یەکێک لە گرنگترین ناوەڕۆکەکانی قوڕئان، فێرکردنی «ژیانێکی بەرپرسانه‌»یە. قوڕئان لە ئێمەی دەوێت بەرپرسانە بژێن، بە جۆرێک بژین کە بتوانین لە بەرامبەر هەر کردارێک یا هەر کردارێکی وازلێهێنراو، وەڵام بدەینەوە. ته‌نانه‌ت لە ئاست نییەت و مەبەستەکانمان.

قوڕئان بە ئێمە دەڵێت که ناتوانین لە بەرپرسیاریەتی و وەڵامدانەوه‌ی سه‌باره‌ت به‌ هەڵبژاردراوەکان و باوەڕەکانمان و ئەو ڕێگایەی کە هەڵمان بژاردووە، بەو بیانوویەی کە لاسایی کەسانی‌ ترمان کردۆتەوە و پەیڕەوی سەرچاوەکانی ئەوان بووین، خۆمان ده‌رباز بکەین. یاسای ژینگەیی و زەختی هەل و مەرجی دەرەوە، مەگەر به‌پێی ڕێژەی قەدەغه‌کردن ئازادی تەواو و ئیختیاری کەسێک بگرێتەوە، ده‌نا بەرپرسیاریەتی بنیادی ئێمە لە ناو نابات.

«إِنَّ الَّذِینَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلآئِکَهُ ظَالِمِی أَنْفُسِهِمْ قَالُواْ فِیمَ کُنتُمْ قَالُواْ کُنَّا مُسْتَضْعَفِینَ فِی الأَرْضِ قَالْوَاْ أَلَمْ تَکُنْ أَرْضُ اللّهِ وَاسِعَهً فَتُهَاجِرُواْ فِیهَا» (نیساء/۹۷) واتە: «ئەو کەسانەی کە ستەمیان لە خۆیان کردووە، (کاتێک) فریشتەکان گیانیان لێ دەستێنن، دەڵێن: لە چ (حاڵ)دا بوون؟ وەڵام دەدەنەوە: ئێمە لە زەوی لە بێدەسەڵاتەکان بووین. دەڵێن: مەگەر زەوی خوا بەرفراوان نەبوو بۆ ئەوەی کۆچ بکەن؟» «وَقَالُوا رَبَّنَا إِنَّا أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَکُبَرَاءنَا فَأَضَلُّونَا السَّبِیلَا» (ئه‌حزاب/۶۷) واته‌: «و دەڵێن: پەروەردگارا؛ ئێمە شوێنی سەرۆکەکان و گەورەکانی خۆمان دەکەوتین و ئەوان ئێمەیان فریو دا».  ‏«وَقَالَ الَّذِینَ کَفَرُوا لِلَّذِینَ آمَنُوا اتَّبِعُوا سَبِیلَنَا وَلْنَحْمِلْ خَطَایَاکُمْ وَمَا هُم بِحَامِلِینَ مِنْ خَطَایَاهُم مِّن شَیْءٍ إِنَّهُمْ لَکَاذِبُونَ ‏* وَلَیَحْمِلُنَّ أَثْقَالَهُمْ وَأَثْقَالاً مَّعَ أَثْقَالِهِمْ وَلَیُسْأَلُنَّ یَوْمَ الْقِیَامَهِ عَمَّا کَانُوا یَفْتَرُونَ» (عەنکەبووت/۱۲و۱۳) واته: «و ئەو کەسانەی کە کافر بوون، بەو کەسانە کە ئیمانیان هێناوە دەڵێن: بە دوای ڕێگای ئێمە بکەون گوناهەکانتان لە ئەستۆی ئێمە. بەڵام هیچ لە گوناهەکانیان لە ئەستۆ ناگرن، بێ‌گومان ئەوان درۆزنن و بێ‌گومان بارە گرانەکەی خۆیان و بارە گرانەکانی کەسانی تریش هەڵدەگرن و بە دڵنیاییه‌وه‌ له‌ ڕۆژی قیامەت لەوەیکە بە درۆ وتویانە پرسیاریان لێ دەکرێت.

