ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 4ی پووشپه‌ڕ مامۆستا عبدالرحمن پیرانی له‌گه‌ڵ عبدالستار مجید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانی له مه‌كته‌بی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ئێران كۆبوونه‌وه‌و چاو پێكه‌وتنی كرد.
له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا مامۆستا عبدالرحمن پیرانی له سه‌ره‌تای باسه‌كه‌یدا فه‌رمووی كه هه‌مووی ده‌سته و جه‌ماعه‌ته كانی گۆڕه‌پانی سه‌حوه‌ی ئیسلامی به یه‌ك ده‌سته و به یه‌ك لایه‌نی ده‌زانین. له درێژه‌ی چاو پێكه‌وتنه‌كه‌دا مامۆستا پیرانی له‌گه‌ڵ باسی چۆنیه‌تی په‌یدابوون و سه‌رھه‌ڵدانی جه‌ماعه‌ت ، باسی له حیكمه‌ت و خۆڕاگری و مودارا به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ بزاڤه‌كانی ناوئه‌هلی سوننه‌ت و هه‌روه‌ها پێوه‌ندی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا كرد.
له كۆتاییدا مامۆستا پیرانی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه له دوای به‌ڕێوه‌چوونی یازده‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران، ده‌وڵه‌تی نوێ له بواری سیاسی دا هه‌نگاوی تایبه‌ت بنێ و بۆ لابردنی گوشاری ئابووری له‌سه‌ر خه‌ڵك، هه‌نگاوی باش ھه‌ڵگرێ.
عبدالستار مجید، مه‌به‌ستی له دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیدا، ناسینی زیاتری جه‌ماعه‌ت و بیر و بۆچوونه‌كانی ئه‌وان ئیعلام كرد. هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی ته‌عامول و پێوه‌ندی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ بزاڤه‌كانی ناو ئه‌هلی سوننه‌ت و هه‌روه‌ها پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، به خاڵێكی هه‌ره گه‌وره ناوبرد و ده‌سخۆشی له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی جه‌ماعه‌ت كرد. چونكو له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی جیاوازدا ده‌كرێ وه‌ك برا به‌یه‌كه‌وه ژیانی ئیمانی خۆیان به‌رنه سه‌ر.
شایانی باسه له‌م دیداره‌دا كاك «هیوا مێرگه‌یی» به‌رپرسی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له ئێران و حاجی ئه‌رسه‌لان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، له‌گه‌ڵ كاك عبدالستار، له‌سه‌ردانه‌كه‌دا به‌شداریان كرد.
بۆچوونه‌کان