مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له دانیشتنی شوڕای ناوه‌ندی كه ڕۆژی ٢٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٠ به‌ڕێوه چوو، وێڕای ڕاسپاردنی گشتیی به كۆكردنه‌وه توێشووی پێویست له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، جه‌ختی كرد كه جه‌ماعه‌ت له‌ڕووی ڕێكخراوه‌ییه‌وه سه‌ربه‌خۆیه و پێوه‌ندیدار و شوێنكه‌وته‌ی هیچ شوێنێك نییه.
ده‌قی وته‌كانی ئه‌مینداری گشتی به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه‌یه:
بسم الله الرّحمن الرّحیم
الحمدلله وکفی والصلوة والسلام علی النبی المصطفی وعلی آله واصحابه ومن به‌دیه اقتدی
له ده‌ستپێكی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و به‌هاری قوڕئان داین. ده‌رفه‌تێكی زێڕینه كه شیاوی تێفكرین و وردبوونه‌وه‌یه له گه‌وره‌یی و گرینگی ئه‌و مانگه و ساته نوورین و بهبهرهكهتهكهی و به‌هره‌مه‌ندبوون له شنه‌ی لێخۆشبوو‌ن و میواندارییه‌تی په‌روه‌ردگار. هێندێ له زانایان سه‌باره‌ت به شیكردنه‌وه و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه «کُلُّ عملِ ابْنِ آدم لهُ إِلاَّ الصِّیام، فَإِنَّهُ لی وأَنَا أَجْزِی بِهِ» ده‌ڵێن:
ئه‌لیف) ڕۆژوو عیباده‌تێكه كه دووڕوویی تێدا ناكرێ و نهێنییه‌كه نێوان به‌نده و به‌دیهێنراوی.
ب) واتای «وأَنَا أَجْزِی بِهِ» ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ته‌نیا من ڕاده و ڕێژه‌ی پاداشی ڕۆژوو ده‌زانم، به‌پێچه‌وانه‌ی كرده‌وه‌كانی تر كه پاداشهكهیان له ده تاكوو حه‌وسه‌د به‌رامبه‌ره و زیاتر له‌وه‌ش، مه‌گه‌ر ڕۆژوو كه: «لا یعلم ثوابه الا الله».
ت) «الصوم لی» واته ڕۆژوو خۆشه‌ویستترین عیبادهت لای خوای گه‌وره و له‌سه‌رووی عیباده‌ته‌كانی تره.
س) له وشه‌ی «الصوم لی»دا، ڕۆژووی پێوه‌ندی داوه‌ته‌وه به خوای به‌دیهێنه‌ر كه نیشانه‌ی گه‌وره‌یی و خه‌ڵات و ده‌رخه‌ری پێگه‌ی به‌رزی ڕۆژوویه.
ئه‌و ده‌رفه‌ته به هه‌ل وه‌رده‌گرم و وێڕای پیرۆزبایی ئه‌و بۆنه پیرۆزه له باره‌گای په‌روه‌ردگاری میری مه‌زن داوای سه‌ركه‌وتن و ته‌وفیقی ڕۆژووگرتن و نوێژ و شه‌ونوێژ و ئه‌و عیباده‌تانه‌ی كه له ڕه‌حمه‌ت و لێخۆشبوو‌ن و ڕه‌زامه‌ندی خوامان نزیك ده‌كاته‌وه بۆ ته‌واوی بڕواداران ده‌كه‌م و ئاواته‌خوازم كه به به‌ره‌كه‌تی ئه‌و مانگه پیرۆزه و دابه‌زینی قوڕئان، ده‌رگاكانی ڕه‌حمه‌تی خوایی له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران بكرێته‌وه و له شه‌ڕی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و ئاسته‌نگییه‌كانی ژیان ڕزگاریمان بێ و سه‌ده‌ی نوێ لێوان‌لێو له ئاسووده‌یی و هێمنایه‌تی و خۆشی و پێشكه‌وتن بێ. «و ما ذالک علیالله بعزیز»
ئه‌گه‌ر به‌خێرایی سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی چوار ده‌یه‌ی ڕابردووی جه‌ماعه‌ت بدوێم، له‌گه‌ڵ هێندێ به‌ربه‌ست و گرفت و سه‌ختییه‌كانی له لایه‌ك و كه‌مایه‌سی و كه‌مته‌رخه‌می و دهرفهتكوژی له لایه‌كی تر، جه‌ماعه‌ت، كارنامه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتووی هه‌یه و هێندێ تایبه‌تمه‌ندی، ده‌سكه‌وت و كولتوورسازی بایه‌خداری به‌ده‌ست هێناوه، بۆ نموونه:
- به‌رده‌وامی و ڕاوه‌ستاوی له‌سه‌ر په‌یمانی خوای گه‌وره كه دین له دوو پایه‌ی سه‌ره‌كی وه‌ڵامدانه‌وه و به‌رده‌وامی پێك هاتووه: «وَ الَّذِينَ جاهَدُوا فِينا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنا وَ إِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ» (عه‌نکه‌بووت/٦٩) سه‌ركه‌وتن بۆ به‌رده‌وامی دوای وه‌ڵامدانه‌وه و خۆڕاگری، خه‌ڵات و پاداشه‌كه‌ی یارمه‌تی و سه‌ركه‌وتنه.
