زانای پایه‌به‌رز «محمد سعید رمضان البوطی» ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 1ی خاكه‌لێوه‌، له‌ عه‌مه‌لیاتێكی خۆكوژی له‌ مزگه‌وتی ئیمان له‌ دیمه‌شقدا كوژرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی ئیسلاح، ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌، ته‌له‌فزیۆنی سوریا وتی «علامه سعید رمضان البوطی » له‌ عه‌مه‌لیاتی خۆكوژی له‌ مزگه‌وتی ئیمان له‌ گه‌ڕه‌كی «المزرعه»ی شاری دیمه‌شق كوژرا. 

محمد سعید رمضان البوطی له‌دایكبووی ساڵی 1929 و سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی زانایانی وڵاتی شام (سوریا) بوو. پسپۆڕی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان بوو و به‌ یه‌كێ‌ له‌ زانائایینیه‌ به‌ناوبانگه‌كانی له‌ جیهانی ئیسلام ئه‌ژمێردرا. خوێندنی زانسته‌ ئایینیه‌كانی له‌ قوتابخانه‌كانی شاری دیمه‌شقدا ده‌ست پێكردبوو و له‌ ساڵی 1965 له‌ كۆلێژی «شه‌ریعة»ی زانكۆی «الأزهر» له‌ لقی «أصول شریعت» شه‌هاده‌ی دكتۆرای وه‌رگرتبوو. زیاد له‌ 60 ئاسه‌وار له‌ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئیسلامی له‌دوا به‌جێ‌ ماوه‌.

بۆطی له‌و زانایانه‌ی سوریا بوو كه‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك له‌ كورده‌كان بوو، و هه‌روه‌ها لایه‌نگری حكوومه‌تی «بشار اسد» بوو.  

به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری ڕۆیته‌رز، به‌ پێی ئه‌وه‌ی كه‌ حازريه‌كان بینیویانه‌، شێخ رمضان البوطی و كوژراو و برینداربووه‌كانی دیكه‌ به‌هۆی پێدادانی ساروخ به‌ مزگه‌وته‌كه‌دا بریندار بوون و كوژراون.