ئەم باسە لێرەدا دوای کۆمەڵێک باسی دیکە دێت و کاک ئەحمەد دەیەوێت،ئەوە ڕوونبکاتەوە کە نابێت بە ھیچ شێوەیەک لە ڕووی جیاوازی زمانەکانەوە ستەم لە نەتەوەکان بکرێت،ئەو بەکارێکی زۆر بێ عەقڵانەی دەزانێت کاتێک کەسێک دێت لەبەرامبەر نەتەوەیەکدا ڕێگری دادەنێت و ناھێلێت بە زمانەکەی خۆیان قسە بکەن، ھەروەک وچۆن ئەوانەش بە درۆزن دەزانێت زەمەنێک ئامادە نە بوون بە کوردی قسەبکەن،بەڵام لە کاتی ئینقلابدا ھاتوون و خۆیان بە ناسیۆنالیست زانیوە!بۆیە دەبینیت کاک ئەحمەد لەباسی زمانی کوردیدا بەم جۆر دەست پێدەکات:”چەنێک ئەحمەقانەیە بڵێیت وەڵا فارس حەقی نییە بە فارسی قسە بکات!فارس حەقی نییە لە قوتابخانەدا منداڵەکانیان بە فارسی دەرس بخوێنن دەبێت مامۆستا بە کوردی دەرس بڵێتەوە.

چەند بیرکردنەوەیەکی ئەحمەقانەیە،بڵێم مامۆستایەک دەڕواتە لادێیەکی(شیراز)منداڵی قوتابخانە کە ھێشتا زمانە(شیرازی)یەکەی خۆی باش فێر نەبووە ئەم مامۆستایە دەبێت بڕوات بە زمانی (کوردی)وانە بە منداڵی شیرازی بڵێتەوە ھەروەک ئەوەی کە ھەیە،مامۆستاکان لە لادێ کوردەوارییەکان بە فارسی وانە دەڵێنەوە،لە کاتێکدا منداڵ گەلی فەقیر ھێشتا ووشە سادەکانی کوردی فێر نەبووە مامۆستا کە فرمانی پێدەکرێت کە دەبێت بڕوێت بە فارسی دەرسی پێ بڵێیت-ئەمە ئەوەڵین دەرس کە نازانێت مامۆستا چی دەڵێت!دەی ئەم بێچارە دەبێت چی لێبێت؟!دەبێت چەندێک ناڕەحەت بێت ھەر لەم سەرەتاوە؟ھەموو ئەمانە پەیامی ئەوە بە ئێمە دەدەن ئەم بەرنامە واحیدە نێرراوە بۆ ئەوەیە بە وجودی ئەوەی کە بەشەر بە شێوەی نەتەوە دەبێت ژیان بگوزەرێنێ وبەرژەوەندی لەوەدایە،ھەر نەتەوەیەک مافی خۆی بەڕێزەو ھیچ نەتەوەیەک مافی نییە زمان و فەرھەنگ وتایبەتمەندی خۆی بسەپێنێت بەسەر میللەتێکی تردا،ھێشتا ھەر لازمە ئەمانە ووردە ووردە بەرەو (ئینسیحابی ھەم بستەگی)بچن،ھەرچی تەمەدون زیاتر دەبێت،ھەرچی پێشکەوتنی فکرو گەشەی گشتی مرۆڤ زیاتر دەبێت،ئەو کاتە سنورە دیاری کراوە کە بچوکترە بۆ  مرۆڤەکان وبەشی ناکات،پێویستە من لەزانستی(ئەمریکاوئەوروپاو ئاسیاو ئەفەریقا)...ھەرچی لایەنە سود وەربگرم،پێویستە ئەمریکا لە زانست وفەرھەنگ وھەرچی شتی منە سود وەربگرێت،ھەروەھا کەسەیر دەکەیت زمانی فارسی لە کاتێکدا لەم چەند قەڕنا زمانی حاکم بووە سەیری (فەرھەنگستان)بکەن،سەدھا ودەتوانم بڵێم نزیک ھەزارو ھەزارانیش لە زمانی کوردی براوەو خراوەتە ناو فەرھەنگەکانەوە(قاموس)ھەروا بە درێژای مێژوو،سەیری(بورھان لوغە)بکە سەیری ھەرکام لەو فەرھەنگە کۆنانەی ئێران دەکەیت ھەر لەبەرۆ وشەی کوردیان بردووەو خستویانەتە ناو زمانی فارسیەوە ئەم ھاوکاریە باشە!بە ڵام لەلایەکەوە(تەحقیرانیزە)بۆ  کورد،کە ناڵێت مەسەلەن ئەم وشەیە ھی زمانی کوردییە،ئا ئەو لایەنە نێگەتیڤەی تێدایە ئەگینا خۆ ئێمە زەرەر ناکەین،باشە زمانێکی گەورەو فراوانمان ھەیەو لەھجەی جیاواز و وشەی فراوانی ھەیە،ھەر نەتەوەیەک دەیەوێت بەسەر چاو وشەی پێ دەدەین با قسە بکات وبیباتە ناو زمانەکەی خۆی،بە ڵام ئینکاری مەوجودییەتی زمانەکەی ئێمەی پێنەکات،بەیانی بە زمانەکەی من خۆی دەوڵەمەند نەکات وبڵێت تۆ زمانت نییە،ئاخر ئێستا لە ئیراندا وا دەڵێن،دەڵێن”لەھجەی کوردی“چەندێک ئەحمەقانەیە!!ئاخ قسە لە ڕووی حسابی زمان ناسییەوە بکرێت،جا بزانن زمانی فارسی-سەرفی نەزەر لەوەی چەنێک زمانی قەڵەم وعیلمە-مەوجودییەتی چیە بیخاتە ڕوو،زمانی کوردیش لە شاخەی گەورەی ھەورامییەوە،کە لەھجەی جیاوازی ھەیە(سۆرانی)،کە لەھجەی جیاوازی ھەیە(کرمانجی)،کە لەھجەی جیاوازی ھەیە(لوڕی)،کە لەھجەی جیاوازی ھەیە،گشتی بھێنێت وبەراوردی بکات بزانێت(فارسی)دەوڵەمەندە یان(کوردی)؟