- جه‌ماعه‌ت به‌تایبه‌ت له ده‌یه‌ی سه‌ره‌تای دروستبوونیدا ڕووبه‌ڕووی هێندێ ڕووداو و گرفتی دژوار بۆوه، به‌ڵام به لوتف و یارمه‌تی خوای گه‌وره و میهره‌بان و هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌ندامانی، توانی به‌شێوازێكی زانایانه و ڕاستبینانه به پاراستنی بنه‌ما و نه‌گۆڕه‌كان ئه‌و ڕووداو و قۆناغه هه‌ستیارانه تێپه‌ڕ بكات.
- پێكهێنانی به‌ستێنێكی شیاو بۆ ئاشنایه‌تی و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وتووانی ئه‌هلی سوننه‌ت له سه‌راسه‌ری وڵات، وێڕای جه‌ختكردن له‌سه‌ر په‌یمانی برایه‌تی و ئیمانی و خێرخوازی و خزمه‌ت به ئایینی خوا و به‌نده‌كانی و پێكهێنانی هاوسه‌نگی نێوان به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌یی و دادوه‌ریی تایبه‌تی ناوچه، له ئاكامدا ئێستا جه‌ماعه‌ت له چوارده پارێزگای كه به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌هلی سوننه‌تی لێ نیشته‌جێیه، چالاكی ده‌كا و به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه تاكوو به‌پێی توانا و ده‌رفه‌ت، كه هه‌لی خزمه‌تی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ڕه‌خسابێ، ده‌رێخی نه‌كات.
- بێگومان هێزی مرۆڤی زانا و تێگه‌یشتوو، لێهاتوو، به‌رپرس و ئه‌مین، گه‌وره‌ترین و به‌نرخترین سه‌رمایه و ده‌ستكه‌وتی جه‌ماعه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێ كه له چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا له‌ژێر تیشكی به‌خششه‌كانی خوای گه‌وره و هه‌وڵی ئه‌و سه‌رمایه به‌نرخه توانیویه‌تی له جوغڕافیایه‌كی به‌ربڵاوتر و هه‌مه‌چه‌شنی وڵاتی ئازیزمان ئێران، خزمه‌تی ئه‌رێنی و هه‌رمان تۆمار بكه‌ن كه ته‌نیا له‌ژێر سێبه‌ری ئیمان و برایه‌تی ئیمانی و یه‌كگرتوویی به‌كۆمه‌ڵ دێته دی. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت یه‌كێك له تواناییه‌كانی هه‌نووكه و نه‌ته‌وه‌یین كه شایانی ئه‌وه‌یه گرینگی‌یان پێ بدرێ.
- پاراستنی ڕوونی و ئاشكرایی جه‌ماعه‌ت به‌شێوازێكی ته‌واو و هه‌روه‌ها ئیڕاده‌ی به‌كۆمه‌ڵ بۆ بڵاوكردنه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی چالاكییه‌كان، ئامانجه‌كان، به‌رنامه و ڕوانگه‌كان، ڕێكاره‌كان، سیاسه‌ت و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان و خستنه به‌رچاوی دادوه‌ری و ڕه‌خنه‌ی به‌رده‌نگان و شارۆمه‌ندانی به‌ڕێز.
- پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی ڕێكخراوه‌یی و نه‌بوونی پێوه‌ندی و شوێنكه‌وتوویی
ئه‌لیف: سه‌باره‌ت به هۆشیاری جیهانی موسوڵمانان و له سه‌رووی هه‌موویان بزاڤی ئیخوانولموسلیمین كه له دروستبوونی جه‌ماعه‌تیش وه‌ك نموونه ڕۆڵی هه‌بووه و له بیر و ئه‌زموونی وان كه‌ڵكمان وه‌رگرتووه؛ به‌ڵام له‌ڕووی ڕێكخراوه‌یی هیچ جۆره پێوه‌ندییه‌كمان نییه و كه‌سایه‌تیی یاسایی «جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح» كۆمه‌ڵێكی سه‌ربه‌خۆ و ئێرانییه كه ته‌واوی بڕیار و سیاسه‌ته‌كانی، ئامانج و به‌رنامه‌كانی به ڕاوێژی خۆی ده‌ریان ده‌بڕیت. ئاشكرایه به‌ستراوه‌یی ڕێكخراوه‌یی له لایه‌ك له‌ڕووی یاساییه‌وه قه‌ده‌غه‌یه و له لایه‌كی تر ده‌بێته به‌ربه‌ست له ئاست گه‌شه و پێشكه‌وتن و توانایی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی كار و بار و به‌دیهاتنی په‌یام و ئامانجاكان كه سپاس بۆ خوا جه‌ماعه‌ت له كه‌سانێكی لێهاتوو، بیرمه‌ند و هه‌ڵكه‌وته به‌هره‌مه‌نده و به‌شێوازێكی باش كاروباره‌كانی به‌ڕێوه ده‌بات. هه‌ڵبه‌ت جه‌ماعه‌ت خۆشی بێ نیاز له ئه‌زموونی كه‌سانی تر نازانێت.
ب: حاكمیت
جه‌ماعه‌ت وه‌ك ڕێكخراوه‌یه‌كی سه‌راسه‌ریی چالاك ناتوانێ له هه‌ڵسوكه‌وت و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت خۆی دهرهاوێژیت؛ چونكه پێوه‌ندییه‌كی كاریگه‌ر و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و خزمه‌ت به هاووڵاتیان؛ كه‌سایه‌تییه‌كان، بزووتنه‌وه و ناوه‌نده‌كان، حاشاهه‌ڵنه‌گره و ئه‌وه‌ش به واتای ناسه‌ربه‌خۆیی نییه. به‌ڵام بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی به فه‌زڵ و سۆزی په‌روه‌ردگاری زانا و كارزان و زانایی و شاره‌زایی به‌ڕێوبه‌ران و ڕێبه‌ران، باره‌گای جه‌ماعه‌ت له هه‌ر جۆره پێوه‌ندییه‌كی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی به‌دووره و جه‌ماعه‌ت ته‌واو سه‌ربه‌خۆیی خۆی پاراستووه و ده‌شیپارێزێت. چونكه سروشتی چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌ت پێویستییه‌كی به پێوندیداربوون نییه.
فه‌رمانڕه‌وایی هزری به‌كۆمه‌ڵ و بنه‌مای شوڕا
جه‌ماعه‌ت، شوڕای وه‌ك ڕوانگه‌یه‌ك و بنه‌مایه‌كی نه‌گۆڕ ده‌زانێ و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته‌كانی گه‌شه، مه‌زنایه‌تی، یه‌كیه‌تی، یه‌كانگیری و ئاسووده‌یی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگاكانی به‌شه‌ری، زۆرداری و ملهوڕی و سته‌م و چڕبوونه‌وه‌ی هێز و یاسادانان و بڕیاردان و ئه‌نجامدان و چاوه‌دێری له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كه‌سێك یا تاقمێكی تایبه‌تدا و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی و سپاردنی شارۆمه‌ندان بووه.
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، «شواڕی ناوه‌ندی» وه‌ك ته‌نیا ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره، بۆ بڕیاردان له ئاستی گشتی ده‌زانی و په‌یڕه‌وی له په‌سندكراوه‌كان و بڕیاره‌كانی به پێویست ده‌زانی كه جێبه‌جێ بكرێن و لادان لێی به نافه‌رمانی و سه‌پێچی ڕێكخراوه‌یی ده‌زانێ.
- تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌ك هاوسانی و میانه‌ڕه‌وی، یه‌كترقه‌بووڵكردن، به‌ڕه‌وازانین، یاسامه‌ندی و خۆپاراستن له توندوتیژی بیری و كرداری و خۆپاراستن له ده‌مارگیری و تاقمگه‌رایی و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ده‌بیاتی تایبه‌ت به نیشتمانه‌كه‌مان ئێران و ڕێز له مافی شارۆمه‌ندی و كه‌رامه‌تی مرۆڤی، دادپه‌روه‌ری، به‌رابه‌ری و دانپێنهدان به‌هه‌ر جۆره هه‌ڵاواردن ده‌توانێ تواناییه‌كانی جه‌ماعه‌ت بۆ خزمه‌تی زیاتر بباته سه‌ر.