قوڕئان جەختی زۆری لەسەر ئەوەیە کە هیچ کەس ناتوانێت بەرپرسیاریەتی ژیان و هەڵبژاردەکانی کەسانی‌ تر بە ئەستۆ بگرێت و هەموو کەس بەرپرسی شێوەی ژیانی خۆیەتی. لە لایەکیش  بنیادەم لە بارەگای حەق و مەحکەمەی دواڕۆژ، بە تەنیا ئامادە دەبێت بە تەنیایی وەڵامی کردارەکانی خۆی دەداتەوە. «وَلَقَدْ جِئْتُمُونَا فُرَادَى کَمَا خَلَقْنَاکُمْ أَوَّلَ مَرَّهٍ وَتَرَکْتُم مَّا خَوَّلْنَاکُمْ وَرَاء ظُهُورِکُمْ وَمَا نَرَى مَعَکُمْ شُفَعَاءکُمُ الَّذِینَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِیکُمْ شُرَکَاء لَقَد تَّقَطَّعَ بَیْنَکُمْ وَضَلَّ عَنکُم مَّا کُنتُمْ تَزْعُمُونَ» (ئەنعام/۹۴) واته: بۆ لای ئێمە بە تەنیا هاتوون، هەر بەو شێوە کە یەکەم جار ئێوەمان بە تەنیا خوڵقاند بوو و ئەو ناز و نیعمەتەی کە بە ئێوەمان بەخشی بوو لە دوای خۆتان بە جێتان هێشتووە و شەفاعەتکارەکانتان کەوا بیرتان دەکردەوە لەگەڵ ئێوە هاوبەشن، لە گەڵتان نابینم، نێوانتان تێک چووە و ئەوه‌یکە (وەک هاوبەش و شەفاعەتکار) خەیاڵتان دەکرد، بە بادا ڕۆیشت.

«وَکُلُّهُمْ آتِیهِ یَوْمَ الْقِیَامَهِ فَرْداً» (مه‌ریه‌م/۹۵) واته: «و هەموویان لە ڕۆژی قیامەتدا بە تەنیایی دێنە بەردەم بارەگای من.» ‏«أَلَّا تَزِرُ وَازِرَهٌ وِزْرَ أُخْرَى ‏* وَأَن لَّیْسَ لِلْإِنسَانِ إِلَّا مَا سَعَى* وَأَنَّ سَعْیَهُ سَوْفَ یُرَى» (نه‌جم/۳۸-۴۰) واته: «کە هیچ هەڵگرێک باری گوناهی کەسی‌ تر هەڵناگرێت و ئەوەیکە بۆ مرۆڤ جگە له بەرهەمی هه‌وڵ و تێکۆشانی خۆی نییە و (بەرهەمی) تێکۆشانی ئەو بە زوویی دەبینرێت».

جه‌خت کردنەوەی قوڕئان لەسەر ژیانی بەرپرسیارانە، لە زۆر لاوه‌ نموودی هەیە، بۆ نموونە؛

۱- بەرپرسانە بڕوا بکەین: دەربارەی هێزی تێگەیشتنمان بەرپرسانە ڕەفتار بکەین. هێزی بیستن، دیتن و دەرکی ئێمە بەرپرسە و دەبێت لەگەڵ ئەو شتانەی کە دەیانبیستین و دەیانبینین و لە دونیای دەرەوە وەریان دەگرین، هەڵسەنگاوانە ڕووبەڕوو ببینەوە. لە شتی بکۆڵینەوە و هەر شتێکی کە له ڕێگای بیستن و دیتن و دڵەکانەوە دەیبینین و دەیبیسین، بڕوای پێ نەکەین. ئێمە لە بەرامبەر باوەڕەکانمان بەرپرسیارین: «وَلاَ تَقْفُ مَا لَیْسَ لَکَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ کُلُّ أُولئِکَ کَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً» (ئیسرا/۳۶) واته: «و شتێک کە زانستت لەسەری نییە، بە دوای مەکەوە؛ چۆن گوێ و چاو و دڵ، هەموویان لێیان دەپرسرێتەوە.»

