عه‌بدوڵلا مه‌لا ئه‌حمه‌د مامۆستا ئه‌حمه‌دكاكه مه‌حموود، یه‌كێكه له بیرمه‌ند و شه‌رعزان و سیاسه‌تمه‌دار و زانا بهرجهستهكانی كورد، ئه‌و به‌شێكی زۆری ته‌مه‌نی له ناسینی بنه‌ما و پڕهنسیپهكانی شه‌ریعه‌تدا بردۆته سه‌ر و به‌شێكی زۆریشی لێ ته‌رخان كردووه، له تێگه‌یشتن له سیستمی سیاسیی له ئیسلامدا و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه خوای گه‌وره به‌شێكی ژیانی ئه‌م كه‌ڵه پیاوهیشی كرده هاوچه‌رخی پیاده‌بوون و پڕاكتیزهكرانی به‌شێك له نیزامی سیاسیی له ئیسلامدا، ئه‌م هزرڤانه پایه‌به‌رزه زۆرێك له بیره به‌هێز و به پێزه‌كه‌ی له فیكری پێشه‌وا ئه‌بوئه‌علای مهودودییهوه وه‌رگرتووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بیری ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره زۆر نزیكه له بیری پێشه‌وایان سهییدقوتب و شێخ عهبدوڵلاعهزام و بیرمه‌نده زه‌بر به‌ده‌سته‌كانی تر، دواجار ده‌كرێ بڵێین كاریگه‌ری كرده‌یی پێشه‌وا عوسمانی كوڕی عه‌بدولعه‌زیزی له‌سه‌ر بووه و به پڕاكتیكیش دوای ئه‌و پێشه‌وایه توانی ڕه‌سه‌نانه جێگا زانستی و مه‌كانه‌ته ڕوحییهكهی پڕ بكاته‌وه كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی تهفسیرێكی ناوازه‌ی وه‌ك ته‌فسیره‌كه‌ی ئه‌و پێشه‌وایه‌ی لێ كه‌وته‌وه. مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود، بیرمه‌ندێكی ئیسلامیی فیكر فراوانه. ده‌كرێ له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه‌وه خوێندنه‌وه بۆ بیروڕا و هزری ئه‌م كه‌ڵه پیاوه بكرێت، هه‌ر له سیاسه‌ته‌وه تا ئاشتی و تا سه‌ربه‌ستی و تا به‌یعه‌ت و...و چه‌نده‌ها بواری گرنگی تری شه‌رعی كه له نوسینه‌كانیدا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه و به‌نده به‌كورتی لێره‌دا له‌سه‌ر لایه‌نی نیزامی سیاسی له بیری مامۆستادا ئه‌دوێم: سیستمی سیاسی ئیسلامیی و پیاده‌كردنی حوكمی خوای په‌روه‌ردگار لای مامۆستا ئه‌حمه‌دكاكه مه‌حموود له‌و سۆنگه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه پێشه‌وا ئه‌بوئه‌علای مه‌ودودی ئاماژه‌ی پێداوه كه ئه‌فه‌رموێت: ...له‌ڕووی ڕیشه‌كێشكردن و لابردنی ناشه‌رعی (منكر)ییه‌كانه‌وه، ناشه‌رعی گه‌وره (المنكر الاكبر) پێش ئه‌وانی تر ده‌خرێت كه بریتییه له حوكمڕانیكردن به غه‌یری ئه‌وه كه خوای په‌روه‌رگار ناردویه‌تیه خوار (الحكم بغیر ما أنزل الله)، چونكه ناشه‌رعییه‌كانی تر گشتیان لق و پۆپ و زاده و به‌رهه‌می ئه‌و ناشه‌رعییه زلهن! چونكه كاتێك حوكمی غه‌یری خوا زاڵ بوو، سه‌رجه‌م په‌رستشه‌كانی تر ئه‌بنه‌وه به شتی ڕۆتین و ڕوكهشیی و به‌پێچه‌وانه‌وه و له‌ژێر بهعهمهلیكردنی سیستمی ئیسلامی‌دا، ئه‌وجار بره‌و به پیاده‌كردنی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رجه‌م بواره‌كانی شه‌ریعه‌ت ئه‌درێت