- دروستكردن و به‌هێزكردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێندێ كه‌سایه‌تی و بزاڤه‌كانی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی و هه‌وڵ بۆ ته‌بایی و یهكتربردنهسهر و هاوكاری ده‌كرێ وه‌ك جیاوازییه‌كانی جه‌ماعه‌ت ئاماژه‌یان پێ بكرێ. جێی ئاماژه‌یه كه جه‌ماعه‌ت له دۆخ و قۆناغی تایبه‌تدا له‌ئاست دروستكردن و به‌هێزكردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێندێ كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت هه‌نگاوی ناوه‌ته‌وه و به‌رنامه و ئامانج و ستراتیژییه‌كانی خۆی ڕوون كردۆته‌وه تاكوو پێشتر ناساندنێكی ته‌واوی بۆ هه‌ر جۆره هاودڵی و هاوكاری ئاماده كردبێ.
ئاشكرایه كه جه‌ماعه‌ت نه خۆی جێنشینی هیچ كۆمه‌ڵ و بزاڤێك ده‌زانێ و نه له‌بیری لاوازكردن و له‌ناوبردن و وه‌لانانی كه‌سانی دی دایه و نه ئه‌و جۆره كارانه‌ی به‌لاوه په‌سه‌نده.
جه‌ماعه‌ت به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دا تاكوو بازنه‌ی كاریگه‌ری و به‌واتایه‌كی تر كۆی ئامانجه‌كانی دیاری بكات و ڕۆڵی خۆی بگێڕیت.
جه‌ماعه‌ت به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتووه كه كۆمه‌ڵگا، توانایی و ئاماده‌یی قه‌بووڵكردن و وه‌رگرتنی ته‌واوی مناڵه‌كانی هه‌یه تاكوو بۆ گه‌شه و پێشكه‌وتن و خزمه‌تی باش و به‌سوود و كاریگه‌ر هاوكار و هاودڵی یه‌كتر بن و ڕكابه‌رییه‌كی دروستیان هه‌بێ و له ئامراز و كه‌ره‌سه‌یه‌كی كه‌می كه هه‌یانه، به‌تایبه‌ت تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكان بۆ به‌هێزكردنی برایه‌تی، گه‌شه‌ی بیر و فه‌رهه‌نگ و هه‌روه‌ها ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان كه‌ڵكی لێ وه‌رگرن و له سنووری په‌یامی میدیاكانی خۆشیان ده‌رنه‌چن.
- له كاره گرینگه‌كانی تری جه‌ماعه‌ت بریتین له: پێكهێنان و به‌هێزكردنی ناوه‌نده‌كانی ئایینی جۆراوجۆر، وه‌ك دروستكردنی ده‌یان مزگه‌وت و قوتابخانه‌ی زانستی ئایینی له پارێزگاكانی جۆراوجۆر و پێكهێنانی ڕێكخراوه و گرووپ و كۆمه‌ڵه‌كان بۆ خزمه‌ت به هاونیشتمانیان و وه‌ئه‌ستۆگرتنی هه‌تیوان و یارمه‌تی هه‌ژاران و زیندووڕاگرتنی سوننه‌تی قوربانی و بهربانگدانی ڕۆژووه‌وانان و به‌شداری كاریگه‌ری جه‌ماعه‌ت له‌دوای ڕووداوه‌كانی وه‌ك بوومه‌له‌رزه و سێڵاو و... و یارمه‌تیدانی تووشبووانی ئه‌و ڕووداوانا و...