۲- بەرپرسانە قسە بکەین: بەرپرسانە قسە بکەین و وابیر نەکەینەوە قسە، بای هەوایە و هەرچی بە مێشکماندا بێت بیڵێین. «وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُواْ وَلَوْ کَانَ ذَا قُرْبَى» (ئەنعام/۱۵۲) واته‌: «و چۆن (بە دادوەری و شایەتی) قسە بکەن، دادوەری بکەن هەرچەند (دەربارەی) خزمانی (ئێوە) بێت.» قوڕئان لە ئێمەی دەوێت مەنسه‌بەکان و داراییەکانمان، پێش بەوە نەگرن کە ئینساف و عەداڵەت لە هەڵسەنگاندن و دادپەروەری لەبیر بکەین. «یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُواْ کُونُواْ قَوَّامِینَ بِالْقِسْطِ شُهَدَاء لِلّهِ وَلَوْ عَلَى أَنفُسِکُمْ أَوِ الْوَالِدَیْنِ وَالأَقْرَبِینَ» (نیساء/١٣٥) واته: «ئەی ئەو کەسانەی کە ئیمانتان هێناوە، پێویستە بە عەداڵه‌ت ڕاپەرن و بۆ خوا گەواهی بدەن هەرچەند بە زەرەری خۆتان یا بە زەرەری دایک و باوک و خزمەکانتان بێت.»

بەرپرسانە قسەکردن لە میانەی ڕووداوی ئه‌فه‌ک، کە بوو بە هۆکاری دابەزینی چەند ئایاتێک لە سوڕەتی نوور، دیاردەیەکی تایبەتی هەیە. لەو شوێنەی کە قوڕئان هەندێ کەس سەرزەنشت دەکات کە بە بێ‌هەڵسەنگاندن و زانست، وشەی بوختاناوی بە زمان دێنن و وا بیر دەکەنەوە شتێکی سادە و ئاسانە و بەرپرسانە قسە ناکەن: «مَا یَکُونُ مِن نَّجْوَى ثَلَاثَهٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمْ وَلَا خَمْسَهٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمْ وَلَا أَدْنَى مِن ذَلِکَ وَلَا أَکْثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمْ أَیْنَ مَا کَانُوا ثُمَّ یُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوا یَوْمَ الْقِیَامَهِ» (موجادیلە/۷) واته: «هیچ گفتوگۆیەکی شاراوە نییە مەگەر ئەوەیکە ئەو (خوا) کەسی چوارەمه و نە لە نێوان  پێنج کەس مەگەر ئەو کەسی شەشەم بێت، نە کەمتر لەو (ژمارە) و نە زیاتر، مەگەر ئەوه‌یکە لەهەر کوێ بن ئەو لەگەڵ ئەوانە. ئەو کاتە لە ڕۆژی قیامەت ئەوان بە ئەوەی کردوویانە ئاگادار دەکاتەوە.» و له کوتاییدا هیچ وشەیەک لە دەمی ئێمە دەرناچیت، مەگەر ئەوەیکە لە بەرامبەری بەرپرسیار ده‌بین: «مَا یَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَیْهِ رَقِیبٌ عَتِیدٌ» (قاف/۱۸) واته: «(مرۆڤ) هیچ وشەیەک لە دەمی دەرناچیت بێ ئەوەیکە نیگابانێک چاودێری بکات (دەنگی تۆمار دەکرێت)».

