رۆژی 13ی جۆزه‌ردان هه‌شته‌مین دانیشتنی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوت و ئیسلاحی ئێران به ئاماده‌بوونی جێگری ئه‌مینداری گشتی، به‌رپرسانی پارێزگاکان و جێگرانی ئه‌مینداری گشتی له‌ده‌فته‌ری ناوه‌ندی به‌ڕێوه چوو.
جێگری ئه‌مینداری گشتی له سه‌ره‌تای باسه‌که‌ی خۆیدا، وێرای دوعای خێر بۆهه‌موان، ڕایگه‌یاند که ئیشی ئایینی ده‌بێ وه‌ک فه‌ڕزێک ڕه‌چاو بکرێت. مامۆستا «سعدالدین صدیقی» ووتی : به‌هۆی ڕووداوه‌کان و ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه، پێویسته هێمنایه‌تی و ژیری زیاتر ڕه‌چاو بکرێ و زیاتر له ڕابردوو هه‌وڵ و تێکۆشانمان هه‌بێت. جێگری فێرکاری باڵای قوتابخانه ئایینیه‌کانی باشووری ئێران ڕایگه‌یاند که : جه‌ماعه‌تی ده‌عوت و ئیسلاح له‌گه‌ڵ هه‌وڵ و تێکۆشانی تایبه‌تی خۆی، ده‌بێ بۆ مه‌سه‌له و گرفته‌کانی هه‌موو سوننه‌ی ئێران تێکۆشانی هه‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌م به‌ڕێزه ڕایگه‌یاند که تا ئێستا ناسنامه و هه‌ویه‌ی ئێمه چه‌ن ڕه‌هه‌ندی بووه و ده‌بێ له‌به‌ینی ئه‌م ڕه‌هه‌ندانه‌دا که بریتین له مرۆڤ، موسوڵمان، ئێرانی، ئه‌هلی سوننه‌و پێوه‌ندی به گه‌لی تایبه‌ت ته‌وازونی مه‌نتیقی دابمه‌زرێنین و له‌گه‌ڵ ڕێزدانان بۆ هه‌مووی ئه‌م ڕه‌هه‌ندانه، جیاوازییه‌کان به هه‌لێک بزانین بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی خۆمان.
له‌م دانیشتنه‌دا ڕاپۆرتێک له کاروباری جێگرانی ناوه‌ندی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی پارێزگاکان باسکرا، بۆ نموونه به‌ڕێوه‌بردنی کارگه‌ی فێرکاری په‌روه‌رده‌یی که سێ ڕۆژی خایاندبوو. ئه‌م به‌شه به هاوکاری لقی خوشکان و لقی په‌روه‌رده‌ییه‌وه به‌ڕێوه چوو که له‌م خوله فێرکاریه‌دا هه‌ندێ له خوشکانی راهێنه‌ر له پارێزگاکانی جۆراوجۆر به‌شداریان بوو. هه‌روه‌ها ڕاپۆرتی ئۆغری ئه‌ندامانی ناوه‌ندی، و لێژنه‌ی چاودێری و ناوجێی بۆ پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان له‌لایه‌ن به‌رپرسی لێژنه‌ی چاودێری و ناوجێی خوێندرایه‌وه.
به‌رپرسی پێوه‌ندیه گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ده‌ستخۆشی کرد له هاوکاری پارێزگای کرماشان له‌گه‌ڵ پێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئیسلاح‌دا و هه‌روه‌ها داوای له پارێزگاکانی تر کرد تا له‌به‌شی هه‌واڵ و هه‌واڵنێری‌دا هاوکاری باش تری پێگه‌که بکه‌ن.
ئه‌م دانیشتنه به خوێندنی سووره‌تی «عصر» کۆتایی پێهات.
بۆچوونه‌کان