به‌ڵام سه‌باره‌ت به شوێنه په‌رستشه‌كانی تارانیش پێویسته بڵێم كه دۆخێكی كه دروست بووه، یه‌كێك له ده‌سكه‌وته‌كانی گرینگی جه‌ماعه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێ. له‌ڕاستیدا دوای هه‌وڵه دڵسۆزه‌كانی به‌ڕێز كاك ئه‌حمه‌د موفتی زاده و به‌ڕێز مه‌ولانا عه‌بدولعه‌زیز ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێ و هه‌روه‌ها شوڕای شهمس و هه‌نگاوه‌كانی هێندێ له كه‌سایه‌تییه‌كانی دونیای ئیسلام وه‌ك مامۆستا قه‌رزاوی و یا هێندێ وه‌زیرانی ئه‌وقافی وڵاتانی ئیسلامی وه‌ك دكتۆر مهعتووق وه‌زیری ئه‌وقافی كوێیت و خوالێخۆشبوو دكتۆر حه‌سه‌ن توڕابی و هه‌روه‌ها فڕاكسیۆنی نوێنه‌رانی كورد له پاڕله‌مانی شوڕای ئیسلامی و نوێنه‌رانی وڵاتانی ئیسلامی دانیشتووی تاران و دوای تێپه‌ڕبوونی بیست و پێنج ساڵ له‌و هه‌وڵانه و له درێژه‌ی هه‌نگاوه دڵسۆزه‌كانی ئه‌و به‌ڕێزانه، جه‌ماعه‌تیش كارێكی داهێنه‌رانه‌ی كرد و هێندێ شوێنی به‌كرێ گرتن و یا كڕینی و به‌بێ وه‌رگرتنی ئیزن له هه‌ر كه‌سێك یا ناوه‌ندێك، بۆ عیبادهت و نوێژی هه‌ینی و جه‌ماعه‌ت و ته‌ڕاویح و نوێژی جێژنان ته‌رخانی كردن. دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵێك، كاتێك كه ڕێژه‌یان گه‌یشتبوو به حه‌وت دانه، له سه‌رده‌می به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نژاد، هێزی ئه‌منی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی بانگهێشت كردبوو و به به‌ڵگه‌ی ده‌ستووری ناوه‌ندێكی بانتر، ویستی ئه‌م شوێنانه دابخرێن و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌رگای بۆ كردینه‌وه كه به مه‌به‌ستی به‌دواكه‌وتنی ئه‌و بابه‌ته سه‌ردانی قایمقام و پاشان پارێزگا و وه‌زاره‌تی وڵات و له‌كۆتاییدا سه‌ردانی سه‌رۆك كۆمار بكه‌ین، كه هه‌ڵبه‌ت ڕوونووسی نامه‌كان بۆ سه‌رۆكی ئه‌وده‌می مه‌جمه‌عی جیهانیی دیاریكردنیی به‌رژه‌وه‌ندی، به‌ڕێز هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی، كۆمه‌ڵی جیهانی نزیكی ئایینزاكان و فڕاكسیۆنی نوێنه‌رانی ئه‌هلی سوننه‌ت له په‌ڕله‌مانی هه‌شته‌م نێردرا و له ئاكامدا به‌شێوه‌ی فه‌رمی به‌پێویست زانرا كه ئه‌و شوێنانه وه‌ك مافێكی لانیكهمی شارۆمه‌ندی بكرێنه‌وه و ئیزنیان پێ بدرێ. سپاس بۆ خوا كۆی ئه‌و هه‌وڵانه و هه‌ڵبه‌ت به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی خوالێخۆشبوو هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی، به‌ربه‌سته‌كانی ئاماژه‌پێكراوی لابردن.
جه‌ماعه‌ت به‌تایبه‌ت لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی مزگه‌وته‌كان و مامۆستایانی به‌ڕێزی مزگه‌وته‌كان و هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی ناوه‌ندی، ئازار و گرفتی زۆریان بۆهاته پێش تاكوو ئه‌و شوێنانه بپارێزرێن و چالاكییه عیبادی و فێركاری و فه‌رهه‌نگییه‌كانیان به‌رده‌وام بێ و هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی تامه‌زرۆی تارانیی كه تا ئه‌و ده‌م ناچار بوون له نوێژ هه‌ینی باڵوێزخانه‌كانی جۆراوجۆر به‌شداری بكه‌ن و گوێبیستی وتار به زمانی مالاوی و ئۆردوو و عه‌ڕه‌بی بن، به لوتف و سۆزی خوای گه‌وره له وتاری وتاربێژانی هاونیشتمانی و وانه‌كانی جۆراوجۆری قوڕئانی و ئایینی و ئه‌حكام به زمانی خۆیان به‌هره‌مه‌ند بوون. ئاشكرایه جه‌ماعه‌ت هه‌میشه بۆ سازبوونی مزگه‌وت له تاران بۆ ئه‌هلی سوننه‌ت هاوڕا بووه و به پێی توانای له‌و ڕاستایه‌دا هه‌وڵی داوه و ته‌واوی تێكۆشانه‌كانی كه‌سایه‌تییه دڵسۆزه‌كان به‌رز ده‌نرخێنیت.
سروشتییه كه بوونی شوێنی جۆراوجۆر له تاران و ده‌ورووبه‌ری ئه‌لبۆرز و... به‌شداری به‌رده‌وامی نوێژخوێنان له‌و شوێنانه بۆ خۆی جۆرێك فه‌رهه‌نگسازییه و پێكهێنانی به‌ستێنی ته‌بایی و نزیكی و یهكترقهبووڵكردنی به‌دواوه ده‌بێ و به‌ستێنی پێویست بۆ دروستكردنی مزگه‌وتیش ته‌یار ده‌كا.

بۆچوونه‌کان