۳- بەرپرسانە سەیر بکه‌ین: قوڕئان لە ئێمەی دەوێت بەرپرسانە سەیر بکەین و بەتایبەتی لە سەیرکردنی ڕەگەزی نامەحرەم خۆمان بپارێزین. نیگایەک کە کەسی بەرامبەر شێتانە دەبینێت و ئەو لە جسم و سەرنجی ڕەگەزی شیی دەکاتەوە. ئەو جۆرە سەیرکردنە، خیانەت کردن بە ئابڕوو و نامووسی مرۆڤایەتییە: «قُل لِّلْمُؤْمِنِینَ یَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَیَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِکَ أَزْکَى لَهُمْ» (نوور/۳۰) واته: «بە پیاوانی ئیماندار بلێ: (نیگاکانیان داخه‌ن) و داوێنپاک بن، کە بۆ ئەوان ساکار و باشترە.» «قُل لِّلْمُؤْمِنِینَ یَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ و َیَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِکَ أَزْکَى لَهُمْ» (نوور/۳۰) واته‌: «(خوا) سەیرکردنە نه‌هێنییه‌کان و ئەوه‌یکە لە دڵەکاندا شاراوەیە، دەزانێت.»

۴- بەرپرسانە مامەڵە بکەین: قوڕئان لە ئێمەی دەوێت لە کار و کاسبی و دابینکردنی بژێوی ژیان و بازرگانی و مامەڵە، زۆر ئاگادار و هەستیار بین. بەرپرسانە ڕەفتار بکەین و ڕێز له سنووری داراییەکانی یەکتر بگرین: «وَلاَ تَأْکُلُواْ أَمْوَالَکُم بَیْنَکُم بِالْبَاطِلِ وَتُدْلُواْ بِهَا إِلَى الْحُکَّامِ لِتَأْکُلُواْ فَرِیقاً مِّنْ أَمْوَالِ النَّاسِ بِالإِثْمِ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ» (به‌قه‌ڕه‌/۱۸۸) واته‌: «و داراییەکانتان لە نێوان خۆتان بە ناحەق مەخۆن و (وەکو بەشێک لە بەرتیل) ئەوان بە قازییەکان مەدەن تا بەشێک لە ماڵی خەڵک بە ناحەق بخۆن و هەر وەکو بۆ خۆتان (زۆر باش) دەزانن».

بە تایبەتی ئەو کاتەی کە ڕووبەڕووی ماڵ و دارایی خەڵکی بێ‌توانا و لاواز دەبینەوە، پێویسته‌ بە هەستیاری و ئاگاداری زیاتر هەڵسوکەوت بکەین. ‏«وَلاَ تَقْرَبُواْ مَالَ الْیَتِیمِ إِلاَّ بِالَّتِی هِیَ أَحْسَنُ حَتَّى یَبْلُغَ أَشُدَّهُ»  (ئیسڕا/۳۴) واته‌: «و بە ماڵی هەتیو (مەگەر لە ڕووی باشه‌وه) نزیک مەبنەوە تا ئەو کاتەی گەشە دەکەن». قوڕئان لە ئێمەی دەوێت لە پێوەر و تەرازوو و بە شێوەی گشتی لە هەموو دادوەری و حیسابەکان، دروست و هەڵسەنگاوانه و بێلایەنه هەڵسوکەوت بکەین: «وَأَوْفُوا الْکَیْلَ إِذا کِلْتُمْ وَزِنُواْ بِالقِسْطَاسِ الْمُسْتَقِیمِ» (ئیسڕا/۳۵) واته‌: «و ئەو کاتەی دەیپێون، پێوەرەکەی تەواو دانێن و بە تەرازوو دروست هەڵیسەنگێنن». و لەوەیکە لە مامەڵەکان، کاتی وەرگرتن و سەندن، بە تەواوی داوا بکەن و کاتی دان و بەخشیش، کەم دابنێین، خۆمان بپارێزین. بە مانای ئەوەی بێ لایەن و بەویژدان بین: ‏«وَیْلٌ لِّلْمُطَفِّفِینَ ‏‏ الَّذِینَ إِذَا اکْتَالُواْ عَلَى النَّاسِ یَسْتَوْفُونَ ‏‏ وَإِذَا کَالُوهُمْ أَو وَّزَنُوهُمْ یُخْسِرُونَ» ‏(موته‌ففه‌فین/۱-۳) واته: «وای بە حالی کەم‌فرۆشان، کە چۆن لە خەڵک پێوەر دەستێنن، تەواو دەستێنن و ئەو کاتەی بۆیان پێوەر یا وەزن دەکەن، کەمیان پێ دەدەن».