خۆ من لە ڕووی دەمارگیرییەوە نایڵێم،ووتم ئەمە نێگەتیڤە ئینسان بێت شەڕکات لەگەڵ زمانەکانی دیکەدا.بەخوا لەگەڵ زمانی(ئینگلیزی)شدا بەو بچکۆلەی وبێ ئەرزشیەی ھەیەتی شەڕ ناکەم،ئڵبەتە سەریش سوڕ دەمێنێت بڵێیت زمانی(ئینگلیزی)،ڕاستییەکەی ئەمەیە،بەڵام وجودی دەستەڵاتی سیاسی پەیدا کردووە وا ئەوەندە ماقوڵە،ئەگەر نا بە کەمترینی زمانی کوردیش ناچێت!

ئەوندە زمانێکی بچوک وکەم لوغەو زەعیف وکەم ڕیشەیە.

بەڕاستی کەسێک زمانی کوردی بەڵەد بێت دەزانێت دەریایەکە ئەمە زۆر سەیرە!زمانی کوردی لە سەرەتاوە دابەش ناکرێت بەسەر لەھجەکاندا،ئەگەر مرۆڤ لە ڕووی زمان ناسیەوە بیڵێت ناکرێت بڵێیت زمانی کوردی چەند دانە(لەھجە)یەکە،لەسەرەتادا دابەش دەکرێتە چەند نیوە زمانێک،خۆ(سۆرانی)لەھجە نییە(کرمانجی)لەھجە نییە(لوڕی وھەورامی)لەھجە نین،ئەمانە خۆیان کەمینە زمانێکن،ئەوەندەش گەورەن ھەر یەکەیان خەریکە بە زمانێکی تەواوی حساب بکرێت،بەڵام لە ڕووی ڕیشەی زمانەوانیولە ڕووی(صەرف)وڕستە سازییەوە بە نیوە زمان حساب دەکرێت.

