به پێی ڕاپۆڕتی هه‌واڵنێری ئیسلاح وێب له سه‌قز، شه‌وی ڕابردوو، ڕێكه‌وت له‌گه‌ڵ 23 گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا، به هه‌وڵ و تێكۆشانی جه‌ماعه‌تی «ده‌عوه‌ت و ئیسلاح»ی سه‌قز، سێهه‌م كۆڕی «لیلة‌القدر» له مزگه‌وتی «بلال حبشی» شاری سه‌قز، به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێكی زۆر له خه‌ڵكی موسوڵمان و به‌دینی ئه‌م شاره له دوای نوێژی عیشا و خوێندنی ته‌راوێح به‌ڕێوه چوو.
له‌م ڕێوڕه‌سمه ئایینیه‌دا، كاك محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دیان، به‌رپرسی كاروباری جه‌ماعه‌تی پارێزگای كوردستان وتارێكی له‌ژێر سه‌ردێڕی «پله‌و پایه‌ی زانایان له ڕوانگه‌ی قورئان»وه پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد. ئه‌م به‌ڕێزه به ئاماژه بۆ ئه‌و ئایه‌تانه‌ی قورئانی پیرۆز كه باسی پله‌و پایه‌ی زانین و عیلم ده‌كه‌ن، وتی : «زانایانی ئایینی پاسه‌وانی عیلمه دینی و شه‌رعییه‌كانن و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ده‌بێ رێزی تایبه‌تیان لێبگیردرێ.»
هه‌روه‌ها له‌دیدی قورئانه‌وه ده تایبه‌تمه‌ندی بۆ زانایانی ئایینی هه‌ڵبژارد و وتی : «خوای گه‌وره له قورئاندا، بانگخوازانی ئیسلامی خاوه‌ن جوانترین و شیاوترین قسه و په‌یام (قول أحسن) به‌خه‌ڵك ناساندووه. بۆیه موفه‌سیرانی قورئان قسه (قَوْل)یان كردووه به چوار به‌شی : زۆر ناحه‌ز، ناحه‌ز، جوان، جوانتر كه بانگخوازانی ئیسلامی و به‌تایبه‌ت مامۆستایانی ئایینی ده‌بێ خاوه‌نی جواترین قسه و په‌یام بن.»
هه‌ر وه‌ها وتی : «به‌ڵام نابێ به چاوی بێگوناهی و پیرۆزیه‌وه بۆ زانایانی ئایینی بڕوانین. ئه‌وانیش وێڕای خه‌ڵكی دیكه مرۆڤ و ئینسانی ئاسایین و ده‌كرێ تووشی هه‌ڵه بن. ئه‌گه‌ر بڕوانینه مێژووی ئیسلام، ده‌بینین كه ئایاتی حه‌ددی داوێن پیسی و دزیه‌تی بۆ سه‌حابه‌كان هاتووه‌ته خوارێ و دیاره ئیمكانی هه‌ڵه و گوناه له‌ناو ئه‌وانیش دا بووه.»
كۆتایی قسه‌كانی ئه‌م به‌ڕێزه چه‌ن ته‌وسیه‌و ئامۆژگاری به‌نرخ بوو بۆ چینی مامۆستایان و زانایانی ئایینی و هه‌روه‌ها بۆ خه‌ڵكی ئاسایی. محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دیان هه‌ر دوولای به ته‌قوا و پارێزگاری خوای گه‌وره ته‌وسیه كرد و داوای كرد هه‌ردوو لا به چاو ڕێزه‌وه بۆ یه‌ك بڕوانن و مافه‌كانی یه‌ك پێشێل نه‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مامۆستا یا زانانیێكی ئایینی تووشی هه‌ڵه بوو، نابێ هه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌و به حیسابی ئیسلام و ئایین بنووسرێ و به‌هۆی ئه‌و، مامۆستایانی دیكه‌ش تاوانبار بكرێن.
كۆتایی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، خوێندنی سرود و دوعاكردن بوو.
جێی باسه كه ئه‌مه سێهه‌م كۆڕ له كۆڕه‌كانی به‌رزڕاگرتنی «شه‌وانی قه‌در» بوو كه له‌لایه‌ن جه‌ماعه‌تی «ده‌عوه‌ت و ئیسلاح»ی سه‌قزه‌وه بڕێوه چوو.
بۆچوونه‌کان