۵- سەبارت به‌ بەڵێن پێدان بەرپرسین: قوڕئان لە ئێمەی دەوێت دەربارەی ئەو بەڵێن و پەیمانانەی کە دەیاندەین بەرپرسیار بین. یەکێک لە وەسفە گرنگەکان کە خوای پەروەردگار بۆ ڕەستگارەکان باسی دەکات، ڕوحی پەیمانبەستن و وەفادارییە بە پەیمانەکان: «وَالَّذِینَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ» (مٶمنون/٨ و مه‌عاریج/۳۲) واته‌: «و ئەوان کە ئەمانەتەکان و پەیمانکانی خۆیان دەپارێزن.»

لە وەسفە ستایشکراوەکانی حەزرەتی ئیسماعیل(سه‌لامی خوای لێ بێ) کە زۆر جێگەی سەرنجە و پێش ئەوەی ببێتە پێغه‌مبه‌ر باسی لێ دەکرێت، وەفاکردن بە بەڵێنە: ‏«وَاذْکُرْ فِی الْکِتَابِ إِسْمَاعِیلَ إِنَّهُ کَانَ صَادِقَ الْوَعْدِ وَ کَانَ رَسُولاً نَّبِیّاً» ‏(مه‌ریه‌م/۵۴) واته‌: «لەو کتێبەدا یادی ئیسماعیل بکە لەبەر ئەوەی ئەو بەڵێن ڕاست و نێردراوی خوا و پێغەمبەر بوو.» «یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُواْ أَوْفُواْ بِالْعُقُودِ» (مائیدە/۱) واته‌: «ئەی ئەو کەسانەی کە ئیمانتان هێناوە، بە بریارەکان(ی خۆتان) وەفا بکەن.» «وَأَوْفُواْ بِالْعَهْدِ إِنَّ الْعَهْدَ کَانَ مَسْؤُولاً» (ئیسراء/۳۴) واته‌: «و بە بەڵێنی خۆتان وەفا بکەن، چۆن بەڵێندان لێی دەپرسرێتەوە.»

۶- لە بەرانبەر که‌سانی هاوچەشنی خۆتان که بێ توانا و هه‌ژارن بەرپرسن: ئێمە لە بەرانبەر ئەو کەسانەی کە هاوچەشنمانن، بەرپرسیارین و ئەوانەی کە لە ڕووی ماڵ و موچە لە تەنگانە دان، بەرپرسیارین و فەقیرەکان لە ماڵی ئێمە، مافیان هەیە و ئەوە بەو مانایەیە ئێمە دەربارەی ئەوان ئەرک و تەکلیف و بەرپرسیاریەتیمان هەیە: «وَالَّذِینَ فِی أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ مَّعْلُومٌ *‏ لِّلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ» ‏(مه‌عاریج/٢٤-٢٥) واته‌: «و هەروەها کە لە داراییەکانیان حەقێکی دیاریکراوە، بۆ فەقیر و هەژاران.» «کُلُواْ مِن ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ وَآتُواْ حَقَّهُ یَوْمَ حَصَادِهِ وَلاَ تُسْرِفُواْ إِنَّهُ لاَ یُحِبُّ الْمُسْرِفِینَ» (ئه‌نعام/۲٤١) واته: «بخۆن له‌ به‌روبوومه‌که‌ی کاتێک ده‌یگرێت و ڕۆژی چنین و دروێنه‌ مافی (هه‌ژارانی) لێ بده‌ن و زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن، چونکه‌ خوا له‌ سنوورده‌رچووان و زیاده‌ڕه‌وانی خۆش ناوێت.»