ئەم نیوە زمانانە ھەر یەکەیان چەندین لەھجەی تێدایە،ئە ئێستا بۆ  نمونە(سۆرانی)سەیر بکە لەھجەی(سنە،قوروە،کامێران،مەریوان،سڵێمانی،کەرکوک،بۆ کان،سابڵاخ،سەردەشت،لایجان)ئەمانە گشتی لەھجەی جیاوازی سۆرانییە،دەزانن چەند لەھجەیەو چەنێک زۆرو فراوانە؟!دەتوانیت بڵێیت(سنە)یی یەک لەھجەیە، لەھجەیەکە لە(سۆرانی)، (سۆرانی) نیوە زمانە، ناتوانیت بڵێت سۆرانی لەھجەیە، ھەمووشیان سەر بە زمانی کوردین.

(سابڵاغی) یەک لەھجەیە لە(سۆرانی) لە زمانی کوردی، ھەر بەو جۆرە نیوە زمانەکانی دیکەش وان و دەبینین.

ئەم زمانە کە ئەم(چوار) ڕیشە گەورەیەی لێ جیا دەبێتەوەو ھەر ڕیشەیەکی چەند(لەھجە)ی ھەیە، بەمە دەڵێن(لەھجە)، دەی ئەمە گەوجی و حەماقەتە، بێیت بەو شێوەیە(تەحقیری) بوونی خەڵک بکەیت. بۆ تەحقیری دەکەیت؟

ئائەمەیە سڕینەوە، ئەمەیە پوچی مەسخرە لە میللەت، ئەگەرنا، بەڵێ ھیچ کێشەیەکی نییە، من وشەی فارسی دەھێنم ئەو وشەی کوردی ببات، ئەو وشەی(ڕوسی)بڵێت،ئەو وشەی (ئنگلیزی) بڵێت وتێکەڵ ببن،زمانەکان گەورە دەبن بەیەکەوە کاتێک ھاوکاریان ھەبێت پێکەوە،ئەمە لایەنی پۆزەتیڤی بابەتەکەیە.

قورئان ئەمە بە ئێمە حاڵی دەکات،لەگەڵ ئەوە پێویستە(ھۆز-ھۆز) بێت،بۆ ئەمە کۆمەکی وھاوکاریمان ئاسان بێت،پێویستە ھەوڵ بدەین بەرەو یەکێتی ویەک ڕیزی،ئەویش لەم زەمانا کە توانای پەیوەندی کردن لە نێوان مرۆڤە کاندا زۆرترەو زانیاری بچوک وسنوردار بەشی ھەموو مرۆڤایەتی ناکات،مرۆڤ پێویستی زیاتر ھەیە بە پەیوەست بوون ولەگەڵ یەک بوون، ئەگەر وا بێت جاران لەبەر کەمی ڕەوشی خەڵکی، بەرژەوەندی خەڵکی پێغەمبەرانی دەنارد بۆ ھۆزە جیاجیاکان لە یەکتر،کاتێک ئاگای پەیدا بوو بەرژەوەندی بەشەر ئەوەیە یەک پێغەمبەر بەیەک بەرنامەی کۆتاییەوە بنێرێت بۆ  تەواوی بەشەرییەت،بەڕاستی کاتێک مروڤ لە سنوری خۆی دەچێتە دەرەوە تێدعگات چی ئاسەوارێک گەورەی ھەیە،ئەم پەیوەست بوونە فیکری وفەرھەنگیە، چۆن دەتوانێت کۆمەکی بکات بە پێشکەوتنی میللەتان، چۆن دەتوانێت تێگەیشتن ئاسان بکاتەوە لە نێوان نەتەوەکاندا.

