە بن، زۆرینەى کاتى وتارەکە باسى بابەتە ڕۆحى، مەعنەوى، ئیمانییەکان،ئەو شتانە دەبن کە دەبنە مایەى زیندووکردنەوەى یادى خوا لە دڵەکانمانداو هۆى ئاسودەبوونى دڵ و ڕۆحمان.

ئەوەشمان لەبیرە کە زیکرو یادکردنى خواى میهرەبان، ئارامى، ئۆقرەیى، ئاسودەیى دەبەخشێتە دڵەکان و ڕۆحەکان کەمەندکێشى لاى خواى میهرەبان دەکات، وەک دەفەرمووێ: [الذِینَ آمَنُواْ وتَطمَئِنُ قُلُوبُهُمْ بِذِکْراللهِ الا بِذِکْراللهِ تطْمَئِنُ الْقُلُوبُ.]الرعد/28، ئایا لەواقیعى وتارى هەینى ئێستاى مامۆستایانء زانایانى ئایینیدا ئەم دەرەنجامە بەدى دەکەین لە بەشداربووانى مەراسیم و شەعایری بەندایەتى نوێژى جومعەدا؟! ئایا ئەو خەڵکەى کە ئامادە دەبێت لە نوێژو وتارى جومعەدا کە گەڕایەوە بۆ ماڵ، بازاڕ هەست بە ئاسودەیى دڵ، بار سوکى دەکات، هەست دەکات کە چێژێکى بردووە لەو ئامادەبوونە، ئەنجامدانى ئەو عیبادەتە؟! چۆن ڕۆژى جومعە بکرێتە (عید المۆمنین)و ڕۆژى جێژن و شادى باوەڕداران؟ ئایا پێویست نیە نابێت کە خەڵکى بە دڵى خۆشەوە تامەزرۆیانە بڕوات بۆ نوێژى جومعەو گوێگرتن لە خوتبەکان، هەر بە دڵێکى خۆشترو دەروونێکى ئاسودەترو ڕۆحێکى ئارامترەوە بگەڕێتەوە ناو ماڵ و مناڵ و بازاڕو سەر کارو کاسبییەکەى؟! ئایا ئەو درەنگ هاتنەى خەڵکى بۆ مزگەوت لە ڕۆژى جومعەدا بەشێک لە هۆکارەکەى ئەوە نییە کە بڕوایان وایە هیچ چێژێک لە وتارەکە نابەن بۆیە هیچ خەمێکیان نییە کە درەنگ بگەن؟!

ئەمە پرسه بابەتێکە، گرنگە هەموو مامۆستایانى ئایینى، وتاربێژە بەڕێزەکان هەڵوێستەى جددى لەسەر بکەن، کارێک بکەن کە مزگەوتەکان بە چەند کاتژمێرێک بەر لە کاتى نوێژو وتارى جومعە ئاوەدان بن بە خەڵکى تامەزرۆو تینووى جومعەو جەماعەت.