و لێره‌شه‌وه مامۆستا ته‌نانه‌ت بۆ نوێژكردنیش (إقامة االصلاة) وه‌ك پێشه‌كی و پێش ده‌ستی یه‌ك دێنێته ئه‌ژمار بۆ پهرهوهردهكردنی تاكی موسوڵمان بۆ ئامانجه گه‌وره‌كه كه گێڕانه‌وه‌ی حوكمی خوا و پیاده‌كردنی سیستمێكی ئیسلامییه كه ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی نوسینه‌كانی مامۆستای موفهككیر بده‌ین، ئه‌م تێگه‌یشتنه‌مان به ته‌واوه‌تی بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه. لێره‌دا ئه‌و گوته‌یه‌ی بیرمه‌ند (ئیقباڵی لاهوری)م بیر ده‌كه‌وێته‌وه كه باس له پێكه‌وه گرێدانی دین و نیشتمان ده‌كا كه ده‌ڵێ: ده‌بێ وه‌ك تێكۆشان بۆ ئایین، تێكۆشان بۆ نیشتمانیش بكرێت، چونكه دینداری به‌بێ نیشتمان و خاكێكی دیاریكراو ناكرێت كه به‌ڕاستی گوته‌یه‌كی ئێجگار جوانه، به‌ڵام ده‌بێ لێره‌دا ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێ كه ئه‌م گوته‌یه له لایه‌ن زۆر له مامۆستایان و هه‌ندێك خه‌ڵكی بهرژهوهندخوازهوه ئهقۆزرێتهوه و به جۆرێكی تر لێك ده‌درێته‌وه (كلمة حق یراد بها باطل). چونكه كاتێك زه‌وی و نیشتمان قه‌دری ده‌بێ كه سیستمی ئیسلامیی تیایدا جێبه‌جێ بكرێت و له‌وێشه‌وه سه‌رجه‌م عیباده‌ته‌كان پیاده بكرێن و دواجار ئه‌و زه‌وییه‌ی كه حوكمڕانی خوایی تیادا ئه‌بێ، ئه‌و جێگایه نیشتمانی هه‌ر موسوڵمانێكه، چونكه نیشتمانی بێ ئیسلام و سیسته‌می سێكۆلار چی بۆ هه‌ر موسوڵمانێك دێنێته دی؟ بۆیه سه‌باره‌ت به نیزامی سیاسی ئیسلامیی، نووسیویه‌تی: حوكمڕانی ڕاسته‌قینه ته‌نها خوایه، كه‌واته ئه‌وانه‌ی كه هه‌ڵ ده‌ستن به پیاده‌كردنی فه‌رمانی خوای گه‌وره له‌م سه‌رزه‌وییه‌دا، وه‌ك جێ‌نشین(حاكم)وان... واته كه‌سێك وه‌كیلی حاكم بێ، دیاره ئه‌بێ به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه بجوڵێته‌وه كه ئه‌و بۆی كێشاوه و بۆی دیاری كردووه و ئه‌وانه‌یش ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی به‌ڕێوه ده‌به‌ن، هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان بۆ داده‌نرێ، خوای گه‌وره لێره‌وه‌یه ده‌فه‌رموێت: «وَعَدَ اللَّهُ الَّذینَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لیسْتَخْلِفَنَّهُم فِی الاَرْض كَمَا اسْتَخْلفَ الَّذینَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلیُمَكِّنَنَّ لهُمْ دِینَهُمْ الَّذی ارْتَضی لهُمْ وَلیُبَدِّلنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا یعْبُدُونَنِی لاَ یُشْركُونَ بِی شَیْئًا وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذلِكَ فَأُوْلئِكَ هُمْ الْفَاسِقُونَ» (نوور/٥٥) خوا به‌ڵێنی داوه به‌و كه‌سانه‌تان كه باوه‌ڕیان هێناوه و كرده‌وه چاكه‌كانیان كردووه، كه بێگومان ده‌یانكاته جێ‌نشین له زه‌ویدا، هه‌روه‌ك ئه‌وانی پێش ئه‌مانی كرده جێ‌نشین و ئایینه‌كه‌یان بۆ ده‌چه‌سپێنێ. ئه‌و ئایینه كه خوا پێی ڕازی بووه بۆیان و ترس و بیمیان بۆ ده‌گۆڕێ به ئاسایش و ئارامیی، له‌و كاته‌دا ئیتر هه‌ر من ده‌په‌رستن و هیچ هاوبهشییهكم بۆ بڕیار ناده‌ن و هه‌ركه‌س بێ بڕوا بێ، ئه‌وه به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وانه‌ن ده‌رچوون له ڕێگای خوا. ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه زۆر به‌ڕوونی نه‌خشه‌ی ده‌وڵه‌ت و سیستمی سیاسیی دیاری ئه‌كات، چونكه خوای په‌روه‌ردگار دوو شتی گه‌وره‌ی فه‌رمووه له ئایه‌ته‌كه‌دا: یه‌ك: ئه‌وه‌یه كه ئیسلام هه‌موو كات وشه‌ی خه‌لافه‌ت ناو ده‌بات، چونكه مرۆڤ جێبه‌جێ كاری به‌رنامه و سیستمی خوایه له‌سه‌ر زه‌ویدا كه ئیسلامه و حاكمییهتیش ته‌نها بۆ ئه‌وه و مرۆڤ ده‌بێ پیاده‌ی بكات و بۆی نییه زیاد و كورتی بكات، له‌و سیستم و نه‌خشه‌یه كه حاكمی باڵا بۆی كێشاوه. دووه‌م: خوا به‌ڵێنی ته‌واوی داوه به موسوڵمانان كه بیانكا به جێ‌نشین: «وَعَدَ اللَّهُ الَّذینَ آمَنُوا مِنْكُمْ...» تا سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی ببنه جێبه‌جێ كاری به‌رنامه‌ی خوا له‌سه‌ر زه‌وی و سیستمی ئیسلامیی بكه‌نه به‌رنامه و سیستمی ژیانیان. لێره‌دا مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ده‌فه‌رموێ: ئا ئه‌مه‌یه دیموكڕاتیی! نه‌ك دیموكڕاتییهته پوچهڵهكهی ئه‌ورووپا... ئه‌گه‌ر به چاوێكی ورده‌وه سه‌یرێكی ئه‌م (خه‌لافه) گشتییه بكه‌ین، كه ئیسلامیی پیرۆز هێناویه‌تی. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه سه‌باره‌ت به سیستمی ده‌سه‌ڵات و دیموكڕاتییهت به نموونه ده‌هێنێته‌وه و ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له وشه‌ی دیموكڕاتییهت ئه‌وه بێ كه پڕۆگرامێك ده‌ست نیشان بكرێت، بۆ ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن گه‌له‌وه و ده‌سه‌ڵات (سوڵته)یش هه‌ر بۆ گه‌ل بێت، ئه‌وا به‌م مانایه ئیسلام دیموكڕاتییهتی تیادا نییه، چونكه ئیسلام بریتییه له بڕیاری خوای گه‌وره (نه‌ك هی گه‌ل) بۆ گروهی ئاده‌میی، ئینجا جێنشینه‌كه‌ی موسوڵمان ئه‌یبا به‌ڕێوه به‌پێی نه‌خشه‌كه‌ی خوای گه‌وره، به‌ڵام جوانترین وشه كه ڕه‌وا بێ و به‌كار بهێنرێت بۆ ئیسلام له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌وه‌یه پێی بڵێیت: (حكوومه‌تی خوایی: الحكومة الالهیة) و (سیوقراتیهتی ئیسلامیی)، كه‌وابوو دیموكڕاتییهتی ئیسلامیی زۆر زۆر جیاوازتره له دیموكڕاتییهتی ئه‌ورووپا! لێره‌دا بیره ڕه‌سه‌نه ئیسلامییه‌كه له بیری هزرڤان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمووددا ده‌رده‌كه‌وێ، چونكه هه‌موو سیستم و ده‌سه‌ڵاتێك له ئیسلامدا ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه و ده‌بێ حاكمییه‌ت ته‌نها بۆ خوای په‌روه‌ردگار بێت و هه‌موو به‌رنامه‌یه‌ك هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر فه‌رمایشتی خوایی بنیات نه‌نرابێ، ئه‌وا به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌م ڕێگایه‌وه زۆر لایه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن دیموكڕاتییهت وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی بێ په‌ڵه بخه‌نه به‌رچاو، به‌ڵام بڕیار ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه، چونكه چوارچێوه‌ی بڕیار بۆ خوا و فه‌رمان بۆ خوای تیادا دیاری نه‌كراوه و ئه‌وه‌ی هه‌وڵی گونجاندنی دیموكڕاتییهت لێره‌دا ئه‌دات، ئاسنی سارد ئه‌كوتێت و ئیسلام لهسهرچاوهدا ڕه‌تی كردۆته‌وه! له‌لایه‌كی تریشه‌وه، بێگومان هه‌ر سیستمێك پێویستی به‌وه ده‌بێ كه هێزێكی زه‌بربه‌ده‌ست و چه‌كداری له پشته‌وه هه‌بێت، تا بتوانێ پیاوانه ئه‌و به‌رنامه و سیستمه جێبه‌جێ بكات، هه‌رچه‌نده مامۆستا پێی وایه كه چه‌ك هه‌وڵی دواجار و ناچارییه، ئه‌م ڕایهیشی له‌كتێبی (ئاشتی له ئیسلامدا) ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و ژیانی پڕ له خه‌بات و جیهاد و موقاوه‌مه‌تی ئه‌م شێخه موجاهیده سه‌لماندویه‌تی كه تا ناچار نه‌كرابێ، نه خۆیی و نه بزوتنه‌وه ده‌ست نهمامهكهی په‌نایان نه‌بردۆته به‌رچه‌ك. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌فه‌رموێت: ئاشتی له ئیسلامدا خاڵی سه‌ره‌كییه و ئیسلام هه‌موو كات خۆی ئه‌پارێزێ له جه‌نگ و هه‌را كه‌واته جه‌نگ (حرب) شتێكی ناچارییه و به‌هۆی سته‌م و ناپاكییهوه به‌رپا ده‌بێ كه ناپاكترین سته‌م هاوه‌ڵ بڕیاردانه بۆ خوا و خراپترین فه‌ساد ژێرده‌سته‌كردنی به‌نده‌یه بۆ غه‌یری خوا، ئینجا جه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌كرێ تا له‌و سته‌مه ده‌ست هه‌ڵ ده‌گرێ و ڕوو ده‌كاته ڕێگای چاكه و ڕزگاریی ده‌یگرێته به‌ر: «وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّی لاَ تَكُونَ فِتْنَة وَیكُونَ الدِّینُ كُلُّهُ لِلَّهِ فَإِنْ انتَهَوْا فَإِنَّ اللَّهَ بِمَا یعْمَلُونَ بَصِیرٌ» (ئه‌نفال/٣٩) با باوه‌ڕداران جه‌نگ بكه‌ن له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا هه‌تا ئاژاوه و بێ باوه‌ڕی و بتپه‌رستی نامێنێ و ئایین و ملكه‌چی ته‌نها بۆخودا ده‌بێ، جا ئه‌گه‌ر كۆتاییان هێنا، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا به‌هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه ده‌یكه‌ن بینایه. كه‌واته ئیسلام به ناچاری بڕیاری جه‌نگ ده‌دا تا حوكم و بڕیاری خوا له سه‌ر زه‌ویدا جێگیر ببێ و تا ئه‌وانه‌ی داوای خوایه‌تی ده‌كه‌ن، پێشێل بكرێن و سوڵتان و ده‌سه‌ڵاتیان نه‌مێنێ. ئیسلام بۆ هه‌موو گۆی زه‌وی هاتووه تا ببێ به ڕۆشنایی بۆیان و له تاریكی و لێڵایی ڕزگار بن، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سێك، هێزێك، به‌رهه‌ڵستی