ماوەیەک لە(عەرەبستانی سعودی) بووم، سەیرم دەکرد لەو ماوەیەدا، بە بۆ نەی ئەوەوە کە موسوڵمانان کەم و زۆرێک لە عەرەبی شارەزان، سەیرم دەکرد ڕۆژێک دادەنیشتن لە ملامەوە خەڵکی(یۆغسلافیا)یە ڕۆژێک دادەنیشتم سەیرم دەکرد خەڵکی(ئینگلستانە) ڕۆژێ سەیرم دەکرد لە موجاھیدینی فەلەستینە لە(فلیپینە-ئەمریکایە)،ئەم دینە بوویە ھۆکاری ئەوەی ئەم ھەموو مەملەکەتە پرش و بڵاوانە بەدەوری کورەی زەویدا گشتی بەرەو یەکگرتویی بێت،ئەڵبەتە ئەمە ھی چ دینێکە،چونکە دینەکە دەستوری ڕاستی خۆی لەناودا نییەو زۆر لە ڕێگە لادراوەو زۆردارو زاڵمعکان گۆڕاویانە ئەسەرێکی حەرەکە پێدانی گرنگی نییە، ئەم ھەموو کۆبونەوانە.بەداخەوە زۆربەی دەڕواتە(حەج) ودەگەڕێتەوە شتێک حاڵی نەببوە-نا حاڵی بێخەبەر دەڕۆن ودەگەڕێنەوە، بەڵام ئەگەر دین بەشێوە واقیعیەکەی خۆی کار بکات وباس بکرێت ئەوکاتە تێدەگەین چی ھۆکار مەوجودێکە بۆ  عەزەمەت و نەتەوەکان، بۆ ئەوە کە نەتەوەکان بتوانن لە زانست ومەعریفەی یەکتری،لە پێشکەوتنی یەکتری سود وەربگرن لە کاتێکدا، ئەگەر قەرار بێت لە ئیستاشدا بۆ  ھەر میللەتێک(پێغەمبەرێک بنێرێت، دەبێت ئێستاش وەک چەند ھەزار ساڵ لەمەوبەر ھۆزەکان بێگانە بن لەیەک، ئەم حازر نەبێت کۆمەکی ئەو بکات، ئەو حازر نەبێت یارمەتی ئەم بدات، لەبەر ئەمە بووە لە دەورانی ڕابردوودا پێشکەوتنی عەجیب لە شوێنێکدا بووە،ھەر لەوێدا بووە ئیتر کوژاوەتەوە،بۆ  نمونە سەیری (ئەصفەھان)بکە،ئەوە ھەندێک لە ئاساری باستانی چەند ھەزار ساڵی (دیمەشق) سەیر بکە لە (شام)،بڕۆ سەیری (میسر)بکە...ھەروا ھەر شوێنێکی دیکە سەیر دەکەیت،ئەمە جگە لەوەی کە زۆرداران بە ھەڵە سودیان لێ وەرگرتووە، بەڵام پیشانی دەدات کە لە لایەنی زانستیەوە مرۆڤ چی پێشکەوتنێکی بووە،بەڵام لەبەر ئەوەی (ڕوشتە عمومیەکەی) کەم بووە ھەر ھۆزێک بەجیا ژیاوەو نەتەوەی جیا بووە لەیەک لەوەو دوا کوژاوەتەوەو فەوتاوە!

بەڵام لەگەڵ ئەوەی لە ھەندێک شتدا جیاوازین،کە نەتەوەبوون و زمانمانە،ئەگەر لە ھەندێک شتدا یەک بین،وەک دینمانە،عەقیدەمانە،فیکرمانە،ئەوە دەبێتە مایەیی ئەوەی ھەرچییەکمان ھەیە تێکەڵ بێتەوە لەگەڵ یەکترداو ھەموومان سود لە یەکتری وەربگرین، بەڵام کاتێک ڕوشتی بەشەر گەشتۆتە ئەم شوێنە، ئیتر زەرەرە بۆ  مرۆڤایەتی وەک ڕابردوو، وەک سەدەکانی پێشوو بۆ  ھەر ھۆزێک(پێغەمبەرێک) بنێریت، لەبەرئەوە ھەر یەک(پێغەمبەری ناردووە بۆ  تەواوی مرۆڤایەتی،کە ئیتر ئەم بەشەرە بەم ئاگاییەوە وا ھەیەتی بتوانێت کۆمەکی یەکتری بکات ویکگرتوییەک کە شەئنی ڕیشەی واحیدە، لایەقە لە ڕووی ڕیشەی واحیدەوە پەیدا ببێت بۆ  بەشەرییەت تەحەقوق بکات.