مامۆستا عبدالرحمن پیرانی له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستا به‌ھرامی پێوه‌ندی گرت و ئه‌حواڵپرسی کرد.
به پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح، به‌بۆنه‌ی نه‌خۆشین و که‌وتنه جێی مامۆستا ئه‌حمه‌د به‌ھرامی له‌دامه‌زرێنه‌رانی جه‌ماعه‌ت و له مامۆستایانی گه‌وره‌ی ئه‌ھلی سوننه‌تی ئێران له ناوچه‌ی ھه‌وراماندا و ھه‌روه‌ھا به‌سته‌ری بوونی له نه‌خۆشخانه‌ی شاری جوانڕۆ، مامۆستا عبدالرحمن پیرانی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت، چه‌ن جار پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مامۆستا به‌ھرامی و ھه‌روه‌ھا بنه‌ماڵه‌که‌ی گرت و پرسیاری له ئه‌حواڵی کرد.
مامۆستا پیرانی له‌م پێوه‌ندیانه‌دا وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌حه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به بارودۆخی جه‌سته‌یی مامۆستا به‌ھرامی له خوای مێھره‌بان، شیفای عاجیل و ته‌واوی ئه‌وی داوا کرد و ھه‌روه‌ھا له‌به‌ر که‌مبوونی ئامێری پزیشکی له ناوچه‌که‌دا داوای لێکرد تا بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشینه‌که‌ی بێته تاران.
جێگه‌ی باسه که مامۆستا به‌ھرامی به‌ھۆی نه‌خۆشی ته‌نگه نه‌فه‌سیه‌وه له دوو ڕۆژی ڕابردوودا له به‌شی چاودێری تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی جوانڕۆ به‌ستری کراوه.
ھه‌روه‌ھا مامۆستا پیرانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیار «عبدالرحیم خورشیدی» یه‌کێ له پێشه‌نگانی جه‌ماعه‌ت له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆئاوا(ورمێ) پێوه‌ندیێکی ته‌له‌فۆنی گرت و به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی دایکی ئه‌و به‌ڕێزه‌وه سه‌ره‌خۆشی له‌خۆیی و بنه‌ماڵه‌ی کرد و له‌خوای گه‌وره بۆ ئه‌و دایکه موسوڵمانه لێخۆشبوو‌ن و به‌ھه‌شتی به‌رین و بۆ به‌جێماوان خۆڕاگری و پاداشی دواڕۆژی داوا کرد.
بۆچوونه‌کان