۷- سه‌باره‌ت به بەخشین و ئیمکاناتی ژیان بەرپرسیارین: ئێمە سەبارەت بە به‌ئەنجام گەیاندنی ئەو بخششانەی خوا داویەتی بە ئێمه‌، تەواوی ئەو نیعمەتانەی خوا پێی داوین و تەواوی ئەو  ئیمکاناتەی کە هی ئێمەیە، وەڵامدەر و بەرپرسیارین.

دەربارەی ئەو شتانەی کە کاتین و بە واتای تاقیکردنەوە و ئەزموون لە دەستمان دان، دەبێت وەڵامدەرەوە و بەرپرسیارانە ڕەفتار بکەین و پێویسته له‌ ڕشتن و زیادەڕەوی و یا سەرفکردنی نابەجێ، خۆمان بپارێزین: «ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ یَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِیمِ» (ته‌کاسور/۸) واته‌: «و دوایی لە هەمان ڕۆژ له‌ لە نیعمەتەکانی (سەر زەوی) پرسیار دەکرێتەوە.» «وکُلُواْ وَاشْرَبُواْ وَلاَ تُسْرِفُواْ إِنَّهُ لاَ یُحِبُّ الْمُسْرِفِینَ» (ئه‌عڕاف/۳۱) واته‌: «ئەی نەوەی ئادەم، خۆتان بڕازێننەوە بە پۆشاک لەبه‌رکردن، لە کاتی هەموو نوێژ و چوونە ناو مزگەوتێکدا، بخۆن و بخۆنەوە به‌ڵام زیادەڕەوی مەکەن کە خوا ئەو ئیسڕافکارانه‌ی خۆش ناوێت.»

ئیسڕاف و زیادەڕەوی کە دەبێتە هۆکاری بەفیڕۆدانی نیعمەتەکان، ڕەفتارێکی بێ بەرپرسیارانەیە و لە لایەن خوای پەروەردگار بە توندی زەمی لێ کراوە: «وَلاَ تُبَذِّرْ تَبْذِیراً ‏*‏ إِنَّ الْمُبَذِّرِینَ کَانُواْ إِخْوَانَ الشَّیَاطِینِ وَکَانَ الشَّیْطَانُ لِرَبِّهِ کَفُوراً» (ئیسراء/۲۶-۲۷) ٗ واته‌: «نه دەست بڵاوی بکه‌ن و نه ئیسڕاف بکەن، چونکە ئیسڕافکارەکان هاوڕێیانی شەیتانن و شەیتان هەموو کات بەرامبەر بە پەروەردگاری خۆی ناسوپاس بووە.»

ڕێگا و نیشانی ژینی بەرپرسانە لە قوڕئاندا زۆرن و هەر ئەو ئاماژانە بەسن کە گرینگی مەکتەبی زانستی قوڕئانی بۆ ئێمە ڕوون بکەنەوە. هەر مرۆڤێک، دەربارەی شێوەی ژیان و هەڵبژاردەکانی بەرپرسیارە و دەبێت بە ئاگاداری و وریایی تەواو لەسەر لێکۆڵینەوە و تاوتوێکردن بە وردی و نەرمی، ببیستێت، تێ بگات و هەڵبژێریت: «وَلَتُسْأَلُنَّ عَمَّا کُنتُمْ تَعْمَلُونَ» (نه‌حل/۹۳) واته‌: «و لەوەی ئەنجامتان داوە لێتان دەپرسرێتەوە.» ‏«وَقِفُوهُمْ إِنَّهُم مَّسْئُولُونَ» (ساففات/۲۴) واته‌: «و ئەوان ڕابگرن کە بەرپرسیارن».

 

سه‌رچاوه‌: ئیسلاح وێب

نووسه‌ر: سددیق قوتبی

وه‌رگێڕ: سنوور محه‌ممه‌دیان