سی و سێهه‌مین پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی كتێبی تاران به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا دوو ساڵ داخراو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ٢١ی گوڵانی ١٤٠١ ده‌ست به‌كار بۆوه.
ده‌رگاكانی پێشانگای كتێبی تاران دوای دوو ساڵ داخران به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا، به‌ڕووی خه‌ڵكدا كرایه‌وه.
سی و سێهه‌مین پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی كتێبی تاران به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا دوو ساڵ داخرا، تائه‌وه‌یكه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ٢١ی گوڵانی ١٤٠١ ده‌ست به‌كار بۆوه. ده‌رگاكانی ئه‌و ڕووداوه كولتوورییه له موسه‌للای تاران دوای دوو ساڵ به‌ڕووی بڵاوكه‌ره‌وانی كتێب و به‌رده‌نگانیدا كرایه‌وه و تاكوو ٣١ی گوڵان له كاتژمێر ١٠ی به‌یانی تاكوو ٨ی شه‌و میوانداری هۆگرانی كتێب ده‌بێ. بابه‌تێكی مه‌ترسیدار له سه‌ره‌تای ئه‌و پێشه‌نگایه ئه‌وه‌یه كه هه‌رچه‌ند په‌تای كۆڕۆنا هه‌ر له ئارا دایه -هه‌رچه‌ند ڕه‌وتێكی ڕوو به خواره- به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان ده‌مامك نابه‌ستن.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وساڵ به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا و هه‌وره‌ها ئه‌وه‌یكه «وه‌دیهاتنی دادپه‌روه‌ری كولتووری و ده‌ستگه‌یشتن به كتێب بۆ هه‌مووان له ته‌واوی وڵات» دیاری كراوه، پێشه‌نگای مه‌جازیی كتێبی تاران له سامانه‌یketab.ir به‌ڕێوه ده‌چێت. هۆكارێكی له‌سه‌رتری كه بۆ پێشه‌نگای مه‌جازی كتێب دیاری كراوه ئه‌وه‌یه كه ٢٤ كاتژمێره ئاماده‌ی خۆمه‌تگوزارییه و خوازیاران له هه‌ر كاتێك له شه‌و و ڕۆژدا كه بیانهه‌وێ، ده‌توانن كتێبه‌كانی خۆیان به داشكاندنی له سه‌دا ده بكڕن و كتێبه‌كانیان له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی شار و لادێی وڵات به‌بێ كرێی ڕێگا وه‌ربگرن.
بۆچوونه‌کان