وبیناری «سه‌وادی میدیایی، پشتێنی ئه‌منی چالاكوانانی كۆمه‌ڵایه‌تی له دونیای مێتاوڕس» به به‌شداری ڕه‌ئووف ئازه‌ری مامۆستا و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌وادی میدیایی ئێران، شه‌وی دووشه‌ممه ٢١ خاكه‌لێوه له گرووپی یارانی ئیسلاحی تاران به‌ڕێوه چوو.
ڕه‌ئووف ئازه‌ری سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی به واتای سه‌وادی میدیا له ڕوانگه‌ی ڕێكخراوه‌ی یوونسكۆ كرد و وتی: «توانایی گۆڕانكاری له ژیاندا، باسه‌واد كه‌سێكه كه بتوانێ به‌هۆی زانست و زانیارییه‌كانی، گۆڕانكارییه‌ك له ژیانیدا به‌دی بێنیت».
ئه‌و ئاماژه‌ی به زانیاری و تواناییه‌كانی پێویستی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م كرد: «ژیربێژیبوون، هۆشی كۆمه‌ڵایه‌تی، بیری به‌راوردكاری، لێهاتوویی بانتر له كولتوور، بیری لێپرسینه‌وه‌یی، سه‌وادی میدیاكانی نوێ، یه‌ك به‌شی‌نه‌بوونی زانست، زه‌ینی داڕشتن، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناسینی، به‌شداری مه‌جازی و سه‌وادی میدیایی وه‌ك ئامرازێك بۆ گۆڕانكاری شیاوی دونیای ئه‌وڕۆن.»
ئازه‌ری له درێژه‌دا باسی له پێناسه‌ی لێژنه‌ی یه‌كیه‌تی ئه‌ورووپا له سه‌وادی میدیایی كرد: «توانایی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به میدیاكان، تێگه‌یشتن و به‌راوردی ڕه‌خنه‌یی له بواره‌كانی جۆراوجۆری ناوه‌ڕۆكی میدیاكان به دروستبوونی پێوه‌ندی له بواره‌كانی جۆراوجۆره. واتای سه‌وادی میدیایی له ڕوانگه‌ی لیوینگستون؛ توانایی بۆ ده‌ست پێڕاگه‌یشتن، شیكاری، به‌راورد و به‌دیهێنانی په‌یامانێكه كه له بوار و به‌ستێنی جۆراوجۆردا تاریف ده‌كرێن.»
له درێژه‌دا ئازه‌ری ئاماژی به مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی تایبه‌تی كرد: «حكوومه‌ته‌كان، ڕێكخراوه‌كانی خۆماڵی، هه‌كێره‌كان، هه‌ڵه و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی خۆمان هێندێ هۆكارن كه سه‌وادی میدیایی پێویست ده‌كه‌ن.»
ئه‌و پاشان ڕوانگه‌كانی پێوه‌ندیدار به میدیای له سێ ده‌سته‌دا شی كرده‌وه:
١- گه‌شبینه‌كان: میدیا وه‌ك ده‌رفه‌ت و پۆزه‌تیف ده‌زانن، له هه‌مبه‌ر داهاتوو خۆش‌خه‌یاڵن، هه‌ڵوێستی ناچالاك و سیاسه‌تی كه‌ڵكوه‌رگرتنی بێ سنوور و له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و خێرا له میدیایان هه‌یه.
٢- ڕه‌شبینه‌كان: میدیا وه‌ك مه‌ترسییه‌ك ده‌بینن و له‌هه‌مبه‌ر داهاتوو دڵه‌ڕاوكێیان هه‌یه. هه‌ڵوێستیشان هه‌مبه‌ر میدیا ناچالاكه و سیاسه‌تی ترس و كه‌ڵكوه‌رنه‌گرتن له میدیا ده‌گرنه پیش و زیاتر دابڕگه‌یی به باشتر ده‌زانن.
٣- ڕاستبینه‌كان: هه‌ڵوێستی چالاكیان هه‌یه و بڕوایان وایه كه سه‌وادی میدیایی كه‌سه‌كان ده‌بێ زیاتر بكرێ، تاكوو بتوانن به دروستی كه‌ڵك له میدیا وه‌رگرن. هه‌ڵوێستیان چالاكبوون و كارامه‌كردنه و واكسینه‌كراوی به‌باشتر ده‌زانن.
ئازه‌ری له درێژه‌دا؛ ئاماژه‌ی به چه‌ند پرسیاری وردبوونه‌وه له په‌یام و مه‌به‌سته‌كانی میدیایی و به‌رهه‌مه‌كانی كرد:
- چ كه‌سێك ئه‌و په‌یامه‌ی به‌رهه‌م هێناوه و ئامانجی چییه و بۆچی ئه‌و په‌یامه به‌كار هێنراوه؟
- ئه‌و په‌یامه چ بیر و ڕایه‌ك ده‌خاته ڕوو؟
- له چ چوارچێوه و شێواز و چه‌شنێك سه‌رنجی به‌رده‌نگان ڕاده‌كێشیت؟
- میدیا ئه‌و په‌یامه‌ی خۆی له چ به‌ستێنێكی كولتووریدا به‌رهه‌م هێناوه و ڕایده‌گێنیت؟
ئازه‌ری فێركار و چالاكوانی میدیایی ئاماژه‌ی به هێندێ له مه‌ترسییه‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی نه‌رێنی میدیاكان و به‌تایبه‌ت تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد:
هه‌ست به سه‌رنجڕاكێشی، كوشتنی داهێنه‌رییه‌كان، مه‌ترسی بۆ سنووری تایبه‌تی به‌كارهێنه‌ران، نزمبوونه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رچاوی هه‌ڵسوكه‌وتی ڕووبه‌ڕوویی، شكست له پێونده‌ییه‌كانی نێو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بێ‌خه‌وی و په‌شێوی له خه‌وی به‌كارهێنه‌ران، به‌راوردی تاكه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌سانی دی و خه‌مۆكی له كه‌سه‌كاندا.
بۆچوونه‌کان