وه‌ستا و ویستی ئه‌و نووره بكوژێنێته‌وه، ئه‌وه ده‌بێ ده‌مكوت بكرێ و سه‌ری دڕكاویشی پان بكرێته‌وه، تا (كه‌لیمه)ی خوا بدره‌وشێته‌وه و حاكمیه‌ت هه‌ر بۆ خوا بێت، كه‌واته دواجار ئیسلام چه‌ك به‌كار ده‌هێنێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك لایدا له ڕێگای ڕاست، ئه‌و هێزه ڕاستیی بكاته‌وه و بیهێنێته‌وه سه‌ر شاڕێگه و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی ناپاكان و ملهوڕان ببه‌ستێ له سته‌م و ده‌ستدرێژی، وه‌ك په‌روه‌ردگار ئاماژه‌ی پێداوه: «یاأَیُّهَا النَّبِیُّ حَرِّض الْمُؤمِنِینَ عَلی الْقِتَالِ إِنْ یكُنْ مِنْكُمْ عِشْرُونَ صَابِرُونَ یغْلِبُوا مِائَتَیْنِ وَإِنْ یكُنْ مِنْكُمْ مِائَة یغْلِبُوا أَلْفًا مِنْ الَّذینَ كَفَرُوا بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَ یفْقَهُونَ» (ئه‌نفال/٦٥) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) هانی بڕواداران بده له‌سه‌ر جه‌نگكردن له‌گه‌ڵ دوژمنان‌دا، ئه‌گه‌ر له ئێوه‌دا ببێ، بیست كه‌سی خۆڕاگر زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دووسه‌د كه‌سی بێ باوه‌ڕدا. و ئه‌گه‌ر سه‌د كه‌س له ئێوه هه‌بێ، زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر هه‌زار كه‌سدا له ئه‌وانه‌ی بێباوهڕن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی ئه‌وانه كۆمه‌ڵێكن نافامن. «أُذنَ لِلَّذینَ یُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظلِمُوا وَإِنَّ اللَّهَ عَلی نَصْرهِمْ لقَدِیرٌ، الذینَ أُخْرجُوا مِنْ دِیارهِمْ بِغَیْر حَق إِلاَّ أَنْ یقُولُوا رَبُّنَا اللَّهُ وَلوْلاَ دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضهُمْ بِبَعْض لهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِیعٌ وَصَلوَاتٌ وَمَسَاجِدُ یُذكَرُ فِیهَا اسْمُ اللَّهِ كَثیرًا وَلینصُرَنَّ اللَّهُ مَنْ ینصُرُهُ إِنَّ اللَّهَ لقَوِیٌّ عَزِیزٌ» (حه‌ج/٣٩-٤٠) جه‌نگ و جیهاد ڕێگه درا به‌و موسوڵمانانه‌ی شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ڕاستی سته‌میان لێ كراوه و بێگومان خوا بۆ سه‌رخستنیان به‌توانایه، ئه‌وانه‌ی كه ده‌ركران له ماڵ و وڵاتیان به‌ناهه‌ق، ته‌نها گوناهیان ئه‌وه بوو كه ده‌یانووت: په‌روه‌ردگارمان خوایه و ئه‌گه‌ر خوا خه‌ڵكی له‌ناو نه‌بردایه، هه‌ندێكیان به هه‌ندێكیان، بێگومان ده‌ڕوخێنرا دێر و كڵێسا و كه‌نیسه و مزگه‌وته‌كان كه یادی خوا له‌و په‌رستگایانه‌دا زۆر ده‌كرا و بێگومان خوا كه‌سانێك سه‌ر ده‌خا كه یارمه‌تی دینی خوا ده‌ده‌ن. به‌ڕاستی خوا به‌هێز و باڵاده‌ست و به‌توانایه. «قَاتِلُوا الَّذینَ لاَ یُؤمِنُونَ بِاللَّهِ وَلاَ بِالْیوْمِ الاخِر وَلاَ یُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَلاَ یدِینُونَ دِینَ الْحَقِّ مِنْ الَّذینَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّی یُعْطوا الْجِزْیة عَنْ یدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ» (ته‌وبه/٢٩). جه‌نگ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه بڕوا ناهێنن به خوا و به‌ڕۆژی دوایی و بهحهرامیی دانانێن ئه‌وه‌ی كه خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی حه‌رامیان كردووه و مل كه‌چ ناكه‌ن بۆ ئایینی ڕاست، له‌وانه‌ی كتێبیان پێ به‌خشراوه هه‌تا باج و سه‌رانه ده‌ده‌ن به‌ده‌ستی خۆیان و به‌ملكه‌چی، له‌كاتێكدا ئه‌وان سه‌رشۆڕ و ڕیسوان. لێره‌وه فیكری مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود سه‌باره‌ت به حاكمییه‌ت و سیستمی ئیسلامیی ڕوون ده‌بێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ری ده‌خا كه ده‌بێ ته‌نها حاكمییه‌ت بۆ خوای په‌روه‌ردگار بێ، لێره‌شا سه‌رجه‌م بیرمه‌نده به‌هێزه‌كانی شه‌ریعه‌ت هه‌ر له عیززی كوڕی عهبدوسسهلامهوه تا ئیمام به‌ننا و سه‌ییدی شه‌هید و شێخ عه‌ززام و كاك ئه‌حمه‌دی موفتی زاده و عوسمانی كوڕی عه‌بدولعه‌زیز و مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود كۆكن، به‌ڵام ده‌كرێ لێره‌دا زیاتر نزیكیهك له نێوان فیكری مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود و شێخ عهبدوڵڵاعهزامدا بفامرێته‌وه، چونكه ئه‌م دووبیرمهنده خاوه‌ن گوفتار و كرداره له خاڵی بانگه‌واز و دواتر گرێدانی جیهاد و ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریدا نزیكن و كاروانه بانگه‌واز كار و جیهادی یه‌كه‌ی هه‌ردووكیان شاهێدی ئه‌م ڕاستیه‌ن. ماوه‌ته‌وه بڵێین: ڕابوونی ئیسلامیی كوردستان له سایه‌ی فیكری ئه‌م بیرمه‌ند و سیاسه‌تمه‌دار و شه‌رعزان و كهڵهزانایهوه، توانی ته‌وژمێكی ڕه‌سه‌نانه‌ی تر به ڕێبازه پیرۆزه‌كه‌ی بدات و بێگومانیشه به غیابی ئه‌م پیاوه‌ش ڕابوونی ئیسلامیی زیانمه‌نده گه‌وره‌كه‌یه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه نووسینه‌كانی ماونه‌ته‌وه و ده‌كرێ له ئایینده‌دا نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕابوونی ئیسلامیی كوردستان به گشتیی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی به تایبه‌تی له‌سه‌ر بنیات بنرێت. شایه‌نی باسه: مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود له دوای به‌سه‌ربردنی ته‌مه‌نێكی كورت به‌ڵام پڕ له هه‌ڵوێست و هه‌وڵ و جیهاد و ناسۆریی له پێناوی مهبدهئهكهیدا له ڕۆژی٢٥ی ژانویەی ٢٠٠٧ كۆچی دوایی كرد و له گۆڕستانی (گوڵان) و له ته‌نیشت گۆڕی پێشه‌وا عوسمانی كوڕی عه‌بدولعه‌زیزه‌وه له حشودێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراواندا به‌خاكمان سپارد. فسلام علیه یوم ولد ویوم مات ویوم یبعث حیا.

بۆچوونه‌کان