سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەکانی میسر هۆکاری ڕاستەقینەی پشت ڕاگەیەنراوە دەستوریەکەی محمد مورسی سەرۆکی میسر ئاشکرا دەکەن کە بووە هۆی ناڕەزایەتی لایەنە عەلمانیەکان و پەنابردینان بۆ توندوتیژی و سوتاندنی بارەگاکانی ئیخوان.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە کۆشکی کۆماریەوە بڵاوکراونەتەوە کە محمد مورسی دڵنیابووە لە بەڕێوەچوونی پلانێکی تۆکمە بۆ ئەنجامدانی کودەتایەکی سپی بەسەر دەسەڵاتەکانیدا و گێرانەوە ئەنجومەنی سەربازی بۆ سەر دەسەڵات و پێدانەوەی دەسەڵاتی یاسادانان پێی .

بە پێی پلانەکەی دادگای دەستوری کە بڕیار بوو لە 2/12/2012 وادەی پێداچونەوەی بڕیاری یاسایی بوونی ئەنجومەنی دەستوری و ئەنجومەنی شورابووە، دادگای دەستوری و نادی قوزات بە سەرۆکایەتی ئەحمەد زەند ڕێکەوتوون لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی دەستوری و ئەنجومەنی شورا و هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم دامەزراوە هەڵبژێردراوەکانی میسر کە ئیخوان و لایەنە ئیسلامیەکان بەدەنگی هاوڵاتیان زۆرینەی ڕەهایان بەدەست هێنا و عیلمانیەکانیش کەمینە پێک دەهێن ئەمەش وەک دوبارەکردنەوەی سیناریۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی گەلی ئەو وڵاتە.

بەپێی پلانەکەی دادگای دەستوری بەو پێیە ئەنجومەنی سەربازی دەگەڕێتەوە بۆسەر شانۆی سیاسی و بەمەش دەسەڵاتی یاسادانان بۆ موشیر تەنتاوی دەگەڕێتەوە و ڕاگەیەنراوە دەستوریەکەی مورسیش هەڵدەوەشێتەوە.

بۆ بەرگرتن لەم پلانەی عەلمانیەکانیوڵات مورسی پەنای بردووە بۆ ڕاگەیەنراوێکی دەستوری کە تەنها بۆ چەند مانگێک کاری پێ دەکرێت کە بریتی دەبێت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێک بۆ ئەنجومەنی گەل و دانانی دەستورێکی هەمیشەیی بۆ وڵات.

بەپپێی بڕیارەکەی مورسی هیچ دامەزراوێکی قەزایی بۆی نیە ئەنجومەنی شورا و دەستور هەڵبوەشێنێتەوە و هاوکات هەموو بریندارەکانی شۆڕش موچەی هاوتای شەهیدانیان بۆ خەرج دەکرێت و سەرجەم دۆسیەی تاوانبارانی شۆڕشیش دادگایی دەکرێنەوە.

جێگای ئاماژە بۆ کردنە ئەندامانی دادگای دەستوری سەرجەمیان لەلایەن حوسنی موبارەک سەرۆکی لەکارلابراوی پێشووی میسرەوە دانراون.