مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی ھه‌رێمی کوردستانی عێراق، به‌ھۆی بانگھێشت و ده‌عوه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، بۆ به‌شداریکردن له پرۆگرامێکدا که بڕیاره له »سلۆپی» به‌ڕێوه بچێ، ھاوڕێ له‌گه‌ڵ «شوان په‌روه‌ر» له مه‌رزی «ھابوور»ه‌وه چووه ناو خاکی تورکیا.
به پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح، ئه‌ویش به گێڕانه له ئاژانسی ھه‌واڵنێری ئاناتۆلی تورکیا، بارزانی و شوان په‌روه‌ر کاتژمێر 7ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) به ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د ئه‌مین دیندار، نوێنه‌ری شه‌رناخ له په‌رله‌مان، مسته‌فا ئاق گۆن، جێگری به‌ڕێوبه‌ری شاری شه‌رناخ، عه‌نوی ئه‌ڤێستا، به‌رپرسی دایره‌ی ئه‌منی شه‌رناخ، و محه‌مه‌د ده‌میر سه‌رۆکی پارێزگا، به‌خێرھاتنیان لێ کرا.
دیندار، به زمانی کوردی به‌خێرھاتنی له مه‌سعود بارزانی کرد. بارزانی و شوان په‌روه‌ر، دوای چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌وانی و وڵامدانه‌وه به پرسیاری ھه‌واڵنێران، له‌گه‌ڵ «دیندار» و «ئاق گۆن» به‌ره‌و دیاربه‌کر وه‌ڕێ که‌وتن. له لایێکی دیکه‌وه، خه‌ڵکی شار، به به‌رزکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی بارزانی و ئاڵای ھه‌رێمی کوردستان، پێشوازیان له میوانان کرد.
سه‌رچاوه : ھه‌والنێری ئاناتۆلی
بۆچوونه‌کان